Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 6 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then our Father told Moses, "Now you'll see what I'll do to Pharaoh: with a strong hand he'll send them out; with a strong hand drive them from his land." یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئێستا دەبینیت چی بە فیرعەون دەکەم، بە دەستێکی بەهێز ناچاری دەکەم بەڕەڵایان بکات، ناچاری دەکەم لە خاکی خۆی دەریانبکات.»
2 Our Father spoke to Moses and said to him, "I am your Father. هەروەها خودا لەگەڵ موسا دوا و پێی فەرموو: «من یەزدانم،
3 I appeared to Abraham, Isaac, and Jacob as El Shaddai—our Father Almighty—but they didn't know me by my name, Father. بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب وەک ”خودای هەرە بەتوانا“ دەرکەوتم، بەڵام بە ناوی خۆم کە ”یەزدان“ە لەلای ئەوان خۆمم نەناساند.
4 I also confirmed my covenant with them, to give them Canaan, land where they lived as foreigners. هەروەها پەیمانی خۆمم لەگەڵیان چەسپاند، کە خاکی کەنعانیان بدەمێ، خاکی نامۆییان کە تێیدا نامۆ بوون.
5 I have also heard the groaning of the Israelites, whom the Egyptians enslave, and remembered my covenant. هەروەها گوێم لە ناڵەی نەوەی ئیسرائیل بوو، ئەوانەی میسرییەکان کۆیلایەتییان پێ دەکەن، منیش پەیوەستم بە پەیمانەکەی خۆم.
6 Tell Israel's sons: I am your Father. I will bring you out from under Egypt's burdens, rescue you from their slavery, and redeem you with an extended arm and great judgments. «بۆیە بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”من یەزدانم، لەژێر بارگرانی میسرییەکان دەرتاندەهێنم، لە کۆیلایەتی ئەوان فریاتان دەکەوم و بە دەستێکی بەهێز و دادپەروەرییەکی مەزن دەتانکڕمەوە.
7 I'll take you as my children, be your Father. You'll know I am your Father, freeing you from under Egypt's burdens. هەروەها دەتانکەم بە گەلی خۆم و دەبمە خودای ئێوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم ئەوەی لەژێر بارگرانی میسرییەکان دەرتاندەهێنێت.
8 I will bring you to the land I swore, hand raised, to give to Abraham, to Isaac, and to Jacob, and give it to you as a possession. I am your Father." دەشتانبەم بۆ ئەو خاکەی سوێندم خوارد بیدەمە ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، وەک میرات دەیدەمە ئێوە، من یەزدانم.“»
9 Moses told the Israelites this, but they wouldn't listen to Moses because of their broken spirit and their harsh slavery. موسا بەم شێوەیە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل قسەی کرد، بەڵام گوێیان لێ نەگرت، لەبەر بێ ورەیی و کۆیلایەتی سەخت.
10 Then our Father said to Moses, ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو:
11 "Go, tell Pharaoh king of Egypt to let the Israelites go out of his land." «بڕۆ و بە فیرعەونی پاشای میسر بڵێ، با ڕێ بە نەوەی ئیسرائیل بدات خاکەکەی بەجێبهێڵن.»
12 But Moses said in our Father's presence, "If the Israelites won't listen to me, why would Pharaoh? I speak poorly." بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەگەر نەوەی ئیسرائیل گوێم لێ نەگرن، ئیتر چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت، کە من زمانم بەستراوە؟»
13 Now our Father spoke to Moses and Aaron, ordering them regarding the Israelites and Pharaoh king of Egypt, to bring the Israelites out of Egypt. یەزدان سەبارەت بە نەوەی ئیسرائیل و فیرعەونی پاشای میسر لەگەڵ موسا و هارون دوا و فەرمانی پێدان نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر ببەنە دەرەوە.
