Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 This is the family line of Aaron and Moses, when our Father spoke with Moses on Mount Sinai. ئەمەش نەوەی هارون و موسایە، ئەو ڕۆژەی یەزدان لەگەڵ موسادا لە شاخی سینا دوا.
2 These are the names of the sons of Aaron: Nadab the firstborn, then Abihu, Eleazar, and Ithamar. ئەمەش ناوی کوڕەکانی هارونە، نادابی نۆبەرە و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار.
3 These are the names of Aaron's sons, the anointed priests whom Moses ordained to serve as priests. ئەمەش ناوی نەوەکانی هارونە، کاهینە دەستنیشانکراوەکان ئەوانەی ئەرکی کاهینیێتییان پێ سپێردراوە.
4 Nadab and Abihu died before our Father in the wilderness of Sinai when they offered unauthorized fire before him; they had no children. So Eleazar and Ithamar served as priests before Aaron their father. ناداب و ئەبیهو لەبەردەم یەزدان مردن، کاتێک لە چۆڵەوانی سینا ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد. لەبەر ئەوەی هیچ کوڕیان نەبوو، ئەلعازار و ئیتامار لەبەردەم هارونی باوکیان خزمەتی کاهینیێتییان کرد.
5 Then our Father said to Moses: هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
6 "Bring the tribe of Levi near and set them before Aaron the priest, to serve him. «هۆزی لێڤی بهێنە پێش و لەبەردەم هارونی کاهین ڕایانبگرە و با یاریدەدەری بن،
7 They are to keep his duties and those of the whole community before the tent of meeting, performing the tabernacle's service. جا هەڵدەستن بە پارێزگاری بۆ ئەو و لە جیاتی هەموو کۆمەڵ لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن، بەهۆی کارکردنیان لە چادرەکەی پەرستن.
8 They are to guard all the tent of meeting's equipment and the Israelites' duty, doing the tabernacle's service. پارێزگاری لە هەموو قاپوقاچاغەکانی چادری چاوپێکەوتن دەکەن و بە کارکردنیان لە چادرەکەی پەرستن کار بۆ نەوەی ئیسرائیل دەکەن.
9 Give the Levites to Aaron and his sons; they are given entirely to him from among Israel's people. لێڤییەکان دەدەیتە هارون و کوڕەکانی، لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا ئەوان بە تەواوەتی پێشکەشکراون بەو.
10 Appoint Aaron and his sons to guard their priesthood; any outsider who comes near must die." هارون و کوڕەکانی دادەمەزرێنیت و کاهینیێتییەکەیان دەپارێزن و هەرکەسێکی دیکە لە پیرۆزگا نزیک ببێتەوە دەکوژرێت.»
11 Then our Father said to Moses: یەزدان بە موسای فەرموو:
12 "Look, I have taken the Levites from among the Israelites in place of every firstborn that opens the womb among the Israelites. The Levites are mine. «ئێستا من لێڤییەکان دەبەم، لەنێو نەوەی ئیسرائیل لە جیاتی هەر نۆبەرەیەکی نێر لە سکی ئافرەت کە لە نەوەی ئیسرائیل بێت. ئیتر لێڤییەکان دەبنە هی من،
13 Every firstborn is mine. The day I struck down every firstborn in Egypt, I set apart for myself every firstborn in Israel—both man and animal. They will be mine. I am your Father." چونکە هەموو نۆبەرەیەک بۆ منە، ئەو ڕۆژەی لە خاکی میسردا لە هەموو نۆبەرەیەکم دا، ئەوا هەموو نۆبەرەیەک لە ئیسرائیلدا لە خەڵک و لە ئاژەڵ بۆ خۆمم تەرخان کرد، بۆ من دەبن، من یەزدانم.»
14 Then our Father spoke to Moses in the wilderness of Sinai: هەروەها یەزدان لە چۆڵەوانی سینادا بە موسای فەرموو:
15 "Count Levi's sons by fathers' houses and clans; count every male a month old and up." «نەوەی لێڤی بەگوێرەی بنەماڵەکانیان و خێڵەکانیان تۆمار بکە، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگ بەرەو سەرەوە تۆمار دەکەیت.»
16 So Moses counted them at the word of our Father, just as he had been commanded. موساش بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان هەروەک فەرمانی کردبوو، تۆماری کردن.
17 These were the sons of Levi by their names: Gershon, Kohath, and Merari. ئەمانە ناوی نەوەکانی لێڤی بوو: گێرشۆن و قەهات و مەراری.
18 These are the names of the sons of Gershon by their clans: Libni and Shimei. ئەوەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە بەگوێرەی خێڵەکانیان: لیبنی و شیمعی.
