Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 12 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 These are the men who came to David at Ziklag while he was still banned from Saul son of Kish's presence—mighty warriors who helped him in battle. ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە هاتنە لای داود بۆ چیقلەگ، کاتێک کە هێشتا لە ئامادەبوونی لەبەردەم شاولی کوڕی قیش دوورخرابووەوە. ئەوانە لەو پاڵەوانانە بوون کە لە جەنگدا یارمەتیدەری بوون.
2 Armed with bows, able to sling stones or shoot arrows with right hand or left—Benjaminites, Saul's relatives. لە خزم و کەسوکارە نزیکەکانی شاول و لە هۆزی بنیامین بوون، ئەوان دەیانتوانی بە دەستی ڕاست و دەستی چەپیشیان تیر بە کەوان بهاوێژن و بەردیش بە قۆچەقانی:
3 Ahiezer the chief, then Joash, sons of Shemaah of Gibeah; Jeziel and Pelet, sons of Azmaveth; Beracah; Jehu of Anathoth; ئەمانە بە سەرکردایەتی ئەحیعەزەری هاتن لەگەڵ یۆئاشی برای، هەردوو کوڕەکەی شەماعای گیڤعایی بوون. هەردوو کوڕەکەی عەزماڤێت، یەزیێل و پالەت، بەراخا و یێهوی عەناتۆتی،
4 Ishmaiah of Gibeon, a mighty warrior among the thirty, commander over the thirty; Jeremiah, Jahaziel, Johanan, Jozabad of Gederah; یەشمەعیای گبعۆنی پاڵەوانێک بوو لەنێو سی پاڵەوانەکە و فەرماندەیان بوو. هەروەها یەرمیا و یەحەزیێل و یۆحانان و یۆزاڤادی گەدێراتی و
5 Eluzai, Jerimoth, Bealiah, Shemariah, and Shephatiah the Haruphite; ئەلعوزەی و یەریمۆت و بەعەلیاهو و شەمەریاهو و شەفەتیای حەروفی؛
6 Elkanah, Isshiah, Azarel, Joezer, and Jashobeam, the Korahites; ئەلقانە و ییشیا و عەزەرئێل و یۆعەزەر و یاشۆڤەعام لە بنەماڵەی قۆرەحییەکان؛
7 and Joelah and Zebadiah, the sons of Jeroham of Gedor. هەروەها یۆعێلە و زەڤەدیا کە هەردوو کوڕی یەرۆحامی خەڵکی گەدۆر بوون.
8 Some Gadites defected to David at the wilderness stronghold—mighty warriors trained for battle, skilled with shield and spear, faces like lions, swift as gazelles on the mountains. کاتێک داود لەو قەڵایە بوو کە لە چۆڵەوانی بوو، هەندێک لە گادییەکان هاتنە پاڵ داود کە پاڵەوانی ئازا و پیاوی مەشقپێکراو بۆ جەنگ و شارەزا لە بەکارهێنانی قەڵغان و ڕم، ڕوویان وەک ڕووی شێر و وەک ئاسک لەسەر چیادا خێرا بوون.
9 Ezer was the chief, Obadiah second, Eliab third, عێزەر فەرماندە بوو، عۆبەدیا دووەم و ئەلیاب سێیەم و
10 Mishmannah fourth, Jeremiah fifth, میشمەنا چوارەم و یەرمیا پێنجەم و
11 Attai sixth, Eliel seventh, عەتەی شەشەم و ئەلیێل حەوتەم و
12 Johanan eighth, Elzabad ninth, یۆحانان هەشتەم و ئەلزاڤاد نۆیەم و
13 Jeremiah tenth, Machbannai eleventh. یەرمیا دەیەم و مەخبەنەی یازدەیەم بوو.
14 These Gadites were army commanders; the least matched 100, and the greatest 1,000. ئەمانە لە نەوەی گاد بوون و هەموویان سەرکردەی سوپا بوون، بچووکەکەیان بەسەر سەد کەسدا زاڵ دەبوو، گەورەکەشیان بەسەر هەزار کەسدا زاڵ دەبوو.
15 These were the men who crossed the Jordan in the first month, when it overflowed all its banks, and routed everyone in the valleys, east and west. ئەمان بوون لە مانگی یەک لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، کاتێک ئاو هەتا هەموو کەنارەکانی هەڵچوو بوو، هەموو خەڵکی دۆڵەکانیان بەزاند، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا.
