Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 21 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When the Canaanite, king of Arad, living in the Negev, heard Israel was coming by the Atharim road, he fought Israel and took some captive. کاتێک کەنعانییەکەی پاشای عەراد کە لە نەقەب نیشتەجێ بوو بیستی نەوەی ئیسرائیل لە ڕێگای ئەتاریمەوە هاتووە، شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلییەکاندا کرد و هەندێکی لێیان بە دیل گرت.
2 Israel made a vow to our Father: "If you truly give this people into my hand, I will destroy their cities completely." نەوەی ئیسرائیلیش نەزرێکیان بۆ یەزدان کرد و گوتیان، «ئەگەر ئەو نەتەوەیە بخەیتە ژێر دەستمان، ئەوا شارەکانی بە تەواوی وێران دەکەین.»
3 Our Father heard Israel's voice and handed the Canaanites over; they destroyed them and their cities completely. So the place was named Hormah. یەزدانیش گوێی لە هاواری ئیسرائیل گرت و کەنعانییەکانی دایە دەست و خۆیان و شارۆچکەکانیان بە تەواوی وێران کردن، ئیتر ئەو شوێنە ناونرا حۆرما.
4 They set out from Mount Hor toward the Red Sea to go around Edom's land, but the people grew impatient on the way. ئینجا لە کێوی هۆرەوە بە ڕێگای دەریای سوور کۆچیان کرد هەتا بە خاکی ئەدۆمدا بسوڕێنەوە، جا گەل لە ڕێگادا ئارامییان لێ بڕا.
5 The people spoke against our Father and against Moses: "Why did you bring us out of Egypt to die in the wilderness? No bread, no water, and we loathe this wretched food." گەل لە دژی خودا و موسا قسەیان کرد و گوتیان: «بۆچی لە میسر دەرتانهێناین هەتا لە چۆڵەوانی بمرین؟ نە نان هەیە و نە ئاو! ئەم خواردنە بێ تامەمان لەبەرچاو کەوتووە.»
6 Then our Father sent venomous serpents among the people; they bit the people, and many Israelites died. یەزدانیش ماری ژەهراوی بۆ سەر گەل نارد و بە گەلیانەوە دا و خەڵکێکی زۆر لە ئیسرائیل مردن.
7 The people came to Moses and said, "We sinned by speaking against our Father and against you. Pray to him to remove the serpents from us." So Moses prayed for the people. ئینجا گەل هاتنە لای موسا و گوتیان: «گوناهمان کرد لە دژی یەزدان و لە دژی تۆش قسەمان کرد. لەبەر ئەوە نزا بۆ یەزدان بکە هەتا ئەو مارانەمان لەسەر هەڵبگرێت.» موساش لە پێناوی گەل نزای کرد.
8 Our Father told Moses, "Make a venomous snake, put it on a pole; anyone bitten who looks at it will live." یەزدانیش بە موسای فەرموو: «مارێکی ژەهراوی دروستبکە و لەسەر ستوونێک هەڵیبواسە، جا هەر یەکێک پێیەوەدرا و تەماشای کرد دەژیێت.»
9 Moses made a bronze serpent and put it on a pole; whenever a serpent bit anyone, they looked at the bronze serpent and lived. موساش مارێکی لە بڕۆنز دروستکرد و لەسەر ستوونێک هەڵیواسی، ئەوە بوو هەر کاتێک کەسێک مار پێوەی دەدا و تەماشای مارە بڕۆنزییەکەی دەکرد، دەژیا.
10 The Israelites set out and camped at Oboth. ئینجا نەوەی ئیسرائیل کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا،
11 They set out from Oboth and camped at Iye-abarim, in the wilderness facing Moab, eastward. لە ئۆڤۆتەوەش کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم لە چۆڵەوانی بەرامبەر مۆئاب ڕووەو خۆر هەڵاتن چادریان هەڵدا.
12 From there they set out and camped in the Valley of Zered. لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە دۆڵی زەرەد چادریان هەڵدا،
13 From there they moved on and camped beyond the Arnon, in the wilderness that extends from Amorite territory; for the Arnon is Moab's border with the Amorites. لەوێشەوە کۆچیان کرد و لە قەراغی باکووری ڕووباری ئەرنۆن چادریان هەڵدا کە لە چۆڵەوانییە لە دەرەوەی سنووری ئەمۆرییەکانە، چونکە ئەرنۆن سنووری مۆئابە لەنێوان مۆئاب و ئەمۆرییەکان،
14 So the Book of the Wars of our Father says: "Waheb in Suphah, and the ravines of the Arnon, لەبەر ئەوە پەڕتووکی جەنگەکانی یەزدان دەڵێت: «شاری واهێڤ لە سوفە و شیوەکانی، ئەرنۆن و
15 and the slope of the ravines that bends toward the site of Ar and reaches to the border of Moab." نشێوی شیوەکان، ئەوەی هەتا نشینگەی عار شۆڕ بووەتەوە، پشتی بە سنووری مۆئابەوە داوە.»
16 From there they went to Beer, the well where our Father told Moses, "Gather the people—I'll give them water." لەوێشەوە بۆ بئێر بەردەوام بوون، ئەوەش ئەو بیرەیە کە لەوێ یەزدان بە موسای فەرموو، «گەل کۆبکەرەوە ئاویان دەدەمێ.»
