Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 44 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 But now listen, Jacob my servant, Israel whom I have chosen. «ئێستا یاقوبی بەندەم، ئیسرائیلی هەڵبژاردەم، گوێ بگرە.
2 This is what our Father says—he who made you, who formed you from the womb and will help you: Do not be afraid, Jacob my servant, Jeshurun whom I have chosen. دروستکەر، یارمەتیدەرت، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: مەترسە یاقوبی بەندەم، یەشوروونی هەڵبژاردەم،
3 For I will pour water on the thirsty land and streams on the dry ground; I will pour out my Spirit on your children and my blessing on your descendants. چونکە ئاو بەسەر خاکە تینووەکەدا دەڕێژم و لافاو بەسەر زەوییە وشکەکەدا، ڕۆحی خۆم بەسەر نەوەکانتدا دەڕێژم و بەرەکەتم بەسەر توخمت.
4 They will spring up among the grass like willows by flowing streams. جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەن وەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان.
5 This one will say, 'I belong to the Father'; another will call himself by the name of Jacob; still another will write on his hand, 'The Father's,' and take the name of Israel. ئەمەیان دەڵێت: ”من سەر بە یەزدانم،“ ئەویان بە ناوی یاقوب بانگ دەکرێت، ئەمیان لەسەر دەستی دەنووسێت: ”بۆ یەزدانە“ و بە ناوی ئیسرائیلەوە نازناوی لێ دەنرێت.
6 This is what our Father says—the King of Israel and his Redeemer, the Father of heaven's armies: I am the first and I am the last; besides me there is no god. «یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە، یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت: من سەرەتا و من کۆتاییم، لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە.
7 Who is like me? Let him proclaim it. Let him declare and lay it out before me, since the day I established an ancient people. Let them foretell what is coming, and what is yet to be. کێ وەک منە؟ با بانگەواز بکات، با ڕایبگەیەنێت و بیخاتە بەردەمم لەو کاتەوەی گەلی دێرینم داناوە و داهاتووەکان و ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت، با پێیان ڕابگەیەنن.
8 Do not tremble, do not be afraid. Did I not tell you long ago and declare it? You are my witnesses. Is there any Father besides me? There is no Rock; I know of none. مەتۆقن و مەترسن. ئەی لە کۆنەوە پێم نەگوتوویت و پێم ڕانەگەیاندوویت؟ ئێوە شایەتی منن، ئایا لە من بەولاوە خودای دیکە هەیە؟ نەخێر، هیچ تاشەبەردێکی دیکە نییە؛ هیچی دیکە ناناسم.»
9 All who make idols are nothing, and the things they treasure are worthless. Their own witnesses see nothing and know nothing, so they are put to shame. شێوەکێشەکانی بت هەموو پووچن، شتە ئارەزوو بەخشەکانیان بێ سوودن. شایەتیدەری خۆیانن کە نابینن و نازانن، لەبەر ئەوە شەرمەزار دەبن.
10 Who makes a god or casts an idol that does its maker no good? کێ شێوەی خودایەکی کێشاوە یان بتێکی داڕشتووە بەبێ سوود؟
11 Look—all his companions will be put to shame, for the craftsmen are only human. Let them all assemble and take their stand; they will be terrified and put to shame together. ئەوەتا هەموو هاوڕێیەکانی شەرمەزار دەبن. وەستاکانی لە مرۆڤن، هەموو کۆدەبنەوە و ڕادەوەستن، پێکەوە دەتۆقن و شەرمەزار دەبن.
12 The blacksmith shapes an iron tool, working it over the coals; he forms it with hammers and forges it with his strong arm. Yet he grows hungry and his strength fails; he drinks no water and grows faint. ئاسنگەر بە ئامێرەکانی پارچە ئاسن لەناو خەڵووز سوور دەکاتەوە. بە چەکوش شێوەی دەکات، بە هێزی بازووی دروستی دەکات. برسی دەبێت هێزی نییە، ئاوی نەخواردووەتەوە و ماندوو بوو.
13 The carpenter stretches out a measuring line and marks the wood with a stylus; he works it with chisels and marks it with a compass. He shapes it into the figure of a man, with human beauty, to dwell in a shrine. دارتاش گوریسی پێوانەی ڕاکێشا، نیشانی کرد بە نیشانکەر، بە ئەسکەنە دروستی دەکات. بە پرگال وێنەی دەکێشێت، جا وەک شێوەی پیاو دروستی دەکات، وەک جوانی مرۆڤ بۆ ئەوەی لە نزرگە جێگیر بێت.
14 He cuts down cedars, or chooses a cypress or an oak and lets it grow strong among the trees of the forest. He plants a cedar, and the rain makes it grow. دار ئورزی بۆ خۆی بڕییەوە، یان داری سەروو یاخود داری بەڕووی برد، بەجێی هێشت کە لەنێو دارەکانی دارستان گەشە بکات، یاخود دار سنەوبەرێکی ڕواند و باران گەورەی کرد.
15 He uses it for fuel. He takes some of it and warms himself; he lights a fire and bakes bread. But he also makes a god and worships it; he makes an idol and bows down to it. جا بۆ مرۆڤ دەبێت بۆ سووتاندن، لێی دەبات و گەرم دەبێتەوە، دایدەگیرسێنێت و نانی پێ دەبرژێنێت. بەڵام خوداوەندێکیش دروستدەکات و کڕنۆشی بۆ دەبات، دەیکات بە پەیکەر و ڕوو لە زەوی دەکات بۆی.
