Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 21 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Having torn ourselves away from them, we set sail and went straight to Cos, then the next day to Rhodes, then from there to Patara. کاتێک لێیان جیا بووینەوە، بە دەریادا ڕێک بەرەو کووس ڕۆیشتین. ڕۆژی پاشتر بۆ ڕودس لەوێشەوە بۆ پەتارا.
2 Finding a ship crossing over to Phoenicia, we went aboard and set sail. لەوێ کەشتییەکمان بینی دەچووە فینیکیا، سواربووین و ڕۆیشتین.
3 Sighting Cyprus and leaving it on our left, we sailed to Syria and landed at Tyre, where the ship was to unload its cargo. ئینجا قوبرسمان بینی و بەلای چەپدا بەجێمان هێشت، بەرەو سوریا دەچووین و گەیشتینە سور، چونکە کەشتییەکە بارەکەی لەوێ دادەگرت.
4 We found the disciples there and stayed seven days. Through the Holy Spirit they kept telling Paul not to set foot in Jerusalem. لەوێ قوتابییەکانمان دۆزییەوە و حەوت ڕۆژ ماینەوە. بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز تکایان لە پۆڵس کرد کە نەچێتە ئۆرشەلیم.
5 When our time there was up, we left and went on, all of them with wives and children walking with us out of the city. We knelt on the beach and prayed, کاتێک ماوەمان تەواو بوو، بەڕێکەوتین بۆ ئەوەی درێژە بە گەشتەکەمان بدەین، هەموو قوتابییەکان هەتا دەرەوەی شار بە ژن و منداڵیانەوە لەگەڵمان هاتن. لە کەناراوەکە چۆکمان دادا و نوێژمان کرد.
6 and said farewell to one another. Then we went aboard the ship, and they returned home. پاشان ماڵئاواییمان لە یەکتری کرد و سواری کەشتییەکە بووین، ئەوانیش گەڕانەوە ماڵەکانیان.
7 Finishing our voyage from Tyre, we arrived at Ptolemais, greeted the brothers, and stayed one day with them. لە سورەوە بەردەوام بووین لە گەشتەکەمان و گەیشتینە پتولمایس، لەوێ سڵاومان لە خوشک و برایان کرد و ڕۆژێک لەلایان ماینەوە.
8 The next day we left for Caesarea and entered the house of Philip the evangelist, one of the seven, and stayed with him. بۆ بەیانی هاتینە قەیسەرییە و چووینە ماڵی فیلیپۆسی مزگێنیدەر، کە یەکێکە لە حەوتەکە، لەلای ماینەوە.
9 He had four unmarried daughters who prophesied. فیلیپۆس چوار کچی پاکیزەی هەبوو پێشبینییان دەکرد.
10 While we were staying there for many days, a prophet named Agabus came down from Judea. کە چەندین ڕۆژ ماینەوە، پێغەمبەرێک بە ناوی ئاگابۆس لە یەهودیاوە هات.
11 He came to us, took Paul's belt, tied his own feet and hands, and said, "The Holy Spirit says this: the Jews in Jerusalem will tie up this belt's owner the same way, then hand him over into Gentile hands." هاتە لامان و پشتێنەکەی پۆڵسی برد، دەست و پێی خۆی بەستەوە و گوتی: «ڕۆحی پیرۆز ئەمە دەفەرموێ: ”ڕابەرانی جولەکە بەم شێوەیە خاوەنی ئەم پشتێنە لە ئۆرشەلیم دەبەستنەوە و دەیدەنە دەست ناجولەکەکان.“»
12 When we heard this, we and the local people begged Paul not to go up to Jerusalem. کاتێک ئەمەمان بیست، ئێمە و دانیشتووانی ئەوێ، لە پۆڵس پاڕاینەوە نەچێتە ئۆرشەلیم.
13 Paul answered, "Why weep and break my heart? I'm ready not only to be bound but to die in Jerusalem for the name of the Lord Jesus." بەڵام پۆڵس گوتی: «چیتانە، دەگریێن و دڵم دەشکێنن؟ ئامادەم نەک تەنها بەند بکرێم، بەڵکو بۆ ناوی عیسای خاوەن شکۆ لە ئۆرشەلیم بشمرم.»
14 And since he would not be persuaded, we fell silent and said, "The Lord's will be done." کە پێمان قایل نەکرا، وازمان لێهێنا و گوتمان: «با بە خواستی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت.»
