Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 He was praying in a place; when he finished, one of his disciples said, "Lord, teach us to pray, as John also taught his disciples." جارێک عیسا لە شوێنێکدا نوێژی دەکرد، کاتێک لە نوێژەکەی بووەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «گەورەم، فێری نوێژمان بکە، هەروەک چۆن یەحیا قوتابییەکانی خۆی فێرکرد.»
2 He said to them, "When you pray, say: Father, may your name be honored as holy. Your kingdom come. پێی فەرموون: «کاتێک نوێژ دەکەن، بڵێن: ”باوکە، با ناوت پیرۆز بێت، با پاشایەتییەکەت بێ،
3 Give us each day our daily bread. نانی ڕۆژانەمان هەموو ڕۆژێک بدەرێ.
4 And forgive us our sins, for we ourselves also forgive everyone who is indebted to us. And do not lead us into temptation." لە گوناهەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمەش لەوانە خۆشدەبین کە خراپەمان بەرامبەر دەکەن. مەمانخەرە تاقیکردنەوە.“»
5 He said to them, "Which of you has a friend and will go to him at midnight and say to him, 'Friend, lend me three loaves,' ئینجا پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر هاوڕێیەکی هەبێت و لە نیوەشەودا بچێتە لای و پێی بڵێت: ”هاوڕێم، سێ کولێرەم بە قەرز بدەرێ،
6 "because a friend of mine arrived from a journey, and I have nothing to serve him,' چونکە هاوڕێیەکم لە دوورەوە بۆ لام هاتووە، هیچم نییە لەبەردەمی دابنێم.“
7 "and he answers from inside, 'Don't trouble me; the door's already shut, and my children are in bed with me. I can't get up and give you anything'? ئەمەی ژوورەوە وەڵام دەداتەوە: ”هەراسانم مەکە، دەرگا داخراوە، خۆم و منداڵم لەناو جێگاداین، ناتوانم هەستم و بتدەمێ.“
8 "I tell you: even though the sleeping friend won't get up and give him anything just because they are friends, the asking friend's shameless persistence will still get the sleeper up to give him whatever he needs." پێتان دەڵێم: ئەگەر لەبەر هاوڕێیەتی هەڵنەستێت و بیداتێ، ئەوا لەبەر پاراستنی ناوبانگی خۆی، هەڵدەستێت و دەیداتێ.
9 "I tell you: ask and it'll be given to you; seek and you'll find; knock and it'll be opened to you. «لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم، داوا بکەن، پێتان دەدرێت، بگەڕێن دەدۆزنەوە، لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە،
10 "Everyone who asks receives; the one who seeks finds; to the one who knocks it will be opened. چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت، ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات لێی دەکرێتەوە.
11 "What father among you, if his son asks for a fish, will give him a snake instead; «چ باوکێک لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای ماسی لێ بکات، لە جیاتی ماسی ماری دەداتێ؟
12 "or if he asks for an egg, will give him a scorpion? یان داوای هێلکە بکات دووپشکی دەداتێ؟
13 "If you, though evil, know how to give your children good gifts, how much more will the Father from heaven give the Holy Spirit to those who ask him!" جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوک کە لە ئاسمانە، چەند زیاتر ڕۆحی پیرۆز دەداتە ئەوانەی داوای لێ دەکەن.»
14 He was driving out a demon that was mute. When it left, the mute man spoke, and the crowds were amazed. عیسا ڕۆحێکی پیسی دەردەکرد کە لاڵ بوو، کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد و خەڵکەکە سەرسام بوون.
15 But some of them said, "By Beelzebul, the ruler of the demons, he casts out demons," بەڵام هەندێکیان گوتیان: «بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.»
16 while others, testing him, kept seeking from him a sign from heaven. هەندێکی دیکەش تاقییان دەکردەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد.
17 But knowing their thoughts, he said to them, "Every kingdom divided against itself is ruined, and a house divided against a house falls. ئەویش بە بیرکردنەوەیانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێبکەوێت وێران دەبێت، هەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێبکەوێت تێکدەچێت.
18 "If Satan too is divided against himself, how will his kingdom stand? For you say I drive out demons by Beelzebul. ئەگەر شەیتان دووبەرەکی تێبکەوێت، ئیتر چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ چونکە دەڵێن: ”من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەردەکەم.“
19 "If I drive out demons by Beelzebul, by whom do your sons drive them out? So they will judge you. باشە ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان حوکمتان دەدەن.
