Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father told Moses, "See, I have made you as God to Pharaoh, and Aaron your brother will be your prophet. یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕوانە، تۆم وەک خودای فیرعەون لێکردووە و هارونی براشت وەک پێغەمبەری تۆ دەبێت.
2 You will speak all I command you; Aaron your brother will tell Pharaoh to send the Israelites out of his land. تۆ دەدوێیت بە هەموو ئەوەی فەرمانت پێ دەکەم، هارونی براشت لەگەڵ فیرعەون دەدوێت بۆ ئەوەی ڕێگا بە نەوەی ئیسرائیل بدات خاکەکەی بەجێبهێڵن.
3 But I will harden Pharaoh's heart and multiply my signs and wonders in the land of Egypt. بەڵام من دڵی فیرعەون ڕەق دەکەم و نیشانە و پەرجووەکانم زیاتر دەکەم لە خاکی میسر.
4 Pharaoh won't listen to you, so I'll set my hand against Egypt and bring my armies—my people, Israel's descendants—out of the land of Egypt through great judgments. فیرعەون گوێتان لێ ناگرێت، منیش دەستم دەخەمە سەر میسر، لەشکرەکانیشم کە نەوەی ئیسرائیلی گەلەکەمن بە چەند حوکمێکی دادپەروەرانەی مەزن لە خاکی میسر دەردەهێنم.
5 The Egyptians will know I am the Father when I reach out my hand against Egypt and bring Israel's people out from among them." ئیتر میسرییەکانیش دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەست بۆ میسر درێژ دەکەم و نەوەی ئیسرائیل لەنێویان دەردەهێنم.»
6 Moses and Aaron did so; they did just as our Father had commanded them. موسا و هارونیش هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، ئاوایان کرد.
7 Now Moses was eighty years old and Aaron eighty-three years old when they spoke to Pharaoh. موسا تەمەنی هەشتا ساڵ بوو، هارونیش هەشتا و سێ ساڵ بوو، کاتێک لەگەڵ فیرعەون قسەیان کرد.
8 Then our Father said to Moses and Aaron, یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:
9 when Pharaoh tells you, "Prove yourselves with a wonder," say to Aaron, "Take your staff, throw it down before Pharaoh, and it will become a serpent." «کاتێک فیرعەون لەگەڵتان دەدوێت و دەڵێت: ”پەرجوو بکەن،“ تۆ بە هارون دەڵێیت: ”گۆچانەکەت بگرە بە دەستەوە و فڕێیبدە پێش فیرعەون،“ ئیتر دەبێتە مارێکی شاخدار.»
10 Moses and Aaron went to Pharaoh and did as our Father commanded. Aaron threw his staff before Pharaoh and his servants, and it became a snake. ئیتر موسا و هارون هاتنە لای فیرعەون، چۆن یەزدان فەرمانی پێ کردبوون ئاوایان کرد، هارون گۆچانەکەی فڕێدایە بەردەم فیرعەون و خزمەتکاران، بووە مارێکی شاخدار.
11 So Pharaoh also summoned wise men and sorcerers, and Egypt's magicians did the same with their secret arts. فیرعەونیش بانگی دانایان و سیحربازانی کرد، ئیتر جادووگەرانی میسریش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد.
12 Each one threw down his staff, and they became serpents. But Aaron's staff swallowed up their staffs. هەریەکە گۆچانی خۆی فڕێدا و گۆچانەکانیان بوونە ماری شاخدار، بەڵام گۆچانەکەی هارون گۆچانەکانی ئەوانی هەڵلووشی.
13 Pharaoh's heart hardened; he wouldn't listen to them, as our Father had said. ئیتر فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی.
14 Then our Father said to Moses, "Pharaoh's heart is unyielding; he refuses to let the people go. دواتر یەزدان بە موسای فەرموو: «دڵی فیرعەون ڕەقە، ڕازی نییە ڕێ بە گەلەکە بدات.
15 Go to Pharaoh in the morning as he goes out to the water. Stand on Nile's bank to meet him, and take in your hand the staff that turned into a snake. بەیانی بڕۆ لای فیرعەون، ئەو دەچێتە لای ئاوەکە، لە کەناری نیل بۆی ڕاوەستە و ئەو گۆچانەش کە بووە ماری شاخدار لە دەستت بگرە.
16 Say to him: our Father of the Hebrews sent me to you, saying, "Let my people go to serve me in the wilderness." Yet until now you have not listened. پێی دەڵێیت: ”یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان منی بۆ لای تۆ نارد و فەرمووی، ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن و لە چۆڵەوانی بمپەرستن، بەڵام هەتا ئێستا گوێ ناگریت.
17 This is what our Father says: "By this you will know I am the Father: look, with the staff in my hand I will strike the Nile's water, and it will turn to blood. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: بەمە دەزانیت کە من یەزدانم، ئەوەتا من بەو گۆچانەی بە دەستمەوەیە لە ئاوی نیل دەدەم و دەیگۆڕێت بۆ خوێن.
18 Fish in the Nile will die, the Nile will stink, and Egyptians won't be able to bear to drink water from the Nile."'" ئەو ماسیانەش کە لەناو نیلن دەمرن و نیل بۆگەن دەبێت، میسرییەکان قێزیان دەبێتەوە لە ئاوی نیل بخۆنەوە.“»
19 Our Father said to Moses, "Tell Aaron: Take your staff and stretch out your hand over Egypt's waters—over their rivers, canals, ponds, and all their reservoirs—and they will become blood. Blood will fill all Egypt, even in vessels of wood and stone." یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ: ”گۆچانەکەت لە دەست بگرە و دەستت بۆ سەر ئاوی میسرییەکان درێژ بکە، بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماو و هەموو حەوزەکانیان“ بۆ ئەوەی ببنە خوێن. ئیتر خوێن لە هەموو خاکی میسر دەبێت، تەنانەت لە سەتڵی دارین و لە گۆزەی بەردین.»
20 Moses and Aaron did as our Father commanded: before Pharaoh and his servants, Aaron raised the staff and struck the Nile's water, and all its water turned to blood. موسا و هارونیش ئاوایان کرد، وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردن. گۆچانەکەی بەرزکردەوە و ئاوی نیلی گۆڕی، لەبەرچاوی فیرعەون و خزمەتکارەکانی. هەموو ئاوی نیل گۆڕا و بوو بە خوێن.
21 The fish in the Nile died, the Nile stank, and the Egyptians could not drink water from the Nile. Blood was in all the land of Egypt. ماسییەکانی ناو نیلیش مردن و نیل بۆگەن بوو، میسرییەکانیش نەیانتوانی لە ئاوی نیل بخۆنەوە، خوێنیش هەموو خاکی میسری گرتەوە.
22 But Egypt's magicians did the same with their secret arts. So Pharaoh's heart stayed hard; he wouldn't listen to them, as our Father had said. جادووگەرە میسرییەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، دڵی فیرعەونیش ڕەق بوو و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی.
23 Pharaoh turned and went into his house, and he did not take even this to heart. ئینجا فیرعەون ڕووی وەرگێڕا و چووەوە ماڵەکەی خۆی و ئەمەی لە دڵ نەگرت.
24 All the Egyptians dug along the Nile for water to drink, since they couldn't drink the Nile's water. هەموو میسرییەکانیش دەوروبەری نیلیان هەڵدڕی بۆ ئاو هەتا بیخۆنەوە، چونکە نەیانتوانی لە ئاوی نیل بخۆنەوە.
25 Seven full days passed after our Father struck the Nile. حەوت ڕۆژ تەواو بوو دوای ئەوەی یەزدان ئاوی نیلی گۆڕی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]