16 Some of the men of Benjamin and Judah also came to David at the stronghold. هەروەها هەندێک لە نەوەی بنیامین و یەهوداش بۆ لای داود هاتنە قەڵاکە.
17 David went out to meet them and said to them, "If you have come to me in peace to help me, my heart will join with you; but if to betray me to my enemies, though my hands hold no violence, may the God of our fathers see it and judge you." داود بۆ پێشوازییان چوو و پێی گوتن: «ئەگەر بۆ ئاشتی و یارمەتیدان هاتوونەتە لام، یەک دڵم دەبێت لەگەڵتان، بەڵام ئەگەر بۆ بەدەستەوەدانم بۆ دوژمنەکەم هاتوون لە کاتێکدا کە هیچ ستەمێکم نەکردووە، با خودای باوباپیرانمان تەماشا بکات و دادوەری بکات.»
18 Then the Spirit of our Father clothed Amasai, chief of the thirty, who said: "We are yours, David! We are with you, son of Jesse! Peace, peace to you, peace to your helpers, for your Father helps you." David received them, making them leaders of his raiders. ئینجا ڕۆحی خودا ڕژایە سەر عەماسەیی سەرۆکی سییەکە و گوتی: «ئەی داود، ئێمە هی تۆین! ئەی کوڕەکەی یەسا، لەگەڵتداین! سەرکەوتن، سەرکەوتن بۆ تۆ بێت، با یارمەتیدەرانت سەرکەوتوو بن، چونکە خودات یارمەتیدەرتە.» ئینجا داود وەریگرتن و کردنییە سەرکردەی یەکەکانی سوپا.
19 Some from Manasseh defected to David when he marched with the Philistines against Saul. But David and his men gave the Philistines no help—after consulting, the Philistine rulers sent David away, saying, "He'll defect to his master Saul, costing us our heads." کاتێک کە داود لەگەڵ فەلەستییەکاندا لە دژی شاول بۆ جەنگ چوو، هەندێک لە پیاوانی نەوەی مەنەشەش چوونە پاڵی. بەڵام داود و پیاوەکانی یارمەتی فەلەستییەکانیان نەدا، چونکە حوکمڕانە فەلەستییەکان پاش ڕاوێژکردن، گەڕاندیانەوە و گوتیان: «بە کەللەسەری ئێمەوە دەگەڕێتەوە پاڵ شاولی گەورەی.»
20 Going to Ziklag, these from Manasseh defected to him: Adnah, Jozabad, Jediael, Michael, Jozabad, Elihu, Zillethai—commanders of Manasseh's thousands. ئەمە ناوی هەندێک لەو پیاوانەی نەوەی مەنەشەیە کە کاتێک داود چوو بۆ چیقلەگ، چوونە پاڵی: عەدنەح و یۆزاڤاد و یەدیعێل و میکائیل و یۆزاڤاد و ئەلیهو و چیلەتەی، هەموو ئەمانەش فەرماندەی یەکەی هەزارانی مەنەشە بوون.
21 They helped David against the raiders, for all were mighty warriors, and became commanders in his army. ئەوان یارمەتی داودیان دا لە دژی چەتەکان، چونکە هەموویان پاڵەوانی ئازا بوون و فەرماندەی سوپا بوون.
22 Day after day men came to help David, until he had an army as great as our Father's army. هەروەها ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پیاوان بۆ یارمەتیدانی داود دەهاتن، هەتا بوونە سوپایەکی گەورە، وەک سوپای خودا.
23 These are the counts of men armed for battle who came to David at Hebron to turn Saul's kingdom over to him, just as our Father had said, ئەمەش ژمارەی ئەو پیاوە چەکدارانەیە کە هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود، بۆ ئەوەی بەپێی فەرموودەی یەزدان پاشایەتییەکەی شاولی ڕادەست بکەن:
24 from Judah, carrying shield and spear—6,800 armed for battle; لە نەوەی یەهودا، شەش هەزار و هەشت سەد پیاوی چەکدار بە ڕم و قەڵغان.
25 from Simeon, mighty warriors ready for battle—7,100; لە نەوەی شیمۆن، حەوت هەزار و سەد پاڵەوانی ئازای ئامادەباش بۆ جەنگ.
