Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 30 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Woe to the rebellious children," declares our Father, "who carry out a plan, but not mine, and who forge an alliance, but not of my Spirit, heaping sin upon sin; یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق، پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە، داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییە بۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن.
2 who set out to go down to Egypt, without asking for my counsel, to take refuge in the protection of Pharaoh and to seek shelter in the shadow of Egypt. دەڕۆن هەتا بەرەو میسر شۆڕ بنەوە بێ ئەوەی پرس بە من بکەن، هەتا پەنا بدەنە پاڵ قەڵای فیرعەون، لە سایەی میسر پەناگیر بن.
3 Therefore the protection of Pharaoh will become your shame, and the shelter in the shadow of Egypt your humiliation. بەڵام قەڵای فیرعەون بۆتان دەبێت بە ڕیسوایی و پەناگیریشتان لە سایەی میسر بە شەرمەزاری.
4 For though Pharaoh's officials are at Zoan and his envoys reach Hanes, هەرچەندە میرەکانی وا لە چۆعەنن، نێردراوەکانی گەیشتنە شاری حانێس،
5 everyone comes to shame through a people that cannot help them, that brings no aid and no profit, but only shame and disgrace." بەڵام هەموو شەرمەزار دەبن لە گەلێک کە بێ سوودە بۆیان، بۆ یارمەتیدان نییە و بۆ سوود بەخشین نییە، چونکە بۆ ڕیسوایی و بۆ شورەییە.»
6 "An oracle concerning the beasts of the Negev. Through a land of trouble and anguish, where the lioness and the lion prowl, and the viper and the darting serpent lurk, they carry their riches on the backs of donkeys and their treasures on the humps of camels, to a people who cannot help them. سروشێک سەبارەت بە ئاژەڵەکانی نەقەب: لە خاکی تەنگانە و ناخۆشیدا، ئەوەی شێرە مێ و شێری لێوە دێت، مار و ماری ژەهراوی باڵدار، سامانەکانیان لەسەر شانی گوێدرێژ بار دەکەن، لەسەر پشتی وشتریش گەنجینەکانیان بۆ لای گەلێک کە سوود نابەخشن،
7 Egypt's help is worthless and empty; therefore I call her "the Harmless Monster." چونکە پووچ و بەفیڕۆدانە یارمەتییەکەی میسر. لەبەر ئەوە ناوم لەمە نا: «ڕەهەڤ ئەوەی هیچ ناکات».
8 "Now go, write it before them on a tablet and inscribe it in a book, that it may be for the time to come, as a witness forever. ئێستا وەرە لەلایان لەسەر تەختەیەک بینووسە و لە تۆمارێک نەخشی بکە، هەتا بۆ ڕۆژگاری داهاتوو ببێت بە شایەتێک بۆ هەتاهەتایە.
9 For they are a rebellious people, deceitful children, children unwilling to hear the instruction of our Father. ئەوان گەلێکی یاخین، کوڕانی درۆزنن، ئەو کوڕانەی نەیانویست گوێ لە فێرکردنی یەزدان بگرن.
10 They say to the seers, "Do not see," and to the prophets, "Do not prophesy to us what is right; tell us pleasant things, prophesy illusions. بە پێشبینیکەر دەڵێن: «پێشبینی مەکە!» بەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت دەڵێن: «پەیامی ڕاستمان پێ ڕامەگەیەنە! قسەی لووسمان بۆ بکە، خەونی تەفرەدەر ببینە!
11 Leave the way, turn aside from the path, let us hear no more about the Holy One of Israel. لە ڕێگا لابدەن، ڕێچکە بەر بدەن، چیتر ڕووبەڕوومان مەکەنەوە لەگەڵ داواکارییەکانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!»