19 The sons of Kohath by their clans: Amram, Izhar, Hebron, and Uzziel. نەوەی قەهاتیش بەگوێرەی خێڵەکانیان: عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل.
20 Merari's sons by clan: Mahli and Mushi. These are the Levite clans by fathers' houses. دوو کوڕەکەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان: مەحلی و موشی. ئەمە خێڵی لێڤییەکانە بەگوێرەی بنەماڵەکانیان.
21 From Gershon: the Libnite clan and the Shimeite clan—these are the Gershonite clans. بۆ گێرشۆن خێڵی لیبنییەکان و خێڵی شیمعییەکان. ئەمە خێڵەکانی گێرشۆنییەکانە،
22 The number of males counted, a month old or older, was 7,500. ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە، تۆمارکراوان لێیان حەوت هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
23 The clans of the Gershonites camped behind the tabernacle on the west. خێڵەکانی گێرشۆنییەکان لە پشت چادری پەرستنەوە بەلای ڕۆژئاوا چادر هەڵدەدەن،
24 The leader of the fathers' house of the Gershonites was Eliasaph son of Lael. گەورەی بنەماڵەی گێرشۆنییەکانیش ئەلیاسافی کوڕی لائێل بوو.
25 Gershon's sons at the tent of meeting cared for the tabernacle, the tent, its covering, and the entrance screen of the tent of meeting. نەوەی گێرشۆن لە چادری چاوپێکەوتن بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری چادرەکەی پەرستن و چادرەکە و پۆشەرەکەی، پەردەی دەروازەی چادری چاوپێکەوتن،
26 The courtyard's curtains and its entrance screen, surrounding the tabernacle and altar, and its cords for all its service. پەردەکانی حەوشەکە و پەردەی دەروازەی حەوشەکە کە لە دەوری چادرەکەی پەرستنە و لە دەوری قوربانگاکەن بە چواردەوری و گوریسەکانی، لەگەڵ هەموو ئەو خزمەتەی پەیوەست بوو پێیانەوە.
27 From Kohath came the Amramite clan, the Izharite clan, the Hebronite clan, and the Uzzielite clan; these are the clans of the Kohathites. بۆ قەهاتیش خێڵی عەمرامییەکان، خێڵی یەسهارییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان و خێڵی عوزیێلییەکان بوون. ئەمە خێڵەکانی قەهاتییەکانە
28 Males a month old and up numbered 8,600, in charge of the sanctuary. ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە هەشت هەزار و شەش سەد کەس بوون. قەهاتییەکان بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا.
29 The clans of the sons of Kohath camped on the south side of the tabernacle. خێڵەکانی نەوەی قەهات لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن چادر هەڵدەدەن.
30 The leader of the fathers' house of the Kohathite clans was Elizaphan son of Uzziel. گەورەی بنەماڵەکانی خێڵەکانی قەهاتییەکانیش ئەلیچافانی کوڕی عوزیێل بوو.
31 They cared for the ark, the table, the lampstand, the altars, the sanctuary vessels used in service, the screen, and all its work. بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری سندوقەکە، مێزەکە، چرادانەکە، قوربانگاکان، قاپوقاچاغی پیرۆزگاکە کە خزمەتی پێ دەکەن، پەردەی شوێنی هەرەپیرۆز و هەموو ئەوەی لەگەڵی بەکاردەهێنرێت.
32 Eleazar son of Aaron the priest was chief leader of the Levites, in charge of those guarding the sanctuary. بۆ سەرۆکی سەرکردەکانی لێڤییەکانیش ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهین، سەرپەرشتیار بوو بەسەر ئەو کەسانەی کە بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا.
33 From Merari: the Mahlite clan and the Mushite clan—these are Merari's clans. بۆ مەراری، خێڵی مەحلییەکان و خێڵی موشییەکان، ئەمە خێڵەکانی مەرارییە.
34 The number of males counted, a month old or older, was 6,200. تۆمارکراوان لێیان بەپێی ژمارەی هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە شەش هەزار و دوو سەد کەس بوون.
35 Leader of Merarite clans' ancestral house: Zuriel son of Abihail; they camped on the tabernacle's north side. گەورەی بنەماڵەی خێڵەکانی مەراریش چووریێلی کوڕی ئەبیحەیلە، لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن چادر هەڵدەدەن.