20 "But if I expel demons by the finger of our Father, the kingdom of our Father has come upon you. بەڵام ئەگەر من بە پەنجەی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان.
21 "When a strong man, fully armed, guards his own palace, his possessions are safe. «کاتێک پیاوێکی بەهێز و چەکدار پارێزگاری لە ماڵەکەی دەکات، ماڵەکەی پارێزراوە.
22 "But when someone stronger attacks and overcomes him, the attacker takes away the armor the strong man trusted in and divides up his plunder. بەڵام کاتێک یەکێکی لە خۆی بەهێزتر بێتە سەری دەیبەزێنێت، چەکەکانی لێ دەستێنێ کە پشتی پێی بەستبوو، تاڵانییەکەش دابەش دەکات.
23 "Whoever is not with me is against me, and whoever does not gather with me scatters. «ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە.
24 "When an unclean spirit leaves a person, it goes through dry regions seeking rest. Finding none, it says, 'I'll return to the house I left. «کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“
25 And when it comes, it finds the house swept and put in order. کاتێک دەگەڕێتەوە، دەبینێت گسکدراوە و ڕێکخراوە.
26 "Then it goes and brings seven other spirits more evil than itself; they enter and live there, and that person's final state is worse than the first." ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین، ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت.»
27 As he said this, a woman in the crowd called out, "Blessed is the womb that carried you, and the breasts that nursed you!" کاتێک عیسا ئەمانەی دەگوت، ژنێک لەناو خەڵکەکەوە دەنگی بەرز کردەوە و پێی گوت: «خۆزگە دەخوازرێت بەو سکەی هەڵیگرتووی و بەو مەمکەی شیری پێداوی.»
28 But he said, "Blessed rather are those who hear the word of our Father and keep it!" ئەویش فەرمووی: «بەڵکو خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.»
29 As crowds gathered, he began to say, "This generation is an evil generation. It seeks a sign, but no sign will be given to it except the sign of Jonah. کاتێک خەڵکەکە زیاتر کۆدەبوونەوە، عیسا دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەم نەوەیە نەوەیەکی بەدکارە، داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونس.
30 For as Jonah became a sign to the people of Nineveh, so the Son of Man will be to this generation. هەروەک چۆن یونس بۆ خەڵکی نەینەوا بوو بە نیشانە، کوڕی مرۆڤیش بۆ ئەم نەوەیە ئاوا دەبێت.
31 The queen of the South will rise at the judgment with this generation's people and condemn them—she came from earth's ends to hear Solomon's wisdom, and look, something greater than Solomon is here. شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە.
32 "Ninevites will rise at the judgment with this generation and condemn it, for they repented when Jonah preached, and someone greater than Jonah is here. خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە.
33 "No one lights a lamp and puts it in a cellar or under a basket, but on a stand, so those entering see the light. «کەس چرا هەڵناکات و لە جێیەکی شاراوە یان لەژێر تەشت دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادان، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن.
34 Your eye is your body's lamp: when it's clear, your whole body is full of light; when bad, your body is full of darkness. چاوت چرای جەستەتە. کاتێک چاوت ساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی ڕووناکییە، بەڵام کە نەساغ بێت ئەوا جەستەت هەمووی تاریکییە.
35 "Therefore be careful that the light in you is not darkness. کەواتە ئاگاداربە ئەو ڕووناکییەی لە تۆدایە نەبێت بە تاریکی.
36 "So if your whole body is full of light, with no dark part, it will be completely bright—like a lamp shining its beam on you." لەبەر ئەوە ئەگەر هەموو لەشت پڕبێت لە ڕووناکی و هیچ بەشێکی تاریکی تێدا نەبێت، ئەوا هەمووی پڕدەبێت لە ڕووناکی، وەک چرایەک کە بە تیشکی ڕووناکیت بۆ بدات.»
37 As he spoke, a Pharisee invited him to eat with him; he went in and reclined at the table. کاتێک عیسا قسەی دەکرد، فەریسییەک بۆ نانخواردن داوەتی کرد. ئەویش چووە ژوورەوە و دانیشت.
38 The Pharisee was astonished to see that he did not first wash before the meal. فەریسییەکە کە بینی عیسا پێش نانخواردن دەستی نەشوشت، سەری سوڕما.
