Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 23 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When David was old and had lived many years, he made his son Solomon king over Israel. پاش ئەوەی داود پیر بوو و بە ساڵا چوو، سلێمانی کوڕی کرد بە پاشای ئیسرائیل.
2 He gathered together all the leaders of Israel, along with the priests and the Levites. هەموو سەرکردەکانی ئیسرائیل و کاهین و لێڤییەکانی کۆکردەوە و
3 The Levites thirty years old or older were counted, and their total number was 38,000. ئەو لێڤییانەشی تەمەنیان سی ساڵ و بەرەو سەرەوە بوو سەرژمێری کران و کۆی ژمارەیان سی و هەشت هەزار پیاو بوو.
4 Of these, 24,000 were to oversee the work of our Father's house; 6,000 were officers and judges. داود گوتی: «بیست و چوار هەزار لەمانە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاری پەرستگای یەزدان و شەش هەزاریان کوێخا و دادوەر و
5 4,000 were gatekeepers, and 4,000 praised our Father with instruments David made for praise. چوار هەزاریان دەرگاوان و چوار هەزاری دیکەشیان بۆ ستایشکردنی یەزدان بەو ئامێرە مۆسیقییانەی کە بۆ ستایشکردن دروستم کردن.»
6 And David divided them into divisions according to the sons of Levi: Gershon, Kohath, and Merari. ئینجا داود لێڤییەکانی کردە چەند بەشێک، بەپێی کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن و قەهات و مەراری.
7 Of the Gershonites: Ladan and Shimei. لە گێرشۆنییەکان: لەعدان و شیمعی.
8 The sons of Ladan: Jehiel the chief, then Zetham and Joel, three in all. کوڕەکانی لەعدان: یەحیێلی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە، ئینجا زێتام و یۆئێل، سێ کوڕ بوون.
9 Shimei's sons: Shelomoth, Haziel, and Haran—three. These were Ladan's family heads. کوڕەکانی شیمعی: شەلۆمۆت، حەزیێل و هاران، سێ کوڕ بوون. ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لەعدان بوون.
10 And the sons of Shimei: Jahath, Zina, Jeush, and Beriah. These four were the sons of Shimei. کوڕەکانی شیمعیش: یەحەت و زیزا و یەعوش و بەریعە. ئەمانە چوار کوڕەکەی شیمعی بوون.
11 Jahath was chief, Zizah second; Jeush and Beriah had few sons, so they were counted together as one family, one assignment. یەحەت کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و زیزا دووەم بوو، بەڵام یەعوش و بەریعە کوڕی زۆریان نەبوو، لەبەر ئەوە وەک یەک بنەماڵە هەژمارد کران.
12 The sons of Kohath: Amram, Izhar, Hebron, and Uzziel, four in all. کوڕەکانی قەهات: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل، چوار کەس بوون.
13 The sons of Amram: Aaron and Moses. Aaron was set apart to consecrate the most holy things, he and his sons forever, to make offerings before our Father, to serve him, and to bless in his name forever. کوڕەکانی عەمرام: هارون و موسا. هارون و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە بۆ تەرخانکردنی شتی هەرەپیرۆز هەڵبژێردران، بۆ قوربانی کردن لەبەردەم یەزدان و داواکردنی بەرەکەت بە ناوی ئەوەوە بۆ هەتاهەتایە.
14 But Moses, man of our Father—his sons were counted among Levi's tribe. هەروەها کوڕەکانی موسای پیاوی خودا وەک بەشێک لە هۆزی لێڤی دانران.
15 The sons of Moses: Gershom and Eliezer. کوڕەکانی موسا گێرشۆم و ئەلیعەزەر بوون.
16 The sons of Gershom: Shebuel the chief. نەوەکانی گێرشۆم: شوڤائێل کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
17 Eliezer's sons: Rehabiah the chief. Eliezer had no other sons; Rehabiah's sons were very numerous. نەوەی ئەلیعەزەریش: ئەلیعەزەر تەنها یەک کوڕی هەبوو ناوی ڕەحەڤیا بوو، بەڵام ڕەحەڤیا کوڕی زۆر بوو.
