Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The beginning of the gospel of Jesus Christ, the Son of our Father. سەرەتای مزگێنی عیسای مەسیحی کوڕی خودا.
2 As written in Isaiah the prophet: "Look, I send my messenger ahead of you, who will prepare your way. لە پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: ﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات،﴾
3 A voice calling out in the wilderness: 'Prepare the way of the Lord, make his paths straight.'" ﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»﴾
4 John appeared, baptizing in the wilderness and proclaiming a baptism of repentance for the forgiveness of sins. یەحیا هات، لە چۆڵەوانیدا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا و جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین.
5 All Judea and everyone in Jerusalem went out to him, and he baptized them in the Jordan River as they confessed their sins. خەڵکی هەموو گوندەکانی یەهودیا و هەموو ئۆرشەلیم دەهاتنە لای، دانیان بە گوناهەکانیاندا دەنا و لەسەر دەستی ئەو لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵدەکێشران.
6 John was dressed in camel's hair, with a leather belt around his waist, eating locusts and wild honey. جلوبەرگی یەحیا لە مووی وشتر بوو، پشتێنێکی چەرمیشی لە ناوقەدی دەبەست، کوللە و هەنگوینی کێویی دەخوارد.
7 He announced: "After me comes one stronger than I; I'm not worthy to stoop and untie his sandal strap. ئەمە پەیامەکەی ئەو بوو: «لەدوای من کەسێک دێت کە زۆر لە من بەتواناترە، تەنانەت شایانی ئەوە نیم دابنەوێمەوە و قەیتانی پێڵاوەکانی بۆ بکەمەوە.
8 I have baptized you with water, but he will baptize you with the Holy Spirit." من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.»
9 In those days Jesus came from Nazareth of Galilee and was baptized by John in the Jordan. لەو ڕۆژانەدا عیسا لە ناسیرەوە هات، کە سەر بە ناوچەی جەلیلە و لەسەر دەستی یەحیا لە ڕووباری ئوردون لە ئاو هەڵکێشرا.
10 Immediately, as he came up out of the water, he saw the heavens split open and the Holy Spirit come down on him like a dove. هەرکە عیسا لە ئاوەکە هاتە دەرەوە، بینی ئاسمان شەق بوو، ڕۆحی پیرۆزیش وەک کۆترێک لەسەری نیشتەوە.
11 And a voice came from heaven: "You are my beloved Son; in you I delight." دەنگێکیش لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»
12 And immediately the Holy Spirit drove him out into the wilderness. دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆز عیسای بەرەو چۆڵەوانی برد.
13 He was in the wilderness forty days, tempted by Satan, with the wild animals, and the angels served him. چل ڕۆژ لە چۆڵەوانیدا لەنێوان ئاژەڵانی کێویدا بوو، شەیتان تاقی دەکردەوە، فریشتەکانیش خزمەتیان دەکرد.
14 Now after John was arrested, Jesus came into Galilee, proclaiming the gospel of our Father, دوای دەستگیرکردنی یەحیا، عیسا هاتە جەلیل و مزگێنی خودای ڕادەگەیاند و
15 and saying, "The time is fulfilled, and our Father's kingdom is near; repent and believe the good news." دەیفەرموو: «کاتەکە هاتووەتە دی و پاشایەتی خودا نزیک بووەتەوە. تۆبە بکەن، باوەڕ بەم مزگێنییە بهێنن.»
16 Passing the Sea of Galilee, he saw Simon and his brother Andrew casting a net in the sea, for they were fishermen. کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، شیمۆن و ئەندراوسی برای بینی، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون.
17 And Jesus said to them, "Follow me, and I will make you become fishers of people." عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.»
18 And immediately they left their nets and followed him. دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن.
19 Going a little farther, he saw James son of Zebedee and John his brother in their boat, mending the nets. ئینجا کەمێک دوور کەوتەوە، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای بینی، لەناو بەلەمێکدا تۆڕەکەی خۆیان چاک دەکردەوە.
20 At once he called them; leaving their father Zebedee in the boat with the hired hands, they followed him. یەکسەر بانگی کردن، ئەوانیش زەبدی باوکیان لەگەڵ کرێکاران لەناو بەلەمەکە بەجێهێشت و دوای کەوتن.
21 They went to Capernaum. At once, on the Sabbath, he entered the synagogue and began teaching. ئینجا عیسا و شوێنکەوتووانی چوونە شاری کەفەرناحوم. لە ڕۆژی شەممەدا عیسا چووە کەنیشت و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک.
22 They were amazed at his teaching, for he taught them with authority, not like the scribes. خەڵکی لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات.
23 And immediately there was in their synagogue a man with an unclean spirit, and he cried out. لە کەنیشتەکەیاندا یەکێکی لێبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو، لەپڕ هاواری کرد،
24 Why meddle with us, Jesus of Nazareth? Have you come to destroy us? I know who you are—God's Holy One! گوتی: «عیسای ناسیرەیی، چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت!»
