Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

1 Peter 1 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Peter, apostle of Jesus Christ, to the chosen exiles scattered through Pontus, Galatia, Cappadocia, Asia, and Bithynia. ‏له‌په‌ترۆس، نێرراوی عیسای مه‌سیح، بۆ نامۆكان‏و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان له‌پۆنتس‏و غه‌ڵاتیه‌و كه‌پدۆكیه‌و ئاسیاو بیسینیه‌،
2 Chosen by our Father's foreknowledge, made holy by the Holy Spirit, to obey Jesus Christ and be sprinkled with his blood: grace and peace multiplied to you. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوك‏و به‌ڕۆحی خۆی پاك‎وپیرۆزیكردن بۆ گوێڕایه‌ڵیو پرژاندنی خوێنی عیسای مه‌سیح به‌سه‌ریان. به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتیتان به‌سه‌ردا بڕژێ‌.
3 Blessed is our Father, and the Father of our Lord Jesus Christ: by his great mercy he gave us new birth into a living hope through Jesus Christ's resurrection from the dead, پیرۆزه‌ خودا باوكی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح! كه‌ له‌سایه‌ی به‌زه‌ییه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌و ئێمه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ له‌دایك بووینه‌وه‌ بۆ هیوایه‌كی زیندوو به‌هه‌ستانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح له‌نێو مردووان،
4 into an inheritance that can never perish, spoil, or fade, kept in heaven for you, بۆ میراتێك بنبڕ نابێ‌و گڵاو نابێ‌و كۆتایی بۆ نییه‌و بۆ ئێوه‌ له‌ئاسمان هه‌ڵگیراوه‌،
5 protected through faith by our Father's power for the salvation ready to be revealed in the last time. ئێوه‌ به‌هێزی خودا پارێزراون به‌باوه‌ڕ، بۆ ئه‌و ڕزگارییه‌ی ئاماده‌یه‌ له‌كۆتایی زه‌مانه‌ ڕابگه‌ینرێ‌.
6 You rejoice greatly in this, though now, briefly, you may have had to be distressed by various trials. ئه‌وه‌ی پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئازار ده‌چێژن به‌ده‌ست تاقیكردنه‌وه‌ جۆراوجۆره‌كان،
7 These have come so that your faith—tested and found genuine, worth more than fire-refined gold that still gets destroyed—may bring praise, glory, and honor when Jesus Christ appears. تا ڕاستی باوه‌ڕتان ده‌ركه‌وێ‌، كه‌ له‌زێڕی له‌ناوچوو به‌نرختره‌و به‌ئاگر تاقی ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی شكۆمه‌ندیو ستایش‏و ڕێز له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح.
8 Though you've never seen him, you love him; though you don't see him now, you trust him, rejoicing with joy beyond words and full of glory, ئه‌وه‌ی نه‌تانبینیوه‌ خۆشتان ده‌وێ‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی ئێستا نایبینن باوه‌ڕی پێ‌ده‌كه‌ن‏و دڵخۆش ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك زمان ناتوانێ‌ باسی بكات، خۆشییه‌كی مه‌زن،
9 for you are receiving the goal of your faith, the salvation of your souls. چونكه‌ له‌ئه‌نجامی باوه‌ڕتان ڕزگاری ده‌روونتان به‌ده‌ست ده‌هێنن.
10 Prophets who spoke of the grace meant for you investigated and searched carefully into this salvation, ئه‌و ڕزگارییه‌ی پێغه‌مبه‌ران به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان‏و پێشبینیان ده‌كرد سه‌باره‌ت به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی بۆ ئێوه‌یه‌،
11 searching for the time and situation the Spirit of Christ in them pointed to, when he predicted Christ's sufferings and the glories after them. ده‌گه‌ڕان چ بارودۆخێك یاچ كاتێك بوو ڕۆحی مه‌سیح دیاری كردووه‌ لای ئه‌وان، كاتێ‌ له‌زووه‌وه‌ باسی ئه‌و ئازارانه‌ی مه‌سیحیان كردووه‌ كه‌ ده‌یچێژێ‌و ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌ی دوای دێت.