36 Merari's sons were charged with the tabernacle's frames, crossbars, posts, bases, all its equipment, and all its service, نەوەی مەراریش سەرپەرشتیاری پارێزگاریکردن بوون لە چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن، هەروەها کاریتە، کۆڵەکە، بناغە، هەموو کەلوپەلەکانی و هەموو ئەوەی لەگەڵیدا بەکاردەهێنرێت،
37 as well as the posts of the surrounding courtyard with their bases, pegs, and cords. هەروەها کۆڵەکەکانی حەوشەکە لە چواردەوری و بنکە و سنگ و گوریسەکانی.
38 Camped east of the tabernacle, in front of the tent of meeting toward sunrise, were Moses, Aaron, and his sons, who kept charge of the sanctuary for the Israelites; any outsider who approached was to be put to death. موسا و هارون و کوڕەکانی لەلای ڕۆژهەڵاتی چادرەکەی پەرستن، ڕووەو ڕۆژهەڵات لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن چادر هەڵدەدەن. بەرپرسیار بوون لە پارێزگاری پیرۆزگا لە جیاتی نەوەی ئیسرائیل، هەرکەسێکی دیکەش کە لە پیرۆزگا نزیک بکەوتبایەوە دەکوژرا.
39 All the Levites whom Moses and Aaron counted at our Father's command, by their clans, every male a month old and up: 22,000. هەموو تۆمارکراوانی لێڤییەکان ئەوانەی موسا و هارون بەپێی فەرمایشتی یەزدان بەگوێرەی خێڵەکانیان تۆماریان کردن، هەموو نێرینەیەکی کوڕی یەک مانگ بەرەو سەرەوە بیست و دوو هەزار کەس بوون.
40 Then our Father said to Moses, "Count every firstborn male of Israel a month old or older, and record the number of their names. هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «هەموو نێرینەیەکی نۆبەرە لە نەوەی ئیسرائیل لە کۆرپەی یەک مانگ بەرەو سەرەوە تۆمار بکە و لیستی ناوەکانیان وەربگرە.
41 Take the Levites for me—I am your Father—in place of every firstborn among the people of Israel, and the Levites' livestock in place of every firstborn among Israel's livestock." من یەزدانم، لێڤییەکان لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەکی نەوەی ئیسرائیل و مەڕوماڵاتی لێڤییەکانیش لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەک لە مەڕوماڵاتی نەوەی ئیسرائیل بۆ من دادەنێیت.»
42 So Moses counted every firstborn among the people of Israel, just as our Father had commanded him. جا موسا وەک یەزدان فەرمانی پێ کرد هەموو نۆبەرەیەکی لە نەوەی ئیسرائیل تۆمار کرد،
43 All firstborn males, a month or older, listed by name: 22,273. هەموو کۆرپەیەکی نۆبەرەی نێرینە لە تەمەنی یەک مانگ بەرەو سەرەوە لە لیستی ناوەکان تۆمارکران، بیست و دوو هەزار و دوو سەد و حەفتا و سێ کەس بوون.
44 Then our Father spoke to Moses: یەزدان بە موسای فەرموو:
45 "Take the Levites instead of every firstborn among Israel's people, and the Levites' livestock instead of theirs. The Levites will be mine. I am your Father. «لێڤییەکان لە جیاتی هەموو نۆبەرەیەک لە نەوەی ئیسرائیل دابنێ و مەڕوماڵاتی لێڤییەکانیش لە جیاتی مەڕوماڵاتەکانیان، جا لێڤییەکان بۆ من دەبن. من یەزدانم.
46 To redeem the 273 firstborn Israelites exceeding the Levites' count. بۆ کڕینەوەی ئەو دوو سەد و حەفتا و سێیەش لە نۆبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل کە لە لێڤییەکان زیاترن،
47 Collect about 2 ounces per person, by sanctuary standard (each measure about half an ounce of silver). پێنج شاقل بۆ هەر سەرێک وەردەگریت، بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا وەریدەگریت. هەر شاقلێک بیست گێرایە.
48 Give the money to Aaron and his sons as the redemption price for the extra firstborn sons." زیوەکەش دەدەیتە هارون و کوڕەکانی، کڕینەوەی ئەوانەیە کە لێیان زیادن.»
49 So Moses collected the redemption money from the firstborn sons who exceeded the number of the Levites; جا موسا زیوی کڕینەوەیانی وەرگرت، لەوانەی لە کڕینەوەی لێڤییەکان زیاد بوون،
50 from Israel's firstborn sons he took 1,365—about 2 ounces, by the sanctuary standard. لە نۆبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل هەزار و سێ سەد و شەست و پێنج زیوی بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا وەرگرت.
51 Moses gave the redemption money to Aaron and his sons, by our Father's word, just as our Father commanded Moses. موساش زیوی کڕینەوەکەی بە هارون و کوڕەکانی دا بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]