Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Matthew 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 After Jesus was born in Bethlehem, Judea, in the days of King Herod, magi from the east arrived in Jerusalem, دوای له‌دایك بوونی عیسا له‌‏به‌یت‏له‌حمی یه‌هودیا* له‌سه‌رده‌می هێرۆدسی پادشا، هه‌ندێ‌ ئه‌ستێره‌ناس له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هاتنه‌ قودس،
2 saying, "Where is the one born king of the Jews? For we saw his star in the east and have come to worship him." پرسییان: (پادشای له‌دایك بووی جووله‌كه‌ له‌كوێیه‌‏؟ ئێمه‌ له‌‏ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینی، هاتووین كڕنوشی بۆ ببه‌ین.)
3 When Herod the king heard this, he was troubled, and all Jerusalem with him. كاتێ‌ هێرۆدسی* پادشا ئه‌مه‌ی بیست، په‌شۆكاو هه‌موو قودس له‌گه‌ڵی ‎په‌شۆكا.
4 He gathered all the people's chief priests and scribes, asking where the Christ was to be born. هه‌رچی سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هه‌بوو هه‌مووی كۆكردنه‌وه‌، لێی پرسین: (ئایا مه‌سیح له‌‏كوێ‌ له‌‏دایك ده‌بێت؟)
5 They told him, "In Bethlehem of Judea, for this is what was written through the prophet: وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (له‌‏به‌یت‏له‌حم* له‌‏یه‌هودیا، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ئاوای نووسیوه‌:
6 'Yet you, Bethlehem, in Judah's land, are certainly not the least among Judah's rulers; for from you a ruler will emerge who will shepherd Israel, my people.'" {تۆش ئه‌ی به‌یت‏له‌حمی خاكی یه‌هودیا كه‌متر نیت له‌‏شاره‌كانی دیكه‌ی یه‌هودیا، چونكه‌ تیاتدا دادوه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لـی ئیسرائیلم بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.})
7 Then Herod secretly summoned the magi and learned from them the exact time the star had appeared. دوای ئه‌مه‌ هێرۆدس به‌نهێنی ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی بانگكردو له‌‏باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردن،
8 He sent them to Bethlehem, saying, "Go, search carefully for the child. When you find him, come back and tell me, so that I too may go and worship him." ئینجا ناردنی بۆ به‌یت‏له‌حم، پێی ووتن: (بڕۆن، باش بگه‌ڕێن كاتێ‌ منداڵه‌كه‌تان دۆزیه‌وه‌، هه‌واڵم بده‌نێ‌ تاكو منیش بێم‏و كڕنوشی بۆ ببه‌م.)
9 After hearing the king, they set out; the star they had seen in the east went ahead of them until it stopped over where the child was. دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی پادشایان بیست ئه‌وێیان به‌جێ‌هێشت، هه‌مان ئه‌ستێره‌ی له‌‏ڕۆژهه‌ڵات بینی بوویان، دیسان ده‌ركه‌وت، پێشیان كه‌وت‏و هات له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا.
10 When they saw the star, they rejoiced with overwhelming joy. كاتێ‌ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی، زۆر شادومان بوون،
11 Entering the house, they saw the child with Mary his mother, fell down and worshiped him. They opened their treasure boxes and gave him gifts: gold, frankincense, and myrrh. چوونه‌ ژووره‌وه‌، منداڵه‌كـه‌و مریه‌می دایكیان بینی، دانه‌وین‏و كڕنۆشیان بۆ بردو گه‌نجـیـنـه‌كانـیـان كـرده‌وه‌و زێـڕو بخوردو مـوڕیان* پـێـشـكه‌ش كرد.
12 Warned in a dream not to return to Herod, they went back to their own country by a different route. ئینجا خودا له‌خه‌ودا ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی ئاگاداركرده‌وه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لای هێرۆدس، ئه‌وسا ئه‌وانیش به‌‏ڕێگایه‌كی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ووڵاتی خۆیان.