15 After these days we got ready and went up to Jerusalem. دوای ئەو ڕۆژانە ئامادەکاریمان کرد و چووینە ئۆرشەلیم.
16 Some disciples from Caesarea also went with us, bringing us to stay with Mnason, a Cypriot and early disciple. هەندێک قوتابی قەیسەرییەش لەگەڵمان هاتن و ئێمەیان بردە لای مەناسۆن، کە قوبرسییە و قوتابییەکی کۆنە، تاکو لەلای بمێنینەوە.
17 When we arrived in Jerusalem, the brothers welcomed us gladly. کاتێک گەیشتینە ئۆرشەلیم، برایان بە خۆشییەوە پێشوازییان لێکردین.
18 On the following day Paul went with us to see James, and all the elders were present. ڕۆژێک دواتر پۆڵس لەگەڵمان هاتە لای یاقوب، هەموو پیرانیش ئامادەبوون.
19 He greeted them, then related one by one what our Father had done among the Gentiles through his ministry. پۆڵس سڵاوی لێکردن و یەک بە یەکی ئەوەی پێ ڕاگەیاندن کە خودا لەنێو ناجولەکەکاندا لە ڕێگەی خزمەتەکەیەوە کردوویەتی.
20 Hearing this, they praised our Father, then told him, "You see, brother, how many thousands of Jews have believed, and all are passionate for the law. کە گوێیان لێبوو، ستایشی خودایان کرد و پێیان گوت: «برا دەبینیت کە هەزاران کەس لەناو جولەکەدا باوەڕیان هێناوە و هەموو دڵگەرمی تەوراتن.
21 They were told you teach all Jews among the nations to abandon Moses, telling them not to circumcise their children or follow our customs. ئاگادار کراونەتەوە کە تۆ هەموو جولەکەکانی نێو نەتەوەکان فێری هەڵگەڕانەوە لە تەوراتی موسا دەکەیت و پێیان دەڵێی منداڵەکانیان خەتەنە نەکەن و بەگوێرەی نەریت نەژین.
22 So what should we do? They will certainly hear that you have come. کەواتە چی بکرێت؟ بێگومان دەبیستن کە تۆ هاتوویت،
23 So do what we tell you. We have four men who are under a vow. جا ئەوە بکە کە پێت دەڵێین: چوار پیاومان لەلایە نەزریان لەسەرە،
24 Take these men, purify yourself with them, and pay their expenses so they may shave their heads. Then everyone will know the reports about you are false, and that you yourself keep the law. بیانبە و لەگەڵیان خۆت پاک بکەرەوە و نرخی سەرتاشینەکەیان بۆ بدە، ئەوسا هەموو دەزانن ئەوەی دەربارەی تۆ پێیان گوتراوە ڕاست نییە و تۆش بەپێی تەورات دەڕۆیت.
25 As for the Gentiles who have believed, we already wrote our decision: avoid food offered to idols, blood, strangled animals, and sexual immorality." دەربارەی ناجولەکەکانیش کە باوەڕیان هێناوە، نامەیەکمان ناردووە و فەرمانمان کرد خۆیان لە قوربانی بت و لە خوێن، لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و لە داوێنپیسی بپارێزن.»
26 So Paul took the men, and the next day, having purified himself with them, entered the temple, announcing when the purification days would end and the offering would be made for each of them. بۆ بەیانی پۆڵس پیاوەکانی برد و لەگەڵیان ڕێوڕەسمی پاکبوونەوەی ئەنجام دا، پاشان چووە ناو پەرستگا بۆ ئەوەی کۆتایی هاتنی ڕۆژانی پاکبوونەوە ڕابگەیەنێت و بۆ هەر یەکێکیشیان قوربانیی بکات.
27 As the seven days were ending, Jews from Asia saw him in the temple, stirred up the whole crowd, and grabbed him, کاتێک حەوت ڕۆژەکە بەرەو تەواوبوون دەچوو، جولەکەی ئاسیا پۆڵسیان لەناو پەرستگا بینی، جا هەموو خەڵکەکەیان جۆشدا و گرتییان،
28 shouting, "Men of Israel, help! This is the man teaching everyone everywhere against our people, the law, and this place. He's even brought Greeks into the temple, making this holy place unclean." هاواریان دەکرد: «خەڵکی ئیسرائیل فریابکەون! ئەمە ئەو پیاوەیە کە لە هەموو شوێنێک لە دژی گەل و تەورات و ئەم شوێنە هەموو خەڵک فێردەکات، تەنانەت یۆنانیشی هێناوەتە ناو پەرستگا و ئەم شوێنە پیرۆزەی گڵاو کردووە!»