12 Therefore this is what the Holy One of Israel, our Father, says: Because you reject this word and trust in oppression and deceit and lean on them, لەبەر ئەوە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت: «ئەم پەیامەتان ڕەتکردەوە و متمانەتان بە زۆرداری و خواروخێچی کرد و پشتتان پێیان بەست،
13 therefore this guilt will be to you like a breach about to fall, a bulge in a high wall, whose collapse comes suddenly, in an instant. لەبەر ئەوە ئەم تاوانەتان وەک دیوارێکی ناڕێک و بەرز درزی تێکەوتبێت، ئەوەی لەناکاو و دەستبەجێ دادەڕووخێت.
14 Its breaking is like the smashing of a potter's jar, shattered so ruthlessly that among its fragments not a shard is found to scoop fire from the hearth or to dip water from the cistern. وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێت بێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت، لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانی پارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوە یان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.»
15 For this is what the Sovereign Father, the Holy One of Israel, said: In returning and rest you will be saved; in quietness and trust will be your strength. But you were unwilling, یەزدانی باڵادەست، پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت: «بە تۆبەکردن و ئارامگرتن ڕزگارتان دەبێت، پاڵەوانیتان لە هێمنی و لە دڵنیاییتان دەبێت، بەڵام نەتانویست،
16 and you said, "No! We will flee on horses"—therefore you will flee; and, "We will ride on swift steeds"—therefore your pursuers will be swift. گوتتان: ”وا نا، بەڵکو بە ئەسپ هەڵدێین،“ لەبەر ئەوە هەڵدێن! گوتتان: ”سواری ئەسپی خێرا دەبین،“ لەبەر ئەوە ڕاونەرانتان خێرا دەکەن!
17 1,000 will flee at the threat of one; at the threat of five you will flee, till you are left like a flagstaff on a mountaintop, like a signal on a hill. لە ڕووی نەڕەی یەک کەس هەزار کەس هەڵدێت، لە ڕووی نەڕەی پێنج کەس هەمووتان هەڵدێن، هەتا وەک دار ئاڵا لەسەر لووتکەی چیا و وەک بەیداخ بەسەر گردەوە دەمێننەوە.»
18 Therefore our Father waits to be gracious to you, and therefore he rises to show you mercy. For he is a Father of justice; blessed are all who wait for him. بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت، لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە، چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە. خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن!
19 A people will live in Zion, in Jerusalem; you will weep no more. At the sound of your cry he will surely be gracious; when he hears, he answers you. ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت.
20 Though our Father gives you the bread of adversity and water of suffering, your Teacher will no longer hide, but your eyes will see your Teacher. هەرچەندە پەروەردگار نانی تەنگانە و ئاوی ناخۆشیتان دەداتێ، بەڵام ئیتر مامۆستاکانتان ناخرێنە پەنای چاوەکانتان، مامۆستاکانتان دەبینن.
21 Your ears will hear a word behind you: "This is the way; walk in it," when you turn right or left. کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە، پێیدا بڕۆن.»
22 Then you will desecrate your silver-plated carved images and gold-plated metal idols. You will throw them away like a menstrual cloth and say, "Get out!" پەیکەرە داتاشراوە بە زیو ڕووکەشکراوەکانتان و بتە لەقاڵبدراوە بە زێڕ ڕووکەشکراوەکانتان بە گڵاو دادەنێن. وەک پەڕۆی پیسی ئافرەت فڕێیدەدەن، پێی دەڵێن: «بڕۆ دەرەوە!»
23 He will send rain for the seed you sow, and bread from the land's produce, rich and plentiful. That day your livestock will graze in broad pastures. ئینجا بارانی تۆوەکەت دەداتێ کە زەوییەکەی پێ تۆو دەکەیت، نانی بەروبوومی زەوییەکە چەور و قەڵەو دەبێت. لەو ڕۆژەدا مەڕوماڵاتەکەت لە لەوەڕگایەکی پانوبەریندا دەلەوەڕێن.
