Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 8 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then our Father told Moses, "Go to Pharaoh and tell him, 'This is what our Father says: Let my people go, so they may serve me.'" یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بڕۆن بۆ ئەوەی بمپەرستن.
2 But if you refuse to let them go, I will plague your whole country with frogs. ئەگەر ڕازی نەبیت و ڕێیان نەدەیت، هەموو خاکەکەت پڕدەبێت لە بۆق.
3 The Nile will swarm with frogs that come up and enter your house, bedroom, and bed, the houses of your servants and people, your ovens and kneading bowls. ڕووباری نیل پڕدەبێت لە بۆق، سەردەکەون و دێنە ناو ماڵەکەت و ژووری نوستنەکەت و سەر قەرەوێڵەکەت، هەروەها دەچنە ماڵی خزمەتکارەکانت و سەر گەلەکەت و ناو تەنوورەکانت و تەشتە هەویرەکانت.
4 The frogs will come up on you, on your people, and on all your servants."'" بۆق دێتە سەر خۆت و گەلەکەت و خزمەتکارەکانت.“»
5 And our Father said to Moses, "Tell Aaron: 'Stretch out your hand with your staff over the rivers, canals, and pools, and bring up the frogs over the land of Egypt.'" ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ: ”بە گۆچانەکەت دەست درێژبکە بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماوەکان، بۆق سەربخە بۆ سەر خاکی میسر.“»
6 Aaron stretched his hand over the waters of Egypt, and frogs came up and covered the land of Egypt. هارونیش دەستی درێژکردە سەر ئاوی میسر، بۆق سەرکەوتن و خاکی میسریان داپۆشی.
7 But the magicians did the same with their secret arts, bringing frogs up over the land of Egypt. جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، بۆقیان هێنایە سەر خاکی میسر.
8 Pharaoh summoned Moses and Aaron and said, "Plead with God to remove the frogs from me and my people, and I will let the people go to sacrifice to God." فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «لە یەزدان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بۆق لە خۆم و گەلەکەم دووربخاتەوە، منیش ڕێ بە گەلەکە دەدەم بڕۆن قوربانی بۆ یەزدان سەرببڕن.»
9 Moses said to Pharaoh, "The honor is yours—set the time yourself: when should I pray for you, your servants, and your people, that the frogs be cut off from you and your houses, left only in the Nile?" موساش بە فیرعەونی گوت: «کاتێکم پێ بفەرموو کە بپاڕێمەوە لە پێناوی خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، بۆ بڕانەوەی بۆق لە تۆ و لە ماڵەکانت، بەڵام بۆق لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.»
10 "Tomorrow," he said. Moses replied, "As you say, so you'll know no one is like our Father. ئەویش گوتی: «بەیانی.» موساش گوتی: «وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، بۆ ئەوەی بزانیت کە هیچ خودایەک نییە وەک یەزدانی پەروەردگارمان.
11 The frogs will leave you, your houses, your servants, and your people, remaining only in the Nile." بۆقەکانیش لە خۆت و ماڵەکانت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت دوور دەکەونەوە، بەڵام لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.»
12 Moses and Aaron left Pharaoh, and Moses cried out to our Father about the frogs our Father had brought on Pharaoh. لەدوای ئەوەی موسا و هارون لەلای فیرعەون هاتنە دەرەوە، موسا هاواری بۆ یەزدان کرد لەبەر ئەو بۆقانەی کە وەک بەڵا بەسەر فیرعەونی هێنابوو.
13 And our Father did as Moses asked. The frogs died in the houses, the courtyards, and the fields. یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، بۆقەکان لە ماڵ و حەوشە و کێڵگەکان مردن.
14 They piled them in heaps upon heaps, and the land stank. کۆمەڵ کۆمەڵ کۆیان کردنەوە و خاکەکە گەندەڵ بوو.
15 But when Pharaoh saw there was relief, he hardened his heart and would not listen to them, as our Father had said. بەڵام کاتێک فیرعەون بینی خامۆشی هاتە کایەوە، دڵی ڕەق کردەوە و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی.
16 Then our Father told Moses, "Tell Aaron: Stretch out your staff and strike the dust of the ground, and it will become gnats throughout all the land of Egypt." ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ: ”گۆچانەکەت درێژ بکە و لە خۆڵی زەوی بدە،“ جا خۆلی زەوی لە هەموو خاکی میسر دەبێتە مێشوولە.»
17 They did so. Aaron stretched out his hand with his staff and struck the ground's dust, and gnats came on people and animals. All the ground's dust became gnats throughout the whole land of Egypt. ئیتر ئاوایان کرد، هارون بە گۆچانەکەی دەستی درێژکرد و لە خۆڵی زەوییەکەی دا، مێشوولە هاتە سەر خەڵک و سەر ئاژەڵەکان، لە هەموو خاکی میسر هەموو خۆڵی زەوییەکە بوو بە مێشوولە.
