Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 20 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After the uproar ended, Paul sent for the disciples, encouraged them, said goodbye, and left for Macedonia. دوای نەمانی ئاژاوەکە، پۆڵس قوتابییەکانی بانگکرد و ورەی بەرزکردنەوە، ماڵئاوایی لێکردن و بەرەو مەکدۆنیا بەڕێکەوت.
2 When he had passed through those regions and given the believers much encouragement, he came to Greece. کاتێک بەو ناوچانەدا تێپەڕی، بە زۆر وشە ورەی باوەڕدارانی بەرز کردەوە. لە کۆتاییدا گەیشتە یۆنان
3 He stayed three months; when the Jews plotted against him as he was about to sail for Syria, he decided to return through Macedonia. و سێ مانگی لەوێ بەسەربرد. کاتێک بەتەمابوو بە دەریادا بچێتە سوریا، جولەکە پیلانیان بۆی گێڕا، بۆیە بڕیاری دا بە مەکدۆنیادا بگەڕێتەوە.
4 Sopater son of Pyrrhus of Berea, Aristarchus and Secundus of Thessalonica, Gaius of Derbe, Timothy, and Tychicus and Trophimus of Asia accompanied him. ئەم کەسانەی لەگەڵ بوو: لە بیریە سوپاترۆسی کوڕی پیڕۆس، لە سالۆنیکییان ئەریستارخۆس و سەکوندۆس، گایۆس لە دەربە و تیمۆساوس، لە ئاسیاش تیخیکۆس و تروفیمۆس.
5 These went on ahead and were waiting for us at Troas. ئەمانە پێشمان کەوتن و لە ترۆئاس چاوەڕێیان دەکردین.
6 We sailed from Philippi after the days of Unleavened Bread, reaching them at Troas in five days and staying there seven days. بەڵام ئێمە دوای جەژنی فەتیرە، سواری کەشتی بووین و فیلیپیمان بەجێهێشت، پاش گەشتی پێنج ڕۆژ گەیشتینە بەندەری ترۆئاس، لەوێ بەوانەی دیکە شاد بووینەوە و حەوت ڕۆژ لەوێ ماینەوە.
7 On the first day of the week, when we gathered to break bread, Paul talked with them; planning to leave the next day, he kept talking until midnight. لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا بۆ نانلەتکردن کۆبووینەوە. پۆڵس گفتوگۆی لەگەڵ خەڵک دەکرد، چونکە بەتەمابوو ڕۆژی دواتر بڕوات، بۆیە هەتا نیوە شەو قسەی بۆ کردن.
8 There were many lamps in the upper room where we were gathered. ئەو ژوورەی سەرەوە کە لێی کۆببووینەوە چرای زۆری لێبوو.
9 A young man named Eutychus sat in the window, sinking into deep sleep as Paul kept talking. Overcome by sleep, he fell from the third story and was picked up dead. گەنجێک ناوی یوتیخۆس بوو لەناو پەنجەرەدا دانیشتبوو، خەوەکوتکێیەکی قورس دەیبردەوە، پۆڵس وتارێکی درێژی دەدا، جا خەوی لێ کەوت و لە نهۆمی سێیەمەوە کەوتە خوارەوە، بە مردوویی هەڵگیرایەوە.
10 Paul went down, bent over him, and embracing him said, "Don't be alarmed; his life is in him." پۆڵس هاتە خوارەوە خۆی بەسەریدا دا و لە باوەشی گرت و گوتی: «مەشێوێن، ژیانی تێدایە!»
11 He went back up, broke bread, ate, and talked with them a long time, until daybreak, then left. دوایی پۆڵس چووە سەرەوە، نانی لەتکرد و خواردی، هەتا بەرەبەیان قسەی کرد، پاشان لەوێ ڕۆیشت.
12 And they brought the young man home alive, and were greatly comforted. گەنجەکەشیان بە زیندووێتی برد و زۆر دڵنەوایی کران.
13 We went ahead by ship to Assos, planning to take Paul aboard; he had chosen to go by land. پۆڵس بە ڕێگای وشکانی چوو بۆ ئەسۆس، ئێمەش بە سواری کەشتی بەرەو ئەوێ بەڕێکەوتین، چونکە بڕیاری دابوو کە لەوێ چاومان پێی بکەوێت.
14 And when he met us at Assos, we took him on board and came to Mitylene. کاتێک لە ئەسۆس تووشمان بوو، هەڵمانگرت و هاتینە میتیلینی.
15 Sailing from there, we came opposite Chios the next day, put in at Samos the day after, and reached Miletus the following day. لەوێش بە دەریادا ڕۆیشتین و بۆ بەیانی گەیشتینە بەرامبەر خیۆس، بۆ ڕۆژی دواتر گەیشتینە سامۆس، ڕۆژی دوای ئەوەش هاتینە میلیتۆس.
16 Paul had decided to sail past Ephesus, avoiding time in Asia; he was hurrying to reach Jerusalem, if possible, by Pentecost. جا پۆڵس بڕیاری دابوو کە ئەفەسۆس بەجێبهێڵێت نەوەک ماوەیەک لە ئاسیادا بمێنێتەوە، چونکە پەلەی دەکرد، بەڵکو بتوانێت لە ڕۆژی پەنجایەمین بگاتە ئۆرشەلیم.
17 From Miletus he sent to Ephesus and called the elders of the church to come to him. پۆڵس لە میلیتۆسەوە ناردی بۆ ئەفەسۆس، بانگی پیرانی کڵێسای کرد.
