Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 30 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When Rachel saw that she bore Jacob no children, Rachel envied her sister. She said to Jacob, "Give me children, or I will die!" کاتێک ڕاحێل بینی هیچ منداڵێکی بۆ یاقوب نەبوو، بەغیلی بە خوشکەکەی خۆی برد، بە یاقوبی گوت: «منداڵم پێبدە، ئەگینا دەمرم!»
2 Jacob was furious with Rachel. He said, "Am I in our Father's place, who has withheld from you the fruit of the womb?" یاقوب لە ڕاحێل تووڕە بوو و گوتی: «ئایا من لە جێی خودام کە لە بەرهەمی سک بێبەشی کردوویت؟»
3 She said, "Here is my servant Bilhah. Go in to her, that she may bear children for me, and through her I too may build a family." ئەویش گوتی: «ئەوەتا بیلهەی کەنیزەم. سەرجێیی لەگەڵ بکە هەتا لەسەر چۆکم منداڵی ببێت، ئیتر لەوەوە منیش کوڕم دەبێت.»
4 So she gave him Bilhah her servant as a wife, and Jacob was intimate with her. جا بیلهەی کەنیزەی خۆی دایێ تاکو ببێتە ژنی. یاقوبیش سەرجێیی لەگەڵی کرد.
5 Bilhah conceived and bore Jacob a son. بیلهەش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بۆ یاقوب بوو.
6 Then Rachel said, "Our Father has judged me; he has also heard my voice and given me a son." Therefore she named him Dan. ڕاحێل گوتی: «خودا پشتگیری کردم و گوێی لە داواکەم گرت، هەروەها گوێی لە دەنگم بوو و کوڕێکی پێدام.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا دان.
7 Bilhah, Rachel's servant, conceived again and bore Jacob a second son. دیسان بیلهە، کەنیزەکەی ڕاحێل سکی کرد و کوڕی دووەمی بۆ یاقوب بوو.
8 Rachel said, "I have wrestled fiercely with my sister, and I have won." So she named him Naphtali. ئینجا ڕاحێل گوتی: «بە زۆرانبازی خودا، زۆرانبازیم لەگەڵ خوشکەکەم کرد و بردیشمەوە.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا نەفتالی.
9 When Leah saw that she had stopped bearing children, she took Zilpah her servant and gave her to Jacob as a wife. کاتێک لێئە بینی وا لە سککردن وەستاوە، پەلی زیلپەی کەنیزەکەی خۆی گرت و دایە یاقوب هەتا ببێتە ژنی.
10 Then Leah's servant Zilpah bore Jacob a son. زیلپەی کەنیزەی لێئە کوڕێکی بۆ یاقوب بوو.
11 Leah said, "Good fortune!" So she named him Gad. لێئە گوتی: «بەختێکی باش!» ئیتر ناوی لێنا گاد.
12 Leah's servant Zilpah bore Jacob a second son. زیلپەی کەنیزەی لێئە کوڕی دووەمی بۆ یاقوب بوو.
13 Leah said, "How happy I am! For women will call me happy." So she named him Asher. لێئەش گوتی: «خۆزگە بە من دەخوازرێت! لەبەر ئەوەی کچان خۆزگەم پێ دەخوازن.» ئیتر ناوی لێنا ئاشێر.
14 In the days of wheat harvest Reuben went out and found mandrakes in the field and brought them to his mother Leah. Then Rachel said to Leah, "Please give me some of your son's mandrakes." لە ڕۆژانی دروێنەی گەنمدا، ڕەئوبێن چوو هەندێک گیائادەمەی لە کێڵگە بینییەوە و بۆ لێئەی دایکی هێنایەوە. ڕاحێلیش بە لێئەی گوت: «هەندێک لە گیائادەمەی کوڕەکەتم بدەرێ.»
15 But Leah replied, "Wasn't it enough to take my husband? Now you'd take my son's mandrakes too?" Rachel said, "Fine—he can sleep with you tonight for your son's mandrakes." بەڵام لێئە گوتی: «ئایا بە لاتەوە کەمە مێردەکەت بردووم؟ ئایا گیائادەمەی کوڕەکەشم دەبەیت؟» ڕاحێلیش گوتی: «دەی باشە با لە جیاتی گیائادەمەی کوڕەکەت ئەمشەو لەلای تۆ بێت.»
