Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 43 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 But now, this is what our Father says—he who created you, Jacob, he who formed you, Israel: Do not be afraid, for I have redeemed you; I have called you by name, you are mine. ئێستاش یەزدان ئەمە دەفەرموێت، بەدیهێنەرت، ئەی یاقوب، شێوەکێشت، ئەی ئیسرائیل: «مەترسە، چونکە تۆم کڕیوەتەوە، بە ناوی خۆتەوە بانگم کردوویت، تۆ هی منیت.
2 When you pass through the waters, I will be with you; and through the rivers, they will not overwhelm you. When you walk through fire, you will not be burned, and the flame will not consume you. کە بەناو ئاودا بپەڕیتەوە، من لەگەڵتدام، بەناو ڕووبارەکانیشدا، نوقومت ناکەن. بەناو ئاگردا بڕۆیت، داغ نابیت، بڵێسەش ناتسووتێنێت،
3 For I am your Father, the Holy One of Israel, your Savior. I gave Egypt as your ransom, Cush and Seba in your place. چونکە من یەزدانم، خودای تۆم، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ڕزگارکەری تۆ. میسرم کردووە بە کەفارەتی تۆ، کوش و سەبا لە جێی تۆ.
4 Because you are precious in my eyes, and honored, and I love you, I give people in exchange for you, and nations in exchange for your life. لەبەر ئەوەی تۆ بەنرخ بوویت لەلام، سەنگین بوویت و من خۆشم ویستیت، لە جێی تۆ خەڵکی دەدەم، لە جیاتی گیانت نەتەوەکان.
5 Do not be afraid, for I am with you. From the east I will bring your children, and from the west I will gather you. مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام. لە ڕۆژهەڵاتەوە نەوەکانت دەهێنم و لە ڕۆژئاواوە کۆت دەکەمەوە.
6 To the north I will say, Release them, and to the south, Keep them no longer; bring back my sons from distant lands and my daughters from earth's farthest reaches, بە باکوور دەڵێم: ”بیاندەرێ!“ و بە باشووریش: ”مەیانگرە!“ کوڕانم لە دوورەوە بهێنە و کچانم لەوپەڕی زەوییەوە.
7 everyone who is called by my name, whom I created for my glory, whom I formed and made. هەموو ئەوانەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێن، بۆ شکۆمەندیی خۆم بەدیم هێناون، شێوەم کێشاون و دروستم کردوون.»
8 Bring out the people who have eyes but are blind, and who have ears but are deaf. دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە، کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.
9 All the nations gather together, and the peoples assemble. Who among them can declare this and tell us the former things? Let the nations bring their witnesses to prove they are right, so that others may hear and say, It is true. با هەموو نەتەوەکان پێکەوە کۆببنەوە، با نەتەوەکان خڕ ببنەوە. کێ لەوان ئەمە ڕادەگەیەنێت و سەرەتاکانمان پێ دەڵێت؟ با شایەتەکانیان بهێننە پێش و ڕاستی پێشبینییەکانیان دەربخەن، یان گوێیان لێ بێت و بڵێن: «ڕاستە.»
10 You are my witnesses, declares our Father, and my chosen servant, so that you can know and trust me and grasp that I am he. No god was formed before me, and none will come after me. یەزدان دەفەرموێت: «ئێوە شایەتی منن، بەندەی هەڵبژاردەم، بۆ ئەوەی بزانن و باوەڕم پێ بهێنن و تێبگەن کە من ئەوم، پێش من شێوەی هیچ خودایەک نەکێشراوە و پاش منیش نابێت.
11 I, I am your Father, and besides me there is no savior. منم، منم یەزدان، لە من بەولاوە ڕزگارکەر نییە.
12 I declared and saved and proclaimed, when there was no foreign god among you; and you are my witnesses, declares our Father, and I am your Father. من ئاشکرام کرد و ڕزگارم کرد و ڕامگەیاند، منم، نەک خوداوەندێکی بێگانە لەنێوتاندا بێت. ئێوە شایەتی منن کە من خودام.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
13 From this day on I am he; there is no one who can deliver from my hand. I act, and who can turn it back? «لەو ڕۆژەوە من ئەوم، کەس لە دەستم دەرباز نابێت. هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟»
14 This is what our Father says—your Redeemer, the Holy One of Israel: For your sake I send to Babylon and bring them all down as fugitives, the Babylonians, in the ships they are so proud of. یەزدان ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: «لە پێناوی ئێوە دەنێرم بۆ بابل و هەموو هەڵاتووەکانی بەدەردەنێم، بابلییەکانیش بەو کەشتییانەی کە هاواری شادییان تێدا کردبوون.