16 He burns half the wood in the fire; over it he roasts meat, eats his fill, and warms himself. He says, 'Ah, I am warm; I can feel the fire.' نیوەی بە ئاگر دەسووتێنێت، لەسەر نیوەی خواردن ئامادە دەکات، گۆشت دەبرژێنێت و تێردەبێت. هەروەها گەرم دەبێتەوە و دەڵێت: «ئەها! گەرم بوومەوە، ئاگرم بینی.»
17 And from what is left he makes a god, his idol; he bows down to it and worships, he prays to it and says, 'Save me, for you are my god!' پاشماوەکەشی خوداوەندێکی لێ دروستکرد، بتە داتاشراوەکەی، ڕوو لە زەوی دەکات بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبات. نوێژی بۆ دەکات و دەڵێت: «ڕزگارم بکە، چونکە تۆ خودای منی.»
18 They know nothing, they understand nothing; their eyes are plastered over so they cannot see, and their hearts too, so they cannot understand. نازانن و تێناگەن، چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین و مێشکیان لە تێگەیشتن.
19 No one stops to think, no one has the knowledge or insight to say, 'Half of it I burned in the fire; I even baked bread over its coals, I roasted meat and ate. Will I make the rest into an abomination? Will I bow down to a block of wood?' لە دڵی خۆیدا بیری لێ ناکاتەوە و زانین و تێگەیشتنی نییە هەتا بڵێت: «بە نیوەی ئاگرم خۆشکرد، بە پشکۆیەکەشی نان و گۆشتم برژاند و خواردم. ئەو کاتە پاشماوەکەی بکەم بە قێزەون، بۆ قەدی دارێک ڕوو لە زەوی بکەم؟»
20 He feeds on ashes; a deluded heart has led him astray. He cannot save himself or say, 'Am I not holding a lie in my right hand?' لەسەر خۆڵەمێش دەلەوەڕێت، دڵی هەڵخەڵەتا و چەواشەی کرد. گیانی خۆی ڕزگار ناکات، ناڵێت: «ئایا ئەمە درۆ نییە لەنێو دەستی ڕاستم؟»
21 Remember these things, Jacob, and you, Israel, for you are my servant. I formed you; you are my servant. Israel, I will not forget you. «ئەمەت لەبیر بێت، ئەی یاقوب، ئەی ئیسرائیل، چونکە تۆ بەندەی منیت، شێوەی تۆم کێشا، تۆ بەندەی منیت. ئەی ئیسرائیل، لەبیرم ناچیت.
22 I have swept away your rebellions like a cloud, your sins like the morning mist. Return to me, for I have redeemed you. یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە، گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان. بگەڕێوە بۆ لام، چونکە تۆم کڕییەوە.»
23 Sing, heavens, for our Father has done it! Shout aloud, depths of the earth. Break into singing, mountains, forest, and every tree in it! For our Father has redeemed Jacob, and he displays his glory in Israel. ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، چونکە یەزدان ئەمەی کرد؛ ئەی ناخی زەوی، هاوار بکەن! هاواری خۆشی بکەن، ئەی چیاکان، ئەی دارستان و هەموو دارێک کە تێیدایە، چونکە یەزدان یاقوبی کڕییەوە و لە ئیسرائیل شکۆدارە.
24 This is what our Father says—your Redeemer, who formed you from the womb: I am your Father, the Maker of all things, who alone stretched out the heavens, who spread out the earth by myself, «یەزدان، ئەوەی دەتکڕێتەوە، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە، ئەمە دەفەرموێت: «من یەزدانم، دروستکەری هەموو، بە تەنها ئاسمانم لێککردەوە، زەویم ڕاخست، کەسم لەگەڵ نەبوو،
25 who frustrates the signs of false prophets and makes fools of diviners, who overturns the learning of the wise and turns their knowledge into foolishness, نیشانەی پێغەمبەرانی درۆزنم پوکاندەوە، فاڵگرەوەم گێل کرد. دانام گەڕاندەوە دواوە، زانینەکەی ئەوانم کردە نەزانی.
26 who confirms the word of his servant and fulfills the counsel of his messengers, who says of Jerusalem, 'She will be inhabited,' and of the cities of Judah, 'They will be rebuilt, and I will restore their ruins,' وشەی خزمەتکارەکەی بەجێدەهێنێت، پلانی نێردراوەکانی تەواو دەکات، سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەڵێت: ”ئاوەدان دەبێتەوە،“ بە شارۆچکەکانی یەهوداش: ”بنیاد دەنرێنەوە،“ سەبارەت بە کەلاوەکانیش: ”نۆژەنیان دەکەمەوە،“
27 who says to the deep, 'Be dry; I will dry up your rivers,' بە دەریا دەڵێت: ”وشک بە، منیش ڕووبارەکانت وشک دەکەم،“
28 who says of Cyrus, 'He is my shepherd, and he will accomplish all that I please'; who says of Jerusalem, 'She will be rebuilt,' and of the temple, 'Your foundation will be laid.' سەبارەت بە کۆرش دەڵێت: ”ئەو شوانی منە، هەموو ئەوەی دڵم پێی خۆشە دەیهێنێتە دی. سەبارەت بە ئۆرشەلیمیش دەڵێت: ’با بنیاد بنرێتەوە،‘ بە پەرستگاش دەڵێت: ’با دابمەزرێتەوە.‘ “»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]