13 After they left, an angel of our Father appeared to Joseph in a dream: "Get up, take the child and his mother, flee to Egypt, and stay until I tell you—Herod is about to search for the child to kill him." دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕۆیشتن، فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌‏خه‌وا به‌‏یوسفی ووت: (هه‌سته‌ منداڵه‌كه‌و دایكی ببه‌و ڕابكه‌ بۆ میسر، له‌وێ‌به‌ هه‌تا فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ت پێ‌ده‌ده‌م، چونكه‌ هێرۆدس ده‌گه‌ڕێ‌ به‌شوێن منداڵه‌كه‌ تا بیكوژێ‌.)
14 And he got up and took the child and his mother by night and left for Egypt, ‏یوسفیش هه‌ستاو له‌هه‌مان شه‌ودا منداڵه‌كه‌و دایكی بردو به‌ره‌و میسر ڕۆیشت‏.
15 and stayed there until Herod died, fulfilling what our Father said through the prophet: "Out of Egypt I called my son." له‌وێ‌ مایه‌وه‌ تا هێرۆدس مرد، تاوه‌كو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تی بێته‌دی: {ڕۆڵه‌ی خۆم له‌‏میسره‌وه‌ بانگكردووه‌.}
16 Then Herod, seeing the magi had outwitted him, grew furious and sent men to kill all boys two years old and under in Bethlehem and its whole region, matching the time he'd learned from the magi. كاتێ‌ هێرۆدس هه‌ستی به‌وه‌كرد ئه‌ستێره‌ناسه‌كان گاڵته‌یان پێ‌كردووه‌ تووڕه‌ بوو، هه‌ستا به‌‏كوشتنی هه‌موو منداڵانی شاری به‌یت‏له‌حم‎و ده‌وروبه‌ری له‌دوو ساڵ‎ به‌ره‌و خوارتر، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی له‌‏ئه‌ستێره‌ناسه‌كانه‌وه‌ پێی ووترابوو.
17 This fulfilled what was spoken through Jeremiah the prophet: به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئیرمیا* ووتراوه‌ هاته‌دی:
18 "A voice was heard in Ramah, weeping and loud mourning, Rachel weeping for her children; she refused to be comforted, because they are no more." {له‌‏شاری ڕامه‌وه‌ هاوار دئه‌بیسترێ‌، گریان‎و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاحیلبۆ منداڵه‌كانی ده‌گری. ڕازی نییه‌ سه‌ره‌خۆشی لـێ‌بكرێ‌ چونكه‌ منداڵه‌كانی نه‌ماون}.
19 But when Herod died, an angel of our Father appeared in a dream to Joseph in Egypt, كاتێ‌ هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه‌ چووه‌ خه‌وی یوسف له‌‏میسر،
20 saying, "Get up, take the child and his mother, go to Israel's land, for those seeking the child's life are dead." پێی ووت: (هه‌سته‌، منداڵه‌كه‌و دایكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنیان ده‌دا مردن‏.)
21 So he got up, took the child and his mother, and went to Israel's land. ئه‌ویش هه‌ستا، منداڵه‌كه‌و دایكی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئیسرائیل.
22 Hearing that Archelaus was ruling Judea in place of his father Herod, he was afraid to go there. Warned in a dream, he withdrew to the region of Galilee. به‌ڵام كاتێ‌ یوسف بیستی ئه‌رخێلاوس له‌‏شوێنی هێرۆدسی باوكی حوكمڕانه‌ له‌‏ناوچه‌ی یه‌هودیا، ترسا بڕوا بۆ ئه‌وێ‌. ئینجا له‌‏خه‌ودا پێی نیشان درا بڕوا بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل*.
23 He went and lived in a town called Nazareth, fulfilling the prophets' words: "He will be called a Nazarene." له‌وێ‌ گه‌یشته‌ شارێك به‌‏ناوی ناسیره‌، تیایدا نیشته‌جێ‌بوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران ووتراوه‌ هاته‌دی: {‏به‌ ناسیره‌یی ناو‏ده‌برێ‌.}
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]