Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 37 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jacob settled in the land where his father had lived as a foreigner, the land of Canaan. یاقوب لە خاکی ئاوارەیی باوکی، لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو.
2 This is Jacob's family record. Joseph, a young man of seventeen, tended the flock with his brothers, the sons of Bilhah and Zilpah, his father's wives—and brought their father a bad report about them. ئەمە چیرۆکی نەوەکانی یاقوبە. یوسف کە هەرزەکارێکی تەمەن حەڤدە ساڵان بوو، لەگەڵ براکانی کە دەکاتە کوڕەکانی بیلهە و زیلپەی دوو ژنەکەی باوکی، شوانایەتی مەڕەکانی دەکرد. یوسف هەڵسوکەوتە خراپەکانی ئەمانی بە باوکی ڕاگەیاند.
3 Israel loved Joseph more than all his other sons, because he was born to him in his old age, and made him a robe of many colors. ئیسرائیلیش یوسفی لە هەموو کوڕەکانی دیکەی خۆشتر دەویست، چونکە ئەو منداڵەی لە پیریدا ببوو، کەوایەکی درێژی ڕەنگاوڕەنگیشی بۆ دروستکرد.
4 When his brothers saw their father loved him more than all of them, they hated him and could not speak kindly to him. کە براکانی بینییان باوکیان ئەوی لە هەموویان خۆشتر دەوێت، ڕقیان لێی دەبووەوە و سڵاویان لێی نەدەکرد.
5 Joseph dreamed a dream and told it to his brothers, who hated him even more. یوسف خەونێکی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە، ئیتر زیاتر ڕقیان لێی بووەوە.
6 He said to them, "Listen to this dream I had: پێی گوتن: «گوێ لەم خەونە بگرن کە بینیومە:
7 Suddenly we were binding sheaves in the field, and suddenly my sheaf rose and stood upright, and suddenly your sheaves gathered around and bowed down to it." لە خەونەکەم لەناو کێڵگە خەریکی مەڵۆ کۆکردنەوە بووین، لەناکاو مەڵۆیەکەی من ڕاست بووەوە و وەستا، مەڵۆیەکانی ئێوەش دەوریان دا و کڕنۆشیان بۆ برد.»
8 His brothers said to him, "Will you really reign over us? Will you actually rule us?" So they hated him even more for his dreams and his words. براکانی پێیان گوت: «ئایا حەز دەکەیت ببیتە پاشامان؟ ئایا فەرمانڕەوایەتیمان دەکەیت؟» ئیتر لەبەر قسە و خەونەکانی، زیاتر ڕقیان لێ بووەوە.
9 He dreamed again and told his brothers, "Look, I had another dream—the sun, moon, and eleven stars were bowing down to me." ئینجا خەونێکی دیکەی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە و گوتی: «گوێ بگرن، خەونێکی دیکەم بینیوە، بینیم خۆر و مانگ و یازدە ئەستێرە کڕنۆشیان بۆم بردووە.»
10 When he told his father and brothers, his father scolded him: "What is this dream you had? Will I, your mother, and your brothers really come and bow to the ground before you?" کە ئەمەی بۆ باوکی و براکانی گێڕایەوە، باوکی سەرزەنشتی کرد و پێی گوت: «ئەمە چ خەونێکە کە تۆ بینیوتە؟ ئایا من و دایکت و براکانت بێین و کڕنۆشت بۆ ببەین؟»
11 His brothers were jealous of him, but his father kept the matter in mind. براکانیشی بەغیلییان پێ برد، بەڵام باوکی ئەم شتەی لە دڵی خۆیدا هێشتەوە.
12 Now his brothers had gone to graze their father's flocks near Shechem. براکانی یوسف بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی باوکیان، چوون بۆ دەوروبەری شەخەم.
13 Israel said to Joseph, "Aren't your brothers grazing the flocks at Shechem? Come, I'll send you to them." "Here I am," he replied. ئیسرائیلیش بە یوسفی گوت: «تۆ دەزانیت کە براکانت لە دەوروبەری شەخەم خەریکی لەوەڕاندنن. وەرە با بتنێرمە لایان.» ئەویش گوتی: «باشە.»
14 He said to him, "Go see how your brothers and the flock are doing, and bring me word." So he sent him from the Valley of Hebron, and Joseph came to Shechem. ئینجا پێی گوت: «بڕۆ و بزانە براکانت سەلامەتن و مەڕەکانیش سەلامەتن، ئینجا وەرەوە و هەواڵم بدەرێ.» ئیتر یوسفی لە دۆڵی حەبرۆنەوە نارد. کە یوسف چوو بۆ شەخەم،
15 A man found him wandering in the fields and asked him, "What are you looking for?" پیاوێک بینییەوە و بینی وا لە چۆڵەوانی ون بووە، پرسیاری لێکرد: «ئەوە بەدوای چیدا دەگەڕێیت؟»
16 He replied, "I'm looking for my brothers. Can you tell me where they are grazing their flocks?" ئەویش گوتی: «بەدوای براکانمدا دەگەڕێم. پێم بڵێ لەکوێ خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانن؟»
17 "They've left here," the man said. "I heard them say, 'Let's go to Dothan.'" Joseph went after his brothers and found them at Dothan. پیاوەکەش گوتی: «لێرە ڕۆیشتن، چونکە گوێم لێیان بوو گوتیان: ”با بچینە دوسان.“» یوسفیش بەدوای براکانیدا چوو، ئەوانی لە دوسان بینییەوە.
18 They saw him in the distance, and before he reached them, they plotted to kill him. بەڵام لە دوورەوە بینییان و پێش ئەوەی لێیان نزیک بێتەوە، پیلانیان بۆی دانا بۆ ئەوەی بیکوژن.