24 The oxen and donkeys that work the ground will eat seasoned fodder, winnowed with shovel and fork. گاجووت و نێرەکەرەکانت کە لە زەوییەکەت کار دەکەن ئالیکی پاککراو دەخۆن کە بە شەن و بێڵ شەن کرابێت.
25 On every high mountain and hill will run streams of water, on the day of the great slaughter when the towers fall. جا لەسەر هەموو کێوێکی بڵند و لەسەر هەموو تەپۆڵکەیەکی بەرز ڕووبار و جۆگەی ئاو دەبێت لە ڕۆژی کوشتارە مەزنەکە، کاتێک قوللەکان دەکەون.
26 The moon's light will be like the sun's, and the sun's light seven times brighter, like the light of seven days, when our Father binds up his people's brokenness and heals the wound he inflicted. جا ڕووناکی مانگ وەک ڕووناکی خۆر دەبێت، ڕووناکی خۆریش حەوت ئەوەندە دەبێت وەک ڕووناکی حەوت ڕۆژ لەو ڕۆژەی یەزدان شکاوی گەلەکەی دەگرێتەوە و جێی لێدانەکانی تیمار دەکات.
27 Look—the name of our Father comes from afar, burning with his anger, in thick rising smoke; his lips are full of fury, and his tongue is like a devouring fire. ئەوەتا ناوی یەزدان لە دوورەوە هات، تووڕەییەکەی گڕی گرتووە و بارەکەی قورسە. لێوەکانی پڕن لە هەڵچوون و زمانی وەک ئاگرێکی لووشدەرە.
28 His breath is like an overflowing torrent that reaches up to the neck, to sift the nations in the sieve of destruction and to put a bridle on the jaws of the peoples that leads them astray. هەناسەی وەک ڕووبارێکی هەستاوە دەگات بە گەردن، بۆ لەبێژنگدانی نەتەوەکان بە بێژنگی لەناوچوون و لغاوی گومڕابوونیش لەدەم گەلانە.
29 You will have a song, as in the night when a holy feast is kept, and gladness of heart, as when one marches to the sound of the flute to go to the mountain of our Father, to the Rock of Israel. گۆرانییەکتان بۆ دەبێت وەک شەوی تەرخانکردنی جەژن، خۆشی دڵیش وەک ئەوەی بەدەم بلوێرەوە بڕوات هەتا بێت بۆ کێوی یەزدان، بۆ تاشەبەردەکەی ئیسرائیل.
30 And our Father will make his majestic voice heard and reveal the descending blow of his arm, in furious anger and a flame of devouring fire, with cloudburst and storm and hailstones. یەزدان وا دەکات دەنگی مەزنی ببیسترێت و دابەزینی بازووی ببینرێت بە هەڵچوونی تووڕەیی و گڕی ئاگری لووشدەر، بە ڕەشەبا و لێزمەی باران و تەرزەوە.
31 For at the voice of our Father the Assyrians will be shattered, when he strikes them with his rod. ئاشور لە دەنگی یەزدان لەرز دەیگرێت، بە داردەست لێدەدات.
32 And every stroke of the punishing rod that our Father lays on them will come with tambourines and lyres, as he fights against them with the blows of his brandished arm. جا هەموو لێدانێکی گۆچانی دادوەری، ئەوەی یەزدان بەسەریدا دەهێنێت، بە دەف و قیسارەوە دەبێت و بە ڕاوەشاندنی دەستی کە دەجەنگێت.
33 For a burning place has long been prepared; indeed, it is made ready for the king, its pyre deep and wide, with fire and wood in abundance; the breath of our Father, like a stream of sulfur, sets it ablaze. چاڵی تۆفەت لەمێژە ڕێکخراوە، بۆ پاشا ئامادە کراوە، قووڵە، بەرینە، کەڵەکە کراوەکەی ئاگرە و داری زۆرە. هەناسەی یەزدان وەک ڕووباری گۆگردە گڕی تێبەردەدات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]