Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 10 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 This is the account of Noah's sons—Shem, Ham, and Japheth. Sons were born to them after the flood. ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
2 The sons of Japheth: Gomer, Magog, Madai, Javan, Tubal, Meshech, and Tiras. کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
3 The sons of Gomer: Ashkenaz, Riphath, and Togarmah. کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
4 The sons of Javan: Elishah, Tarshish, Kittim, and Rodanim. کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.
5 From these the coastland peoples divided into their lands, each by language, clan, and nation. لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
6 The sons of Ham: Cush, Mizraim, Put, and Canaan. کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان.
7 The sons of Cush: Seba, Havilah, Sabtah, Raamah, and Sabteca. The sons of Raamah: Sheba and Dedan. کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان.
8 Cush fathered Nimrod, who was the first mighty man on the earth. نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
9 He was a mighty hunter before God, so they say, "Like Nimrod, a mighty hunter before God." ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.»
10 The beginning of his kingdom was Babel, Erech, Accad, and Calneh, in the land of Shinar. سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار.
11 From that land he went out to Assyria and built Nineveh, Rehoboth-Ir, Calah, لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا،
12 and Resen, between Nineveh and Calah; this is the great city. هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
13 Mizraim fathered the Ludim, the Anamim, the Lehabim, the Naphtuhim, میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،
14 the Pathrusim, the Casluhim (from whom the Philistines came), and the Caphtorim. پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
15 Canaan fathered Sidon his firstborn, and Heth, کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،
16 and the Jebusites, the Amorites, the Girgashites, هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
17 the Hivites, the Arkites, the Sinites, حیڤی، عەرقی، سینی،
18 the Arvadites, the Zemarites, and the Hamathites. Afterward the clans of the Canaanites spread out. ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە.
19 Canaan's border ran from Sidon toward Gerar to Gaza, and toward Sodom, Gomorrah, Admah, and Zeboiim, to Lasha. سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
20 These are Ham's sons, by their clans, languages, lands, and nations. ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
21 Children were also born to Shem, older brother of Japheth, father of all Eber's descendants. سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
22 The sons of Shem: Elam, Asshur, Arphaxad, Lud, and Aram. کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
23 The sons of Aram: Uz, Hul, Gether, and Mash. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
24 Arphaxad fathered Shelah, and Shelah fathered Eber. ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
25 Eber had two sons: one named Peleg, for the earth was divided in his days, and his brother named Joktan. عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
26 Joktan fathered Almodad, Sheleph, Hazarmaveth, Jerah, یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،
27 Hadoram, Uzal, Diklah, هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
28 Obal, Abimael, Sheba, عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
29 Ophir, Havilah, and Jobab; all these were the sons of Joktan. ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
30 Their territory extended from Mesha toward Sephar, to the hill country of the east. نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
31 These are Shem's sons, by their clans, languages, lands, and nations. ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
32 These are the clans of Noah's sons, by their lines of descent, in their nations; from these the nations spread across the earth after the flood. ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]