Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 22 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jesus spoke to them again in parables, saying: عیسا دووبارە بە نموونە قسەی بۆ کردن، فەرمووی:
2 "The kingdom of our Father is like a king who prepared a wedding feast for his son. «پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت کە زەماوەندی بۆ کوڕەکەی گێڕا.
3 He sent his servants to summon the invited guests to the wedding feast, but they refused to come. کۆیلەکانی نارد تاکو بانگهێشتکراوان بۆ زەماوەندەکە بانگ بکەن، بەڵام نەیانویست بێن.
4 Again he sent other servants, saying, 'Tell those invited: Look, I have prepared my dinner; my oxen and fattened cattle are killed, everything ready. Come to the wedding feast.' «دیسان کۆیلەی دیکەی نارد و گوتی: ”بە بانگهێشتکراوان بڵێن، ئەوەتا خوانم ئامادە کردووە، گا و دابەستەکانیشم سەربڕیوە و هەموو شتێک ئامادەیە. وەرنە زەماوەندەکە!“
5 But they paid no attention and went off, one to his farm, another to his business, «بەڵام گوێیان نەدایێ و ڕۆیشتن، یەکێک بۆ کێڵگەکەی و ئەوی دیکە بۆ بازرگانییەکەی.
6 while the rest seized his servants, mistreated them, and killed them. ئەوانی دیکە کۆیلەکانی ئەویان گرت و سووکایەتییان پێ کردن و کوشتیانن.
7 The king was enraged, and he sent his troops, destroyed those murderers, and burned their city. جا پاشا زۆر تووڕە بوو، سوپاکەی نارد و بکوژەکانی لەناوبرد و شارەکەیانی سووتاند.
8 Then he told his servants, 'The wedding is ready, but those invited weren't worthy. «ئینجا بە کۆیلەکانی گوت: ”زەماوەند ئامادەیە، بەڵام ئەوانەی کە بانگهێشتم کردن شایستە نەبوون،
9 Go therefore to the main roads and invite to the wedding feast as many as you find.' کەواتە بڕۆنە سەر ڕێگاکان و ئەوەی بینیتان بۆ زەماوەندەکە بانگهێشتی بکەن.“
10 Those servants went out into the roads and gathered everyone they found, bad and good, and the wedding hall filled with guests. ئەو کۆیلانەش چوونە دەرەوە بۆ سەر ڕێگاوبانەکان و هەموو ئەوانەی لە باش و خراپ بینییان کۆیان کردنەوە، تاکو زەماوەندەکە پڕبوو لە میوان.
11 "But when the king came in to see the guests, he saw a man not dressed in wedding clothes. «کاتێک پاشا هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی میوانەکان ببینێت، لەوێ یەکێکی بینی جلی زەماوەندی لەبەر نەکردبوو.
12 He asked, 'Friend, how did you get in here without wedding clothes?' He was speechless. پێی دەڵێت: ”برادەر، چۆن بێ جلی زەماوەند هاتییە ژوورەوە؟“ ئەو بێدەنگ بوو.
13 Then the king told the servants, 'Tie his hands and feet, and throw him into the outer darkness, where there will be weeping and grinding of teeth.' «ئینجا پاشا بە خزمەتکارانی گوت: ”پەلبەستی بکەن و فڕێیبدەنە تاریکیی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“
14 For many are called, but few are chosen." «چونکە بانگهێشتکراوان زۆرن، بەڵام هەڵبژێردراوان کەمن.»
15 Then the Pharisees went and plotted how to trap him with his own words. ئینجا فەریسییەکان ڕۆیشتن و تەگبیریان کرد کە چۆن عیسا بە قسەکانی خۆی تووش بکەن.
16 They sent their disciples to him, with the Herodians, saying, "Teacher, we know you are truthful and truly teach God's way; you defer to no one, since you don't judge people by rank. قوتابییەکانی خۆیان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای و گوتیان: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و بە ڕاستی خەڵکی فێری ڕێگای خودا دەکەیت و سڵ لە کەس ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت.
17 Tell us, then, what you think: Is it lawful to pay taxes to Caesar, or not?" کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟»
18 But Jesus, knowing their malice, said, "Why are you testing me, you hypocrites? عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟
19 Show me the coin used for the tax." And they brought him a denarius. پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا.
20 And he said to them, "Whose image is this, and whose inscription?" پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟»
21 They said, "Caesar's." Then he said to them, "So pay Caesar what belongs to Caesar, and our Father what belongs to our Father." وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.»
22 When they heard it, they were amazed; and they left him and went away. کە گوێیان لێبوو سەرسام بوون، ئینجا بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن.
23 That same day Sadducees came to him, who say there is no resurrection, and they asked him, لە هەمان ڕۆژدا سەدوقییەکان کە دەڵێن زیندووبوونەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد:
24 saying, "Teacher, Moses said: if a man dies childless, his brother must marry the widow and raise offspring for his brother. «مامۆستا، موسا فەرمووی، ئەگەر پیاوێکی وەجاخکوێر مرد، ئەوا براکەی براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە.
25 Now there were seven brothers among us. The first married, died, and, childless, left his wife to his brother. جا لەلای ئێمە حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی بۆ براکەی بەجێهێشت،
26 So too the second and the third, down to the seventh. بە هەمان شێوە دووەم و سێیەم هەتا گەیشتە حەوتەم.
27 Last of all, the woman died. لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد.
28 In the resurrection, then, whose wife of the seven will she be? For they all had her." ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کام لە حەوتەکە، چونکە هی هەموویان بووە؟»
29 Jesus answered, "You're mistaken—you know neither the Scriptures nor our Father's power. عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا.
30 For in the resurrection people neither marry nor are married off, but are like angels in heaven. لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن.
31 Now, about the resurrection of the dead, haven't you read what our Father told you: بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ:
32 'I'm the God of Abraham, of Isaac, and of Jacob'? He's not God of the dead, but of the living." ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.»
33 And when the crowds heard it, they were astonished at his teaching. کاتێک خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون.
34 But when the Pharisees heard that he had silenced the Sadducees, they gathered together. کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە.
35 And one of them, an expert in the Law, asked him a question to test him: یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە:
36 "Teacher, which is the great commandment in the Law?" «مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟»
37 He said to him, "Love your Father with all your heart, with all your soul, and with all your mind. عیسا پێی فەرموو: «﴿بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾
38 This is the great and first commandment. ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە.
39 And a second is like it: You will love your neighbor as yourself. دووەمیشیان وەک ئەو وایە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾
40 On these two commandments depend all the Law and the Prophets." جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.»
41 Now while the Pharisees were gathered together, Jesus asked them, کاتێک فەریسییەکان پێکەوە کۆببوونەوە، عیسا لێی پرسین:
42 "What do you think about the Christ? Whose son is he?" They said to him, "David's." «دەربارەی مەسیح چی دەڵێن؟ کوڕی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «کوڕی داودە.»
43 He asked them, "How then does David, by the Holy Spirit, call him Lord, saying, ئەویش پێی فەرموون: «کەواتە، چۆن داود بە سروشی ڕۆحی پیرۆز پێی دەڵێ، ”خاوەن شکۆ“؟ چونکە دەڵێ:
44 'Our Father said to my Lord, "Sit at my right hand, until I put your enemies under your feet"'? «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“﴾
45 If then David calls the Christ Lord, how can the Christ be David's son?" بۆیە ئەگەر داود پێی بڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟»
46 No one could answer him a word, and from that day no one dared ask him anything else. جا کەسیان نەیانتوانی بە وشەیەکیش وەڵامی بدەنەوە، لەو ڕۆژەشەوە ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]