Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

2 Corinthians 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul, an apostle of Christ Jesus by the will of our Father, and Timothy our brother, to the church of our Father in Corinth, with all the holy ones throughout Achaia: له‌ پۆڵسه‌وه‌، نێرراوی عیسای مه‌سیح له‌سه‌ر خواستی خودا، هه‌روه‌ها له‌ تیمۆساوسی براوه‌، بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خودا له‌ كۆرنسۆس، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو برا پیرۆزه‌كان له‌ گشت ناوچه‌ی ئه‌خائیه‌.
2 Grace to you and peace from our Father and the Lord Jesus Christ. با به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی خودای باوكمان‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند بۆ ئێوه‌ بێ.
3 Blessed be our Father, the Father of our Lord Jesus Christ, the Father of compassion and all comfort, پیرۆزه‌ خودا، باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند، باوكی پڕ له‌ به‌زه‌یی‏و خودای هه‌موو دڵنه‌واییه‌ك،
4 who comforts us in all our suffering, so we can comfort others in all their suffering with the comfort we ourselves receive from our Father. هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو ناخۆشییه‌كدا دڵنه‌واییمان ده‌كات، تاكو بتوانین به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌ خوداوه‌ وه‌رمانگرتووه‌، دڵنه‌وایی خه‌ڵكی تر بكه‌ین له‌‏هه‌موو ناخۆشیه‌ك.
5 As the sufferings of Christ overflow to us, so our comfort also overflows through Christ. جا چۆن به‌شداری زۆرمان كردووه‌ له‌ ئازاری مه‌سیح، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هۆی مه‌سیحه‌وه‌ زۆر دڵنه‌وایی ده‌كرێین.
6 If we suffer, it's for your comfort and salvation; if we're comforted, it's for your comfort, worked out as you patiently endure the same suffering we suffer. گه‌ر ئێمه‌ له‌ناخۆشی بین، ئه‌وه‌ له‌پێناوی دڵنه‌وایی‏و ڕزگاری ئێوه‌یه‌، گه‌ر دڵنه‌وایی كرابین، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی دڵنه‌وایی ئێوه‌یه‌، ئه‌وه‌ی واتان لـێ‌ده‌كات خۆتان ‎ڕاگرن به‌رامبه‌ر هه‌مان ئازار كه‌ ئێمه‌ش ده‌یچێژین.
7 Our hope for you is firm, knowing that as you share in the sufferings, so also you share in the comfort. ئیتر هیوامان به‌ئێوه‌ چه‌سپاوه‌، چونكه‌ ده‌زانین چۆن له‌ئازار به‌شداریمان ده‌كه‌ن‏، له‌دڵنه‌واییش به‌شداریمان ده‌كه‌ن.
8 We want you to know, brothers and sisters, of the suffering we faced in Asia: we were weighed down far beyond our strength, so that we gave up hope of even living. ئه‌ی برایان، نامانه‌وێ‌ لاتان شاراوه‌ بێ‌ ئه‌و ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌رمان هات له‌ناوچه‌ی ئاسیا، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ قورس بوو به‌ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رووی توانامان بوو، هه‌تا هیوای ژیانمان بڕا،
9 We felt we had received a death sentence, so we would rely not on ourselves but on our Father, who raises the dead. به‌ڵكو هه‌ستمان ده‌كرد حوكمی مردن به‌سه‌رمان دراوه‌‏، تا پشت نه‌به‌ستین به‌ خۆمــان، به‌ڵكـو به‌و خـودایه‌ی مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌.
10 He rescued us from such a deadly threat, and will rescue us again; we have set our hope on him to keep rescuing us, ئه‌و بوو له‌و مـردنه‌ ڕزگاری كردین‏و ڕزگارمان ده‌كات، هیوامان له‌ئه‌ودایه‌ كه‌ هێشتا هه‌ر ڕزگارمان ده‌كات.
11 as you also help us by your prayers, so many will give thanks on our behalf for the gracious gift given us through many prayers. هه‌روه‌ها ئێوه‌ش پێویسته‌ به‌نوێژه‌كانتان یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن، تا خه‌ڵكێكی زۆر سوپاسی خودا بكه‌ن له‌پێناوی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پیرۆزیه‌ی پێمان دراوه‌ به‌هۆی نوێژی خه‌ڵكێكی زۆر.