12 It was revealed to them: they served not themselves but you, when they spoke of these things now announced to you through those who preached the good news to you by the Holy Spirit sent from heaven. Even angels long to look into these things. ئه‌وانه‌ خودا بۆی ئاشكراكردن خزمه‌تی خۆیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خزمه‌تی ئێوه‌یان ده‌كرد، كاتێ‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ قسه‌یان كرد كه‌ ئێستا پێتان ڕاگه‌ێنرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی مزگێنی ڕاده‌گه‌ێنن به‌ڕۆحی پیرۆز، ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه‌ نێرراوه‌، فریشته‌كانیش به‌ په‌رۆشن بۆ بینینی.
13 So, minds braced for action and fully sober, hope completely on the grace to be brought to you when Jesus Christ is revealed. بۆیه‌ بامێشكتان له‌ئاماده‌باشی بێت، ووریا بن‏و هیوای خۆتان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ دابنێن كه‌ له‌ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ دێت.
14 As obedient children, don't let yourselves be shaped by the desires you once followed in your ignorance. وه‌ك منداڵی گوێڕایه‌ڵ بن، به‌دوای ئاره‌زووه‌ كۆنه‌كانتان مه‌كه‌ون وه‌ك كاتی نه‌زانیتان،
15 But just as the one who called you is holy, so be holy in all you do; به‌ڵكو چۆن ئه‌وه‌ی بانگیكردوون پاك‏وپیرۆزه‌، ئێوه‌ش پاك‏و پیرۆز بن له‌هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك،
16 for it is written: "Be holy, because I am holy." چونكه‌ له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: [[پاك‏وپیرۆز بن، چونكه‌ من پاك‏وپیرۆزم.]]
17 Since you call on a Father who judges every deed without favoritism, spend your exile time here in reverent fear. ئه‌گه‌ر به‌باوك بانگی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌بێ‌ لایه‌نگیری حوكم ده‌دات‏، هه‌ر كه‌سێك به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی، كه‌واته‌ به‌ترسه‌‏وه‌ بژین له‌سه‌رده‌می نامۆییتان.
18 You know silver and gold—things that decay—didn't rescue you from the empty life passed down from your ancestors, ئێوه‌ش ده‌زانن چۆن كڕانه‌وه‌ له‌و ڕێبازه‌ پووچانه‌ی له‌باوك‏و باپیرانتان بۆتان مابووه‌وه‌. ئه‌و كڕینه‌وه‌یه‌ش به‌شتی له‌ناوچوو نه‌بوو وه‌ك زێڕو زیو،
19 but with Christ's precious blood, a lamb without defect or stain. به‌ڵكو به‌خوێنێكی گرانبه‌ها هه‌روه‌ك له‌به‌رخێكی بێ‌كه‌م‏وكوڕ، كه‌ خوێنی مه‌سیحه‌.
20 Chosen before the world's foundation, revealed in these last times for your sake. له‌پێش دروستكردنی جیهان هه‌ڵبژێررابوو، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت كه‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا بوو.
21 Through him you believe in our Father, who raised him from the dead and glorified him, so your faith and hope are in our Father. ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ باوه‌ڕتان به‌خودا كرد، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان زیندووی كرده‌وه‌و شكۆمه‌ندی پێ‌به‌خشی، تا هیواو باوه‌ڕتان له‌خوداوه‌ بێ‌.
22 Having purified your souls by obeying the truth for sincere love of the brothers, love each other deeply from a pure heart. ده‌روونتان پاك بكه‌نه‌وه‌ به‌گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕاستیو بۆ خۆشه‌ویستیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی برایانه‌، به‌په‌رۆشه‌وه‌ یه‌كتریتان خۆش بوێ‌ له‌دڵه‌وه‌.
23 For you have been born again—not of perishable seed but imperishable—through the living, enduring word of our Father. ئێوه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ له‌دایك‏بوونه‌وه‌، نه‌ك به‌تۆوێكی له‌ناوچوو، به‌ڵكو به‌تۆوێكی نه‌مر، به‌ووشه‌ی چه‌سپاو و زیندووی خودا.
24 For, "All people are like grass, and all their glory like the flowers of the field; the grass withers and the flowers fall, چونكه‌ له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: [[هه‌موو مرۆڤێك وه‌ك گژوگیا وایه‌و هه‌موو شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی وه‌ك گوڵی باخ وایه‌. گژوگیا ووشك ده‌بێ‌و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ‌،
25 but the word of our Father endures forever." And this is the word that was preached to you. به‌ڵام ووشه‌ی خوداوه‌ند تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێ‌.]] ئه‌وه‌ش ئه‌و ووشه‌یه‌یه‌ كه‌ مزگێنیتان پێدرا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]