18 When they came, he said, "You know how I lived among you the whole time, from the first day I set foot in Asia, کاتێک هاتنە لای، پێی گوتن: «ئێوە دەزانن لە یەکەم ڕۆژەوە کە پێم خستە ناو ئاسیا، بە درێژایی ئەو کاتەی کە لەگەڵتان بووم، چۆن ژیام.
19 serving our Lord Jesus with complete humility, tears, and trials brought on by the Jews' plots against me, لە کاتێکدا کە بە پیلانی جولەکە بەرهەڵستکارەکان تووشی تاقیکردنەوەی سەخت بووم، بەوپەڕی بێفیزی و فرمێسکەوە خزمەتی عیسای خاوەن شکۆم دەکرد.
20 how I held nothing back that would help you, but declared it and taught you publicly and house to house, هیچم لەو شتانە دوانەخستووە کە سوودبەخشن و بۆم ڕاگەیاندوون، بە ئاشکرا و ماڵەوماڵ فێرم کردوون.
21 testifying to both Jews and Greeks: repentance toward our Father and faith in our Lord Jesus. شایەتی ئەوەم داوە لای جولەکە و یۆنانییەکان کە دەبێت تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆمان بهێنن.
22 Now bound by the Spirit, I'm heading to Jerusalem, not knowing what awaits me there, «ئەوەتا ئێستا وا بە ڕۆحی پیرۆز بەستراوم، دەچمە ئۆرشەلیم و نازانم چیم بەسەردێت.
23 except the Holy Spirit tells me in every city that chains and sufferings await me. تەنها ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شارێک شایەتیم بۆ دەدات کە گرتن و ناخۆشی چاوەڕێم دەکات.
24 But I place no value on my life, nor treasure it for myself, only that I finish my course and the ministry I received from our Lord Jesus, testifying to the gospel of our Father's grace. بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا.
25 And now I know none of you among whom I went preaching the kingdom of our Father will see my face again. «ئێستا دەزانم هیچکام لە ئێوە ئیتر ڕووم نابیننەوە کە بە ناوتاندا دەگەڕام و پاشایەتی خودام ڕادەگەیاند.
26 Therefore I testify to you this day that I am innocent of the blood of all, هەر بۆیە ئەمڕۆ شایەتیتان بۆ دەدەم، کە لە خوێنی هەمووان بێتاوانم،
27 for I did not shrink from declaring to you the whole purpose of our Father. چونکە لە ڕاگەیاندنی تەواوی خواستی خودا بۆتان دوانەکەوتم.
28 Watch yourselves and all the flock the Holy Spirit made you overseers of, to shepherd our Father's church, which he purchased with the blood of his own Son. ئاگاتان لە خۆتان و لە هەموو مێگەلەکە بێت، کە ڕۆحی پیرۆز ئێوەی کردووە بە چاودێر بەسەریانەوە. شوانایەتی کڵێسای خودا بکەن، کە بە خوێنی خۆی کڕیویەتی.
29 I know that after my departure fierce wolves will come in among you, not sparing the flock. دەزانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنەر دێنە ناوتان، بەزەییان بە مێگەلەکە نایەتەوە.
30 Men from among you will rise, speaking distorted things, to draw the disciples away after them. هەروەها لەنێو خۆتاندا خەڵکانێک پەیدا دەبن کە ڕاستیی دەشێوێنن، تاکو قوتابییەکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن.
31 So watch, remembering that for three years, night and day, I never stopped warning each one of you with tears. بۆیە ئێشک بگرن، لە بیرتان بێت بۆ ماوەی سێ ساڵ شەو و ڕۆژ بە فرمێسکەوە نەوەستاوم لە ئاگادارکردنەوەی هەر یەکێکتان.
32 Now I entrust you to our Father and to the word of his grace, able to build you up and give you the inheritance among all who are made holy. «ئێستاش بە خودا و وشەی نیعمەتەکەیتان دەسپێرم، کە توانای هەیە بنیادتان بنێت و لەگەڵ هەموو ئەوانەی پیرۆزکراون میراتتان پێ ببەخشێت.
33 I coveted no one's silver or gold or clothing. چاوم لە زێڕ و زیو و جلی کەس نەبوو.
34 You yourselves know that these hands provided for my needs and for those who were with me. خۆتان دەزانن پێویستی خۆم و یاوەرانم، ئەم دەستانە دابینیان کردووە.
35 In everything I showed you that, working hard this way, we must help the weak, remembering the words of our Lord Jesus, that he himself said, It is more blessed to give than to receive." هەموو شتێکم پیشانتاندا کە پێویستە چۆن ڕەنج بدەن بۆ یارمەتیدانی لاوازان، وشەکانی عیسای خاوەن شکۆتان لەیاد بێت کە خۆی فەرمووی: ”بەخشین لە وەرگرتن بەختەوەریترە.“»
36 And when he had said these things, he knelt down with them all and prayed. کاتێک پۆڵس قسەکانی تەواو کرد، لەگەڵ هەموویان چۆکی دادا و نوێژی کرد.
37 They all wept; they embraced Paul and kissed him, هەمووان زۆر گریان، باوەشیان کردبوو بە پۆڵسدا و ماچیان دەکرد،
38 grieving most over his words—that they'd never see his face again—they walked him to the ship. بەو قسەی کردی خەمبار بوون کە گوتی جارێکی دیکە ڕووی نابیننەوە. ئینجا تاکو لای کەشتییەکە لەگەڵی ڕۆیشتن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]