Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 49 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jacob called his sons and said, "Gather, so I can tell you what will happen to you in the days ahead. ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە تاکو پێتان بڵێم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت.
2 Assemble and listen, sons of Jacob; listen to Israel your father. «ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن، گوێ لە ئیسرائیلی باوکتان بگرن.
3 Reuben, you are my firstborn, my might and the firstfruits of my strength, excelling in dignity and excelling in power. «ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت، هێزی منیت و یەکەم توانامیت، سەری شانازی و سەری هێزی.
4 Unstable as water, you will not excel, because you went up to your father's bed; then you defiled it—he went up to my couch. هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت، چونکە چوویتە سەر پێخەفەکەی باوکت، گڵاوت کرد، سەرکەوتیتە سەر نوێنەکەم.
5 Simeon and Levi are brothers; weapons of violence are their swords. «شیمۆن و لێڤی بران، بە چەکی توندوتیژی چەکدارن.
6 May I never enter their council; may my honor not be joined to their assembly. For in their anger they killed men, and in their willfulness they hamstrung oxen. من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان، سەنگینی من یەک ناگرێتەوە لەگەڵ کۆمەڵەکەیان، چونکە لە کاتی تووڕەبوونیاندا مرۆڤیان کوشت و لە خۆشیشیاندا گایان لە پێ خست.
7 Cursed be their anger, for it is fierce, and their wrath, for it is cruel! I will divide them throughout Jacob and scatter them throughout Israel. نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە، لە هەڵچوونیان کەوا سەختە. لەناو یاقوب بەشیان دەکەم و لەناو ئیسرائیل بڵاوەیان پێ دەکەم.
8 Judah, your brothers will praise you; your hand will be on the neck of your enemies; your father's sons will bow down before you. «یەهودا، براکانت ستایشی تۆ دەکەن، دەستت لەسەر پشتەملی دوژمنانت دەبێت، کوڕانی باوکیشت کڕنۆشت بۆ دەبەن.
9 Judah is a lion's cub; from the prey, my son, you have come back. He stooped down; he crouched as a lion and as a lioness—who dares rouse him? بەچکە شێرە یەهودا، لەسەر نێچیر گەڕایتەوە، کوڕی خۆم. خۆی نوشتاندەوە، خۆی مات دا، وەک شێر، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیدەستێنێت؟
10 The scepter will not depart from Judah, nor the ruler's staff from between his feet, until he comes to whom it belongs, and to him will be the obedience of the peoples. داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت، گۆچانی فەرمانکردنیش لەنێوان قاچەکانی، هەتا ئەو کەسە دێت کە خاوەنیەتی، گەلان هەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن.
11 Binding his foal to the vine and his donkey's colt to the choice vine, he has washed his garments in wine and his robes in the blood of grapes. نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و ماکەرەکەی بە باشترین لقە مێوەوە. جلەکانی لەناو شەراب دەشوات و پۆشاکەکەی لەناو خوێنی ترێ.
12 His eyes are darker than wine, and his teeth whiter than milk. چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و ددانەکانی لە شیر سپیترن.
13 Zebulun will dwell at the shore of the sea; he will become a haven for ships, and his border will be at Sidon. «زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت، دەبێتە بەندەری کەشتییەکان، سنووریشی هەتا سەیدا دەبێت.
14 Issachar is a strong donkey, crouching between the sheepfolds. «یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و لەنێوان دوو هەگبە مات بووە.
15 He saw that a resting place was good and that the land was pleasant, so he bent his shoulder to the load and became a servant at forced labor. بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و زەوییەکەی دڵگیرە، شانی دەچەمێتەوە بۆ بار و دەبێتە کۆیلەی کاری زۆرەملێ.
16 Dan will judge his people as one of the tribes of Israel. «دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات، وەک یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل.
17 Dan will be a serpent in the road, a viper by the path, that bites the horse's heels so that his rider falls backward. دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا، مارێکی ژەهراوی لەسەر ڕێڕەو، بە پاژنەی ئەسپەوە دەدات و سوارەکەی بەرەو دواوە بەردەبێتەوە.
18 I wait for your salvation, my Father. «ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم.
19 Gad—raiders will raid him, but he will raid at their heels. «چەتە پەلاماری گاد دەدەن، بەڵام ئەو دەگاتە پاژنەی پێیان و پەلاماریان دەدات.
20 Asher's food will be rich, and he will yield royal delicacies. «لە ئاشێر نانی چەور دەبێت، ئەو خواردنی چەور و بەتام دەداتە پاشایان.
21 Naphtali is a doe let loose that bears beautiful fawns. «نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و بەچکەی جوانی دەبێت.
22 Joseph is a fruitful branch, a fruitful branch by a spring; his branches run over the wall. «یوسف مێوێکی بەردارە، مێوێکی بەردارە لەسەر کانیاو، چڵەکانی بەسەر دیوارێکدا هەڵگەڕاون.
23 The archers bitterly attacked him, shot at him, and harassed him severely. تیرئەندازان دڕندانە پەلاماریان دا و ڕمیان تێگرت و هەراسانیان کرد.
24 Yet his bow remained unmoved; his arms were made agile by the hands of the Mighty One of Jacob—our Father—from there comes the Shepherd, the Stone of Israel. بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە، بازووەکانی دەستی لێزان بوون، بە دەستی توانادارەکەی یاقوب، بە ناوی شوانەکە، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل،
25 By the God of your father who will help you, by El Shaddai—the Almighty, our Father—who will bless you with blessings of heaven above, blessings of the deep that crouches beneath, blessings of the breasts and of the womb. بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات، بەهۆی هەرە بەتواناوە کە بەرەکەتدارت دەکات، بە بەرەکەتەکانی ئاسمان لە سەرەوە و بەرەکەتەکانی ئەو قووڵاییەی ماتە لە ژێرەوە، بەرەکەتەکانی هەردوو مەمک و منداڵدان.
26 The blessings of your father are mighty beyond the blessings of my ancestors, reaching to the riches of the everlasting hills. May they be on the head of Joseph, and on the brow of him who was set apart from his brothers. بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن لە بەرەکەتەکانی چیای هەتاهەتایی، لە بەخشندەیی گردە دێرینەکان. با بەسەر سەری یوسفەوە بن، بەسەر ناوچەوانی جیاکراوە لە براکانی.
27 Benjamin is a ravenous wolf, in the morning devouring the prey and at evening dividing the spoil." «بنیامین گورگێکی دڕندەیە، بەیانییان نێچیر دەخوات و ئێوارانیش دەستکەوت دابەش دەکات.»
28 All these are the twelve tribes of Israel; this is what their father said as he blessed them, each with the blessing fitting him. هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن.
29 He commanded them: "I am being gathered to my people. Bury me with my fathers in the cave in Ephron the Hittite's field, ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە،
30 in the cave in the field at Machpelah, east of Mamre in Canaan, which Abraham bought along with the field from Ephron the Hittite as a burial place. کە لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە و ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکەدا لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان.
31 There they buried Abraham and Sarah his wife; there they buried Isaac and Rebekah his wife; and there I buried Leah, ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت.
32 the field and the cave that is in it were bought from the Hittites. کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی لە حیتییەکان کڕدرابوون.»
33 Jacob finished commanding his sons, drew his feet into the bed, breathed his last, and was gathered to his people." کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]