16 When Jacob came from the field in the evening, Leah went out to meet him and said, "You must sleep with me, for I have indeed hired you with my son's mandrakes." So he was intimate with her that night. کاتێک یاقوب دەمەو ئێوارە لە کێڵگە گەڕایەوە، لێئە بۆ پێشوازیکردنی چووە دەرەوە و گوتی: «دەبێت ئەمشەو بێیتە لای من، چونکە بە گیائادەمەی کوڕەکەم بە کرێم گرتوویت.» ئەویش ئەو شەوە سەرجێیی لەگەڵی کرد.
17 And our Father listened to Leah, and she conceived and bore Jacob a fifth son. خودا گوێی لە لێئە بوو، ئیتر سکی پڕ بوو، کوڕی پێنجەمی بۆ یاقوب بوو.
18 Leah said, "Our Father has given me my wages because I gave my servant to my husband." So she named him Issachar. ئینجا لێئە گوتی: «خودا پاداشتی ئەوەی دامەوە کە کەنیزەکەی خۆمم دایە پیاوەکەم.» ئیتر ناوی لێنا یەساخار.
19 Leah conceived again and bore Jacob a sixth son. دیسان لێئە سکی کرد و کوڕی شەشەمینی بۆ یاقوب بوو.
20 Then Leah said, "Our Father has endowed me with a good gift. Now my husband will honor me, because I have borne him six sons." So she named him Zebulun. ئینجا لێئە گوتی: «خودا خەڵاتێکی باشی کردم. ئێستا مێردەکەم ڕێزم لێ دەگرێت، چونکە شەش کوڕم بۆی بوو.» ناوی لە کوڕەکەش نا زەبولون.
21 Afterward she bore a daughter and named her Dinah. دوای ئەمە کچێکیشی بوو، ناوی لێنا دینە.
22 Then our Father remembered Rachel; he listened to her and opened her womb. خودا ڕاحێلی هاتەوە یاد؛ گوێی لێ گرت و منداڵدانی کردەوە.
23 She conceived and bore a son, and said, "Our Father has taken away my disgrace." ئیتر سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و گوتی: «خودا سووکایەتییەکەی لەسەر لابردم.»
24 She named him Joseph, saying, "May our Father add to me another son." ناوی لێنا یوسف، چونکە گوتی: «یەزدان کوڕێکی دیکەشم بۆ زیاد دەکات.»
25 As soon as Rachel had borne Joseph, Jacob said to Laban, "Let me go back to my own home and country. لەدوای ئەوەی ڕاحێل یوسفی بوو، یاقوب بە لابانی گوت: «بمنێرەوە و دەگەڕێمەوە شوێن و زەوی خۆم.
26 Give me my wives and my children for whom I have served you, and let me go. You know the service I have given you." ژنەکانم و منداڵەکانیشم بدە دەستم کە لە پێناویاندا خزمەتم کردوویت، ئیتر دەڕۆم. خۆشت دەزانیت چەندە خزمەتم کردوویت.»
27 But Laban said to him, "If I have found favor in your eyes—I have learned by divination that God has blessed me because of you." بەڵام لابان پێی گوت: «خۆزگە پەسەند دەبووم لەبەرچاوت. فاڵم گرتووەتەوە کە یەزدان لەبەر تۆ بەرەکەتداری کردووم.»
28 He said, "Name your wages, and I will give it." ئینجا گوتی: «کرێی خۆتم بۆ دیاری بکە تاکو پێت بدەم.»
29 Jacob said to him, "You yourself know how I have served you, and how well your livestock has done under my care. یاقوبیش پێی گوت: «تۆ خۆت دەزانیت چۆن خزمەتم کردوویت و مەڕوماڵاتەکەت لەلای من چۆن بووە،
30 For you had little before I came, and it has increased greatly; our Father has blessed you wherever I turned. But now, when will I provide for my own household also?" چونکە پێش هاتنی من ئەوەی هەتبوو کەم بوو، بەڵام دوای هاتنم زۆر زیادی کرد و یەزدانیش بەرەکەتداری کردیت. بەڵام ئێستا کەی کار بۆ ماڵەکەی خۆشم بکەم؟»
31 He asked, "What should I give you?" Jacob replied, "Give me nothing. If you'll do this one thing for me, I'll go back to grazing and guarding your flock. ئەویش گوتی: «چیت بدەمێ؟» یاقوبیش گوتی: «هیچم مەدەرێ، بەڵام ئەگەر تەنها ئەم کارەم لەگەڵ بکەیت، ئەوا سەرلەنوێ شوانی و پاسەوانی مەڕەکانت دەکەم.