14 Heads of their fathers' houses: Reuben's sons, Israel's firstborn—Hanoch, Pallu, Hezron, Carmi. These were Reuben's clans. ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکانیانن: نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە، حەنۆک و پەڵو و حەسرۆن و کەرمی، لەمانیشەوە خێڵەکانی ڕەئوبێن دروستبوون.
15 Simeon's sons: Jemuel, Jamin, Ohad, Jachin, Zohar, and Shaul son of a Canaanite woman—Simeon's clans. نەوەی شیمۆنیش یەموئێل و یامین و ئۆهەد و یاکین چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی شیمۆن دروستبوون.
16 Sons of Levi by their generations: Gershon, Kohath, Merari. Levi lived 137 years. ئەمانەش ناوەکانی نەوەی لێڤین بەگوێرەی لەدایکبوونیان: گێرشۆن و قەهات و مەراری. تەمەنی لێڤیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.
17 The sons of Gershon: Libni and Shimei, by their clans. کوڕانی گێرشۆن، لیبنی و شیمعی بەگوێرەی خێڵەکانیان.
18 The sons of Kohath: Amram, Izhar, Hebron, and Uzziel. Kohath lived 133 years. نەوەی قەهاتیش، عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل. تەمەنی قەهاتیش سەد و سی و سێ ساڵ بوو.
19 The sons of Merari: Mahli and Mushi. These were the clans of Levi according to their generations. کوڕانی مەراریش، مەحلی و موشی. ئەمانەش خێڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی نەوەکانیان.
20 Amram married his father's sister Jochebed; she bore him Aaron and Moses. He lived 137 years. عەمرام یۆخەڤەدی خوشکی باوکی بۆ خۆی خواست. ئەویش هارون و موسای لێ بوو. تەمەنی عەمرامیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.
21 The sons of Izhar: Korah, Nepheg, and Zichri. نەوەی یەسهاریش: قۆرەح و نەفەگ و زکری.
22 The sons of Uzziel: Mishael, Elzaphan, and Sithri. نەوەی عوزیێلیش: میشائیل و ئەلسافان و سیتری.
23 Aaron married Elisheba daughter of Amminadab, sister of Nahshon; she bore him Nadab, Abihu, Eleazar, and Ithamar. هارونیش ئەلیشەڤەعی کچی عەمینادابی خوشکی نەحشۆنی خواست، ئەویش ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتاماری بوو.
24 The sons of Korah: Assir, Elkanah, and Abiasaph. These were the clans of the Korahites. نەوەی قۆرەحیش: ئەسسیر و ئەلقانە و ئەبیئاساف. ئەمانەش خێڵەکانی قۆرەحییەکانە.
25 Eleazar, Aaron's son, married one of Putiel's daughters; she bore him Phinehas. These are heads of Levite houses, by clan. ئەلعازاری کوڕی هارونیش یەکێکی لە کچانی پووتیێل خواست، ئەویش فینەحاسی بوو. ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
26 This was Aaron and Moses whom our Father told, "Bring Israel out of Egypt by their divisions." ئەمانە هارون و موسان کە یەزدان پێی فەرموون: «نەوەی ئیسرائیل لەسەر شێوەی لەشکرەکانیان لە خاکی میسر دەربهێنن.»
27 These spoke to Pharaoh king of Egypt to bring the Israelites out of Egypt: Moses and Aaron. ئەوان بوون لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر دوان بۆ دەرهێنانی نەوەی ئیسرائیل لە میسر، موسا و هارون بوون.
28 Now on the day our Father spoke to Moses in the land of Egypt, ئەوە بوو ئەو ڕۆژەی یەزدان لە خاکی میسر لەگەڵ موسا دوا،
29 our Father told him, "I am your Father. Tell Pharaoh king of Egypt all I tell you." یەزدان پێی فەرموو: «من یەزدانم، لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر بدوێ سەبارەت بە هەموو ئەوەی پێت دەڵێم.»
30 But Moses said before our Father, "Since I speak poorly, how will Pharaoh listen to me?" بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەوەتا من زمانم بەستراوە، چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت؟»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]