Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 Peter 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So put away all malice and all deceit and hypocrisy and envy and all slander. كه‌واته‌ خۆتان له‌هه‌موو ڕق‏وكینه‌و فێڵبازیو دووڕووییو چاوپیسیو بوختانێك دوور بكه‌نه‌وه‌.
2 Like newborn babies, crave pure milk of the word, so you grow into salvation, هه‌روه‌ك منداڵی ساوای تازه‌ له‌دایك بوو حه‌زتان له‌شیری ڕۆحی پاك‏و بێگه‌رد بێ‌، چونكه‌ به‌مه‌ گه‌وره‌ ده‌بن به‌ره‌و ڕزگاری.
3 now that you have tasted that the Lord is good. چونكه‌ تامی چاكی خوداوه‌ندتان چێژتووه‌.
4 As you come to him, the living stone rejected by people but chosen, precious to our Father. ئه‌وه‌ی بۆ لای دێن، به‌ردێكی زیندووه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵك ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا هه‌ڵبژێرراوه‌و گرانبه‌هایه‌،
5 You too are being built, like living stones, into a spiritual house and a holy priesthood, offering spiritual sacrifices our Father accepts through Jesus Christ. هه‌روه‌ها ئێوه‌ش وه‌ك به‌ردی زیندووی بنیادنراون له‌خانوویه‌كی ڕۆحی، تا ببن به‌كاهینی پیرۆز، بۆ پێشكه‌ش كردنی قوربانی ڕۆحی كه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێ‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌.
6 Scripture says: "See, I set in Zion a chosen, precious cornerstone; whoever believes in him will never be put to shame." چونكه‌ له‌كتێبی پیرۆز هاتووه‌: [[ئه‌وا له‌شاری داود به‌ردێك داده‌نێم، ئه‌وه‌ش به‌ردی بناغه‌یه‌و هه‌ڵبژێرراوه‌و گرانبه‌هایه‌. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌بهێنێ‌ شه‌رمه‌زار نابێ‌.]]
7 This honor, then, is for you who believe. For those who don't, the stone the builders rejected has become the cornerstone, بۆیه‌ بۆ ئێوه‌ كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌وه‌ گرانبه‌هایه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌، [[ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ بوو به‌به‌ردی بناغه‌،]]
8 and a stumbling stone, a rock that trips them. They trip because they disobey the word—exactly what they were appointed for. هه‌روه‌ها: [[ئه‌و به‌رده‌ی ده‌بێته‌ كۆسپ بۆ خه‌ڵكیو ده‌بێته‌ مایه‌ی كه‌وتنیان.]] ئه‌وانه‌ ساتمه‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ملكه‌چی ووشه‌ی خودا نین، هه‌ر بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ن.
9 But you are a chosen people, a royal priesthood, a holy nation, a people belonging to our Father, to proclaim the praises of the one who called you from darkness into his amazing light. به‌ڵام ئێوه‌ ڕه‌گه‌زێكی هه‌ڵبژێرراون، كاهینی پادشاهانه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌كی پیرۆزن، گه‌لی تایبه‌تی خودان، تا كرده‌وه‌ سه‌یره‌كانی ڕابگه‌ێنن ئه‌وه‌ی بانگی كردوون له‌ تاریكیه‌وه‌ بۆ ڕووناكیه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی.
10 Once you were not a people, now you are our Father's people; once you had not received mercy, now you have received mercy. ئێوه‌ له‌پێشا گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا گه‌لی خودان، ئێوه‌ له‌پێشا به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرت بوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت.
11 Dear friends, I urge you—foreigners and exiles—to avoid fleshly desires that war against your soul. خۆشه‌ویستان داواتان لێ‌ده‌كه‌م وه‌ك نامۆ و بێگانه‌یه‌ك له‌ئاره‌زووه‌كانی له‌ش دووربكه‌ونه‌وه‌، ئه‌وه‌ی دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێ‌.
12 Live good lives among the nations, so that when they slander you as wrongdoers, they may see your good deeds and glorify our Father on the day he visits us. با ڕه‌وشتتان باش بێت له‌نێو بێ‌باوه‌ڕان، تاكو ئه‌وانه‌ی بوختانتان پێ‌ده‌كه‌ن‎و وه‌ك به‌دكار ناوتان ده‌به‌ن، باستایشی خودا بكه‌ن كاتێ‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كانتان ببینن له‌ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌.
