Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

1 Chronicles 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then all Israel gathered to David at Hebron, saying, "Look, we are your bone and flesh. هەموو ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای داود و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە لە گۆشت و خوێنی تۆین.
2 Even before, while Saul was king, you led Israel out and back. Your Father told you, 'You will shepherd my people Israel; you will be ruler over my people Israel.'" لە ڕابردوودا و تەنانەت کاتێک کە شاولیش پاشامان بوو، تۆ هەر ڕابەرایەتی سوپای ئیسرائیلت دەکرد، یەزدانی پەروەردگاریشت پێی فەرموویت: ”تۆ شوانایەتی ئیسرائیلی گەلەکەم دەکەیت و دەبیتە فەرمانڕەوایان.“»
3 All Israel's elders came to the king at Hebron, and David made a covenant with them at Hebron before our Father. Then they anointed David king over Israel, as our Father had said through Samuel. هەروەها هەموو پیرانی ئیسرائیل هاتنە حەبرۆن بۆ لای پاشا، داودیش لەبەردەم یەزدان لە حەبرۆن پەیمانی لەگەڵدا بەستن، ئەوانیش بەپێی فەرمایشتی یەزدان کە لە ڕێگەی ساموئێلەوە فەرمووبووی، داودیان بە پاشای ئیسرائیل دەستنیشان کرد.
4 David and all Israel went to Jerusalem (that is, Jebus), where the Jebusites, its residents, lived. داود و هەموو ئیسرائیل چوونە ئۆرشەلیم (کە لەو کاتەدا پێی دەگوترا یەبوسە). یەبوسییەکانی دانیشتووانی خاکەکەش
5 Jebus's people told David, "You won't enter here." But David took the stronghold of Zion—the city of David. بە داودیان گوت: «تۆ ناتوانیت بێیت بۆ ئێرە.» بەڵام داود دەستی بەسەر قەڵای سییۆندا گرت کە ئێستا بە شاری داود ناسراوە.
6 David said, "Whoever strikes the Jebusites first becomes head and commander." Joab son of Zeruiah went up first and became head. داود پێشتر گوتبووی: «ئەوەی یەکەم جار لە یەبوسییەکان بدات دەبێتە فەرماندەی گشتی سوپا.» یۆئابی کوڕی چەرویا یەکەم جار سەرکەوت و بووە سەرکردە.
7 David then settled in the stronghold; that is why it was called the city of David. پاشان داود لە قەڵاکە نیشتەجێ بوو، لەبەر ئەوە ناویان نا شاری داود.
8 He built the city all around, from the Millo to the encircling wall, while Joab restored the rest of the city. شارەکەی بە چواردەوریدا فراوان کرد، لە تەلانەکانەوە هەتا شووراکەی چواردەوری. یۆئابیش پاشماوەی شارەکەی نۆژەن کردەوە.
9 And David became more and more powerful, for the Father of heaven's armies was with him. هەروەها داود هەتا دەهات مەزنتر دەبوو، یەزدانی سوپاسالاریش لەگەڵی بوو.
10 These are the chiefs of David's mighty men, who gave him strong support in his kingdom, with all Israel, to make him king, by our Father's word concerning Israel. ئەمانەش سەرکردە پاڵەوانەکانی داود بوون، ئەوانەی کە لەگەڵ هەموو ئیسرائیل پشتگیری بەهێزیان لە پاشایەتییەکەی دەکرد، بۆ ئەوەی هەموو خاکەکە بخەنە ژێر ڕکێفی داود، هەروەک چۆن یەزدان بەڵێنی پێدابوو.
11 This is the list of David's mighty men: Jashobeam, a Hachmonite, head of the Three, used his spear to kill 300 men in a single encounter. ئەمەش لیستی پاڵەوانەکانی داودە: یاشۆڤەعامی کوڕی حەکمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا سێ سەد کەسی کوشت.
12 After him, Eleazar son of Dodo the Ahohite, one of the three mighty warriors. پاش ئەویش، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە.
13 He was with David at Pas-dammim when Philistines gathered there for battle, in a field full of barley; the people fled from the Philistines, ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک فەلەستییەکان لەوێ بۆ جەنگ کۆببوونەوە. لە کێڵگەیەکی پڕ لە جۆ لەشکرەکە لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات،
14 but they stood their ground in the middle of the field, defended it, and struck down the Philistines; our Father saved them with a great victory. بەڵام ئەلعازار و داود لە ناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین.
15 Three of the thirty top warriors went down to David at the rock by Adullam's cave, while a Philistine unit camped in the Rephaim Valley. سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بۆ لای داود دابەزین، بۆ سەر گابەردەکە لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.
16 At that time David was in the stronghold, and a Philistine garrison was at Bethlehem. لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو.
17 David craved water: "If only someone would get me a drink from Bethlehem's well by the gate!" داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»
18 The three broke through the Philistine camp, drew water from Bethlehem's well by the gate, and brought it to David. But he wouldn't drink it—he poured it out to our Father. ئیتر ئەو سێیە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.