12 For this is our boast: our conscience testifies we lived in the world—especially toward you—with the holiness and sincerity of our Father, not worldly wisdom but the grace of our Father. چونكه‌ ئه‌مه‌یه‌ شانازی ئێمه‌، ویژدانمان شایه‌تمانه‌ له‌هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌جیهان، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ به‌بێ‌ دووڕووییو به‌دڵسۆزی خودا، ئه‌مه‌ش به‌دانایی مرۆڤانه‌ نییه‌ به‌ڵكو به‌به‌ره‌كه‌تی خودایه‌.
13 We write you nothing but what you can read and even understand, and I hope you'll understand fully, ئێمه‌ شتێكتان بۆ ده‌نووسین بتوانن بیخوێننه‌وه‌و لێی تێبگه‌ن. هیوادارم به‌ته‌واوی تێبگه‌ن، ‏
14 as you have partly understood us: on the day of our Lord Jesus, you will boast of us as we will of you. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ندێكی لێ تێده‌گه‌ن. ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه‌، بزانن ئێمه‌ هۆی شانازی ئێوه‌ین، هه‌روه‌ها ئێوه‌ش هی ئێمه‌ له‌ڕۆژی عیسای خوداوه‌ند.
15 With this confidence, I planned to come to you first, so you might have a second grace. ‏له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ‌گومان‏بووم له‌م شته‌، وویستم یه‌كه‌م جار بێم بۆ لای ئێوه‌ تا دووجار سوود ببینن،
16 I planned to visit you on my way to Macedonia, return to you from Macedonia, and have you send me on to Judea. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كاتێ‌ ده‌ڕۆم بۆ مه‌كدۆنیا دیده‌نیتان ده‌كه‌م ئینجا كه‌ له‌وسه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌ سه‌رتان لـێ‌ده‌ده‌مه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگای سه‌فه‌رم بۆ ئاسان بكه‌ن بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه‌.
17 Was I fickle in planning this? Or do I plan according to the flesh, saying Yes, yes and No, no at once? ئایا من دوو دڵم كاتێ‌ ویستم ئه‌وه‌ بكه‌م؟ ئایا من پلانه‌كانم وه‌ك مرۆڤێكی ئه‌م جیهانه‌ داناوه‌، كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌یه‌ك كات بڵێ‌ نه‌خێرو به‌ڵێ‌؟
18 As surely as our Father is faithful, our word to you has not been "Yes" and "No." وه‌ك چۆن خودا سه‌رڕاسته‌، ووشه‌كانی ئێمه‌ش بۆ ئێوه‌ (به‌ڵێ‌)و (نه‌خێر) نییه‌،
19 For the Son of our Father, Jesus Christ, proclaimed among you through Silvanus, Timothy, and me, was not "Yes" and "No," but always "Yes" in him. هه‌روه‌ها عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودا، ئه‌وه‌ی من‏و سیلوانس‏و تیمۆساوس مزگێنی ئه‌ومان پێتان‏دا، له‌یه‌ك كات (به‌ڵێ‏)و (‏نه‌خێر)ی نه‌وتووه‌. به‌ڵام له‌ئه‌ودا به‌رده‌وام هه‌ر (به‌ڵێ‌) بووه‌،
20 However many promises our Father made, in him they are "Yes"; so through him, too, we say "Amen" to our Father, for his glory. چونكه‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی خودا له‌ئه‌ودا (به‌ڵێی) خۆی دۆزیه‌وه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ده‌ڵێین (‏ئامین)، بۆ شكۆمه‌ندی خودا.
21 Now it is our Father who establishes us with you in Christ and has anointed us, ئه‌وه‌ خودایه‌ ئێمه‌و ئێوه‌ی له‌مه‌سیحدا چه‌سپاندووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كردووین.
22 who also sealed us and gave us his Holy Spirit in our hearts as a guarantee of what's coming. هه‌ر ئه‌ویشه‌ مۆری خۆی لـێ‌داوین‏و ڕۆحی پیرۆزی پێمان به‌خشیوه‌ وه‌ك پێشه‌كی.
23 I call our Father as witness, on my life, that I did not return to Corinth to spare you. خودا ئاگای لێیه‌ بۆچی نه‌هاتم بۆ كۆرنسۆس، چونكه‌ به‌زه‌ییم پێتان ده‌هاته‌وه‌.
24 Not that we control your faith, but we work together with you for your joy, since you stand firm by faith. ئێمه‌ نامانه‌وێ‌ ده‌ست به‌سه‌ر باوه‌ڕتان بگرین، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌گه‌ڵتان كار ده‌كه‌ین بۆ خۆشیتان، چونكه‌ ئێوه‌ به‌باوه‌ڕ چه‌سپاون.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]