Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 12 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Meanwhile, as thousands crowded together, trampling each other, Jesus began speaking first to his disciples: "Guard yourselves against the yeast of the Pharisees—that is, hypocrisy. لەو کاتەدا کە هەزاران کەس کۆببوونەوە، بە جۆرێک یەکتریان پێشێل دەکرد، لە سەرەتادا عیسا ڕووی کردە قوتابییەکانی و فەرمووی: «ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان بن، کە دووڕووییە.
2 Nothing is concealed that will not be revealed, and nothing hidden that will not be made known. هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت.
3 So whatever you said in darkness will be heard in the light, and what you whispered in private rooms will be announced from the rooftops. لەبەر ئەوە هەرچی لە تاریکیدا گوتووتانە، لە ڕووناکیدا دەبیسترێت، ئەوەش کە لە ژوورەوە بە چرپە گوتووتانە، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕادەگەیەنرێت.
4 "I tell you, my friends: don't fear those who kill the body, then can do nothing more. «دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت.
5 I'll show you whom to fear: fear the one who, after killing, has authority to throw you into hell. Yes, I tell you, fear him. بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن.
6 Aren't five sparrows sold for two small coins? Yet not one is forgotten before our Father. ئایا پێنج چۆلەکە بە دوو فلس نافرۆشرێت؟ خودا هیچ یەکێک لەوانی لەبیر ناچێت.
7 But even the hairs of your head are all counted. Don't be afraid—you're worth more than many sparrows. تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. کەواتە مەترسن ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.
8 "And I tell you, whoever acknowledges me before others, the Son of Man will also acknowledge before our Father's angels. «پێشتان دەڵێم: ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، کوڕی مرۆڤیش لەبەردەم فریشتەکانی خودا دانی پێدا دەنێت.
9 But whoever denies me before others will be denied before our Father's angels. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، لەبەردەم فریشتەکانی خودا نکۆڵی لێ دەکرێت.
10 Anyone who speaks a word against the Son of Man will be forgiven, but whoever blasphemes against the Holy Spirit will not be forgiven. ئەوەی قسە بە کوڕی مرۆڤ بڵێت، دەبەخشرێت. بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، نابەخشرێت.
11 When they bring you before synagogues, rulers, and authorities, don't worry how to defend yourselves or what to say, «کاتێک دەتانهێننە بەردەم کەنیشت و فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران، نیگەران مەبن لەوەی کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن و چی بڵێن،
12 for the Holy Spirit will teach you in that very hour what you must say." چونکە ڕۆحی پیرۆز هەر لەو کاتەدا فێرتان دەکات پێویستە چی بڵێن.»
13 Someone in the crowd said to him, "Teacher, tell my brother to divide the inheritance with me." یەکێکی ناو خەڵکەکە پێی گوت: «مامۆستا، بە براکەم بفەرموو میراتم لەگەڵ بەش بکات.»
14 But Jesus said to him, "Man, who appointed me a judge or arbitrator over you?" بەڵام ئەو پێی فەرموو: «کابرا، کێ منی کردووە بە دادوەر یان بەشکەر بەسەرتانەوە؟»
15 He said to them, "Watch out! Guard against every kind of greed, because life isn't made up of possessions, however many." بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئاگاداربن و خۆتان لە هەموو جۆرە چاوچنۆکییەک بپارێزن، چونکە ژیانی مرۆڤ بە زۆری سامانەکەی نییە.»
16 And he told them a parable: "The land of a certain rich man produced a good harvest. ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «مرۆڤێکی دەوڵەمەند، زەوییەکەی بەرهەمێکی زۆری دا.
17 He thought to himself, 'What should I do? I have no place to store my crops.' لە دڵی خۆیدا گوتی: ”چی بکەم کە شوێنم نەبێ بەرهەمەکەمی لێ کۆبکەمەوە؟“
18 So he said, 'Here's what I'll do: tear down my barns, build bigger ones, and store all my grain and my goods there.' «جا گوتی: ”وا دەکەم، ئەمبارەکانم تێکدەدەم و گەورەتری دەکەم، لەوێدا هەموو دانەوێڵە و ماڵەکەم کۆدەکەمەوە.
19 And I will say to my soul, "Soul, you have plenty stored up for many years—rest, eat, drink, enjoy life." بە خۆشم دەڵێم: ’ئەی گیانم، ئەوەتا ماڵێکی زۆرت هەڵگرتووە کە بەشی چەندین ساڵ دەکات. بحەسێوە و بخۆ و بخۆوە و دڵشادبە.‘ “
20 But our Father said to him, 'Fool! Tonight your soul is demanded back from you. Then what you've prepared, whose will it be?' «بەڵام خودا پێی فەرموو: ”ئەی گێلە، هەر ئەمشەو گیانت دەردەچێت. باشە ئەوەی کۆت کردووەتەوە، بۆ کێ دەبێت؟“
21 That's what happens to anyone who piles up treasure for himself but isn't rich toward our Father." «بە هەمان شێوە دەبێ ئەو کەسەی گەنجینە بۆ خۆی کۆدەکاتەوە بەڵام لەلای خودا دەوڵەمەند نییە.»
