Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Genesis 25 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Abraham married another wife, whose name was Keturah. ئیبراهیم ژنێکی دیکەی هێنا کە ناوی قەتورە بوو.
2 She gave birth to Zimran, Jokshan, Medan, Midian, Ishbak, and Shuah. لەویش زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەحی بوو.
3 Jokshan fathered Sheba and Dedan. The sons of Dedan were the Asshurites, the Letushites, and the Leummites. یۆقشان باوکی شەبا و دیدان بوو. وەچەکانی دیدانیش، ئەشووری و لەتوشی و لەئومییەکان بوون.
4 Midian's sons: Ephah, Epher, Hanoch, Abida, and Eldaah—all sons of Keturah. کوڕەکانی میدیانیش عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.
5 Abraham gave all that he had to Isaac. ئیبراهیم هەرچی ماڵوموڵکی هەبوو دایە ئیسحاق،
6 Abraham gave gifts to the sons of his concubines, then sent them away from his son Isaac while he was still alive, eastward to the east country. بەڵام کاتێک هێشتا لە ژیاندا بوو، دیاری بەو کوڕانەی دا کە لە کەنیزەکانی بوون و بەرەو خاکی ڕۆژهەڵات ناردنی، دوور لە ئیسحاقی کوڕی.
7 Abraham lived 175 years in all. ئیبراهیم سەد و حەفتا و پێنج ساڵ ژیا.
8 Abraham breathed his last, dying at a good old age, an old man full of years, and joined his people. ئینجا ئیبراهیم لە تەمەنێکی باشی پیریدا، دواهەناسەی دا و مرد، پیرەمێردێکی تێر لە ژیان خواردوو، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.
9 His sons Isaac and Ishmael buried him in the cave of Machpelah, in Ephron son of Zohar the Hittite's field near Mamre. هەردوو کوڕەکەشی، ئیسحاق و ئیسماعیل، باوکیان لە ئەشکەوتەکەی مەخپێلە کە بەرامبەر مەمرێیە و لە کێڵگەکەی عەفرۆنی کوڕی چۆحەری حیتیدایە، بە خاک سپارد.
10 The field that Abraham had bought from the Hittites. There Abraham was buried, with Sarah his wife. ئیبراهیم ئەو کێڵگەیەی لە حیتییەکان کڕیبوو. لەوێ ئیبراهیم لەگەڵ سارای ژنی بە خاک سپێردرا.
11 After the death of Abraham, our Father blessed his son Isaac. And Isaac settled near Beer-lahai-roi. دوای مردنی ئیبراهیم، خودا ئیسحاقی کوڕی بەرەکەتدار کرد. ئیسحاقیش لەلای بیری لەحەی ڕۆئییەوە نیشتەجێ بوو.
12 This is the family record of Ishmael, Abraham's son, whom Hagar the Egyptian, Sarah's servant, bore to Abraham. ئەمانەش نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن کە هاجەری میسری، کەنیزەکەی سارا، بۆ ئیبراهیمی بوو.
13 These are the names of Ishmael's sons, by name, in birth order: Nebaioth, Ishmael's firstborn, then Kedar, Adbeel, Mibsam, ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسماعیلن، ناویان بەپێی لەدایکبوونیان: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،
14 Mishma, Dumah, Massa, میشماع، دوما، مەسسا،
15 Hadad, Tema, Jetur, Naphish, and Kedemah. حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما.
16 These are Ishmael's sons, these their names by their villages and encampments—twelve princes according to their tribes. ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون، هەروەها ناوی دوازدە میرە خێڵەکییەکەن بەپێی هەوار و خێوەتگاکانیان.
17 Ishmael lived 137 years, then breathed his last, died, and joined his people. ئیسماعیل سەد و سی و حەوت ساڵ ژیا، ئینجا دواهەناسەی دا و مرد و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی.
18 They settled from Havilah to Shur, east of Egypt toward Assyria; Ishmael lived in hostility toward all his relatives. نەوەکانی ئیسماعیل لە حەڤیلاوە هەتا شوور نیشتەجێ بوون، لە نزیک سنووری میسر لەسەر ڕێگای ئەشوور. ئەوان دژی هەموو براکانیان بوون.
19 This is the family line of Isaac, Abraham's son: Abraham fathered Isaac. ئەمانەش نەوەکانی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمن. ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.
