Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 36 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 This is the family record of Esau (that is, Edom). ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە.
2 Esau took his wives from the daughters of Canaan: Adah daughter of Elon the Hittite, and Oholibamah daughter of Anah, daughter of Zibeon the Hivite, ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو،
3 and Basemath the daughter of Ishmael, the sister of Nebaioth. هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو.
4 Adah gave birth to Eliphaz for Esau, and Basemath gave birth to Reuel, عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو.
5 Oholibamah bore Jeush, Jalam, and Korah—Esau's sons, born to him in the land of Canaan. ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون.
6 Esau took his wives, sons, daughters, all his household, his livestock, all his animals, and all the property he had gained in Canaan, and moved to a land away from his brother Jacob. ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای.
7 Their possessions were too great to live together; the land where they stayed couldn't support them both because of their livestock. سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی.
8 So Esau settled in the hill country of Seir. (Esau is Edom.). ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو.
9 These are the records of Esau, father of the Edomites, in the hill country of Seir. ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە:
10 These are the names of Esau's sons: Eliphaz son of Adah, Esau's wife; Reuel son of Basemath, Esau's wife. ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن: ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ.
11 The sons of Eliphaz were Teman, Omar, Zepho, Gatam, and Kenaz. کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز.
12 Timna, concubine of Esau's son Eliphaz, bore him Amalek. These were sons of Esau's wife Adah. تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون.
13 These are Reuel's sons: Nahath, Zerah, Shammah, Mizzah. These are the sons of Esau's wife Basemath. کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
14 These are the sons of Esau's wife Oholibamah, daughter of Anah, daughter of Zibeon: she bore Jeush, Jalam, and Korah to Esau. ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون: یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
15 These are the chiefs of Esau's sons. The sons of Eliphaz, Esau's firstborn: chief Teman, chief Omar, chief Zepho, chief Kenaz. ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن: کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ: میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز،
16 Chief Korah, chief Gatam, chief Amalek—these are Eliphaz's chiefs in the land of Edom; these were Adah's sons. میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون.
17 These are the sons of Reuel, Esau's son: chief Nahath, chief Zerah, chief Shammah, chief Mizzah. These are Reuel's chiefs in the land of Edom. These are the sons of Basemath, Esau's wife. کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ: میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون.
18 Sons of Esau's wife Oholibamah: chief Jeush, chief Jalam, chief Korah. These are the chiefs of Esau's wife Oholibamah, daughter of Anah. کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ: میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون.
19 These are the sons of Esau (that is, Edom), and these are their chiefs. ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون.
20 These are the sons of Seir the Horite, who lived in the land: Lotan, Shobal, Zibeon, Anah, ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا،
21 Dishon, Ezer, and Dishan—chiefs of the Horites, sons of Seir, in Edom's land. دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم.
22 The sons of Lotan were Hori and Hemam, and Lotan's sister was Timna. کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو.
23 These are the sons of Shobal: Alvan, Manahath, Ebal, Shepho, and Onam. کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
24 These are Zibeon's sons: Aiah and Anah. This is the Anah who found hot springs in the wilderness while tending his father Zibeon's donkeys. کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو.
25 These are the children of Anah: Dishon, and Oholibamah the daughter of Anah. نەوەکانی عەنا: دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا.
26 These are the sons of Dishon: Hemdan, Eshban, Ithran, and Cheran. کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
27 These are the sons of Ezer: Bilhan, Zaavan, and Akan. کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان.
28 These are the sons of Dishan: Uz and Aran. کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران.
29 These are the chiefs of the Horites: chief Lotan, chief Shobal, chief Zibeon, chief Anah, ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن: میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا،
30 chief Dishon, chief Ezer, chief Dishan—chiefs of the Horites, clan by clan, in the land of Seir. میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان. ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر.
31 These are the kings who ruled in the land of Edom before any king ruled over the Israelites: ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات.
32 Bela the son of Beor reigned in Edom, and the name of his city was Dinhabah. بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
33 When Bela died, Jobab the son of Zerah from Bozrah reigned in his place. کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
34 When Jobab died, Husham from the land of the Temanites reigned in his place. کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
35 Husham died; Hadad son of Bedad, who defeated Midian in the territory of Moab, reigned in his place. His city was named Avith. کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
36 When Hadad died, Samlah from Masrekah reigned in his place. کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
37 When Samlah died, Shaul from Rehoboth on the Euphrates reigned in his place. کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
38 When Shaul died, Baal-hanan the son of Achbor reigned in his place. کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
39 When Baal-hanan son of Achbor died, Hadar reigned in his place; his city's name was Pau, and his wife's name was Mehetabel, daughter of Matred, daughter of Mezahab. کە بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
40 These are Esau's chiefs, by clan, by place, by name: chief Timna, chief Alvah, chief Jetheth. ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،
41 Chief Oholibamah, chief Elah, chief Pinon, ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
42 chief Kenaz, chief Teman, chief Mibzar, قەنەز، تێمان، میبسار،
43 chief Magdiel, and chief Iram. These are Edom's chiefs, by their settlements in the land they held. Esau was father of the Edomites. مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان. ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]