25 But Jesus rebuked him, saying, "Be silent, and come out of him!" عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!»
26 And the unclean spirit, convulsing him and crying out with a loud voice, came out of him. ڕۆحە پیسەکەش فێی لە پیاوەکە هێنا و بە دەنگی بەرز هاواری کرد و لێی هاتە دەرەوە.
27 All were amazed, and they questioned each other: "What is this? A new teaching with authority - he commands even the unclean spirits, and they obey him!" هەموو سەرسام بوون و کەوتنە پرسیار لە یەکتری: «ئەمە چییە؟ فێرکردنێکی نوێیە بە دەسەڵاتەوە! فەرمان بە ڕۆحە پیسەکانیش دەدات و گوێڕایەڵی دەبن.»
28 And at once his fame spread everywhere throughout all the surrounding region of Galilee. یەکسەر ناوبانگی عیسا بە هەموو ناوچەی دەوروبەری جەلیلدا بڵاو بووەوە.
29 Immediately he left the synagogue and went to Simon and Andrew's house, with James and John. کاتێک عیسا لەگەڵ یاقوب و یۆحەنا کەنیشتەکەیان بەجێهێشت، چوونە ماڵی شیمۆن و ئەندراوس.
30 Now Simon's mother-in-law lay sick with a fever, and immediately they told him about her. خەسووی شیمۆن لەناو جێگادا کەوتبوو، تای هەبوو، خێرا باسی ئەویان بۆ عیسا کرد.
31 He came, took her hand, raised her up. The fever left her, and she served them. ئەویش هات، دەستی گرت و هەڵیستاندەوە. تایەکە بەریدا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان.
32 That evening, when the sun set, they brought him all who were sick and those oppressed by demons. ئەو ئێوارەیە لەپاش ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆش و ئەو کەسانەیان بۆ دەهێنا کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو.
33 And the whole city was gathered together at the door. هەموو دانیشتووانی شارەکە لەبەر دەرگا کۆبوونەوە،
34 He healed many sick with various diseases and drove out many demons, not letting the demons speak, since they knew him. عیسا ژمارەیەکی زۆر نەخۆشی بە جۆرەها دەردەوە چاککردەوە و زۆر ڕۆحی پیسیشی دەرکرد و نەیهێشت ڕۆحە پیسەکان بدوێن، چونکە دەیانزانی کێیە.
35 Long before dawn, while still dark, he got up, went out to a deserted place, and prayed there. بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر کە هێشتا تاریک بوو، عیسا هەستا و چووە شوێنێکی چۆڵ و لەوێ دەستی کرد بە نوێژکردن.
36 And Simon and those who were with him searched for him, شیمۆن و هاوڕێکانی بە شوێنیدا گەڕان،
37 and they found him and said to him, "Everyone is looking for you." کە دۆزییانەوە پێیان گوت: «هەموو خەڵکەکە بەدواتدا دەگەڕێن.»
38 He said, "Let us go elsewhere, to the neighboring towns, so I can preach there too, for that is why I came." عیسا پێی فەرموون: «وەرن، با بڕۆین بۆ دێیەکانی دەوروپشت، تاکو لەوێش پەیامەکەم ڕابگەیەنم، چونکە من بۆ ئەمە هاتووم.»
39 And he went throughout all Galilee, preaching in their synagogues and casting out demons. ئینجا ڕۆیشت و لە هەموو جەلیلدا لە کەنیشتەکانیان پەیامی خودای ڕادەگەیاند و ڕۆحی پیسی دەردەکرد.
40 A man with leprosy came, knelt, and begged him, "If you're willing, you can make me clean." پیاوێک هاتە لای عیسا کە نەخۆشی گولی هەبوو، لێی پاڕایەوە و چۆکی دادا و پێی گوت: «ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.»
41 Moved with deep compassion, he stretched out his hand, touched him, and said to him, "I am willing; be clean." عیسا دڵی پێی سووتا و دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و پێی فەرموو: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!»
42 And immediately the leprosy left him, and he was made clean. دەستبەجێ گولییەکەی لێبووەوە و پاک بووەوە.
43 Sternly warning him, he sent him away at once, دوای ئەوەی کە عیسا پیاوەکەی بە توندی ئاگادار کردەوە، دەستبەجێ بەڕێی کرد،
44 and told him, "Make sure you tell no one—but go, show yourself to the priest, and offer what Moses commanded for your cleansing, as proof to the people." پێی فەرموو: «ئاگاداربە، هیچ شتێک بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.»
45 But he went out, proclaiming it freely and spreading the news, so Jesus could no longer enter a town openly, but stayed in lonely places. Yet people came to him from everywhere. بەڵام ئەو ڕۆیشت و دەستی بە جاڕدان و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە کرد، لەبەر ئەوە عیسا نەیتوانی بە ئاشکرا بچێتە ناو شار، بەڵکو لە دەرەوە لە شوێنە چۆڵەکاندا بوو و خەڵکیش لە هەموو لایەکەوە دەهاتنە لای.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]