19 "Here comes that dreamer!" they said to one another. ئیتر بە یەکتریان گوت: «وا خاوەنی خەونەکان دێت!
20 "Now come, let's kill him, throw him into one of the pits, and say a wild animal ate him. Then we'll see what becomes of his dreams." دەی با ئێستا بیکوژین و فڕێیبدەینە یەکێک لەم ئەمباراوانە و دەڵێین گیاندارێکی دڕندە خواردی. ئینجا با ببینین خەونەکانی چییان لێدێت.»
21 Reuben heard and tried to rescue him from their hands. "Let's not take his life," he said. کە ڕەئوبێن گوێی لەمە بوو، هەوڵی دا لە دەستیان ڕزگاری بکات. بۆیە گوتی: «با نەیکوژین!»
22 Reuben told them, "Shed no blood—throw him into this desert cistern, but don't touch him." Reuben said this to rescue Joseph from them and take him back to his father. ئینجا ڕەئوبێن پێی گوتن: «خوێن مەڕێژن. فڕێیبدەنە ناو ئەم ئەمباراوە کە لە چۆڵەوانییە بەڵام دەستی لێ مەدەن.» ڕەئوبێن ئەمەی گوت بۆ ئەوەی لە دەستیان فریای بکەوێت و بیگەڕێنێتەوە لای باوکی.
23 When Joseph reached his brothers, they stripped off his robe—the robe of many colors he wore. ئیتر کە یوسف هاتە لای براکانی، کەوا درێژە ڕەنگینەکەیان لەبەری دادڕاند،
24 They took him and threw him into the cistern. The cistern was empty, no water in it. ئینجا بردیان و فڕێیاندایە ناو ئەمباراوەکە، کە بەتاڵ بوو و ئاوی تێدا نەبوو.
25 They sat to eat, looked up, and saw an Ishmaelite caravan coming from Gilead, their camels carrying spices, balm, and myrrh, headed down to Egypt. دوای ئەوەی کە دانیشتن بۆ نانخواردن، چاویان هەڵبڕی و بینییان وا کاروانی ئیسماعیلییەکان لە گلعادەوە دێت، کە وشترەکانیان باری بەهارات و هەتووان و موڕیان پێیە و بەرەو میسر دەڕۆن.
26 Judah told his brothers, "What do we gain if we kill our brother and hide his blood? ئینجا یەهودا بە براکانی گوت: «چ سوودێکی هەیە براکەی خۆمان بکوژین و خوێنەکەی بشارینەوە؟
27 Come, let's sell him to the Ishmaelites, not harm him ourselves—he's our brother, our own flesh." His brothers agreed. وەرن با بە ئیسماعیلییەکانی بفرۆشین و دەستی لێ نەدەین، چونکە برامانە و لە گۆشت و خوێنمانە.» براکانیشی بە قسەیان کرد.
28 As Midianite traders passed, his brothers lifted Joseph from the pit and sold him to the Ishmaelites for twenty silver pieces, and the Ishmaelites brought him to Egypt. کاتێک بازرگانە میدیانییەکان گەیشتن، براکانی یوسفیان لە ئەمباراوەکە هێنایە دەرەوە و بە بیست شاقل زیو بە ئیسماعیلییەکانیان فرۆشت. ئەوانیش یوسفیان بۆ میسر برد.
29 When Reuben returned to the cistern and saw that Joseph was not there, he tore his clothes. ئینجا ڕەئوبێن گەڕایەوە لای ئەمباراوەکە و سەیری کرد یوسف لە ئەمباراوەکە نەبوو، ئیتر جلەکانی بەری خۆی دادڕی.
30 He went back to his brothers and said, "The boy is gone! Where can I turn now?" گەڕایەوە لای براکانی و گوتی: «کوڕەکە لەوێ نەماوە! من بۆ کوێ بچم؟»
31 Then they took Joseph's robe, slaughtered a goat, and dipped the robe in the blood. ئەوانیش گیسکێکیان سەربڕی و کەواکەی یوسفیان هێنا و لە خوێنیان هەڵکێشا.
32 They sent the robe of many colors and brought it to their father, saying, "We found this. Examine it: is it your son's robe, or not?" ئینجا کەوا ڕەنگینەکەیان بۆ باوکیان هێنایەوە و گوتیان: «ئەمەمان دۆزیوەتەوە، لێی وردبەرەوە و بزانە کەوای کوڕەکەتە یان نا؟»
33 He recognized it: "My son's robe—a dangerous animal ate him! Joseph is surely torn apart." ئەویش لێی ورد بووەوە و گوتی: «کەوای کوڕەکەمە! گیاندارێکی دڕندە خواردوویەتی، یوسفی پارچەپارچە کردووە.»
34 Then Jacob tore his clothes, put on mourning clothes, and mourned for his son many days. ئیتر یاقوب جلەکانی بەری خۆی دادڕی و جلوبەرگی گوشی پۆشی و ماوەیەکی زۆر شیوەنی بۆ کوڕەکەی گێڕا.
35 All his sons and daughters came to comfort him, but he refused to be comforted, saying, "No, mourning I will go down to my son in the grave." So his father wept for him. ئینجا هەموو کوڕ و کچەکانی هەستان چوونە لای بۆ دڵدانەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە دڵی بدرێتەوە و گوتی: «بە لاواندنەوە دادەبەزمە لای کوڕەکەم بۆ ناو جیهانی مردووان.» ئیتر باوکی دایە پڕمەی گریان بۆی.
36 Now the Midianites sold Joseph in Egypt to Potiphar, a Pharaoh official and captain of the guard. هەر لەو ماوەیەدا میدیانییەکان لە میسر یوسفیان فرۆشت بە پۆتی‌فەر، کە کاربەدەستی فیرعەون و سەرۆکی پاسەوانەکان بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]