Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In those days John the Baptist came, preaching in the wilderness of Judea, هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، له‌‏ده‌شتی یه‌هودیا ده‌ركه‌وت‏و مزگێنی ووشه‌ی خودای ده‌دا،
2 "Repent, for the kingdom of our Father has come near." ده‌یووت: (تۆبه‌* بكه‌ن، چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان ‏نزیك بۆته‌وه‌.)
3 This is the one Isaiah the prophet spoke of, saying: "A voice calling out in the wilderness: Prepare the way of the Lord, make his paths straight." ئه‌م یه‌حیایه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌شعیا‏* ده‌رباره‌ی ووتراوه‌: {ده‌نگێك له‌ده‌شت‎وده‌ر بانگه‌واز ده‌كات، ڕێگا بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكه‌ن، ڕێ‌ڕه‌وی ڕێك بخه‌ن.}
4 John wore clothes of camel hair, with a leather belt around his waist; his food was locusts and wild honey. به‌رگی یه‌حیا له‌‏تووكی ووشتر چنرا بوو، ناوقه‌دی به‌‏پشتێنێكی چه‌رم ده‌به‌ست، خواردنیشی بریتی بوو له‌كولله‌و هه‌نگوینی كێوی.
5 Then Jerusalem and all Judea and all the region around the Jordan went out to him, ‏خه‌ڵكی قودس‎و ناوچه‌ی یه‌هودیاو دێیه‌كانی نزیك ئوردن ده‌هاتن بۆ لایو
6 and they were baptized by him in the Jordan River, confessing their sins. ‏له‌سه‌ر ده‌ستی دانیان به‌گوناهه‌كانیان ده‌ناو له‌‏ڕووباری ئوردن له‌‏ئاو هه‌ڵده‌كێشران.
7 Seeing many Pharisees and Sadducees coming to be baptized, he said to them, "You brood of vipers! Who warned you to flee the coming wrath? یه‌حیا كه‌ بینی زۆر له‌ فه‌ریسیه‌كان*و سه‌دوقیه‌كان دێن بۆ له‌ئاوهه‌ڵكیشان، پێی ووتن: (ئه‌ی بێچوه‌ ماران، كێ‌ ئاگاداریكردن له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟
8 Bear fruit, then, worthy of repentance. با به‌رووبوومتان هه‌بێ‌ شایانی تۆبه‌كردن بێ‌.
9 Don't presume to say to yourselves, 'Abraham is our father,' for I tell you: our Father can raise up children for Abraham from these stones. به‌خۆتان مه‌ڵێن: ئیبراهیم باوكمانه‌، پێتان بڵێم خودا توانای هه‌یه‌ له‌م به‌ردانه‌ نه‌وه‌ بۆ ئیبراهیم دروست بكات.
10 The axe already lies at the root of the trees, so every tree not bearing good fruit is cut down and thrown into the fire. ئه‌وه‌تا ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر قه‌دی دارو هه‌ر دارێك به‌رووبوومی چاك نه‌دات، ده‌بڕێته‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێته‌ ناو ئاگر.
11 "I baptize you with water for repentance, but the one coming after me is stronger than I am—I'm not worthy to carry his sandals. He will baptize you with the Holy Spirit and fire. من بۆ تۆبه‌كردن له‌ئاوهه‌ڵتانده‌كێشم*، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له‌من به‌تواناتره‌، من شایانی ئه‌وه‌ نیم ته‌نانه‌ت پێڵاوه‌كانیشی بۆ هه‌ڵگرم. ئه‌و له‌ڕۆحی پیرۆزو له‌ئاگر هه‌ڵتانده‌كێشێت.
12 His winnowing fork is in his hand; he'll clear his threshing floor, gather his wheat into the barn, but burn the chaff with fire that never goes out." شه‌نی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت‎و كاو دانه‌وێڵه‌ له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه‌، دانه‌وێڵه‌ له‌عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌و كایه‌كه‌ش به‌ ئاگرێ‌ ده‌سوتێنێ‌ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه‌.
13 Then Jesus came from Galilee to the Jordan to John, to be baptized by him. ئینجا عیسا له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕووباری ئوردن هات، تاله‌سه‌ر ده‌ستی یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێت.
14 But John tried to stop him: "I need baptism from you, yet you come to me?" به‌ڵام یه‌حیا به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ ڕاوه‌ستاو ووتی: (من پێویستیم به‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆدا له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟)
15 Jesus replied to him, "Allow it now, for this is how we must fulfill all righteousness." So John allowed him. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (با ئێستا ئه‌مه‌ ببێت، تاهه‌موو ڕاست‏ودروستیه‌ك بێته‌دی.) ئینجا یه‌حیا قبوڵیكرد.
16 After Jesus was baptized, he came up out of the water at once, and suddenly the heavens opened to him; he saw the Spirit of our Father coming down like a dove and settling on him. كاتێ‌ عیسا له‌ئاوهه‌ڵكێشراو له‌ئاوه‌كه‌ به‌رزبووه‌وه‌، ئاسمان كرایه‌وه‌و ڕۆحی خودا له‌شێوه‌ی كۆترێك هاته‌خواره‌وه‌ بۆیو له‌سه‌ری نیشته‌وه‌،
17 Then a voice from heaven said, "This is my Son, the one I love; I delight in him." ئینجا ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه‌ هات، ووتی: (ئه‌مه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستمه‌ ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]