Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 10 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Woe to those who enact unjust decrees, to the writers who issue oppressive laws, قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری و ئەوانەی فەرمانی ستەمکارانە دەردەکەن،
2 to deprive the poor of justice and rob the needy among my people of their rights, making widows their plunder and orphans their prey. بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری و مافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن، بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان و هەتیوانیش تاڵان بکەن.
3 What will you do on the day of reckoning, when devastation comes from afar? To whom will you flee for help? Where will you leave your wealth? لە ڕۆژی سزا چی دەکەن، کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟ بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی و گەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟
4 Nothing remains but to crouch among the captives or fall among the slain. Yet for all this his anger has not turned away; his hand is still stretched out. بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل و کەوتن لەژێر کوژراوەکان. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە، هێشتا دەستی درێژکردووە.
5 "Woe to Assyria, the rod of my anger, in whose hand is the club of my fury! «قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم، هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە.
6 I send him against a godless nation; against the people of my wrath I command him, to seize spoil and carry off plunder, to trample them down like mud in the streets." بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم، فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت، تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات، هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان.
7 But this is not what he intends; this is not what his heart plans. His purpose is to destroy, to cut off nation after nation. بەڵام ئەو وا بیر ناکاتەوە، ئەو ئەمەی لە دڵدا نییە، چونکە ئامانجی ئەو وێرانکردنە، لەناوبردنی گەلانێکی زۆرە.
8 For he says, "Are not all my commanders kings? دەڵێت: ”ئایا هەموو میرەکانم پاشا نین؟
9 Is Calno not like Carchemish? Is Hamath not like Arpad? Is Samaria not like Damascus? ئایا کەلنۆ وەک کەرکەمیش نییە؟ یان حەمات وەک ئەرپاد؟ یان سامیرە وەک دیمەشق؟
10 As my hand seized the kingdoms of the idols, whose carved images surpassed those of Jerusalem and Samaria, وەک چۆن دەستم بە شانشینی بتەکان گەیشت و وێنەی بتەکانیان زۆرترن لەوانەی ئۆرشەلیم و لەوانەی سامیرە،
11 will I not deal with Jerusalem and her images as I dealt with Samaria and her idols?" ئایا وەک ئەوەی بە سامیرە و بە بتەکانی ئەوم کرد، وا بە ئۆرشەلیم و بە وێنەی بتەکانی ناکەم؟“»
12 When the Sovereign Father has finished all his work against Mount Zion and Jerusalem, I will punish the fruit of the king of Assyria's arrogant heart and the haughty pride of his eyes. دوای ئەوەی پەروەردگار هەموو ئیش و کارەکەی لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم تەواو دەکات، دەڵێت: «سزای بەروبوومی بەفیزی دڵی پاشای ئاشور و شانازی لووتبەرزییەکەی دەدەم،
13 For he says: "By the strength of my hand I have done this, and by my wisdom, for I have understanding. I removed the boundaries of peoples and plundered their treasures; I brought down those enthroned like a mighty one. چونکە دەڵێت: «”بە توانای دەستی خۆم کردم و بە داناییەکەم، چونکە تێگەیشتووم، سنووری گەلانم گواستەوە و گەنجینەکانی ئەوانم تاڵان کرد، وەک دلێرێک پاشاکانی ئەوانم ملکەچ کرد،
14 My hand reached into the wealth of the peoples as into a nest; as one gathers abandoned eggs, I gathered all the earth. Not one flapped a wing or opened its beak to chirp. دەستم گەیشتە سامانی گەلان، وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛ وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو، هەموو زەویم کۆکردەوە، کەسیش نەبوو باڵی لێک بدات یان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“»
15 Does the axe exalt itself over the one who swings it? Does the saw boast against the one who wields it? As if a rod could brandish the one who lifts it, as if a staff could lift what is not wood!" تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە، یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟ وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێت وەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە.
16 Therefore the Sovereign Father, the Father of heaven's armies, will send a wasting disease among his sturdy warriors, and beneath his glory a fire will blaze like a burning flame. لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار لەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان، لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێت وەک داگیرسانی ئاگر.
17 The Light of Israel will become a fire, our Holy One a flame; in a single day it will burn and consume his thorns and briers. ڕووناکی ئیسرائیل دەبێت بە ئاگر و پیرۆزەکەشی بە گڕ، دەیسووتێنێت و دەیخوات چقڵ و دڕکەکەی لە یەک ڕۆژدا.
18 The glory of his forest and his fertile field our Father will destroy, both soul and body; it will be as when a sick man wastes away. چڕی دارستان و باخەکانی بە تەواوی لەناودەبات، گیان و لەش پێکەوە وەک توانەوەی نەخۆش دەبێت.