15 I am your Father, your Holy One, the Creator of Israel, your King. منم یەزدان، پیرۆزەکەتان، بەدیهێنەری ئیسرائیل، پاشاکەتان.»
16 This is what our Father says—he who makes a way in the sea, a path through the mighty waters, یەزدان، ئەوەی لەناو دەریا ڕێگای داناوە، لەناو ئاوە بەهێزەکان ڕێچکە،
17 who brings out chariot and horse, army and warrior together—they lie down and cannot rise, snuffed out, quenched like a wick: ئەوەی گالیسکە و ئەسپی دەرکرد، سوپا و هێزی پێکەوە ڕاکێشا و هەڵنەستانەوە، کپ بوون، وەک پڵیتەیەک کوژانەوە، ئەو ئەمە دەفەرموێت:
18 Do not remember the former things, nor consider the things of the past. «باسی سەرەتاکان مەکەن، لە دێرینەکان ڕامەمێنن.
19 Look, I am doing a new thing; now it springs up—do you not see it? I will make a way in the wilderness and rivers in the desert. ئەوەتا من شتێکی نوێ دەکەم! ئێستا سەرهەڵدەدات، ئایا نایزانن؟ لە چۆڵەوانی ڕێگا دادەنێم و لە بیابان ڕووبارەکان.
20 The wild animals will honor me, the jackals and the ostriches, because I provide water in the wilderness and rivers in the desert, to give drink to my chosen people, ئاژەڵە کێوییەکان شکۆمەندم دەکەن، چەقەڵ و کوندەپەپوو، چونکە ئاوم خستە چۆڵەوانییەوە، ڕووبارەکان لە بیاباندا بۆ ئاودانی گەلەکەم، هەڵبژاردەکەم،
21 the people I formed for myself, that they might declare my praise. ئەم گەلە بۆ خۆم شێوەم کێشاوە باسی ستایشم دەکەن.
22 "Yet you did not call on me, Jacob; you have grown weary of me, Israel. «بەڵام نزاتان بۆ نەکردم، ئەی یاقوب، لە پێناوی من کۆششتان نەکرد، ئەی ئیسرائیل.
23 You have not brought me sheep for your burnt offerings, nor honored me with your sacrifices. I did not burden you with grain offerings or weary you with frankincense. بەرخی قوربانی سووتاندنەکەی خۆتت بۆ من نەهێنا، بە قوربانییە سەربڕدراوەکانت ڕێزت لێ نەگرتم. بە پێشکەشکراوی دانەوێڵە بارگرانم نەکردیت، بە قوربانی بخوور ماندووم نەکردیت.
24 You have not bought me fragrant cane with money, nor satisfied me with the fat of your sacrifices. Instead, you have burdened me with your sins; you have wearied me with your wrongdoing. بە زیوەکەت قامیشی بۆنخۆشت بۆ نەکڕیم، بە پیوی قوربانییە سەربڕدراوەکانت تێرت نەکردم، بەڵکو بە گوناهەکانت بارگرانت کردم، بە تاوانەکانت ماندووت کردم.
25 "I, I am he who blots out your rebellions for my own sake, and I will not remember your sins. «منم، منم کە یاخیبوونەکانت دەسڕمەوە، لە پێناو خۆم، گوناهەکانیشت بەبیری خۆم ناهێنمەوە.
26 Remind me; let us argue it out together; state your case, that you may be proved right. بەبیرم بخەرەوە، با پێکەوە بکەوینە دادگاییکردن، بە بەڵگە بێتاوانییەکەت بسەلمێنە.
27 Your first father sinned, and your spokesmen rebelled against me. باوکی یەکەمت گوناهی کرد و پەیوەندی ڕێکخەرانت لێم یاخی بوون.
28 So I profaned the officials of the sanctuary; I handed Jacob over to destruction and Israel to scorn." لەبەر ئەوە میرانی پیرۆزگا گڵاو دەکەم و یاقوب دەدەمە قڕکردن و ئیسرائیلیش بۆ جنێوپێدان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]