Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 31 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jacob heard Laban's sons say, "Jacob took all our father had; from what was our father's he made this wealth." یاقوب گوێی لە کوڕەکانی لابان بوو کە دەیانگوت: «هەموو ئەوەی هی باوکمان بوو یاقوب بردی و لە ڕێگەی ماڵ و سامانی باوکمانەوە ئەم هەموو سامانەی پێکەوە نا.»
2 And Jacob saw the face of Laban, and it was not toward him as before. هەروەها یاقوب بینی کە هەڵسوکەوتی لابان بەرامبەری گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە.
3 Then our Father told Jacob, "Return to your fathers' land and family; I will be with you." یەزدان بە یاقوبی فەرموو: «بگەڕێوە بۆ خاکی باوکانت و بۆ لای کەسوکارەکەت، منیش لەگەڵت دەبم.»
4 So Jacob sent and called Rachel and Leah to the field, to his flock. یاقوبیش بەدوای ڕاحێل و لێئەدا ناردی کە بێن بۆ لای بۆ ئەو لەوەڕگایەی مەڕوماڵاتەکەی لێیە.
5 He told them, "I see your father's face isn't toward me as before, but the God of my father remained with me. پێی گوتن: «دەبینم باوکتان بەرامبەر بە من گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە، بەڵام خودای باوکم لەگەڵ من بووە.
6 You know that I have served your father with all my strength. خۆتان دەزانن کە من بە هەموو توانامەوە خزمەتی باوکتانم کردووە،
7 Your father cheated me, changing my wages ten times, but our Father wouldn't let him harm me. کەچی باوکتان هەڵیخەڵەتاندم و دە جار کرێیەکەی منی گۆڕی. بەڵام خودا ڕێی پێنەدا کە خراپەم لەگەڵ بکات.
8 If he said, 'Speckled is your wage,' the whole flock bore speckled; if he said, 'Striped is your wage,' the whole flock bore striped. کاتێک دەیگوت: ”بزنە خاڵدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خاڵداریان دەبوو. بەڵام کاتێک ڕای خۆی دەگۆڕی و دەیگوت: ”بزنە خەتدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خەتداریان دەبوو.
9 So our Father has taken away your father's livestock and given it to me. خودا مەڕوماڵاتی باوکتانی برد و دایە من.
10 I looked up in a dream during the flock's mating season and saw the male goats mounting them were streaked, speckled, and spotted. «لە کاتی پەڕینی ئاژەڵەکاندا خەونێکم دیت کە تێیدا چاوم هەڵبڕی و بینیم کە ئەو تەگانەی کە لە بزنەکان دەپەڕن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن.
11 The messenger of the Father said to me in a dream, 'Jacob,' and I said, 'Here I am.' فریشتەی خوداش لە خەونەکە پێی فەرمووم: ”یاقوب.“ منیش گوتم: ”ئەوەتام.“
12 He said, 'Look up and see: all the male goats mating with the flock are streaked, spotted, speckled—for I've seen all Laban is doing to you. ئەویش فەرمووی: ”چاو هەڵبڕە و بڕوانە، وا هەموو ئەو تەگانەی لەگەڵ بزنەکان جووت دەبن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن. هەموو ئەوەم بینیوە کە لابان بە تۆی کردووە.
13 I am the Father of Bethel, where you anointed a pillar and vowed to me. Now get up, leave this land, and return to your kindred's land.'" من خودای بێت‌ئێلم، ئەو شوێنەی تێیدا بەردێکت بە ستوونی ڕاگیر کرد و زەیتت بەسەریدا کرد، لەوێ نەزرت بۆ کردم. ئێستاش هەستە و لەم خاکە بڕۆ دەرەوە و بگەڕێوە بۆ خاکی لەدایکبوونەکەت.“»
14 Rachel and Leah answered, "Do we still have any share or inheritance in our father's house? ئینجا ڕاحێل و لێئە وەڵامیان دایەوە و پێیان گوت: «ئایا لە ماڵی باوکمان بەش و میراتمان هەیە؟
15 Doesn't he count us as foreigners? He sold us and has completely consumed our money too. مەگەر لای ئەو بە بێگانە دانەنراوین؟ نە تەنها ئێمەی فرۆشت، بەڵکو ئەو پارەیەشی خوارد کە پێمان درابوو.