19 The remaining trees of his forest will be so few that a child could count them. پاشماوەی داری دارستانەکانی ئەوەندە کەم دەبن منداڵێک دەتوانێت بیانژمێرێت.
20 In that day the remnant of Israel and the survivors of the house of Jacob will no longer lean on the one who struck them, but will truly lean on our Father, the Holy One of Israel. لەو ڕۆژەدا، پاشماوەی ئیسرائیل و دەربازبووەکانی بنەماڵەی یاقوب، چیتر پشت نابەستن بەوانەی لێیان دەدەن، بەڵکو بەڕاستی بە یەزدان و بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل پشت دەبەستن.
21 A remnant will return—a remnant of Jacob—to the Mighty God. پاشماوە دەگەڕێتەوە، پاشماوەی یاقوب بۆ لای خودای توانادار.
22 Though your people Israel be like the sand of the sea, only a remnant will return. Destruction is decreed, overflowing with righteousness. ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەلت بەقەد لمی دەریا بێت، تەنها پاشماوەی لێ دەگەڕێتەوە. بڕیاری قڕبوون دراوە، لافاوی ڕاستودروستییە.
23 For the Sovereign Father, the Father of heaven's armies, will carry out the decreed destruction throughout the land. یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار بڕیاری وێرانکردنی هەموو خاکەکە جێبەجێ دەکات.
24 Therefore the Sovereign Father, the Father of heaven's armies, says: "My people who live in Zion, do not be afraid of Assyria, who strikes you with the rod and lifts the staff against you as Egypt did. بەڵام یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەی گەلی من کە لە سییۆن دانیشتووی، لە ئاشور مەترسە کە بە داردەست لێت دەدات و گۆچانەکەی لێت بەرز دەکاتەوە لەسەر شێوازی میسرییەکان.
25 For in a very little while my fury will end, and my anger will turn to their destruction." بەم زووانە هەڵچوونم لەسەر ئێوە نامێنێت و تووڕەییم بۆ لەناوچوونی ئەوان دەبێت.»
26 The Father of heaven's armies will brandish a whip against them, as when he struck Midian at the rock of Oreb; he will raise his staff over the sea as he did in Egypt. یەزدانی سوپاسالار بە قامچی لێی دەدات وەک لێدانەکەی میدیان لەلای تاشەبەردی عۆرێڤ و گۆچانەکەی بەسەر دەریاوەیە لەسەر شێوازی میسرییەکان بەرزی دەکاتەوە.
27 In that day their burden will be lifted from your shoulder, their yoke from your neck; the yoke will be broken. جا لەو ڕۆژەدا، باری لەسەر شانت لادەچێت و نیری لەسەر ملت، لەبەر قەڵەوبوونت نیر دەتەقێت.
28 He comes against Aiath, passes through Migron, stores his supplies at Michmash. گەیشتە عەییات، لە میگرۆن پەڕییەوە، لە میخماس کەلوپەلەکانی خۆی دانا.
29 They cross the pass: "We will camp at Geba." Ramah trembles; Gibeah of Saul flees. ئەوان لە دەربەندەکە دەپەڕنەوە و دەڵێن: «گەڤەع شوێنی شەو مانەوەیە.» ڕامە داچڵەکی، گیڤعای شاول هەڵات.
30 Cry out, daughter of Gallim! Listen, Laishah! Poor Anathoth! ئەی دانیشتووانی شاری گەلیم، بە دەنگی خۆتان بحیلێنن! ئەی لەیشا، گوێ بگرە! داماوە عەناتۆت.
31 Madmenah is fleeing; the people of Gebim are taking cover. مەدمێنا ڕایکردووە، خەڵکی گێڤیم پەناگیر بوون.
32 This very day he stops at Nob, shaking his fist at the mount of the daughter of Zion, the hill of Jerusalem. ئەمڕۆ لە نۆڤ دەوەستن، بە ڕاوەشاندنی دەست هەڕەشە دەکەن لە کێوەکەی شاری سییۆن، لە گردەکەی ئۆرشەلیم.
33 Look, the Sovereign Father, the Father of heaven's armies, will lop off the branches with terrifying force; the tallest trees will be felled, the lofty ones brought low. ئەوەتا یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار بە هێزێکی تۆقێنەر لق دەبڕێتەوە. باڵا بەرزەکان دەبڕدرێنەوە، لووتبەرزەکان نزم دەکرێن.
34 He will cut down the forest thickets with an axe, and Lebanon will fall before the Majestic One. چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە، لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]