22 Then Jesus told his disciples, "So I tell you: don't worry about your life—what you'll eat—or about your body—what you'll wear. بە قوتابییەکانی فەرموو: «خەم بۆ ژیانتان مەخۆن کە چی بخۆن، هەروەها بۆ جەستەتان کە چی بپۆشن.
23 For life is more than food, and the body more than clothing. ژیان لە خواردن گرنگترە و جەستەش لە جلوبەرگ.
24 Look at the ravens: they don't sow or reap, have no storeroom or barn, yet our Father feeds them. How much more valuable you are than birds! سەیری قەلەڕەش بکەن کە نە تۆو دەکات و نە دروێنە، نە ئەمباری هەیە و نە کۆگا، بەڵام خودا بەخێوی دەکات. باشە ئێوە چەند لە باڵندە بەنرخترن!
25 Which of you by worrying can add a single hour to his life? کێ لە ئێوە ئەگەر خەم بخوات، دەتوانێت یەک کاتژمێر لە تەمەنی خۆی زیاد بکات؟
26 Since you cannot do such a small thing, why do you worry about the rest? ئەگەر ئەو شتە بچووکانە لە توانای ئێوەدا نەبێت، بۆچی بۆ شتەکانی دیکە خەم دەخۆن؟
27 Notice how the lilies grow: no toil, no spinning. Yet I tell you, not even Solomon in all his splendor was dressed like one of these. «سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت. بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە.
28 If this is how our Father clothes the grass of the field—here today, thrown into the oven tomorrow—how much more will he clothe you, you of little faith? ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئیتر چەند زیاتر ئێوە پۆشتە دەکات؟
29 Do not seek what you will eat or drink, and do not be anxious. جا گرنگی بەوە مەدەن کە چی بخۆن و چی بخۆنەوە، خەم مەخۆن.
30 For all the nations of the world seek these things; your Father knows you need them. هەموو ئەمانە بێباوەڕانی جیهان هەوڵی بۆ دەدەن، باوکیشتان دەزانێت پێویستتان بەمانە هەیە.
31 Instead, seek our Father's kingdom, and these things will be given to you as well. بەڵکو داوای پاشایەتی ئەو بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت.
32 "Do not be afraid, little flock, for your Father has been pleased to give you the kingdom. «مەترسە ئەی مێگەلی بچووک، چونکە باوکتان خۆشحاڵە شانشینەکەتان بداتێ.
33 Sell your possessions and give to the poor. Make yourselves purses that don't wear out—an unfailing treasure in the heavens, where no thief comes near and no moth destroys. ئەوەی هەتانە بیفرۆشن و بە خێر بیبەخشن. بۆ خۆتان جزدانێک دابین بکەن کە نەفەوتێت، سامانێک لە ئاسمان کە لەبن نایەت. لەوێ نە دز لێی نزیک دەبێتەوە و نە مۆرانە لێی دەدات،
34 For where your treasure is, there your heart will be also. چونکە سامانت لەکوێ بێت، دڵیشت لەوێ دەبێت.
35 "Be dressed and ready for service, and keep your lamps burning, «با پشتێنتان بەستراو و چراتان هەڵکراو بێت،
36 like servants waiting for their master's return from the wedding feast, so when he comes and knocks, they open the door at once. وەک ئەوانە بن کە چاوەڕێی گەورەکەیان دەکەن تاکو لە شایی بگەڕێتەوە، کە هاتەوە و لە دەرگای دا، دەستبەجێ لێی بکەنەوە.
37 Blessed are the servants the master finds alert when he comes. Truly I tell you, he will dress himself for service, have them recline at the table, and come serve them. خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت کە گەورە دێتەوە دەبینێت ئێشکیان گرتووە. ڕاستیتان پێ دەڵێم، گەورەکە ناوقەدی خۆی دەبەستێت و کۆیلەکان دادەنیشێنێت، دێت و خزمەتیان دەکات.
38 Whether he comes at midnight or just before dawn, blessed are those servants if he finds them ready. جا ئەگەر لە نیوەی شەودا یان نزیکی بەرەبەیان بێتەوە و ئەوان بەو شێوەیە ببینێت، خۆزگە بەو کۆیلانە دەخوازرێت.
39 Know this: if the homeowner knew what hour the thief was coming, he would not have let his house be broken into. بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتژمێرێک دز دێتە سەری، نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت.
40 You too must be ready—the Son of Man comes at an hour you don't expect." ئێوەش ئامادەبن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.»