20 Isaac was forty years old when he married Rebekah, daughter of Bethuel the Aramean of Paddan-aram, sister of Laban the Aramean. ئیسحاق تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک ڕڤقەی کچی بتوئێلی ئارامی کە خوشکی لابانی ئارامی بوو لە پەدان ئارامەوە هێنای تاکو ببێتە ژنی.
21 Isaac prayed to our Father for his wife, since she was barren; our Father granted it, and his wife Rebekah conceived. ئیسحاق لە پێناو ژنەکەی لە یەزدان پاڕایەوە، چونکە نەزۆک بوو. یەزدانیش وەڵامی دایەوە و ڕڤقەی ژنی سکپڕ بوو.
22 But the children struggled together within her, and she said, "If this is how it is, why is this happening to me?" So she went to ask our Father. هەردوو کوڕەکە لە سکیدا ململانێی یەکتریان دەکرد، ئەویش گوتی: «بۆچی ئەمە لە من ڕوودەدات؟» ئیتر چوو هەتا پرسیار لە یەزدان بکات.
23 And our Father said to her: "Two nations are in your womb; two peoples from within you will be divided: one will be stronger than the other, and the older will serve the younger." یەزدانیش پێی فەرموو: «دوو نەتەوە لە منداڵدانتن، دوو گەل لە هەناوتەوە لە یەک جیا دەبنەوە، گەلێکیان لە گەلەکەی دیکە بەهێزتر دەبێت، گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.»
24 When the time came for her to give birth, there were twins in her womb! کە ڕۆژانی خۆی تەواو کرد و هاتە سەر منداڵبوون، بێگومان دووانەیەک لە منداڵدانی بوو.
25 The first came out red, his whole body like a hairy garment; so they named him Esau. ئەوەیان کە یەکەم جار لەدایک بوو سوور بوو، هەموو لەشی وەک کەوڵێکی تووکن وابوو، بۆیە ناویان لێنا عیسۆ.
26 Then his brother came out, with his hand grasping Esau's heel, so he was named Jacob. Isaac was sixty years old when she bore them. دوای ئەم براکەی لەدایک بوو، کە بە دەستی پاژنە پێی عیسۆی گرتبوو، بۆیە ناویان لێنا یاقوب. ئیسحاق لە تەمەنی شەست ساڵیدا بوو کاتێک ڕڤقە ئەمانی بوو.
27 The boys grew up. Esau became a skilled hunter, a man of the field; Jacob was quiet, living in tents. هەردوو کوڕەکە گەورە بوون. عیسۆ بووە ڕاوکەرێکی شارەزا و پیاوی دەشتودەر، بەڵام یاقوب پیاوێکی لەسەرخۆ و چادرنشین بوو.
28 Isaac loved Esau, because he had a taste for wild game, but Rebekah loved Jacob. ئیسحاق عیسۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە حەزی لە گۆشتی نێچیر بوو، بەڵام ڕڤقە یاقوبی زیاتر خۆشدەویست.
29 Jacob was cooking stew when Esau came in from the field, and he was famished. ڕۆژێک یاقوب چێشتی لێدەنا، عیسۆ لە دەشتودەر هاتەوە و پەکی کەوتبوو.
30 Esau said to Jacob, "Let me gulp down this red stew—I'm famished!" That's why he was named Edom. عیسۆ بە یاقوبی گوت: «هەندێکم لەو چێشتە سوورە بدەرێ! پەکم کەوتووە.» لەبەر ئەمەیە ناوی لێنرا ئەدۆم.
31 Jacob said, "Sell me your birthright now." یاقوبیش گوتی: «تۆش ئەمڕۆ نۆبەرایەتییەکەی خۆتم پێ بفرۆشە.»
32 Esau said, "Look, I am about to die; what good is a birthright to me?" عیسۆ گوتی: «من وا خەریکە دەمرم، ئیتر نۆبەرایەتیم بۆ چییە؟»
33 Jacob said, "Swear to me first." So he swore to him and sold his birthright to Jacob. بەڵام یاقوب گوتی: «ئادەی ئەمڕۆ سوێندم بۆ بخۆ.» ئەویش سوێندی بۆ خوارد و نۆبەرایەتییەکەی خۆی فرۆشتە یاقوب.
34 Jacob gave Esau bread and lentil stew; he ate, drank, got up, and left—Esau despised his birthright. ئینجا یاقوب نان و نیسکی دایە عیسۆ. ئیتر عیسۆ خواردی و خواردیەوە، پاشان هەستا و ڕۆیشت. بەو شێوەیە عیسۆ سووکایەتی بە نۆبەرایەتی کرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]