Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 19 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 An oracle about Egypt. Look—our Father rides a swift cloud into Egypt. Egypt's idols tremble before him, and Egypt's heart melts within. سروشێک سەبارەت بە میسر: ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوە بەرەو میسر دێت. بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن، دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە.
2 I will stir up Egypt against Egypt, and they will fight, each against his brother and each against his neighbor, city against city, kingdom against kingdom. «میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم، هەرکەسە لە دژی برای خۆی شەڕ دەکات، هەرکەسە لە دژی هاوڕێی خۆی، شار لە دژی شار و شانشین لە دژی شانشین.
3 The spirit of Egypt will be poured out within it, and I will swallow up its counsel; they will inquire of the idols and the spirit-mediums, the ghosts and the necromancers. میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت، ڕاوێژەکەی هەڵدەلووشم، داوا لە بتەکان و لە نوشتەکەران دەکەن، لە نێوانگرەکان و لە ڕۆح ئامادەکاران.
4 I will hand Egypt over into the grip of a harsh master, and a fierce king will rule over them—declares the Father of heaven's armies. میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم و پاشایەکی توندوتیژ فەرمانڕەوایەتییان دەکات،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.
5 The waters of the sea will dry up, and the river will be parched and dry. ئاوی نیل وشک دەبێت، ڕووبارەکەش کاول دەبێت و وشک دەبێت.
6 The canals will stink; the streams of Egypt will dwindle and dry up; reed and rush will wither. نۆکەندەکان بۆن دەکەن، لقەکانی نیل کز دەبن و کاول دەبن. قامیش و زەل بۆگەن دەبن،
7 The bare places along the Nile, at the mouth of the Nile, and everything sown beside the Nile will dry up, blow away, and be no more. سەوزایی لەسەر نیل، لە ڕێژگەی ڕووبارەکە. هەموو ئەوەی لەسەر نیل چانراوە وشک دەبێت، هەڵدەوەرێت و نامێنێت.
8 The fishermen will mourn; all who cast a hook into the Nile will lament, and those who spread nets on the water will waste away. ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن، هەموو ئەوانەی قولاپ هەڵدەدەنە ناو نیلەوە، ئەوانەی تۆڕ لەسەر ڕووی ئاوەکان بڵاو دەکەنەوە ورەیان نامێنێت.
9 The workers in combed flax will be ashamed, and the weavers of white cloth. کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن، جۆڵاکانیش ڕوو زەرد دەبن.
10 Her weavers will be crushed, and all who work for wages will be sick at heart. جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن و هەموو کرێکارەکانی خەمبار دەبن.
11 The princes of Zoan are nothing but fools; Pharaoh's wisest counselors give senseless counsel. How can you say to Pharaoh, "I am a son of the wise, a son of ancient kings"? بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن: دانا ڕاوێژکارەکانی فیرعەون ڕاوێژەکانیان ئاژەڵانەیە. چۆن بە فیرعەون دەڵێن: «کوڕی دانایانم من، کوڕی پاشا دێرینەکان»؟
12 Where now are your wise men? Let them tell you and make known what the Father of heaven's armies has planned against Egypt. کەواتە کوا داناکانت؟ با پێت بڵێن و با بزانن، یەزدانی سوپاسالار پلانی چی داناوە لە دژی میسر.
13 The princes of Zoan have become fools, the princes of Memphis are deceived; the cornerstones of her tribes have led Egypt astray. میرانی چۆعەن گێل بوون، میرانی مەمفیس چەواشە کران، پیاوماقوڵانی هۆزەکانی میسریان گومڕا کرد.
14 Our Father has poured into her a spirit of confusion, and they have made Egypt stagger in all it does, like a drunkard staggering in his vomit. یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە، میسریان گومڕا کرد لە هەموو کردارەکانی وەک گومڕاکردنی سەرخۆش لەناو ڕشانەوەکەی.
15 There will be nothing Egypt can do, whether head or tail, palm branch or reed. هیچ کارێک نابێت لە میسر کە سەر یان کلک، دار خورما یان زەل، بیکات.
16 In that day the Egyptians will be like women—trembling in fear at the hand the Father of heaven's armies raises against them. لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.
17 The land of Judah will terrify Egypt; all who hear it named will be afraid, because of what the Father of heaven's armies is planning against them. میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت.
18 In that day five cities in Egypt will speak Canaan's language and swear allegiance to the Father of heaven's armies. One will be called the City of the Sun. لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر».
19 In that day there will be an altar to our Father in the heart of Egypt, and a pillar to him at its border. لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان.
20 It will be a sign and witness to the Father of heaven's armies in the land of Egypt. When they cry out to our Father because of oppressors, he will send them a savior and defender, and rescue them. جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات.
21 Our Father will reveal himself to Egypt; that day the Egyptians will know him, worship with sacrifice and offering, and make vows to him and fulfill them. ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن.
22 Our Father will strike Egypt—striking and healing. They will return to him; he will hear their pleas and heal them. یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە.
23 In that day a highway will run from Egypt to Assyria. Assyrians will enter Egypt and Egyptians Assyria, and Egypt will worship with Assyria. لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن.
24 That day Israel will be third with Egypt and Assyria, a blessing in the midst of the earth, لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە.
25 for the Father of heaven's armies has blessed them: "Blessed be Egypt my children, Assyria my handiwork, and Israel my inheritance." ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]