16 Everything our Father took from Laban is ours and our children's. Now do all our Father told you." هەموو ئەو سامانەی خودا لە باوکمانی برد بۆ ئێمە و منداڵەکانمانە. ئێستاش هەرچی خودا پێی فەرموویت بیکە.»
17 So Jacob arose and set his sons and his wives on the camels. ئیتر یاقوب هەستا و منداڵەکانی و ژنەکانی سواری وشترەکان کرد.
18 He took all his livestock and all his property he had acquired, the livestock acquired in Paddan-aram, to go to Isaac his father in the land of Canaan. هەموو مەڕوماڵات و ئەو شتانەی لە پەدان ئارام دەستی کەوتبوو دایە پێش خۆی و بەرەو خاکی کەنعان بۆ لای ئیسحاقی باوکی کەوتە ڕێ.
19 Laban went to shear his sheep, and Rachel stole her father's household gods. کاتێک لابان بۆ بڕینەوەی مەڕەکانی چووبوو، ڕاحێل بتەکانی باوکی دزی.
20 And Jacob deceived Laban the Aramean by not telling him that he was fleeing. هەروەها یاقوبیش لابانی ئارامی هەڵخەڵەتاند، چونکە پێی ڕانەگەیاند کە ڕادەکات.
21 He fled with all he had, rose, crossed the Euphrates, and set his face toward Gilead's hill country. ئیتر بە هەموو ئەو شتانەوە کە هەیبوو هەڵات، لە ڕووباری فورات پەڕییەوە و ڕووی کردە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد.
22 On the third day Laban was told that Jacob had fled. ڕۆژی سێیەم بە لابان ڕاگەیەنرا کە یاقوب هەڵاتووە.
23 He took his relatives, chased him seven days, and caught him in Gilead's hill country. ئەویش پیاوەکانی لەگەڵ خۆی برد و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دوای کەوت، هەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد پێی گەیشتەوە.
24 But our Father came to Laban the Aramean in a night dream and said, "Guard against speaking with Jacob, good or bad." خودا لە شەودا هاتە خەونی لابانی ئارامی و پێی گوت: «وریا بە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.»
25 Laban caught Jacob, who had pitched his tent in the hills; Laban and his relatives pitched against him in Gilead's hills. کاتێک لابان گەیشتە یاقوب، یاقوب لە چیاکە چادرەکەی هەڵدابوو، لابانیش لەگەڵ پیاوەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد چادریان هەڵدا.
26 Laban said to Jacob, "What have you done? You tricked me and drove my daughters like war captives. لابان بە یاقوبی گوت: «ئەمە چییە کردووتە؟ هەڵتخەڵەتاندووم و کچەکانی منیشت وەک ڕاپێچکراو داوەتە پێش خۆت.
27 Why sneak off and deceive me, not telling me? I'd have sent you off with joy, songs, tambourine, lyre. بۆچی بەدزییەوە ڕاتکرد و هەڵتخەڵەتاندم؟ بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە بۆ ئەوەی بە شادی و گۆرانییەوە، بە دەف و بە قیسارەوە بەڕێت بکەم؟
28 Why didn't you let me kiss my sons and daughters goodbye? Now you've acted foolishly. تەنانەت ڕێگات پێنەدام کە نەوە و کچەکانم ماچ بکەم. تۆ ڕەفتارێکی گێلانەت کرد.
29 I have power to harm you, but your father's God told me last night: 'Watch yourself—say nothing to Jacob, good or bad.' لە دەسەڵاتمدایە خراپتان پێ بکەم، بەڵام خودای باوکتان دوێنێ پێی گوتم: ”وریابە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.“
30 Now you've truly gone because you longed greatly for your father's house—so why steal my gods?" ئێستاش وا ڕۆیشتی، چونکە تامەزرۆی ماڵی باوکتی، بەڵام بۆچی بتەکانی منت دزی؟»
31 Jacob answered Laban, "I was afraid, for I thought you'd seize your daughters from me. یاقوبیش وەڵامی دایەوە و بە لابانی گوت: «ترسام نەوەک بە زۆرەملێ کچەکانتم لێ بستێنیتەوە.
