Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 46 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 So Israel set out with all he had, came to Beersheba, and sacrificed to our Father, whom his father Isaac had worshiped. ئیتر ئیسرائیل بە هەرچییەکەوە کە هەیبوو کۆچی کرد، هاتە بیری شابەع و قوربانی بۆ خودای ئیسحاقی باوکی سەربڕی.
2 And our Father spoke to Israel in visions of the night, "Jacob, Jacob." He said, "Here I am." خودا بە شەو لە بینینێکدا بە ئیسرائیلی فەرموو: «یاقوب! یاقوب!» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.»
3 He said, "I am your Father, whom your father worshiped. Do not be afraid to go down to Egypt, for there I will make you a great nation. فەرمووی: «من خودام، خودای باوکتم. مەترسە لە چوونت بۆ میسر، چونکە لەوێ دەتکەمە نەتەوەیەکی مەزن.
4 I myself will go down with you to Egypt, and I will surely bring you back; and Joseph's own hand will close your eyes." من لەگەڵ تۆ دێمە میسر، بێگومان خۆشم دەتگەڕێنمەوە. یوسفیش دەستی خۆی دەنێتە سەر چاوەکانت.»
5 Jacob set out from Beersheba. Israel's sons carried their father Jacob, their little ones, and their wives in the wagons Pharaoh had sent for him. ئیتر یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت، کوڕەکانی ئیسرائیلیش یاقوبی باوکیان و منداڵەکانیان و ژنەکانیان هەڵگرت و سواری ئەو عەرەبانانەیان کردن کە فیرعەون بۆ هەڵگرتنی ئەو ناردبووی.
6 They took their livestock and the goods they had acquired in the land of Canaan, and came to Egypt—Jacob and all his offspring with him. هەروەها یاقوب و هەموو نەوەکانی، لەگەڵ خۆیان مەڕوماڵاتەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی لە خاکی کەنعان دەستیان کەوتبوو، هەڵگرت و هاتنە میسر.
7 His sons and grandsons, daughters and granddaughters—all his offspring he brought with him to Egypt. کوڕ و کوڕەزا و کچ و کچەزاکانی، هەموو نەوەکەی لەگەڵ خۆی هێنایە میسر.
8 These are the names of Israel's sons who came into Egypt—Jacob and his sons: Reuben, Jacob's firstborn. ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە هاتنە میسر، واتا یاقوب و نەوەکانی: ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی یاقوب.
9 The sons of Reuben: Hanoch, Pallu, Hezron, and Carmi. کوڕەکانی ڕەئوبێن: حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.
10 The sons of Simeon: Jemuel, Jamin, Ohad, Jachin, Zohar, and Shaul the son of a Canaanite woman. کوڕەکانی شیمۆن: یەموئێل، یامین، ئۆهەد، یاکین و چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو.
11 The sons of Levi: Gershon, Kohath, and Merari. کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.
12 Judah's sons: Er, Onan, Shelah, Perez, Zerah; but Er and Onan died in Canaan. Perez's sons: Hezron and Hamul. کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان، شالەح، پێرێز و زەرەح، بەڵام ئێر و ئۆنان لە خاکی کەنعان مردن. کوڕەکانی پێرێزیش ئەمانە بوون: حەسرۆن و حامول.
13 The sons of Issachar: Tola, Puvah, Iob, and Shimron. کوڕەکانی یەساخار: تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
14 The sons of Zebulun: Sered, Elon, and Jahleel. کوڕەکانی زەبولون: سەرەد، ئێلۆن و یەحلئێل.
15 These are Leah's sons, born to Jacob in Paddan-aram, with his daughter Dinah; his sons and daughters numbered thirty-three. ئەمانە کوڕەکانی لێئەن کە بۆ یاقوبی بوون لە پەدان ئارام، لەگەڵ دینەی کچیشی. هەموو کوڕ و کچەکانی سی و سێ کەس بوون.
16 The sons of Gad: Ziphion, Haggi, Shuni, Ezbon, Eri, Arodi, and Areli. کوڕەکانی گاد: چیفۆن، حەگی، شونی، ئەچبۆن، عێری، ئەرۆدی و ئەرئێلی.
17 Asher's sons: Imnah, Ishvah, Ishvi, Beriah, and their sister Serah. Beriah's sons: Heber and Malchiel. کوڕەکانی ئاشێر: یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە لەگەڵ سەرەحی خوشکیان. کوڕەکانی بەریعە: حەڤەر و مەلکیێل.
