Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 45 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1«یەزدان بەم شێوەیە بە کۆرشی دەستنیشانکراوی دەفەرموێت،ئەوەی دەستی ڕاستیم گرتبۆ ئەوەی لەبەردەمی ئەو نەتەوەکان بخەمە ژێر ڕکێفم وپاشایان چەک بکەم،بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا دەروازەکان بکەمەوە ودەرگاکان دانەخرێن:

2”من لەپێشتەوە دەڕۆم وتەپەکان تەخت دەکەم،دەروازە بڕۆنزییەکان دەشکێنم وشەوبەندە ئاسنینەکان دەبڕمەوە.

3گەنجینەکانی تاریکی وخشڵە شاردراوەکانت دەدەمێ،هەتا بزانیت کە من یەزدانم، خودای ئیسرائیل،ئەوەی بە ناوی خۆتەوە بانگت دەکات.

4لەبەر یاقوبی بەندەم وئیسرائیلی هەڵبژاردەم،بە ناوی خۆت بانگت دەکەم ونازناوی چاکم بە تۆ بەخشیهەرچەندە تۆ دان بە مندا نانێیت.

5من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە،بێجگە لە من خودای دیکە نییە.هەرچەندە دانت بە مندا نەناوە،بەڵام من کەمەربەندی تۆ توند دەکەم،

6بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا بزاننبێجگە لە من خودای دیکە نییە.من یەزدانم و یەکێکی دیکە نییە.

7شێوەکێشی ڕووناکی و بەدیهێنەری تاریکیم،دروستکەری ئاشتی و بەدیهێنەری خراپەم،من یەزدانم دروستکەری هەموو ئەمانە.“

8«ئەی ئاسمان لە سەرەوە، ڕاستودروستییەکەم ببارێنە،با هەورەکان بیپرژێنێت.با زەوی بکرێتەوە و پێکەوەڕزگاری بەر بگرێت وڕاستودروستی سەرهەڵبدات؛من یەزدانم بەدیم هێنا.

9«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات،پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی.ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت:”چی دروستدەکەیت؟“یان دەڵێت:”ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە“؟

10قوڕبەسەر ئەوەی بە باوکی دەڵێت:”چ منداڵێکت خستەوە؟“بە دایکەکەشی: ”چیت لێ دەبێت؟“

11«یەزدان، پیرۆزەکەی ئیسرائیل و شێوەکێشەکەی،ئەمە دەفەرموێت:دەربارەی ئەوانەی دێت،ئایا سەبارەت بە منداڵەکانم لێم دەپرسن،سەبارەت بە کاری دەستم، ڕامدەسپێرن؟

12من زەویم دروستکرد ومرۆڤی سەریم بەدیهێنا.دەستەکانی من ئاسمانی لێککردەوە وهەموو هێزەکانی ئاسمانم پێکهێنا.

13من کۆرش بە ڕاستودروستی هەڵدەستێنم وهەموو ڕێگاکانی ڕێک و ڕاست دەکەم.ئەو شارەکەم بنیاد دەنێتەوە وڕاپێچکراوەکانم ئازاد دەکاتبەبێ پارە و بەبێ بەرتیل.ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

14یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«بەرهەمی میسر و بازرگانی کوش وسەبئییە باڵا بەرزەکانبۆ لای ئێوە دەپەڕنەوە وبۆ ئێوە دەبن.لەدوای ئێوەوە بە کۆت و زنجیرەوە دەڕۆن ودەپەڕنەوە بۆ لاتان.کڕنۆش بۆ ئێوە دەبەن ولە ئێوە دەپاڕێنەوە و دەڵێن:”بێگومان خودا لەنێو ئێوەدایە و یەکێکی دیکە نییە،خودای دیکە نییە.“»

15بەڕاستی تۆ خودایەکی خۆت دەشاریتەوە،خودای ئیسرائیل، ئەی ڕزگارکەر.

16هەروەها هەموو وەستای پەیکەرەکان شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،پێکەوە بە سەرشۆڕییەوە دەڕۆن،

17بەڵام ئیسرائیل بە یەزدان ڕزگاری دەبێت،بە ڕزگارییەکی هەتاهەتایی.شەرمەزار و ڕیسوا نابنهەتاهەتایە.

18یەزدان ئەمە دەفەرموێت،بەدیهێنەری ئاسمان،ئەو خودایە،شێوەکێشی زەوی و دروستکەری،ئەو دایمەزراند.بەخۆڕایی بەدی نەهێنا،بەڵام بۆ نیشتەجێبوون شێوەی کێشا،دەفەرموێت:«من یەزدانم ویەکێکی دیکە نییە.

19لە پەناوە قسەم نەکرد،لە شوێنێکی تاریکی زەوی.بە توخمی یاقوبم نەفەرموو،”بەخۆڕایی بەدوامدا بگەڕێن.“من یەزدانم بە ڕاستی دەدوێم وڕاستودروستی ڕادەگەیەنم.

20«کۆببنەوە و وەرن،ئەی دەربازبووانی نەتەوەکان، پێکەوە وەرنە پێش.نازانن ئەوانەی هەڵیانگرتووە، داری بتە داتاشراوەکانیان،ئەوانەی داوا لە خوداوەندێک دەکەن کە ڕزگار ناکات.

21ڕایبگەیەنن و وەرنە پێش.با ئەوان پێکەوە ڕاوێژ بکەن.لە کۆنەوە کێ پێشبینی ئەمەی کردووە،لە دێرزەمانەوە ڕایگەیاندووە؟ئایا منی یەزدان نەبوو؟بێجگە لە من هیچ خودایەک نییە،خودایەکی ڕاستودروست و ڕزگارکەربێجگە لە من نییە.

22«ڕوو لە من بکەن و ڕزگارتان بێت،ئەی هەموو لایەکانی زەوی،چونکە من خودام و یەکێکی دیکە نییە.

23سوێندم بە گیانی خۆم خوارد،ڕاستی لە دەممەوە هاتە دەرەوە،وشەیەکە و ناگەڕێتەوە،کە هەموو ئەژنۆیەک بۆ من چۆک دەدات،هەموو زمانێک بە من سوێند دەخوات.

24سەبارەت بە من دەڵێن: ”ڕاستودروستی و هێزتەنها بە یەزدانە.“»هەموو ئەوانەی ڕقیان لێی هەستاوەبۆ لای ئەو دێن و شەرمەزار دەبن،

25بەڵام هەموو توخمی ئیسرائیلبە یەزدان ڕاستودروست دەبن و شانازی دەکەن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]