32 Whoever you find with your gods dies. Point out what's yours before our relatives, take it." Jacob didn't know Rachel had stolen them. بەڵام ئەوەی کە بتەکانتی لەلا دەبینیتەوە، نابێت بژیێت. لەبەردەم کەسوکاریشماندا ببینە چی تۆم لەلایە، بیبە بۆ خۆت.» بەڵام یاقوب نەیدەزانی کە ڕاحێل بتەکانی دزیوە.
33 Laban searched Jacob's tent, Leah's tent, and the two servants' tent, found nothing, left Leah's, and entered Rachel's tent. ئیتر لابان چووە ناو هەر یەک لە چادرەکانی یاقوب و لێئە و هەردوو کەنیزەکەوە، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە. ئینجا لە چادرەکەی لێئە هاتە دەرەوە و چووە ناو چادرەکەی ڕاحێل.
34 Rachel had taken the household idols, put them in the camel's saddle, and sat on them. Laban searched the whole tent but found nothing. ڕاحێل بتەکانی بردبوو و خستبوویە ناو کورتانی وشترەکەوە و لەسەریان دانیشتبوو. لابان بە تەواوی ناو چادرەکەی پشکنی، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە.
35 She told her father, "Don't be angry, my lord—I can't rise for you; I'm on my period." He searched but never found the household gods. ڕاحێل بە باوکی گوت: «گەورەم، تووڕە مەبە کە ناتوانم لەبەردەمت هەستم، چونکە خوێنلێچوونی ژنان و سووڕی مانگانەم هەیە.» ئەویش پشکنینی خۆی کرد، بەڵام بتەکانی نەدۆزییەوە.
36 Jacob got angry and quarreled with Laban. Jacob answered Laban, "What's my crime? What's my sin, that you've chased me down? یاقوب تووڕە بوو، بۆیە بەگژ لاباندا چوو و پێی گوت: «تاوانم چییە؟ چ گوناهێکم کردووە کە ئاوا گڕت گرت و بەدوامدا هاتیت؟
37 You've searched all my goods—what did you find from your household? Put it here before my relatives and yours; let them decide between us both. ئەوا هەموو شتەکانم گەڕایت، چ شتێکی ماڵەکەی خۆتت تێدا دۆزییەوە؟ ئا لێرە بیخەرە بەردەم پیاوەکانم و پیاوەکانت، با ئەوان دادوەری نێوان هەردووکمان بکەن.
38 Twenty years I've been with you: your ewes and female goats haven't miscarried, and I haven't eaten rams from your flock. «ئەوە بیست ساڵە من لەگەڵ تۆم، نە مەڕەکانت بەریان خست، نە بزنەکانیشت، نە منیش لە بەرانی مێگەلەکەی تۆم خوارد.
39 Torn animals I never brought to you; I bore the loss myself. You demanded it from my hand, stolen by day, stolen by night. ئەوانەی دەبوونە نێچیری ئاژەڵ بۆم نەدەهێنایتەوە، بەڵکو لەسەر من دەکەوتن. لە منت داوا دەکردەوە، ئەگەر بە ڕۆژ بدزرابوونایە یان بە شەو.
40 There I was: by day heat consumed me, and cold by night, and sleep fled from my eyes. بە ڕۆژ گەرما دەیخواردم و بە شەویش سەرما. خەویش لە چاوم بڕابوو.
41 Twenty years in your house—fourteen serving for your two daughters, six for your flock—and you changed my wages ten times. ئەوا بیست ساڵە لە ماڵەکەی تۆم، چواردە ساڵ لەبری دوو کچەکەت خزمەتم بۆ کردیت و شەش ساڵیش لەبری مەڕەکانت، دە جاریش کرێیەکەی منت گۆڕی.
42 Had the God of my father, the God of Abraham, and the Fear of Isaac not been with me, you'd surely have sent me away empty-handed now. Our Father saw my suffering and my hands' labor, and warned you last night." ئەگەر خوداکەی باوکم، خودای ئیبراهیم و ئەوەی ئیسحاق لێی دەترسا لەگەڵ من نەبووایە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بە دەستی بەتاڵ بەڕێت دەکردم. بەڵام خودا ڕوانییە ڕەنجکێشیم و ماندووبوونی دەستم، دوێنێ شەو سەرزەنشتی کردیت.»