18 These are the sons of Zilpah, whom Laban gave to his daughter Leah; she bore these to Jacob—sixteen in all. ئەمانەش کوڕەکانی زیلپە بوون کە لابان دابووی بە لێئەی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب خستەوە کە شازدە کەس بوون.
19 The sons of Rachel, Jacob's wife: Joseph and Benjamin. دوو کوڕەکەی ڕاحێلی ژنی یاقوب: یوسف و بنیامین.
20 Manasseh and Ephraim were born to Joseph in Egypt by Asenath, daughter of Potiphera, priest of On. لە خاکی میسریش، مەنەشە و ئەفرایم بۆ یوسف لەدایک بوون لە ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆن.
21 The sons of Benjamin: Bela, Becher, Ashbel, Gera, Naaman, Ehi, Rosh, Muppim, Huppim, and Ard. کوڕەکانی بنیامین: بەلەع، بەکەر، ئەشبێل، گێرا، نەعمان، ئێحی، ڕۆش، موپیم، حوپیم و ئەرد.
22 These are the sons of Rachel who were born to Jacob—fourteen persons in all. ئەمانە کوڕەکانی ڕاحێلن کە بۆ یاقوبی بوون. هەموویان چواردە کەس بوون.
23 The sons of Dan: Hushim. کوڕەکەی دان: حوشیم.
24 The sons of Naphtali: Jahzeel, Guni, Jezer, and Shillem. کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم.
25 These are Bilhah's sons, whom Laban gave to his daughter Rachel; she bore these to Jacob—seven in all. ئەمانە کوڕەکانی بیلهە بوون کە لابان دابووی بە ڕاحێلی کچی. ئەویش ئەمانەی بۆ یاقوب بوو. هەموویان حەوت کەس بوون.
26 Jacob's direct descendants who came to Egypt—excluding his sons' wives—totaled sixty-six. هەموو ئەوانەی لەگەڵ یاقوب هاتنە میسر و لە پشتی ئەوەوە دەرچووبوون، جگە لە ژنانی کوڕەکانی، شەست و شەش کەس بوون.
27 Joseph had two sons born in Egypt. Jacob's household that came to Egypt numbered seventy in all. بە هەردوو کوڕەکەی یوسفەوە کە لە میسر لەدایک ببوون، سەرجەمی کەسانی ماڵی یاقوب کە هاتنە میسر، حەفتا کەس بوون.
28 Jacob sent Judah ahead to Joseph to lead the way to Goshen; they reached the land of Goshen. یاقوب یەهودای لەپێش خۆیەوە نارد بۆ لای یوسف هەتا بەرەو گۆشەن ڕێنمایی بکات. ئینجا هاتنە ناوچەی گۆشەن.
29 Joseph readied his chariot and went up to Goshen to meet his father Israel. He appeared to him, fell on his neck, and wept on his neck a long time. یوسف گالیسکەکەی خۆی بەستەوە و بەرەو گۆشەن هەڵکشا بۆ پێشوازیکردنی ئیسرائیلی باوکی. کە بینی دەستی لە ملی کرد و بۆ ماوەیەک گریا.
30 Israel said to Joseph, "Now let me die, since I've seen your face and you're still alive." ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئێستا با بمرم، لەدوای ئەوەی ڕووی تۆم بینی و زانیم هێشتا زیندوویت.»
31 Joseph told his brothers and his father's household, "I will go up and tell Pharaoh, and say to him, 'My brothers and my father's household, who were in Canaan, have come to me. ئینجا یوسف بە براکانی و ماڵی باوکی گوت: «دەچم و بە فیرعەون ڕادەگەیەنم، پێی دەڵێم: ”براکانم و ماڵی باوکم کە لە خاکی کەنعان بوون، هاتنە لام.
32 The men are shepherds, for they have been keepers of livestock; they've brought their flocks, herds, and all they have.' پیاوەکانیش شوانی مەڕن، چونکە خاوەن ماڵاتن، جا مەڕ و مانگاکانیان و هەرچییان هەیە هێناویانە.“
33 When Pharaoh calls you and says, 'What is your occupation?' ئینجا ئەگەر فیرعەون بانگی کردن و گوتی: ”کارتان چییە؟“
34 you will say, 'Your servants have raised livestock from our youth until now, we and our fathers,' so you may settle in Goshen; for every shepherd is detestable to the Egyptians." دەڵێن: ”خزمەتکارانت خاوەن ماڵاتن، لە منداڵیمانەوە هەتا ئێستا، خۆمان و باوباپیرانمان،“ بۆ ئەوەی لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ ببن، چونکە میسرییەکان قێزیان لە هەموو شوانێکی مەڕ دەبێتەوە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]