29 They had earlier seen Trophimus the Ephesian with Paul in the city and assumed Paul had brought Trophimus into the temple. لەبەر ئەوەی تروفیمۆسی خەڵکی ئەفەسۆسییان لە شارەکەدا لەگەڵی بینیبوو، وایاندەزانی پۆڵس لەگەڵ خۆی هێناویەتییە ناو پەرستگا.
30 The whole city was stirred; people ran together, seized Paul, dragged him out of the temple, and at once the gates were shut. ئینجا هەموو شارەکە وروژا، خەڵکەکەش لە هەموو لایەکەوە ڕایانکرد. پۆڵسیان گرت، ڕایانکێشایە دەرەوەی پەرستگا، دەستبەجێ دەرگاکان داخران.
31 As they tried to kill him, word reached the cohort commander that all Jerusalem was in turmoil. کاتێک هەوڵی کوشتنیان دەدا، هەواڵ بە فەرماندەی هێز درا کە هەموو ئۆرشەلیم شڵەژاوە.
32 He immediately took soldiers and centurions and ran down to them. Seeing the commander and soldiers, the crowd stopped beating Paul. یەکسەر سەرباز و سەرپەلی برد و ڕایکردە لایان. کاتێک فەرماندە و سەربازەکانیان بینی، لە لێدانی پۆڵس وەستان.
33 The commander came, seized him, ordered him bound with two chains, then asked who he was and what he'd done. ئیتر فەرماندەکە نزیک بووەوە و گرتی، فەرمانی دا بە دوو زنجیر بیبەستنەوە، ئینجا پرسیاری کرد ئاخۆ کێیە و چی کردووە.
34 In the crowd some shouted one thing, some another. Unable to learn what was true because of the uproar, he ordered Paul brought into the barracks. بەڵام خەڵکەکە هەندێکیان بە دەنگی بەرز شتێکیان دەگوت و هەندێکی دیکەشیان شتێکی دیکە. ئینجا بەهۆی ئاژاوەکەوە نەیتوانی ڕاستییەکە بزانێت، فەرمانی دا پۆڵس ببردرێتە سەربازگە.
35 When Paul reached the steps, soldiers had to carry him because of the crowd's violence, کاتێک لەسەر قاڵدرمەکان بوو، لەبەر توندوتیژی خەڵکەکە سەرباز هەڵیانگرت،
36 for the mob kept following, shouting, "Away with him!" چونکە ئەو خەڵکەی کە دوای کەوتبوون هاواریان دەکرد: «لە ناوی ببە!»
37 As Paul was about to be led into the barracks, he asked the commander, "May I say something to you?" He replied, "Do you know Greek?" پێش ئەوەی پۆڵس بگەیەنرێتە ناو سەربازگەکە، بە فەرماندەکەی گوت: «دەتوانم شتێکت پێ بڵێم؟» گوتی: «یۆنانی دەزانیت؟
38 Aren't you the Egyptian who stirred up a revolt earlier and led 4,000 Assassins into the wilderness? تۆ ئەو پیاوە میسرییە نیت کە ماوەیەک لەمەوبەر ئاژاوەیەکی نایەوە و فەرماندەیی چوار هەزار پیاوکوژی کرد بەرەو بیابان؟»
39 Paul answered, "I am a Jew, from Tarsus in Cilicia, a citizen of no insignificant city. I beg you, let me speak to the people." پۆڵس گوتی: «من جولەکەم، خەڵکی تەرسۆسی کیلیکیا، هاوڵاتی شارێکی بچووک نیم. داوات لێ دەکەم ڕێگام بدەی قسە بۆ خەڵکەکە بکەم.»
40 With permission granted, Paul stood on the steps and motioned to the people with his hand. When deep silence fell, he spoke to them in Hebrew: دوای ئەوەی کە فەرماندەکە ڕێگای قسەکردنی بە پۆڵس دا، لەسەر قاڵدرمەکان ڕاوەستا و بە دەست ئاماژەی بۆ خەڵکەکە کرد. کاتێک بێدەنگ بوون، بە زمانی عیبری قسەی بۆ کردن و گوتی:
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]