Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Now the whole earth had one language and a common speech. هەموو جیهان یەک زمان و یەک جۆر قسەکردنیان هەبوو.
2 And as they migrated eastward, they found a plain in the land of Shinar and settled there. ئینجا کاتێک بۆ ڕۆژهەڵات کۆچیان کرد، دەشتاییەکیان لە خاکی شینعار دۆزییەوە و لەوێ نیشتەجێ بوون.
3 They said to each other, "Come, let's make bricks and fire them hard." They used brick for stone, tar for mortar. ئینجا بە یەکتریان گوت: «وەرن، با خشت دروستبکەین و تەواو سووری بکەینەوە.» ئیتر لە جیاتی بەرد خشتیان بەکارهێنا، قیریش لە جیاتی قوڕ.
4 Then they said, "Come, let's build us a city and tower with its top in the sky, and make us a name, so we don't scatter over the face of the whole earth." هەروەها گوتیان: «وەرن، با شارێک بۆ خۆمان دروستبکەین لەگەڵ قوللەیەک کە سەری لە ئاسمان بدات. ناوێکیش بۆ خۆمان دروستدەکەین، تاکو بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرت نەبین.»
5 But our Father came down to see the city and the tower that the people were building. بەڵام یەزدان بۆ بینینی ئەو شار و قوللەیەی کە ئادەمیزاد دروستی دەکرد هاتە خوارەوە.
6 And our Father said, "Look, they are one people with one language, and this is only the start of what they will do. Now nothing they plan to do will be impossible for them. یەزدان فەرمووی: «ئەگەر هەموویان یەک گەل و یەک زمان بن، ئەوە سەرەتای دەستپێکردنیانە، هیچ شتێک لەلایان مەحاڵ نابێت، لەوەی مەبەستیانە بیکەن.
7 Come, let's go down there and scramble their language, so no one understands a neighbor's language." وەرن با بچینە خوارەوە و لەوێ زمانیان بشێوێنین، بۆ ئەوەی کەسیان لە زمانی ئەوی دیکەیان نەگات.»
8 So our Father scattered them from there across all the earth's face, and they stopped building the city. ئینجا یەزدان لەوێوە بەسەر هەموو زەویدا پەرتی کردن. ئیتر وازیان لە بنیادنانی شارەکە هێنا.
9 So it was called Babel, for there our Father confused all the earth's language, and from there scattered them over all the earth's face. لەبەر ئەمە ناونرا بابل، چونکە لەوێدا یەزدان زمانی هەموو زەوی شێواند. هەر لەوێشەوە یەزدان بەسەر هەموو ڕووی زەویدا پەرتی کردن.
10 This is Shem's account: at 100, he fathered Arpachshad, two years after the flood. ئەمانەش نەوەکانی سامن. دوو ساڵ لەدوای لافاوەکە، کاتێک سام تەمەنی سەد ساڵ بوو، ئەرپەکشاد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو.
11 Shem lived 500 years after he fathered Arpachshad, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی ئەرپەکشاد، سام پێنج سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
12 When Arpachshad had lived thirty-five years, he fathered Shelah. ئەرپەکشاد لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا بووە باوکی شالەح.
13 Arpachshad lived 403 years after he fathered Shelah, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی شالەح، ئەرپەکشاد چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
14 When Shelah had lived thirty years, he fathered Eber. شالەح لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی عێبەر.
15 Shelah lived 403 years after he fathered Eber, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی عێبەر، شالەح چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
16 When Eber had lived thirty-four years, he fathered Peleg. عێبەر لە تەمەنی سی و چوار ساڵیدا بووە باوکی پەلەگ.
17 Eber lived 430 years after he fathered Peleg, and had other sons and daughters. لەدوای لەدایکبوونی پەلەگ، عێبەر چوار سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
18 When Peleg had lived thirty years, he fathered Reu. پەلەگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ڕەعو.
19 Peleg lived 209 years after he fathered Reu, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی ڕەعو، پەلەگ دوو سەد و نۆ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
20 When Reu had lived thirty-two years, he fathered Serug. ڕەعو لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا بووە باوکی سەروگ.
21 Reu lived 207 years after he fathered Serug, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی سەروگ، ڕەعو دوو سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
22 When Serug had lived thirty years, he fathered Nahor. سەروگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ناحۆر.
23 Serug lived 200 years after he fathered Nahor, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی ناحۆر، سەروگ دوو سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
24 When Nahor had lived twenty-nine years, he fathered Terah. ناحۆر لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵیدا بووە باوکی تارەح.
25 Nahor lived 119 years after he fathered Terah, and had other sons and daughters. دوای لەدایکبوونی تارەح، ناحۆر سەد و نۆزدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو.
26 When Terah had lived seventy years, he fathered Abram, Nahor, and Haran. تارەح لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا بووە باوکی ئەبرام و ناحۆر و هاران.
27 Now these are the generations of Terah. Terah fathered Abram, Nahor, and Haran; and Haran fathered Lot. ئەمانەش نەوەکانی تارەحن. تارەح ئەبرام و ناحۆر و هارانی بوو. هارانیش لوتی بوو.
28 Haran died in his birthplace, Ur of the Chaldeans, before his father Terah. هاران پێش تارەحی باوکی لە ئووری کلدانییەکان مرد، لەو خاکەی تێیدا لەدایک ببوو.
29 Abram and Nahor married; Abram's wife was Sarai, and Nahor's wife was Milcah, daughter of Haran, who was also the father of Iscah. ئەبرام و ناحۆر هەردووکیان ژنیان هێنا. ژنەکەی ئەبرام ناوی سارای بوو، ژنەکەی ناحۆریش ناوی میلکەی کچی هاران بوو، کە هاران باوکی میلکە و یەسکە بوو.
30 Now Sarai was unable to conceive; she had no children. سارای نەزۆک بوو، منداڵی نەبوو.
31 Terah took his son Abram, his grandson Lot son of Haran, and his daughter-in-law Sarai, Abram's wife, and left Ur of the Chaldeans for Canaan; they reached Haran and settled there. تارەح ئەبرامی کوڕی و لوتی کوڕەزای، کە کوڕی هاران بوو، لەگەڵ سارایی بووکی، کە ژنی ئەبرامی کوڕی بوو، برد و پێکەوە لە ئووری کلدانییەکانەوە بەڕێکەوتن تاکو بچنە خاکی کەنعان. بەڵام کاتێک هاتنە حەڕان، لەوێ نیشتەجێ بوون.
32 Terah lived 205 years, and died in Haran. ئینجا تارەح لە تەمەنی دوو سەد و پێنج ساڵیدا لە حەڕان مرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]