17 Then Israel sang this song: "Spring up, O well! Sing to it! ئەوسا ئیسرائیل ئەم گۆرانییەیان چڕی: «ئەی بیر هەڵبقوڵێ، گۆرانی لە بارەوە بڵێن،
18 The well that princes dug, that the nobles of the people dug out with their scepters and staffs." Then from the wilderness they went to Mattanah, بیرێک میرەکان لێیان داوە، پیاوماقوڵانی گەل هەڵیانکەندووە، ئەو پیاوماقوڵانە بە داردەست و گۆچانەکانیان.» لە چۆڵەوانییەوە هەتا مەتانە چوون،
19 from Mattanah to Nahaliel, from Nahaliel to Bamoth, لە مەتانەوە هەتا نەحەلیێل و لە نەحەلیێلەوە هەتا بامۆت،
20 and from Bamoth to the valley in Moab's plain, to Pisgah's peak overlooking the wasteland. لە بامۆتەوە هەتا دۆڵێک کە لە مۆئابە و لە لووتکەی چیای پسگە کە دەڕوانێتە سەر ڕووی چۆڵەوانی.
21 Then Israel sent messengers to Sihon king of the Amorites, saying, ئینجا ئیسرائیل نێردراوی بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان نارد و گوتی:
22 "Let me pass through your land. We won't turn into field or vineyard, or drink well water. We'll go by the King's Highway until we've passed your border." «ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین، نە بەلای کێڵگەیەک و نە بەلای ڕەزە مێوێک لانادەین و ئاو لە بیر ناخۆینەوە، هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە بە شاڕێگادا دەڕۆین.»
23 But Sihon refused to let Israel cross his territory. He gathered all his people, marched into the wilderness against Israel, reached Jahaz, and fought Israel. بەڵام سیحۆن نەیهێشت ئیسرائیل بە خاکەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو هەموو سوپاکەی کۆکردەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل بۆ چۆڵەوانی دەرچوو، هاتە یەهەچ و شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل کرد.
24 Israel struck him down with the sword, took his land from the Arnon to the Jabbok—up to the Ammonites, whose border was fortified. ئیسرائیلیش بە شمشێر لێیدا و دەستی بەسەر خاکەکەیدا گرت، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و هەتا نەوەی عەمۆن، چونکە سنووری عەمۆنییەکان بەهێز بوو.
25 Israel captured all these cities and settled in every Amorite city—Heshbon and all its surrounding villages. ئیسرائیل هەموو ئەم شارانەی گرت، ئیسرائیل لە هەموو شارەکانی ئەمۆرییەکان نیشتەجێ بوو، لە حەشبۆن و لە هەموو گوندەکانی.
26 For Heshbon was the city of Sihon king of the Amorites, who fought the former king of Moab and captured all his land from him, up to the Arnon. لەبەر ئەوەی حەشبۆن شاری سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان بوو، شەڕی لەگەڵ پاشای پێشووی مۆئاب کردبوو و هەموو خاکەکەی لە دەستی سەندبوو هەتا ئەرنۆن.
27 So the poets say: "Come to Heshbon—let it be rebuilt, let Sihon's city be restored. لەبەر ئەوە شیعرەکان دەڵێن: «وەرنە حەشبۆن بنیاد دەنرێتەوە، شاری سیحۆن نۆژەن دەکرێتەوە.
28 For fire went out from Heshbon, a flame from the city of Sihon. It consumed Ar of Moab, the lords of the heights of the Arnon. «ئاگرێک لە حەشبۆنەوە کڵپەی کرد، گڕێک لە شاری سیحۆنەوە، عاری مۆئابی هەڵلووشی، پیاوانی بەرزاییەکانی ئەرنۆن.
29 Woe to you, Moab! You are destroyed, people of Chemosh! He has made his sons fugitives and his daughters captives to Sihon king of the Amorites. قوڕبەسەرت مۆئاب! ئەی گەلی کەمۆش لەناوچوویت! کوڕەکانی ئاوارە کرد و کچەکانی ڕاپێچ کرد بۆ سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان.
30 But we struck them down; Heshbon perished as far as Dibon. We laid waste as far as Nophah, which reaches to Medeba." «بەڵام وا ئەوانمان ڕووخاند، حەشبۆن لەناوچوو هەتا دیڤۆن، تێکمان دا هەتا نۆفە کە هەتا مادەبا درێژ دەبێتەوە.»
31 So Israel settled in the land of the Amorites. جا ئیسرائیل لە خاکی ئەمۆرییەکاندا مایەوە.
32 Moses sent men to scout Jazer; they captured its villages and drove out the Amorites there. ئینجا موسا هەندێک کەسی نارد بۆ سیخوڕیکردن لە یەعزێر، ئیتر گوندەکانیان گرت و ئەو ئەمۆرییانەیان دەرکرد کە لەوێ بوون.
33 Then they turned and went up the Bashan road, and Og king of Bashan came out against them, with all his people, to fight at Edrei. ئینجا ڕوویان وەرگێڕا و بە ڕێگای باشاندا سەرکەوتن، جا عۆگی پاشای باشان لەگەڵ هەموو سوپاکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان گەیشتە ئەدرەعی.
34 But our Father told Moses, "Don't fear him—I've given him, all his people, and his land into your hand. Do to him as you did to Sihon king of the Amorites, who lived in Heshbon." یەزدانیش بە موسای فەرموو: «لێی مەترسە، چونکە خۆی و هەموو سوپاکەی و خاکەکەیم داوەتە دەستت، ئەوەی پێ دەکەیت کە بە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانت کرد کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو.»
35 They struck him, his sons, and all his people, leaving no survivor, and took possession of his land. جا لە خۆی و کوڕەکانی و هەموو سوپایەکەیان دا و کەس دەرباز نەبوو، بوونە خاوەنی خاکەکەی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]