Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 35 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then our Father told Jacob, "Get up, go to Bethel, stay there, and build an altar to me, who appeared to you when you fled from your brother Esau." ئینجا خودا بە یاقوبی فەرموو: «هەستە و بڕۆ بۆ بێت‌ئێل و لەوێ نیشتەجێ بە. هەر لەوێش قوربانگایەک بۆ خودا دروستبکە، کە بۆت دەرکەوت کاتێک کە لە دەست عیسۆی برات هەڵدەهاتی.»
2 Jacob said to his household and all with him, "Discard the foreign gods among you, purify yourselves, and change your clothes. ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: «هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانە لە خۆتان دابماڵن کە پێتانە، ئینجا خۆتان پاک بکەنەوە و جلەکانیشتان بگۆڕن.
3 Let's go up to Bethel. I'll build an altar there to our Father, who answered me in my day of distress and stayed with me wherever I went." با هەستین و بەرەو بێت‌ئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.»
4 They gave Jacob all the foreign gods in their hands and earrings in their ears; he hid them under Shechem's oak. ئەوانیش هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانەی کە پێیان بوو لەگەڵ گوارەکانی گوێچکەیان دایانە یاقوب، یاقوبیش لەژێر دار بەڕووەکە کە لەلای شەخەمە لەژێر گڵ شاردییەوە.
5 They set out; terror from our Father struck the surrounding cities, so no one pursued Jacob's sons. ئینجا بەڕێکەوتن و ترسی خوداش باڵی کێشا بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریان، ئیتر کەس دوای کوڕانی یاقوب نەکەوت.
6 Jacob came to Luz (Bethel) in Canaan, with all his people. یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێت‌ئێلە لە خاکی کەنعان.
7 There he built an altar, naming it El-Bethel—house of our Father—for there he revealed himself to Jacob when he fled from his brother. لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، شوێنەکەشی ناو نا ئێل بێت‌ئێل، چونکە لەو شوێنەدا و لە کاتی هەڵاتنی لەدەست براکەی، خودای بۆ دەرکەوت.
8 Deborah, Rebekah's nurse, died and was buried below Bethel under the oak, named Allon-bacuth, oak of weeping. دەڤۆرای دایەنی ڕڤقە مرد، لەژێر دار بەڕووەکەی خوار بێت‌ئێل نێژرا. ئەو شوێنەش ناونرا ئەلۆن باکوت.
9 Our Father appeared to Jacob again, when he came from Paddan-aram, and blessed him. کاتێک لە پەدان ئارام گەڕایەوە، دیسان خودا بۆ یاقوب دەرکەوت و بەرەکەتداری کرد.
10 Our Father said to him, "Your name is Jacob, but it will no longer be Jacob—your name is Israel." He named him Israel. خودا پێی فەرموو: «ناوت یاقوبە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە یاقوب ناو نابرێیت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیسرائیل.» ئیتر ناوی لێنا ئیسرائیل.
11 Our Father told him, "I am El Shaddai, your Father Almighty. Be fruitful, multiply. A nation, a company of nations, will come from you; kings will come from your body. ئینجا خودا پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام، بەردار بە و زۆر بە. نەتەوەیەک و کۆمەڵێک نەتەوە لە تۆوە دەبن، پاشایانیش لە پشتی تۆوە دەردەچن.
12 The land I gave Abraham and Isaac, I will give you; I will give to your offspring after you." ئەو خاکەش کە دام بە ئیبراهیم و ئیسحاق، هەروەها دەیدەمە تۆ و نەوەکەت لەدوای خۆت.»
13 Then our Father went up from him in the place where he had spoken with him. ئیتر خودا لەو شوێنە بەرزبووەوە کە قسەی لەگەڵ یاقوب کرد.
14 Jacob set up a pillar where our Father had spoken with him, a pillar of stone, and he poured out a drink offering on it and poured oil on it. یاقوبیش ستوونێکی بەردینی لەو شوێنە ڕاگیر کرد کە خودا قسەی لەگەڵ کردبوو، ئینجا شەرابی پێشکەشکراو و زەیتی بەسەردا کرد.
15 Jacob named the place where our Father had spoken with him: Bethel. یاقوب ئەو شوێنەی ناو نا بێت‌ئێل کە تێیدا خودا قسەی لەگەڵدا کرد.
16 They left Bethel, and while still some distance from Ephrath, Rachel went into labor—hard labor. ئینجا هەموویان لە بێت‌ئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار.
17 During her hard labor, the midwife told her, "Don't be afraid—this too is a son." لەبەر ئەوەی منداڵبوونەکەی دژوار بوو، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەم منداڵەشت کوڕە.»
18 As her soul was leaving her—she was dying—she named him Ben-oni, son of my sorrow; but his father called him Benjamin, son of the right hand. ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناو نا بەن‌ئۆنی. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین.
19 So Rachel died, and she was buried on the way to Ephrath (that is, Bethlehem). ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێت‌لەحمە.
20 Jacob set a pillar on her grave—it is Rachel's grave pillar to this day. یاقوب ستوونێکی لەسەر گۆڕەکەی ڕاگیر کرد، کە هەتا ئەمڕۆش ئەوە ستوونی گۆڕەکەی ڕاحێلە.
21 Israel traveled and camped beyond Migdal-eder, the tower of the flock. ئیسرائیل بەڕێکەوتەوە و چادرەکەی لە پشت مگدەل عێدەرەوە هەڵدا.
22 While Israel lived in that land, Reuben went and slept with Bilhah, his father's concubine, and Israel heard. Jacob had twelve sons. کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیا، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی سەرجێیی کرد. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە. یاقوب دوازدە کوڕی هەبوو:
23 The sons of Leah: Reuben, Jacob's firstborn, then Simeon, Levi, Judah, Issachar, and Zebulun. کوڕەکانی لێئە: ڕەئوبێن، نۆبەرەکەی یاقوب. شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار و زەبولون.
24 The sons of Rachel: Joseph and Benjamin. کوڕەکانی ڕاحێل: یوسف و بنیامین
25 The sons of Bilhah, Rachel's maid: Dan and Naphtali. کوڕەکانی بیلهەی کەنیزەی ڕاحێل: دان و نەفتالی.
26 Sons of Zilpah, Leah's servant: Gad and Asher. These are Jacob's sons, born to him in Paddan-aram. کوڕەکانی زیلپەی کەنیزەی لێئە: گاد و ئاشێر. ئەمانە کوڕەکانی یاقوبن، کە لە پەدان ئارام لەدایک بوون.
27 Jacob came to his father Isaac at Mamre, Kiriath-arba (Hebron), where Abraham and Isaac had lived. یاقوب هاتە مەمرێ بۆ لای ئیسحاقی باوکی لە نزیک قیریەت ئەربەع، کە حەبرۆنە، ئەو شوێنەی کە ئیبراهیم و ئیسحاق تێیدا ئاوارە بوون.
28 Isaac lived 180 years. ئیسحاق سەد و هەشتا ساڵ ژیا.
29 Isaac breathed his last, died, and was gathered to his people—old, full of days. His sons Esau and Jacob buried him. ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، بە پیری و تێر لە ژیان خواردوو چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. عیسۆ و یاقوبی کوڕی ناشتیان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]