18 The sons of Izhar: Shelomith the chief. کوڕەکانی یەسهار: شەلۆمیت کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
19 The sons of Hebron: Jeriah the chief, Amariah the second, Jahaziel the third, and Jekameam the fourth. کوڕەکانی حەبرۆن: یەرییاهو کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو، ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەمیان بوو.
20 The sons of Uzziel: Micah the chief and Isshiah the second. کوڕەکانی عوزیێل: میخا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ییشیا دووەمیان بوو.
21 The sons of Merari: Mahli and Mushi. The sons of Mahli: Eleazar and Kish. کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکانی مەحلی: ئەلعازار و قیش.
22 Eleazar died having no sons, only daughters; so their relatives, the sons of Kish, married them. ئەلعازار مرد و کوڕی نەبوو، تەنها کچی هەبوو، جا کوڕەکانی قیشی برای هێنایانن.
23 The sons of Mushi: Mahli, Eder, and Jeremoth, three in all. کوڕەکانی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت، سێ کوڕ بوون.
24 These were Levi's sons by family, family heads registered by name, who served in our Father's house, age twenty and up. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. گەورەی بنەماڵەکان کە بەپێی ناوەکانیان تۆمار کران و یەک بە یەک سەرژمێر کران، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە کە لە پەرستگای یەزدان خزمەتیان دەکرد،
25 For David said, "Our Father, Israel's God, gave his people rest, and lives in Jerusalem forever. چونکە داود گوتبووی: «لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل گەلەکەی حەساندووەتەوە و بۆ هەتاهەتایە یەزدان لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بووە،
26 So the Levites no longer carry the tabernacle or all its service vessels." ئیتر پێویست ناکات لێڤییەکان چادرەکەی پەرستن یان هیچ یەکێک لەو قاپوقاچاغانەی کە لە خزمەتی چادرەکەی پەرستن بەکاردەهێنرێت هەڵبگرن و بگوازنەوە.»
27 For by these final instructions of David the Levites were counted from twenty years old or older. بەپێی دوایین فەرمانی داود، لێڤییەکان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە سەرژمێری کران.
28 Their duty was assisting Aaron's sons in serving the house of our Father: caring for the courts and the chambers, purifying all holy things, and any work in the house of our Father. لێڤییەکان بەردەستی نەوەی هارونیان دەکرد لە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان: بەرپرس بوون بۆ حەوشە و ژوورە لاتەنیشتەکان، بۆ پاککردنەوەی شتە پیرۆزەکان، بۆ خزمەتکردنی دیکەش لە ماڵی خودا؛
29 They cared for the Bread of the Presence, the fine flour for grain offerings, wafers made without yeast, the baking and mixing, and all measures of quantity and size. بەرپرسیاریێتیشیان هەبوو بۆ نانی تەرخانکراو و باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ناسکە نانی فەتیرەی و خۆراکی سەر ساج و تێکەڵکردنی هەرچی کە تێکەڵ دەکرێت و بۆ هەموو ئەندازە و پێوانەکردنێک؛
30 They were to stand every morning to thank and praise our Father, and again in the evening, هەروەها بۆ ڕاوەستان هەموو بەیانییەک بۆ سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدان ئێوارانیش بە هەمان شێوە؛
31 and for all burnt offerings to our Father on Sabbaths, new moons, and appointed feasts—in the required number, always before our Father. هەروەها بۆ هەموو سەرخستنێکی قوربانی سووتاندن لە شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان. پێویست بوو لێڤییەکان بەو ژمارەیە و بەو چەشنەی کە ڕێسایە لەسەریان، بە بەردەوامی لەبەردەم یەزدان خزمەت بکەن.
32 They kept the charge of the tent of meeting, the charge of the sanctuary, and the charge of their brothers, Aaron's sons, in the service of the house of our Father. ئیتر لێڤییەکان لە چادری چاوپێکەوتن و شوێنی پیرۆز پارێزگاریان دەکرد، هەروەها بەردەستی نەوەی هارونیان دەکرد لە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]