Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 Timothy 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Paul, an apostle of Christ Jesus by command of our Father, our Savior, and of Christ Jesus our hope, له‌‏پۆڵسه‌وه‌ نێراوی عیسای مه‌سیح به‌‏فه‌رمانی خودای ڕزگاركه‌رمان‏و عیسای مه‌سیح كه‌ هیوامانه‌،
2 to Timothy, my true child in the faith: grace, mercy, peace from our Father and Christ Jesus our Lord. بۆ تیمۆساوس ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌باوه‌ڕ. با به‌ره‌كه‌ت‏و به‌زه‌یی‏و ئاشتی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵت بێت.
3 As I urged you when leaving for Macedonia, stay in Ephesus to instruct some people not to teach different doctrine, كاتێ‌ بۆ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا چووم، داوام لـێ‌كردی له‌شاری ‏ئه‌فه‌سۆس بمێنیته‌وه‌، تا له‌وێ‌ ئه‌وانه‌ ڕاسپێری كه‌ خه‌ڵكی فێری فێركردنێك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ فێركردنی ئێمه‌ ناگونجێت‏و
4 nor devote themselves to myths and endless genealogies, which breed speculations instead of our Father's stewardship through faith. گوێ‌نه‌ده‌ن به‌شتی ئه‌فسانه‌و باسی ڕه‌چه‌ڵه‌ك كه‌ كۆتایی نییه‌، چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌مه‌قاڵێ‌و ناكۆكی، نایه‌ڵێ‌ خواستی خودا پێش‏بكه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌باوه‌ڕه‌.
5 The goal of this command is love from a pure heart, good conscience, and sincere faith. مه‌به‌ستی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ خۆشه‌ویستییه‌ له‌‏دڵێكی پاك‎و ویژدانێكی چاك‎و باوه‌ڕێكی بێ‌ دووڕوویی هه‌ڵقووڵا بێ‌.
6 Some have wandered away from these and turned aside to meaningless talk, هه‌ندێ‌ كه‌س ڕوویان وه‌رگێڕاوه‌ له‌م شتانه‌، لایان باشتره‌ ڕووبكه‌نه‌ قسه‌ی هیچ‏و پووچ،
7 wanting to be teachers of the law, without understanding either what they say or what they insist on so confidently. ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێ‌ ببن به‌ مامۆستای شه‌ریعه‌ت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن‏و بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن تێیناگه‌ن. ‏
8 Now we know that the law is good, as long as it is used lawfully, ئێمه‌ ده‌زانین شه‌ریعه‌ت خۆی شتێكی چاكه‌، گه‌ر یه‌كێك به‌ڕاستی وه‌ك شه‌ریعه‌ت به‌كاری بهێنێت‏و
9 knowing this: the law isn't laid down for the righteous but for the lawless and rebellious, the wicked and sinful, the unholy and irreverent, for those who strike their fathers and mothers, for murderers, بزانێ‌ شه‌ریعه‌ت بۆ مرۆڤی ڕاست‏ودروست دانه‌نراوه‌، به‌ڵكو بۆ به‌دكاران‏و یاخیبووان، خودانه‌ناسان‏و گوناهباران، پیس‏و گڵاوه‌كان، دایك‎وباوك كوژان، خوێن ‎ڕێژه‌كان،
10 sexual sinners, men who sleep with men, slave traders, liars, perjurers, and whatever else opposes sound teaching, بۆ داوێن‎پیسان‏و هه‌تیوبازان، ڕفێنه‌ری خه‌ڵكی، درۆزن‏و سوێندخۆرانی به‌درۆ، ئه‌وانه‌ی دژی فێركردنی ڕاستن،
11 in keeping with the glorious gospel of our blessed Father, with which I have been entrusted. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مزگێنی شكۆداری خودای پیرۆز ڕێك ده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ی خودا به‌ متمانه‌ پێی به‌خشیووم.
12 I thank Christ Jesus our Lord, who strengthened me, since he considered me faithful, appointing me to his service. سوپاسی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ده‌كه‌م كه‌ هێزی پێم به‌خشیووه‌‏و كردوومی به‌‏جێگه‌ی بڕوای خۆی، ده‌ست‏نیشانیكردم بۆ خزمه‌ت‎كردنی.
13 I once insulted God, persecuted others, and was violent—yet I was shown mercy, since I acted ignorantly, lacking faith. هه‌رچه‌نده‌ جاران كفرم به‌رامبه‌ر كردووه‌و چه‌وساندومه‌وه‌و جنێوم پێ‌داوه‌. به‌ڵام به‌زه‌یی پێم‏هاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ نه‌زانی‏و بێ‌ باوه‌ڕی ئه‌و كارانه‌م كردبوو،
14 Our Lord's grace overflowed for me, with faith and love in Christ Jesus. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خوداوه‌ند به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌سه‌رمدا ڕژاند له‌گه‌ڵ باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ی له‌عیسای مه‌سیح‏دایه‌. ‏
15 A trustworthy saying worthy of full acceptance: Christ Jesus came into the world to save sinners—I am the worst of them. بێ‌گومان ئه‌م قسه‌یه‌ ڕاسته‌و شایانی قبووڵ‏كردنه‌: (‏عیسای مه‌سیح هاتووه‌ بۆ جیهان بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران)، كه‌ من یه‌كه‌میانم.
16 But I was shown mercy for this: in me, the worst of sinners, Christ Jesus could display his complete patience, as a pattern for those who would believe in him for eternal life. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ بوو خودا به‌زه‌یی پێمدا‏هاته‌وه‌، تا یه‌كه‌مجار له‌من ده‌ركه‌وێ‌ عیسای مه‌سیح چه‌ند ئارامیگرتوو، هه‌روه‌ها من بكات به‌ نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ست‎هێنانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
17 To the King of the ages, immortal, invisible, the only God, be honor and glory forever and ever. Amen. بۆ پادشای زه‌مانه‌كان، نه‌فه‌وتاو و نه‌بینراوه‌، خودای تاك‏و ته‌نیا، ڕێزدارو شكۆدار بێت تاهه‌تایه‌! ئامین.
18 Timothy, my child, I entrust you with this charge, matching the prophecies once spoken over you, so that by them you may fight the good fight, كوڕم تیمۆساوس، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ت پێ‌ده‌سپێرم، به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌زووه‌وه‌ ده‌رباره‌ی تۆ ووتراوه‌، تاوه‌كو به‌هۆی به‌دواچوونی ئه‌وانه‌وه‌ بتوانی باش تێبكۆشی له‌ جه‌نگی ڕۆحیدا،
19 holding on to faith and a good conscience. By rejecting these, some have shipwrecked their faith, ئه‌مه‌ش به‌ باوه‌ڕی به‌هێزو ویژدانی چاك ده‌بێت كه‌ هه‌ندێكیان ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌، به‌مه‌ش كه‌شتی باوه‌ڕیان تێك‎شكا.
20 including Hymenaeus and Alexander, whom I handed to Satan to be taught not to insult God. له‌وانه‌ هیمینایۆس‏و ئه‌سكه‌نده‌ر‏، جا ئه‌وانم دایه‌ ده‌ستی شه‌یتان، تا هۆشیان ‏به‌خۆیان بێته‌وه‌و كفر نه‌كه‌ن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]