26 from Levi—4,600, لە نەوەی لێڤی چوار هەزار و شەش سەد پیاو،
27 with Jehoiada, leader of the family of Aaron, and 3,700 with him, لەوانە سێ هەزار و حەوت سەد پیاو لەگەڵ یەهۆیاداعی سەرۆکی بنەماڵەی هارونییەکان بوون.
28 and Zadok, a brave young warrior, with twenty-two officers from his own family. سادۆقیش لاوێکی پاڵەوانی ئازا بوو، لەگەڵ بیست و دوو ئەفسەر کە لە بنەماڵەی ئەو بوون.
29 From Benjamin, Saul's relatives—3,000; most had still kept guard for Saul's house, لە نەوەی بنیامینیش، لە خزم و کەسوکاری شاول، سێ هەزار کە زۆربەیان هەتا ئەو کاتەش دڵسۆز بوون لەگەڵ ماڵی شاول.
30 from Ephraim—20,800, mighty warriors, famous men in their own families; لە نەوەی ئەفرایم، بیست هەزار و هەشت سەد پاڵەوانی ئازا و ناوداری بنەماڵەکانیان.
31 from the half-tribe of Manasseh—18,000, designated by name to come and make David king; لە نیوەی هۆزی مەنەشەش، هەژدە هەزار پیاو کە بە ناو دیاری کرابوون هەتا بێن و داود بکەنە پاشا.
32 from Issachar: 200 chiefs who understood the times, knew what Israel should do, with all their relatives at their command. لە نەوەی یەساخار، دوو سەد سەرکردە کە شارەزای بارودۆخی ڕۆژگار بوون، دەیانزانی ئیسرائیل دەبێت چی بکات، هەروەها هەموو خزم و کەسەکانیشیان لەژێر فەرمانی ئەواندا بوون.
33 From Zebulun: 50,000 seasoned troops, equipped for battle with every weapon, ready to help David wholeheartedly, لە زەبولونیش، پەنجا هەزار پیاوی مەشقپێکراو هەبوون لەسەر شەڕ و هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ، کە بەبێ دوو دڵی ئامادە بوون بۆ یارمەتیدانی داود.
34 from Naphtali—1,000 officers, and with them 37,000 men carrying shield and spear; لە نەفتالی، هەزار سەرکردە و سی و حەوت هەزار پیاوی چەکدار بە قەڵغان و ڕمیان لەگەڵ بوو.
35 from Dan—28,600 men ready for battle; لە دانیش، بیست و هەشت هەزار و شەش سەد پیاوی ئامادەباش بۆ جەنگ.
36 from Asher—40,000 seasoned troops ready for battle; لە ئاشێریش، چل هەزار ڕاهێنراو لەسەر شەڕ و ئامادەکراو بۆ جەنگ.
37 from east of the Jordan—Reuben, Gad, half the tribe of Manasseh—120,000, armed with every weapon of war. لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونیشەوە، لە ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، سەد و بیست هەزار پیاوی پڕچەککراو بە هەموو جۆرە چەکێکی جەنگ.
38 All these were warriors in battle formation who came to Hebron wholeheartedly to make David king over all Israel; the rest of Israel too were of one mind to make David king. هەموو ئەمانە جەنگاوەری خۆبەخش بوون لە ڕیزی لەشکرەکانی و بە هەموو دڵیانەوە هاتبوونە حەبرۆن هەتا داود بکەنە پاشای هەموو ئیسرائیل، هەروەها هەموو پاشماوەی ئیسرائیلیش یەک بڕیار بوون بۆ ئەوەی داود بکەنە پاشا.
39 They stayed there three days with David, eating and drinking; their relatives had prepared food for them. لەوێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەگەڵ داود مانەوە، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە لە هەموو ئەوەی کەسوکارەکانیان بۆیان ئامادە کردبوون،
40 Their neighbors as far as Issachar, Zebulun, and Naphtali brought food by donkey, camel, mule, and ox—flour, fig cakes, raisin cakes, wine, oil, cattle, and sheep in abundance, for there was joy in Israel. هەروەها نزیکەکانیشیان لە یەساخار و زەبولون و نەفتالییەوە، بە گوێدرێژ و وشتر و هێستر و مانگا نانیان دەهێنا. خواردنێکی زۆریان هەبوو لە ئارد و نانە هەنجیر و هێشووی کشمیش و شەراب و زەیت و مانگا و مەڕ، چونکە لەناو ئیسرائیل خۆشی هەبوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]