13 Submit to every human authority for the Lord's sake—whether the emperor, as supreme, هه‌روه‌ها ملكه‌چی گشت ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه‌ بن له‌پێناوی خوداوه‌ند، بۆ پادشا وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵات،
14 or to governors, sent by the emperor to punish wrongdoers and praise those who do good. هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاره‌كان وه‌ك نیرراوی پادشا، ئه‌وانه‌ی سزای به‌دكاران ده‌ده‌ن‏و ستایشی چاكه‌كان ده‌كه‌ن.
15 For this is our Father's will: that by doing good you silence the ignorant talk of foolish people. چونكه‌ ئه‌وه‌یه‌ خواستی خودا، تا به‌كرده‌وه‌ باشه‌كانتان نه‌زانی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن.
16 Live as free people—not using freedom to cover evil—but as servants of our Father. وه‌ك مرۆڤی سه‌ربه‌ست بژین، به‌ڵام سه‌ربه‌ستی نه‌كه‌ن به‌په‌رده‌ بۆ به‌دكاری، به‌ڵكو وه‌ك به‌نده‌ی خودا بژین.
17 Respect everyone, love the family of believers, fear our Father, honor the emperor. ڕێز له‌خه‌ڵكی بگرن، برایانتان خۆش بووێ‌، له‌خودا بترسن، ڕێز له‌پادشا بگرن.
18 Servants, submit to your masters with full respect—not only the good and gentle, but also the harsh. ئه‌ی كۆیله‌كان، ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن به‌هه‌موو ڕێزه‌وه‌، نه‌ك ته‌نها بۆ ڕۆح‏سووك‏و باشه‌كان، به‌ڵكو بۆ توندوتیژه‌كانیش،
19 For it is commendable if someone bears up under the pain of unjust suffering, mindful of our Father. چونكه‌ گه‌ر كه‌سێك خودا بكات به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ژیانی خۆیو به‌رگه‌ی ئازاری زۆرداری بگرێ‌، ئه‌مه‌ به‌ره‌كه‌ته‌.
20 What credit is it to endure a beating for doing wrong? But enduring suffering for doing good—this is commendable before our Father. كه‌واته‌ گه‌ر هه‌ڵه‌تان كردو لێتان دراو دانتان به‌خۆتان گرت، ئه‌مه‌ چ شانازییه‌كه‌؟ به‌ڵام گه‌ر كرداری چاك بكه‌ن‏و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئازار بچێژن‏و دان به‌خۆتان بگرن، ئه‌مه‌ به‌ره‌كه‌ته‌ له‌لای خوداوه‌
21 You were called to this, since Christ suffered for you too, leaving an example for you to follow in his steps. چونكه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگ كراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحیش ئازاری چێژت له‌پێناوی ئێوه‌و نموونه‌ی بۆ به‌جێ‌هێشتن، تا به‌دوای هه‌نگاوه‌كانی بكه‌ون.
22 "He committed no sin, and no deceit was found in his mouth." [[ئه‌و هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فڕوفێڵ له‌لێوه‌كانی نه‌هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌.]]
23 When they hurled their insults at him, he did not retaliate; when he suffered, he made no threats, but entrusted himself to the one who judges justly. كاتێ‌ جنێوی پێ‌ده‌درا، به‌جنێو وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه‌، یاخود ئازار ده‌درا، هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌یدایه‌ ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌.
24 He himself bore our sins in his body on the tree, so that we might die to sin and live for righteousness; by his wounds you have been healed. ئه‌و گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین له‌ له‌شی خۆی له‌سه‌ر دار، تا ئێمه‌ بمرین سه‌باره‌ت به‌گوناه‌و بۆ ڕاست‏ودروستی بژین. به‌هۆی برینه‌كانی ئه‌و چاكبوونه‌وه‌.
25 For you were straying like sheep, but now have returned to the Shepherd and Guardian of your souls. چونكه‌ ئێوه‌ وون‏ببوون وه‌ك مه‌ڕ، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ لای شوان‎و شوانیش چاودێری گیانتان ده‌كات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]