32 Let me pass through all your flock today, removing from it every speckled and spotted sheep and every black lamb, and the spotted and speckled among the goats, and that will be my wages. ئەمڕۆ لێمگەڕێ بەناو هەموو مێگەلەکانتدا تێپەڕم، هەرچی مەڕ و بزنی خاڵدار و بەڵەک و هەرچی بەرخی ڕەش لەناویاندا هەیە جیای دەکەمەوە. ئەوانە کرێیەکەی من دەبن.
33 So my honesty will testify for me later, when you come to look into my wages. Every one that is not speckled and spotted among the goats and black among the lambs, if found with me, will be counted stolen." سبەینێش ڕاستودروستی من دەسەلمێنێت، کاتێک بۆ کرێیەکەم دێمە پێشت، هەرچی خاڵدار و بەڵەک نەبێت لەناو بزنەکان و ڕەش نەبێت لەناو بەرخەکان، لەلای من بە دزراو دادەنرێت.»
34 Laban said, "Good! Let it be as you have said." لابانیش گوتی: «باشە، تۆ چۆن دەڵێیت، با وابێت.»
35 That day Laban removed the striped and spotted male goats, all the speckled and spotted female goats—each with white on it—and every dark lamb, handing them to his sons. هەر هەمان ڕۆژ هەموو تەگە خەتدار و بەڵەکەکان و هەموو بزنە خاڵدار و بەڵەکەکانی جیا کردەوە، هەموو ئەوانەی سپیێتییان تێدا هەبوو، لەگەڵ هەموو ڕەشەکان لەنێوان بەرخەکان دایە دەست کوڕەکانی.
36 He set a distance of three days' journey between himself and Jacob, and Jacob pastured the rest of Laban's flock. ئینجا ماوەی سێ ڕۆژە ڕێی خستە نێوان خۆی و یاقوبەوە، لە کاتێکدا یاقوب چاودێری مەڕەکانی دیکەی لابانی دەکرد.
37 Then Jacob took fresh branches from poplar, almond, and plane trees, and peeled white streaks in them, exposing the white of the wood. یاقوب چڵی سەوزی لە دار بی و بادەم و چنار هێنا و لە شوێنی هێڵەکان توێکڵەکانیانی پاک کرد و سپیێتییەکەی ژێریانی دەرخست و خەتی سپی لەسەر کێشان.
38 He placed the peeled branches in the watering troughs in front of the flocks—the places where they came to drink. And since they bred when they came to drink, ئینجا چڵە دارە پاککراوەکانی لەناو ئاخوڕەکانی ئاو خواردنەوە دانا، بە جۆرێک کە کاتێک مەڕەکان بۆ ئاو خواردنەوە دەهاتن، ڕێک لەبەردەمیدا بوو، ئەمەش بۆ ئەوە بوو هەتا لە کاتی هاتنیان بۆ ئاو خواردنەوە بە بەران بێن،
39 the flocks bred in front of the sticks and so brought forth striped, speckled, and spotted young. مەڕەکان لەلای چڵەکان بەرانیان گرت و بەرخی خەتدار و خاڵدار و بەڵەکیان بوو.
40 Jacob separated the lambs and turned the flock to face the striped animals and all the black ones in Laban's flock. He kept his own flocks apart and did not mix them with Laban's flock. ئینجا یاقوب بەرخەکانی جیا کردەوە، بەڵام ڕووی مەڕەکانی خۆی لە مەڕە خەتدار و ڕەشەکانی لابان کرد. بەم شێوە بۆ خۆی مێگەلی دانا و لەگەڵ مەڕەکانی لابان داینەنان.
41 Whenever the stronger animals were breeding, Jacob would place the branches in the troughs in sight of the flock, so they would breed among the branches, هەر کاتێک مەڕە بەهێزەکان دەهاتنە ئەوەی بەران بگرن، یاقوب لەپێش چاویان چڵە دارەکانی لەناو حەوزەکان دادەنا بۆ ئەوەی لەناو چڵە دارەکاندا بەران بگرن.
42 but for the weaker animals he would not lay them there. So the weaker animals went to Laban, and the stronger ones to Jacob. بەڵام کاتێک مەڕەکان لاواز دەبوون چڵە دارەکانی دانەدەنا. بەو شێوەیە لاوازەکان بۆ لابان بوون و بەهێزەکانیش بۆ یاقوب.
43 So the man became exceedingly rich and had large flocks, female servants and male servants, and camels and donkeys. ئینجا پیاوەکە تەواو دەوڵەمەند بوو. بووە خاوەنی مەڕێکی زۆر، لەگەڵ کەنیزە و خزمەتکار و وشتر و گوێدرێژ.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]