18 The magicians tried their secret arts to make gnats, but failed. Gnats covered people and animals. جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد بۆ پەیدابوونی مێشوولە، بەڵام نەیانتوانی. لەبەر ئەوەی مێشوولە لەسەر خەڵک و لەسەر ئاژەڵ مایەوە،
19 The magicians told Pharaoh, "This is the finger of God." But Pharaoh's heart stayed hard; he wouldn't listen to them, as our Father had said. جادووگەرەکان بە فیرعەونیان گوت: «ئەمە پەنجەی خودایە.» بەڵام فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی.
20 Then our Father said to Moses, "Get up early in the morning and stand before Pharaoh as he goes out to the water. Tell him, 'This is what our Father says: Let my people go, so they may serve me. ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و کە فیرعەون بەرەو ئاوەکە دەچێت لەبەردەمی ڕابوەستە و پێی بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن.
21 "If you won't let my people go, I'll send flies swarming on you, your servants, your people, and your houses. Egyptian houses will be full of flies, and even the ground they stand on. ئەگەر ڕێ بە گەلەکەم نەدەیت بڕۆن، ئەوا منیش مێشومەگەزێکی زۆر دەنێرمە سەر خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت و ماڵەکانت، ئیتر ماڵی میسرییەکان پڕ دەبێت لە مێش، تەنانەت زەوییەکەش بە مێش دادەپۆشرێت.
22 On that day I will set apart the land of Goshen, where my people live, so no flies swarm there, so you will know I, your Father, am in the land's midst. «”بەڵام لەو ڕۆژەدا خاکی گۆشەن جیا دەکەمەوە کە گەلەکەمی لەسەر دەژین، بۆ ئەوەی مێش لەوێدا نەبێت، هەتا بزانیت من یەزدانم لە ناوەڕاستی خاکەکەدا.
23 I will make a distinction between my people and your people. Tomorrow this sign will happen.'" جیاوازییەک لەنێوان گەلەکەم و گەلەکەت دادەنێم، بەیانی ئەم نیشانەیە دەبێت.“»
24 So our Father did. Thick swarms of flies filled Pharaoh's house and his servants' houses; throughout all the land of Egypt, the land was ruined by the swarms. یەزدانیش ئاوای کرد و مێشومەگەزێکی زۆر هاتنە ناو ماڵی فیرعەون و ماڵی خزمەتکارانی، لە هەموو خاکی میسریش زەوییەکە لەبەر مێش وێران بوو.
25 Pharaoh summoned Moses and Aaron and said, "Go, sacrifice to your God in the land." ئینجا فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «بڕۆن لەم خاکە قوربانی بۆ خوداتان سەرببڕن.»
26 But Moses said, "That wouldn't be right—what we sacrifice to our Father is detestable to the Egyptians. If we sacrifice what is detestable to them before their eyes, will they not stone us? بەڵام موسا گوتی: «ڕاست نییە ئێمە وا بکەین، چونکە ئەو ئاژەڵانەی کە ئێمە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەری دەبڕین لەلای میسرییەکان قێزەونە، ئەگەر ئەوەی لەلای میسرییەکان قێزەونە لەبەرچاویان سەری ببڕین، ئایا بەردبارانمان ناکەن؟
27 We must go a three days' journey into the wilderness and sacrifice to our Father, as he commands us." سێ ڕۆژەڕێ لە چۆڵەوانی دەڕۆین و قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین، وەک پێمان دەڵێت.»
28 Pharaoh said, "I will let you go and sacrifice to the LORD your God in the wilderness—only don't go too far away. Plead for me." فیرعەونیش گوتی: «من ڕێتان دەدەم بڕۆن و لە چۆڵەوانی قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارتان سەرببڕن، بەڵام دوور مەڕۆن و بۆم بپاڕێنەوە.»
29 Then Moses said, "As soon as I leave you, I will plead with our Father, and tomorrow the swarms of flies will leave Pharaoh, his servants, and his people. Only let Pharaoh not deceive again by refusing to let the people go and sacrifice to our Father." موساش وەڵامی دایەوە: «من لەلای تۆ دەچمە دەرەوە و لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئیتر بۆ بەیانی مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوور دەکەونەوە، بەڵام ئیتر نابێت فیرعەون فێڵ بکات، هەتا ڕێ بە گەلەکە نەدات بڕۆن بۆ قوربانی سەربڕین بۆ یەزدان.»
30 So Moses went out from Pharaoh and pleaded with our Father. جا موسا لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە و لە یەزدان پاڕایەوە.
31 As Moses asked, our Father removed the swarms of flies from Pharaoh, his servants, and his people—not one remained. یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، ئیتر مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوور کەوتنەوە و هیچیان نەما.
32 But Pharaoh hardened his heart this time also, and he would not let the people go. بەڵام فیرعەون ئەم جارەش دڵی ڕەقکرد و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]