Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 24 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 These are the divisions of Aaron's sons. Aaron's sons: Nadab and Abihu, Eleazar and Ithamar. ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون: کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.
2 Nadab and Abihu died before their father, leaving no sons; so Eleazar and Ithamar served as priests. ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
3 David divided them with Zadok, Eleazar's descendant, and Ahimelech, Ithamar's descendant, by their appointed service order. بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
4 Eleazar's sons were found to have more leaders than Ithamar's, so they were divided: sixteen family heads for Eleazar's, eight for Ithamar's, by their families. جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
5 They divided them by lot, both alike, since officials of the sanctuary and officials of our Father came from the sons of Eleazar and the sons of Ithamar. لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
6 Shemaiah son of Nethanel, a Levite scribe, wrote them before the king, the officials, Zadok the priest, Ahimelech son of Abiathar, and the heads of the priestly and Levite families—one family chosen for Eleazar, one for Ithamar. شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
7 The first lot fell to Jehoiarib, the second to Jedaiah, یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و دووەم بۆ یەدایا و
8 the third to Harim, the fourth to Seorim, سێیەم بۆ حاریم و چوارەم بۆ سەعۆریم و
9 the fifth to Malchijah, the sixth to Mijamin, پێنجەم بۆ مەلکیا و شەشەم بۆ میامین و
10 the seventh to Hakkoz, the eighth to Abijah, حەوتەم بۆ هەقۆچ و هەشتەم بۆ ئەبیا و
11 the ninth to Jeshua, the tenth to Shecaniah, نۆیەم بۆ یێشوع و دەیەم بۆ شەخەنەیا و
12 the eleventh to Eliashib, the twelfth to Jakim, یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و دوازدەیەم بۆ یاقیم و
13 the thirteenth to Huppah, the fourteenth to Jeshebeab, سێزدەیەم بۆ حوپا و چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و
14 the fifteenth to Bilgah, the sixteenth to Immer, پازدەیەم بۆ بیلگا و شازدەیەم بۆ ئیمێر و
15 the seventeenth to Hezir, the eighteenth to Happizzez, حەڤدەیەم بۆ حێزیر و هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و
16 the nineteenth to Pethahiah, the twentieth to Jehezkel, نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و بیستەم بۆ یەحەزقیێل و
17 the twenty-first to Jachin, the twenty-second to Gamul, بیست و یەکەم بۆ یاکین و بیست و دووەم بۆ گاموول و
18 the twenty-third to Delaiah, and the twenty-fourth to Maaziah. بیست و سێیەم بۆ دەلایا و بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.
19 These were their appointed duties for serving in our Father's house, by the order Aaron their father gave them, as our Father of Israel had commanded him. کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
20 The rest of Levi's sons: of Amram's sons, Shubael; of Shubael's sons, Jehdeiah. سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە: لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛ لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.
21 Of Rehabiah: of the sons of Rehabiah, Isshiah the first. لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
22 Of the Izharites, Shelomoth; of the sons of Shelomoth, Jahath. لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛ لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.
23 The sons of Hebron: Jeriah the first, Amariah the second, Jahaziel the third, Jekameam the fourth. لە نەوەی حەبرۆن: یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.
24 The sons of Uzziel: Micah; of the sons of Micah, Shamir. لە نەوەی عوزیێل: میخا و لە نەوەی میخا: شامیر و
25 The brother of Micah: Isshiah; of the sons of Isshiah, Zechariah. ییشیای برای میخا؛ و لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.
26 The sons of Merari: Mahli and Mushi. The sons of Jaaziah: Beno. کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.
27 The sons of Merari through Jaaziah: Beno, Shoham, Zaccur, and Ibri. لە نەوەی مەراری: لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.
28 Of Mahli: Eleazar, who had no sons. لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
29 Of Kish: the sons of Kish, Jerahmeel. لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
30 The sons of Mushi: Mahli, Eder, and Jerimoth. These were the Levites by their families. هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.
31 They too cast lots, like their relatives the sons of Aaron, before King David, Zadok, Ahimelech, and the heads of the priestly and Levite families—the head of each family the same as his younger brother. هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]