Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 28 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Woe to the proud crown of the drunkards of Ephraim, and to the fading flower of its glorious beauty, which sits on the head of the lush valley of those overcome with wine! قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن! قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت، کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە. قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە!
2 Look, the Sovereign Father has one who is mighty and strong; like a hailstorm, a destroying tempest, like a storm of mighty, overflowing waters, he will hurl it down to the earth with his hand. ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە. وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر، وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ، بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی.
3 The proud crown of the drunkards of Ephraim will be trampled underfoot. پێشێل دەکرێت تاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم.
4 And the fading flower of its glorious beauty, which sits on the head of the lush valley, will be like a first-ripe fig before summer—whoever sees it swallows it as soon as it is in his hand. دەبێت بە گوڵی سیس بوو جوانی شکۆمەندییەکەی، ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە، وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین، ئەوەی دەیبینێت هێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات.
5 In that day the Father of heaven's armies will be a crown of glory and a diadem of beauty to the remnant of his people, لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالار دەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی و تاجی شکۆمەندی بۆ پاشماوەی گەلەکەی.
6 and a spirit of justice to the one who sits in judgment, and strength to those who turn back the battle at the gate. دەبێتە ڕۆحی دادپەروەری بۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان و پاڵەوانیێتی بۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان.
7 These also reel with wine and stagger with strong drink: the priest and the prophet reel with strong drink, they are confused by wine, they stagger with strong drink, they reel when they see visions, they stumble in giving their rulings. ئەمانیش بە شەراب گێژن و بە مەی گومڕان: کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن، بە شەراب قووتدەدرێن، بە مەی گومڕان، کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن، کوێرانە حوکم دەدەن.
8 For all the tables are covered with filthy vomit, with no clean place left. هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە و هیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە.
9 "Whom will he teach knowledge, and to whom will he explain the message? Those just weaned from milk, those just taken from the breast? دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟ پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟ بۆ لەشیربڕاوەکان، یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟
10 For it is order on order, order on order, line on line, line on line, a little here, a little there." وەک گغە گغ بۆ گغە گغ، بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ، کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.»
11 Indeed, by people of strange lips and a foreign tongue he will speak to this people, کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆ قسە بۆ ئەم گەلە دەکات.
12 to whom he had said, "This is the rest; give rest to the weary; this is the resting place"—yet they were not willing to listen. بۆ ئەوانەی پێی گوتن: «ئەمە حەسانەوەیە، با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.» بەڵام نەیانویست گوێ بگرن.
13 So the word of our Father will be to them rule on rule, rule on rule, line on line, line on line, a little here, a little there, that they may go and stumble backward, and be broken, and snared, and captured. جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە: گغە گغ بۆ گغە گغ، بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ، کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ. بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون و بشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن.
14 Therefore hear the word of our Father, you scoffers who rule this people in Jerusalem! ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن!
15 Because you have said, "We have struck a covenant with death, and with the grave we have made an agreement; when the overwhelming flood passes through, it will not reach us, for we have made lies our refuge and hidden ourselves in falsehood", گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە و پەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە، کە قامچی لافاو تێدەپەڕێت لە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە، چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان و لەناو ساختە پەناگیر دەبین.»
16 therefore this is what the Sovereign Father says: "Look, I am laying in Zion a stone, a tested stone, a precious cornerstone, a sure foundation: the one who believes will not panic. لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، کە دەبێتە سەنگی مەحەک، گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت.
17 And I will make justice the measuring line and righteousness the plumb line; hail will sweep away the refuge of lies, and waters will flood the hiding place. دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە و بە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم، جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت و پەناگاش ئاو دایدەپۆشێت.
18 Then your covenant with death will be wiped out, and your agreement with the grave will not stand; when the overwhelming flood passes through, you will be trampled down by it. پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە و پەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت. کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت، ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل.
19 As often as it passes through, it will seize you; for morning by morning it will pass through, by day and by night, and it will be sheer terror just to take in the news." هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات، چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێت بە شەو و بە ڕۆژ.» بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکە دەبێتە مایەی تۆقاندن.
20 For the bed is too short to stretch out on, and the blanket too narrow to wrap up in. دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان و لێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە.
21 For our Father will rise up as he did at Mount Perazim, he will be stirred as in the Valley of Gibeon, to do his work—strange is his work!—and to perform his task—foreign is his task! یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا، هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆش بۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە! بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە!
22 Now therefore do not scoff, or your chains will grow tighter; for I have heard a decree of destruction from the Father of heaven's armies, against the whole land. ئێستا گالتەجاڕ مەبن، نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت، چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا.
23 Listen and hear my voice; pay attention and hear my words. گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن، گوێ بگرن و قسەم ببیستن.
24 Does the farmer plow all day to plant? Does he keep breaking up and tilling his ground? ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت، هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟
25 When he has leveled its surface, does he not scatter dill and sow cumin, and plant wheat in rows and barley in its plot, and spelt along the border? ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد، تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت و گەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت و جۆ لە شوێنی نیشانکراو، گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟
26 His Father instructs him rightly; his Father teaches him. جا خودای خۆی فێری دەکات، بە دادوەری ڕێنمایی دەکات.
27 Dill is not threshed with a sledge, nor is a cart wheel rolled over cumin; but dill is beaten out with a stick, and cumin with a rod. کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت، چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت، بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت و زیرەش بە گۆچان.
28 Grain for bread must be crushed, but he does not thresh it forever; he drives his cart wheel and horses over it, yet does not crush it to powder. دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت، هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت، چەرخەی عەرەبانەکەی و ئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن.
29 This too comes from the Father of heaven's armies; he is wonderful in counsel and magnificent in wisdom. هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون، ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]