Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When Moses finished setting up the tabernacle, he anointed and dedicated it and all its furnishings, the altar and all its utensils, anointing and dedicating them. ئەو ڕۆژەی کە موسا لە دانانی چادرەکەی پەرستن تەواو بوو، دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی، هەروەها قوربانگاکەش و هەموو قاپوقاچاغەکانی دەستنیشان کرد و تەرخانی کرد.
2 Then Israel's leaders—heads of their fathers' houses, the tribal leaders in charge of the census—brought an offering. ئینجا سەرۆکەکانی ئیسرائیل، گەورەی بنەماڵەکانیان کە سەرۆکی هۆزەکان بوون، بەرپرسیار بوون لەسەر تۆمارکراوەکان، پێشکەشکراوەکانیان بەخشی.
3 They brought their offering before our Father: six covered wagons, twelve oxen—a wagon per two leaders, an ox for each—then presented them before the tabernacle. دیارییەکانیان هێنایە بەردەم یەزدان، شەش عەرەبانەی داپۆشراو و دوازدە گای خەساو، هەر عەرەبانەیەک بۆ دوو سەرۆک و بۆ هەر یەکێکیان گایەکی خەساو، کە هێنایان بۆ بەردەم چادرەکەی پەرستن.
4 And our Father said to Moses, جا یەزدان بە موسای فەرموو:
5 "Take these from them for the tent of meeting's service; give them to the Levites, each according to his service." «لێیان وەربگرە بۆ کاری خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەبن و بیدە بە لێڤییەکان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی خزمەتەکەی.»
6 So Moses took the wagons and the oxen and gave them to the Levites. موساش عەرەبانەکان و گایە خەساوەکانی وەرگرت و بە لێڤییەکانی دا.
7 Two wagons and four oxen he gave to the sons of Gershon, according to their service. دووان لە عەرەبانەکان و چوار گای خەساوی بە نەوەی گێرشۆن دا بەگوێرەی خزمەتیان،
8 He gave four wagons and eight oxen to Merari's sons, for their service, under Ithamar son of Aaron the priest. چوار لە عەرەبانەکان و هەشت گای خەساوی بە نەوەی مەراری دا بەگوێرەی خزمەتیان لەژێر سەرپەرشتی ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین.
9 To the sons of Kohath he gave none, since the holy things' service was theirs—carried on the shoulder. بەڵام موسا هیچی نەدا بە نەوەی قەهات، چونکە خزمەتی شتە پیرۆزکراوەکان لە ئەستۆی ئەوان بوو، لەسەر شانەکانیان هەڵیاندەگرت.
10 On the day the altar was anointed, the leaders brought its dedication offering; the leaders brought their offering before the altar. سەرۆکەکانیش بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە ڕۆژانی دەستنیشانکردنی دیارییان دەهێنا و لەبەردەم قوربانگاکە پێشکەشیان دەکرد.
11 And our Father said to Moses, "Each day one leader is to bring his offering for the altar's dedication." یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «هەموو ڕۆژێک یەکێک لە سەرۆکەکان پێشکەشکراوەکەی دەهێنێت بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە.»
12 Nahshon son of Amminadab, of Judah's tribe, presented his offering on the first day. ئەوەی ڕۆژی یەکەم پێشکەشکراوەکەی هێنا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب بوو لە هۆزی یەهودا.
13 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, and one silver basin, about one and three-quarter pounds, both filled with fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
14 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
15 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
16 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
17 for the peace offering: two oxen, five rams, five male goats, five year-old male lambs. This was Nahshon son of Amminadab's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە.
18 On the second day Nethanel son of Zuar, the leader of Issachar, presented an offering. لە ڕۆژی دووەمدا نەتەنێلی کوڕی چوعەر سەرۆکی یەساخار پێشکەشکراوەکەی هێنا.
19 His offering: one silver plate weighing about three and a quarter pounds, one silver bowl weighing about one and three-quarter pounds, both filled with fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەی کە هێنابووی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
20 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
21 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
22 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
23 for the peace offering: two oxen, five rams, five male goats, five year-old male lambs. This was Nethanel son of Zuar's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەتەنێلی کوڕی چوعەرە.
24 On the third day it was Eliab son of Helon, the leader of the sons of Zebulun. لە ڕۆژی سێیەمدا سەرۆکی نەوەی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
25 His offering: one silver plate weighing about three and a quarter pounds, one silver basin weighing about one and three-quarter pounds, both full of fine flour mixed with oil for a grain offering; پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
26 one gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
27 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
28 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
29 for the peace offering sacrifice: two oxen, five rams, five male goats, five male lambs a year old. This was Eliab son of Helon's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیابی کوڕی حێلۆنە.
30 On the fourth day it was Elizur son of Shedeur, the leader of the sons of Reuben. لە ڕۆژی چوارەمدا سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
31 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, and one silver basin, about one and three-quarter pounds—both full of fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
32 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
33 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
34 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
35 and for the peace offering sacrifice: two oxen, five rams, five male goats, five male lambs a year old. This was Elizur son of Shedeur's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە.
36 On the fifth day it was Shelumiel son of Zurishaddai, the leader of the sons of Simeon. لە ڕۆژی پێنجەمدا سەرۆکی نەوەی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
37 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, one silver basin, about one and three-quarter pounds, both full of fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
38 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
39 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
40 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
41 for the sacrifice of peace offerings: two oxen, five rams, five male goats, five year-old male lambs. This was Shelumiel son of Zurishaddai's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە.