19 He said, "May my Father forbid it! Should I drink the blood of men who put their lives at risk? They brought it by risking their lives." So he refused to drink it. These were the deeds of the three warriors. گوتی: «ئەی خودایە، لە من بەدوور بێت، ئەمە بکەم. ئایا خوێنی ئەم پیاوانە بخۆمەوە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە؟» لەبەر ئەوەی بە هێنانی ئەم ئاوە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.
20 Abishai the brother of Joab was chief of the Thirty. He used his spear to kill 300 men, and he made a name for himself among the Three. ئەبیشەی برای یۆئاب ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.
21 Most honored of the Thirty, he became their commander—yet not one of the Three. ئەو دوو ئەوەندە زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ دەگیرا و بووە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.
22 Benaiah son of Jehoiada, a valiant man from Kabzeel, did great deeds: he struck down two of Moab's mightiest, and went down into a pit on a snowy day and killed a lion. بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.
23 He also killed an Egyptian, a man of great size, about seven and a half feet tall, who had a spear like a weaver's beam. Benaiah went at him with a club, tore the spear from the Egyptian's hand, and killed him with his own spear. ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، باڵای پێنج باڵ بوو، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو وەک نۆردی جۆڵاکان بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.
24 These were Benaiah son of Jehoiada's deeds; he gained a name among the three mighty men. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.
25 He was honored above the Thirty, but not among the Three. David put him in charge of his own guard. لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.
26 The mighty warriors were: Asahel the brother of Joab, Elhanan son of Dodo of Bethlehem, ئەمانەش جەنگاوەرە قارەمانەکان بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی،
27 Shammoth the Harorite, Helez the Pelonite, شەمۆتی هەراری، حەلەچی پەلۆنی،
28 Ira son of Ikkesh of Tekoa, Abiezer of Anathoth, عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، ئەبیعەزەری عەناتۆتی،
29 Sibbecai the Hushathite, Ilai the Ahohite, سیبەخەیی حوشاتی، عیلەیی ئەحۆحی،
30 Maharai of Netophah, Heled son of Baanah of Netophah, مەهەرەیی نەتۆفایی، حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،
31 Ithai son of Ribai of Gibeah of the Benjaminites, Benaiah of Pirathon, ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین بوو، بەنایای پیرعاتۆنی،
32 Hurai of the brooks of Gaash, Abiel the Arbathite, حورەیی لە شیوەکانی گاعەشەوە، ئەبیێلی عەرڤاتی،
33 Azmaveth of Baharum, Eliahba the Shaalbonite, عەزماڤێتی بەحەرومی، ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،
34 the sons of Hashem the Gizonite, Jonathan son of Shagee the Hararite, کوڕەکانی هاشێمی گیزۆنی، یۆناتانی کوڕی شاگێی هاراری،
35 Ahiam son of Sachar the Hararite, Eliphal son of Ur, ئەحیامی کوڕی ساکاری هاراری، ئەلیفەلی کوڕی ئوور،
36 Hepher the Mecherathite, Ahijah the Pelonite, حێفەری مەخێراتی، ئاحییای پەلۆنی،
37 Hezro of Carmel, Naarai son of Ezbai, حەسرۆی کارمەلی، نەعرەیی کوڕی ئەزبای،
38 Joel the brother of Nathan, Mibhar son of Hagri, یۆئێلی برای ناتان، میڤحاری کوڕی هەگری،
39 Zelek the Ammonite, Naharai of Beeroth, the armor-bearer of Joab son of Zeruiah, چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،
40 Ira the Ithrite, Gareb the Ithrite, عیرای یەتری، گارێڤی یەتری،
41 Uriah the Hittite, Zabad son of Ahlai, ئوریای حیتی، زاڤادی کوڕی ئەحلای،
42 Adina son of Shiza the Reubenite, a leader of the Reubenites, and thirty with him, عەدینای کوڕی شیزای ڕەئوبێنی کە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو و سی پیاوی لەگەڵدا بوو،
43 Hanan son of Maacah, Joshaphat the Mithnite, حانانی کوڕی مەعکا، یۆشافاتی میسنی،
44 Uzzia the Ashterathite, Shama and Jeiel the sons of Hotham the Aroerite, عوزییای عەشتەراتی، کوڕەکانی حۆتامی عەرۆعێری کە شاماع و یەعیێل بوون،
45 Jediael son of Shimri, and Joha his brother, the Tizite, یەدیعێلی کوڕی شیمری و براکەشی بە ناوی یۆحای تیچی،
46 Eliel the Mahavite, Jeribai and Joshaviah the sons of Elnaam, Ithmah the Moabite, ئەلیێلی مەحەڤی، هەردوو کوڕەکەی ئەلناعەم کە یەریڤەی و یۆشەڤیا بوون، هەروەها یەتمای مۆئابی،
47 Eliel, Obed, and Jaasiel the Mezobaite. ئەلیێل، عوبێد و یەعسیێلی مەچۆڤایای.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]