39 And the Lord said to him, "Now you Pharisees clean the cup and dish on the outside, but inside you're full of greed and evil. ئینجا مەسیحی خاوەن شکۆ پێی فەرموو: «ئێوەی فەریسی دەرەوەی جام و قاپ پاک دەکەنەوە، بەڵام ناختان پڕە لە چاوچنۆکی و بەدکاری.
40 You fools! Did not the one who made the outside make the inside also? گێلینە، ئایا ئەوەی دەرەوەی دروستکردووە ناوەوەشی دروستنەکردووە؟
41 "But give to the poor the things that are within, and everything will be clean for you. بەڵام ئێوە ئەوەی هەتانە بیدەنە هەژاران، ئیتر هەموو شتێک بۆتان پاک دەبێت.
42 "But woe to you Pharisees! You bring the tenth of mint, rue, and every herb, yet neglect justice and love of our Father. These you should have done, without neglecting the others. «بەڵام قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، ئێوە دەیەکی پونگ و ڕازیانە و هەموو سەوزەوات دەدەن، بەڵام دادپەروەری و خۆشەویستی خودا پشتگوێ دەخەن. پێویستە ئەمانە پەیڕەو بکەن و ئەوانەی دیکەش پشتگوێ نەخەن.
43 "Woe to you Pharisees! For you love the front seat in synagogues and greetings in marketplaces. «قوڕبەسەرتان فەریسییەکان، چونکە حەزتان لە ڕیزی پێشەوەی کەنیشت و سڵاو لێکردنتانە لە بازاڕدا.
44 "Woe to you! For you are like unmarked graves, and people walk over them without knowing it." «قوڕبەسەرتان، ئێوە لەو گۆڕە نادیارانە دەچن کە خەڵکی بێ ئەوەی بزانن بەسەریاندا دەڕۆن.»
45 One of the lawyers answered him, "Teacher, in saying these things you insult us also." تەوراتناسێک وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، بە گوتنی ئەمانە، ئێمەش سووک دەکەیت.»
46 And he said, "How terrible for you experts in the law too! You load people with crushing burdens, yet won't touch those burdens with one finger. عیسا فەرمووی: «قوڕبەسەر ئێوەی تەوراتناسیش، بارێک دەخەنە سەر شانی خەڵکی کە هەڵگرتنی زەحمەتە، بەڵام خۆتان بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی بارەکاندا یارمەتییان نادەن.
47 "Woe to you! You build the prophets' tombs, but it was your fathers who killed them. «قوڕبەسەرتان، چونکە ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن، کە باوباپیرانتان کوشتوویانن.
48 "So you are witnesses and approve your fathers' deeds, for they killed them and you build their tombs.' کەواتە ئێوە شایەتن و بە کردەوەی باوباپیرانتان ڕازین، ئەوان پێغەمبەرانیان کوشت و ئێوەش گۆڕەکانیان بۆ هەڵدەبەستن.
49 "So the wisdom of our Father also said, 'I will send them prophets and apostles; some of them they will kill and persecute.' لەبەر ئەوە دانایی خودا فەرمووی: ”من پێغەمبەر و نێردراویان بۆ دەنێرم، بەڵام لێیان دەکوژن و دەیانچەوسێننەوە،“
50 "so the blood of all the prophets shed since the foundation of the world may be charged against this generation, تاکو خوێنی هەموو پێغەمبەران کە لە دامەزراندنی جیهانەوە ڕژاوە لەم نەوەیە داوا بکرێت،
51 "from Abel's blood to Zechariah's blood, who died between the altar and the sanctuary. Yes, I tell you, it will be charged to this generation. لە خوێنی هابیلەوە هەتا خوێنی زەکەریا کە لەنێوان قوربانگا و پیرۆزگادا لەناوبردرا. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەم نەوەیە داوا دەکرێت.
52 "Woe to you lawyers! For you took away the key of knowledge—you didn't enter, and you blocked those entering." «قوڕبەسەرتان تەوراتناسان، چونکە کلیلی زانیاریتان برد، خۆتان نەچوونە ژوورەوە و ڕێتان لەوانەش گرت کە دەچوونە ژوورە.»
53 When he left there, the scribes and Pharisees began hounding him fiercely, pressing him to speak on many things, کاتێک عیسا ئەوێی بەجێهێشت، مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان دەستیان کرد بە تەنگ پێ هەڵچنینی و لە زۆر بابەت پرسیاری لێ بکەن،
54 lying in wait for him, to catch him in something he might say. چاوەڕێیان دەکرد بە وشەیەکی دەمی خۆی تووشی بکەن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]