42 On the sixth day it was Eliasaph son of Deuel, the leader of the sons of Gad. لە ڕۆژی شەشەمدا سەرۆکی نەوەی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
43 His offering was one silver plate, about three and a quarter pounds, and one silver basin, about one and three-quarter pounds, both filled with fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
44 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
45 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
46 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
47 for the peace offering: two oxen, five rams, five male goats, five male yearling lambs. This was Eliasaph son of Deuel's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە.
48 On the seventh day it was Elishama son of Ammihud, the leader of the sons of Ephraim. لە ڕۆژی حەوتەم سەرۆکی نەوەی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
49 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, and one silver basin, about one and three-quarter pounds, both filled with fine flour mixed with oil for a grain offering; پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
50 one gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
51 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
52 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
53 for the sacrifice of peace offerings: two oxen, five rams, five male goats, five male lambs a year old. This was Elishama son of Ammihud's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیشاماع کوڕی عەمیهودە.
54 On the eighth day it was Gamaliel son of Pedahzur, the leader of the sons of Manasseh. لە ڕۆژی هەشتەمدا سەرۆکی نەوەی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
55 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, and one silver basin, about one and three-quarter pounds, both full of fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
56 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
57 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
58 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
59 for the peace offering: two oxen, five rams, five male goats, five year-old male lambs. Offering of Gamaliel son of Pedahzur. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە.
60 On the ninth day it was Abidan son of Gideoni, the leader of the sons of Benjamin. لە ڕۆژی نۆیەم سەرۆکی نەوەی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
61 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, one silver basin, about one and three-quarter pounds, both full of fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
62 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
63 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
64 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
65 for the peace-offering sacrifice: two oxen, five rams, five male goats, five yearling male lambs. This was Abidan son of Gideoni's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە.
66 On the tenth day it was Ahiezer son of Ammishaddai, the leader of the sons of Dan. لە ڕۆژی دەیەمدا سەرۆکی نەوەی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
67 His offering: one silver plate weighing about three and a quarter pounds, one silver basin weighing about one and three-quarter pounds, both full of fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
68 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
69 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
70 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
71 for the peace-offering sacrifice: two oxen, five rams, five male goats, five male year-old lambs. This was Ahiezer son of Ammishaddai's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدایە.
72 On the eleventh day it was Pagiel son of Ochran, the leader of the sons of Asher. لە ڕۆژی یازدەیەم سەرۆکی نەوەی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
73 He offered a silver plate, about three and a quarter pounds, and a silver basin, about one and three-quarter pounds, both filled with fine flour mixed with oil for a grain offering; پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
74 one gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
75 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
76 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
77 and for the sacrifice of peace offerings: two oxen, five rams, five male goats, five male lambs a year old. The offering of Pagiel son of Ochran. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە.
78 On the twelfth day it was Ahira son of Enan, the leader of the sons of Naphtali. لە ڕۆژی دوازدەیەمدا سەرۆکی نەوەی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
79 His offering: one silver plate, about three and a quarter pounds, and one silver basin, about one and three-quarter pounds, both filled with fine flour mixed with oil for a grain offering. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛
80 One gold dish weighing about four ounces, full of incense; قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛
81 one young bull, one ram, and one male lamb a year old, for a burnt offering; یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛
82 one male goat for a sin offering; گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛
83 and for the peace-offering sacrifice: two oxen, five rams, five male goats, five male lambs a year old. Ahira son of Enan's offering. بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە.
84 This was the altar's dedication offering when it was anointed, from Israel's leaders: twelve silver plates, twelve silver basins, twelve gold dishes. ئەمە پێشکەشکراوی سەرۆکەکانی ئیسرائیل بوو، بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە کاتی دەستنیشانکردنی: دوازدە لەگەنی زیو و دوازدە تاسی زیو و دوازدە قاپی زێڕ.
85 Each silver plate weighed about three and a quarter pounds, each basin about one and three-quarter pounds; all the silver of the vessels totaled about sixty pounds. هەر لەگەنێک سەد و سی شاقل زیو و هەر تاسێک حەفتا شاقل بوو، هەموو زیوی قاپوقاچاغەکان دوو هەزار و چوار سەد بوون بە شاقلی پیرۆزگا.
86 The twelve gold dishes full of incense weighed about four ounces each; all the gold totaled about three pounds. قاپە زێڕەکانیش دوازدەی پڕ لە بخوور، هەر قاپێک دە شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەموو زێڕی قاپەکان سەد و بیست شاقل بوو.
87 All the cattle for the burnt offering: twelve bulls, twelve rams, twelve year-old male lambs, with their grain offering; and twelve male goats for the sin offering. هەموو گایەکانی قوربانی سووتاندن دوازدە جوانەگا بوو، بەرانەکانیش دوازدە و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش دوازدە لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان، گیسکە نێرەکانیش دوازدە بوون بۆ قوربانی گوناه،
88 All the cattle for the peace offering sacrifices: twenty-four bulls, sixty rams, sixty male goats, sixty male year-old lambs. This was the altar's dedication offering, after it was anointed. هەموو گایەکانی قوربانی هاوبەشیش بیست و چوار گا بوون، بەرانەکانیش شەست و تەگەکانیش شەست و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش شەست. ئەمە پێشکەشکراوەکان بوو بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لەدوای دەستنیشانکردنی.
89 When Moses entered the tent of meeting to speak with our Father, he heard the voice speaking to him from above the mercy seat on the ark of the testimony, between the two cherubim—so our Father spoke with him. جا کاتێک موسا چووە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە تاکو قسە لەگەڵ یەزدان بکات، گوێی لە دەنگەکە دەبوو کە لەگەڵی دەدوا لە قەپاغی کەفارەتەوە کە لەسەر سندوقی شایەتی بوو، لەنێوان دوو کەڕوبەکەوە، بەم شێوەیە خودا قسەی لەگەڵ کرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]