43 Laban answered Jacob, "The daughters are mine, the children are mine, the flocks are mine—everything you see is mine. But what can I do today for my daughters, or for the children they bore? لابانیش وەڵامی یاقوبی دایەوە و گوتی: «کچەکان کچی خۆمن و منداڵەکانیشیان منداڵی خۆمن، مەڕەکانیش مەڕی خۆمن، هەرچییەکیش تۆ دەیبینیت هی منە. بەڵام ئەمڕۆ چی بکەم لە کچەکانم و لەو منداڵانەی بوویانە؟
44 Come, let's make a covenant, you and I; let it be a witness between you and me." ئێستاش وەرە با من و تۆ پەیمانێک ببەستین تاکو ببێتە شایەتییەک لەنێوانماندا.»
45 So Jacob took a stone and set it up as a pillar. یاقوبیش بەردێکی هێنا و بە ستوونی داینا.
46 Jacob told his kin, "Gather stones." They took stones, piled a heap, and ate there by the heap. ئینجا یاقوب بە پیاوەکانی خۆی گوت: «بەرد کۆبکەنەوە.» ئەوانیش بەردیان هێنا و کەڵەکەیان کرد و لە تەنیشت کەڵەکە بەردەکە نانیان خوارد.
47 Laban called it Jegar-sahadutha, but Jacob called it Galeed. لابان ئەوێی ناو نا «یەگەر ساهەدوتا»، یاقوبیش ناوی لێنا گەلعید.
48 Laban said, "This heap is a witness between you and me today." Therefore he named it Galeed, لابان گوتی: «ئەمڕۆ ئەم کۆمەڵە بەردە شایەتی نێوان من و تۆن.» بۆیە ناونرا گەلعید.
49 and Mizpah, for he said, "God watch between me and you when we're apart. هەروەها ناویش نرا میچپا، چونکە لابان گوتی: «با یەزدان چاودێری نێوان من و تۆ بکات، کاتێک لەبەرچاوی یەکتر ون دەبین.
50 If you mistreat my daughters or take wives besides them, though no one else is here, God witnesses between you and me." ئەگەر بەدڕەفتاری لەگەڵ کچەکانم بکەیت یان ژنیان بەسەربهێنیت، هەرچەندە کەسمان لەگەڵ نییە، بەڵام خودا شایەتی نێوان من و تۆیە.»
51 Laban said to Jacob, "Look at this heap and this pillar I've set between you and me. هەروەها لابان بە یاقوبی گوت: «تەماشای ئەم کۆمەڵە بەرد و ستوونە بکە کە لەنێوان خۆم و خۆت دامنا.
52 This mound witnesses, this pillar witnesses: I won't cross this mound to you, and you won't cross this mound and pillar to me, for harm. ئەم کەڵەکە بەرد و ستوونە شایەتن کە من لەم کەڵەکە بەردە تێناپەڕم بۆ ئەوەی خراپەت لەگەڵ بکەم، تۆش لەم کەڵەکە بەرد و ستوونە تێناپەڕیت بۆ ئەوەی خراپەم لەگەڵ بکەیت.
53 God of Abraham and God of Nahor, the God of their father, judge between us." So Jacob swore by the Fear of his father Isaac. با خودای ئیبراهیم و ناحۆر و باوکیان دادوەری لەنێوانمان بکات.» ئیتر یاقوب بە ناوی ئەو خودایە سوێندی خوارد کە ئیسحاقی باوکی لێی دەترسا.
54 Jacob sacrificed on the mountain, called his relatives to eat bread; they ate bread and spent the night on the mountain. ئینجا یاقوب لەو ناوچە شاخاوییەدا قوربانی سەربڕی و کەسوکاری بانگهێشتی نانخواردن کرد. ئەوانیش نانیان خوارد و لە کێوەکە شەویان بەسەربرد.
55 Laban rose early, kissed his grandchildren and daughters, blessed them, left, and returned home. لابان بەرەبەیان لە خەو هەستا و کچەزاکانی و کچەکانی ماچکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کردن. ئیتر لابان بەرەو شوێنی خۆی گەڕایەوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]