Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 9 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then our Father blessed Noah and his sons, saying, "Be fruitful and multiply and fill the earth. ئیتر خودا نوح و کوڕەکانی بەرەکەتدار کرد و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن.
2 Every animal of the earth, every bird of the sky, everything that crawls on the ground, and every fish of the sea will fear and dread you; they are given into your hand. با ترس و سامتان هەبێت لەسەر هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو ئەو بوونەوەرانەی کە لەسەر زەوی دەجوڵێنەوە، هەروەها لەسەر هەموو ماسییەکانی دەریاش؛ ئەوان خراونەتە بەردەستی ئێوە.
3 Every living, moving thing will be your food. As I gave you the green plants, I now give you everything. هەموو ئەوانەی گیاندارن و دەبزوێن دەبنە خۆراک بۆتان. هەروەک چۆن ڕووەکی سەوزم پێداون، ئێستا هەموو شتێکتان دەدەمێ.
4 But you must not eat meat that still has its lifeblood in it. «بەڵام نابێت گۆشتێک بخۆن کە هێشتا خوێنەکەی گەرمە.
5 I will surely demand an accounting for your blood: from every animal I will demand it, and from every person—each for his brother's life—I will demand a human life. بێگومان داوای خوێنی ئەو کەسە دەکەم کە خوێنی کەسێکی دیکەی ڕشتووە. ئەگەر گیاندارێک کەسێک بکوژێت، دەبێت بکوژرێتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا ئەویش دەکوژرێتەوە.
6 Whoever sheds human blood, by humans will their blood be shed; for in the image of God, humanity was made. «هەرکەسێک خوێنی مرۆڤ بڕێژێت، بە دەستی مرۆڤ خوێنی دەڕێژرێتەوە، چونکە خودا لەسەر وێنەی خۆی مرۆڤی دروستکردووە.
7 As for you, be fruitful and multiply; swarm across the earth and multiply on it." ئێوەش بەردار بن و زۆر بن، زەوی پڕ بکەن و تێیدا زۆر بن.»
8 Then our Father said to Noah and to his sons with him: خودا بە نوح و کوڕەکانی فەرموو کە لەگەڵیدا بوون:
9 "As for me, I am now establishing my covenant with you and with your descendants after you, «من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە و نەوەی دوای ئێوەدا دەچەسپێنم،
10 and every living creature with you—birds, livestock, every wild animal of the earth—all that came out of the ark with you, every living thing of the earth. لەگەڵ هەموو ئەو گیاندارانەی کە لەگەڵ ئێوەن، باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەکان و هەموو ئاژەڵە کێوییەکان، هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان و لە کەشتییەکە هاتوونەتە دەرەوە، هەروەها هەرچی گیانداری سەر زەویش هەیە.
11 I set my covenant with you: never again will all flesh be cut off by floodwaters; never again a flood to destroy the earth." من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە دەچەسپێنم: هەرگیز جارێکی دیکە، هەموو گیانلەبەران بە ئاوی لافاو لەناو ناچن، هەرگیز جارێکی دیکە لافاو وا نابێت زەوی بە تەواوی وێران بکات.»
12 Then our Father said, "This is the sign of the covenant I'm making between me and you and every living creature with you, for all generations to come: ئینجا خودا فەرمووی: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان دەیبەستم، پەیمانێکە بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوو.
13 I have put my rainbow in the clouds as the sign of the covenant between me and the earth. وا پەلکەزێڕینەی خۆمم لەناو هەورەکاندا داناوە، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و زەوی.
14 Whenever I bring clouds over the earth and the rainbow appears in the clouds, ئینجا هەرکاتێک هەورم بەسەر زەویدا هێنا و پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا دەرکەوت،
15 I will remember my covenant between me and you and every living creature of every kind: never again will floodwaters destroy all life. من پەیوەست دەبم بە پەیمانەکەم لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو گیانێکی زیندوو لە هەموو جۆرێک. هەرگیز جارێکی دیکە ئاو لافاوێکی وا دروستناکات کە هەموو ژیانێک لەناو ببات.
16 When the rainbow is in the clouds, I will see it and remember the everlasting covenant between me and every living creature of every kind on earth." هەرکاتێک پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا بێت، دەیبینم و پەیوەست دەبم بە پەیمانە هەتاهەتاییەکەوە، کە لەنێوان خودا و هەموو جۆرە گیانێکی زیندووی سەر زەوییە.»
17 So our Father told Noah, "This is the sign of the covenant I've established between me and all life on earth." ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە کە لەنێوان خۆم و هەموو ژیانێکی لەسەر زەویدا بەستوومە.»
18 Noah's sons who left the ark: Shem, Ham, and Japheth. (Ham was Canaan's father.). جا کوڕانی نوح کە سام و حام و یافەت بوون، لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. حام باوکی کەنعان بوو.
19 These three were the sons of Noah, and from them the whole earth was populated. ئەمانە سێ کوڕەکەی نوح بوون کە لەمانەوە خەڵکی لە سەرتاسەری زەویدا بڵاو بوونەوە.
20 Noah, a man of the soil, was the first to plant a vineyard. نوح دەستی بە ئیشی جوتیاری کرد و ڕەزە مێوێکی چاند.
21 When he drank some of its wine, he became drunk and lay uncovered inside his tent. ئینجا کە لە شەرابی مێوەکەی خواردەوە، سەرخۆش بوو و لەناو چادرەکەیدا بە ڕووتی ڕاکشا.
22 Ham, the father of Canaan, saw his father naked and told his two brothers outside. حامی باوکی کەنعان، باوکی بە ڕووتی بینی و لە دەرەوە بە هەردوو براکەی ڕاگەیاند.
23 Shem and Japheth took a cloak, laid it on both their shoulders, walked in backward, and covered their father's nakedness; their faces were backward, so they did not see their father's nakedness. بەڵام سام و یافەت پۆشاکێکیان هێنا و خستیانە سەر شانیان، ئینجا پشتاوپشت چوون و ڕووتییەکەی باوکیان داپۆشی، ڕووشیان بەرەو دواوە بوو، ئیتر ڕووتییەکەی باوکیان نەبینی.
24 When Noah awoke from his wine and learned what his youngest son had done to him, کاتێک نوح لە سەرخۆشییەکەی بەئاگا هاتەوە، زانی کوڕە بچووکەکەی چی پێکردووە.
25 he said, "Cursed be Canaan! He will be the lowest of servants to his brothers." ئینجا گوتی: «نەفرەت لێکراو بێت کەنعان! دەبێتە کۆیلەی کۆیلەکان، بۆ براکانی.»
26 He also said, "Blessed be the Father of Shem; may Canaan be Shem's servant. هەروەها گوتی: «ستایش بۆ یەزدان، پەروەردگاری سام! با کەنعان ببێتە کۆیلەی سام.
27 May our Father extend Japheth's territory; may Japheth dwell in the tents of Shem, and may Canaan be Shem's servant." با خودا دەرگا بۆ یافەت بکاتەوە و لە چادرەکانی سام جێنشین بێت. با کەنعان ببێتە کۆیلەی ئەو.»
28 After the flood Noah lived 350 years. دوای لافاوەکە نوح سێ سەد و پەنجا ساڵ ژیا.
29 Noah lived a total of 950 years, and then he died. هەموو تەمەنی نوح نۆ سەد و پەنجا ساڵ بوو، ئیتر مرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]