41 Peter said, "Lord, are you telling this parable for us, or for everyone?" پەترۆس گوتی: «گەورەم، ئەم نموونەیە بە ئێمە دەڵێی یان بە هەمووان؟»
42 The Lord replied, "Who is the faithful, wise manager the master puts in charge of his household servants, to give them their ration at the right time? مەسیح فەرمووی: «ئەو سەرکارە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی دەیکاتە چاودێری کۆیلەکانی تاکو لە کاتی خۆیدا بەشە خۆراکیان بداتێ؟
43 Blessed is that servant whom the master finds doing so when he returns. خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە، ئەوەی کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئاوا دەکات.
44 Truly I tell you, he will put him in charge of all his possessions. ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت.
45 But if that servant tells himself, 'My master delays his coming,' and starts beating the servants, men and women, and eats, drinks, and gets drunk. بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە لە دڵی خۆیدا دەڵێ: ”گەورەکەم دوادەکەوێت،“ ئیتر دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە و کارەکەرەکانی دیکە، هەروەها دەخوات و دەخواتەوە و سەرخۆش دەبێت.
46 That servant's master will come on a day he doesn't expect, at an hour he doesn't know, cut him in two, and give him a place among the unfaithful. ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت، ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ بێباوەڕان دەبێت.
47 The servant who knew his master's will but didn't prepare or act on it will get many blows. «ئەو کۆیلەیەش کە خواستی گەورەکەی دەزانێت، ئامادە نابێت و بە خواستی ئەو ناکات، زۆری لێ دەدرێت.
48 But the one who didn't know, yet did what deserved punishment, will get few blows. Everyone given much will be asked for much; the one entrusted with much will be asked for even more. بەڵام ئەوەی نازانێت و کردەوەکەی شایانی لێدانە، ئەوا کەمی لێ دەدرێ. ئەوەی زۆری دراوەتێ داوای زۆری لێ دەکرێت، ئەوەش زۆری لەلا دانراوە داوای زیاتری لێ دەکرێت.
49 "I came to throw fire on the earth—how I wish it were already lit! «هاتووم تاکو ئاگر هەڵدەمە سەر زەوی، چەندە خوازیارم پێشوەخت گڕی گرتبێت!
50 But I have a baptism to undergo, and how distressed I am until it is accomplished! بەڵام ئازارێکم لە ڕێگایە و دەبێت پێیدا تێبپەڕم، چەند ناڕەحەتم هەتا تەواو دەبێت.
51 Do you think I came to bring peace on the earth? No, I tell you, but division. وا دەزانن من هاتووم ئاشتی بهێنمە سەر زەوی؟ پێتان دەڵێم: نەخێر، بەڵکو دووبەرەکی.
52 From now on there will be five in one household divided—three against two and two against three. لەمەودوا لە ماڵێکدا پێنجی تێدا دەبێت جیا دەبنەوە، سێ لە دوو و دوو لە سێ.
53 They'll split—father against son and son against father, mother against daughter and daughter against mother, mother-in-law against her daughter-in-law and daughter-in-law against mother-in-law." باوک لە کوڕ و کوڕ لە باوک، دایک لە کچ و کچ لە دایک، خەسوو لە بووک و بووک لە خەسوو جیا دەبنەوە.»
54 He also told the crowds, "When you see a cloud rising in the west, you immediately say, 'Rain is coming,' and so it does. دیسان بە خەڵکەکەی فەرموو: «کاتێک هەورێک دەبینن لە ڕۆژئاواوە بەدەردەکەوێت، خێرا دەڵێن: ”بارانی بەدەمەوەیە،“ هەر بەو شێوەیەش دەبێت.
55 And when the south wind blows, you say, 'It will be hot,' and it is. کاتێکیش بای باشوور هەڵدەکات، دەڵێن: ”گەرم دەبێت،“ ئاواش دەبێت.
56 Hypocrites! You know how to read the face of earth and sky. Why don't you know how to read this present time? ئەی دووڕووان، دەزانن ڕووی زەوی و ئاسمان بخوێننەوە، چۆن نازانن ئەم سەردەمە بخوێننەوە؟
57 "And why don't you judge for yourselves what is right? «هەروەها بۆچی بۆ خۆتان بە ڕاستی حوکم نادەن؟
58 While going with your accuser to the magistrate, work to settle with him on the way, or he may drag you to the judge, and the judge hand you to the officer, and the officer throw you in prison. کاتێک لەگەڵ ڕکابەرەکەت بە ڕێگاوەی بۆ لای دادوەر، لە ڕێگا هەوڵ بدە کێشەکەت لەگەڵی ببڕێنیتەوە، ئەگینا ڕاتدەکێشێتە لای دادوەر و دادوەریش دەتداتە دەست پۆلیس، پۆلیسیش فڕێتدەداتە بەندیخانە.
59 I tell you, you will not get out until you have paid the very last penny." پێت دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]