1Now Abraham was old, well advanced in years, and our Father had blessed Abraham in everything.OKSSئیبراهیم پیر بوو و چووە ساڵەوە. یەزدانیش ئیبراهیمی لە هەموو شتێکدا بەرەکەتدار کرد.
2Abraham said to his oldest servant, who managed all he owned, "Please put your hand under my thigh,OKSSئینجا ئیبراهیم بە خزمەتکاری گەورەی ماڵەکەی گوت کە هەموو شتێکی ئەوی لەژێر دەستدا بوو: «دەست بخەرە ژێر ڕانم.
3I will have you swear by the Father of heaven and earth, not to take a wife for my son from the Canaanites' daughters, among whom I live,OKSSسوێندت دەدەم بە یەزدان، خودای ئاسمان و خودای زەوی، کە هیچ ژنێک لە کچانی کەنعانییەکان بۆ کوڕەکەم ناخوازیت، کە خۆم نیشتەجێی نێوانیانم.
4but go to my country and relatives, and get a wife for my son Isaac."OKSSبەڵکو دەچیتە خاکەکەم بۆ لای کەسوکارەکەم و لەوێ ژنێک بۆ ئیسحاقی کوڕم دەهێنیت.»
5The servant asked him, "What if the woman won't follow me to this land? Must I take your son back to the land you left?"OKSSخزمەتکارەکەش پێی گوت: «ئەی ئەگەر ئافرەتەکە نەیویست دوام بکەوێت بۆ ئەم زەوییە؟ ئایا کوڕەکەت بگەڕێنمەوە ئەو خاکەی لێوەی هاتوویت؟»
6Abraham said to him, "See to it that you do not take my son back there.OKSSئیبراهیمیش پێی گوت: «ئاگاداربە کوڕەکەم نەگەڕێنێتەوە ئەوێ.
7Our Father, the Father of heaven, who took me from my father's house and the land of my relatives, who spoke to me and swore to me, 'I will give this land to your offspring'—he will send his angel ahead of you, and you will take a wife for my son from there.OKSSیەزدانی پەروەردگاری ئاسمان، ئەوەی لە ماڵی باوکم و لە خاکی لەدایکبوونمەوە منی هێنایە دەرەوە، ئەوەی قسەی لەگەڵ کردم و سوێندی بۆ خواردم و فەرمووی: ”ئەم زەوییە بە نەوەی تۆ دەبەخشم.“ ئەو فریشتەی خۆی لەپێشتەوە دەنێرێت و لەوێ ژنێک بۆ کوڕەکەم دەهێنیت.
8But if she won't follow you, you're released from this oath of mine; only don't take my son back there."OKSSخۆ ئەگەر ئافرەتەکەش نەیویست لەگەڵت بێتەوە، ئەوا گەردنت ئازاد دەبێت لەم سوێندەی من. تەنها نەکەیت کوڕەکەم ببەیتەوە ئەوێ.»
9The servant put his hand under Abraham his master's thigh and swore to him about this.OKSSئینجا خزمەتکارەکە دەستی خستە ژێر ڕانی ئیبراهیمی گەورەی و لەسەر ئەمە سوێندی بۆ خوارد.
10The servant took ten of his master's camels, and all his master's good things in hand, and set out for Aram-naharaim, the city of Nahor.OKSSئیتر خزمەتکارەکە دە وشتری لە وشترەکانی گەورەکەی و هەموو شتە باشەکانی ئەوی لەگەڵ خۆی برد و چوو بۆ میسۆپۆتامیا بۆ شارۆچکەکەی ناحۆر.
11He had the camels kneel outside the city by the water well at evening, when women go out to draw water.OKSSدەمەو ئێوارە ئەو کاتەی کچەکان دەهاتنە دەرەوە بۆ ئاوکێشان، لە دەرەوەی شارۆچکەکە، لەلای بیرێک وشترەکانی خست.
12Then he prayed, "Father of my master Abraham, please grant me success today, and show your faithful love to my master Abraham.OKSSئینجا گوتی: «ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم، ئەمڕۆم بۆ ئاسان بکە و چاکە لەگەڵ ئیبراهیمی گەورەم بکە.
13Here I stand by the spring of water, and daughters of the town's men are coming out to draw water.OKSSمن وا لەلای ئەم کانییە ڕاوەستاوم و کچانی خەڵکی شارۆچکەکە دێنە دەرەوە بۆ ئاوکێشان.
14Let the young woman I say this to—'Please tip your jar so I may drink'—and who answers, 'Drink, and I will water your camels too'—be the one you have appointed for your servant Isaac. That is how I will know you have shown faithful love to my master."OKSSبا ئەو کچەی کە پێی دەڵێم: ”گۆزەکەتم بۆ لار بکەرەوە با ئاو بخۆمەوە،“ ئەویش بڵێت: ”بخۆرەوە، هەروەها وشترەکانیشت ئاو دەدەم.“ با ئەوت بۆ ئیسحاقی خزمەتکارت هەڵبژاردبێت. بەمەش دەزانم کە چاکەت لەگەڵ گەورەکەم کردووە.»
15Before he finished speaking, Rebekah came out—daughter of Bethuel, son of Milcah, wife of Nahor, Abraham's brother—her jar on her shoulder.OKSSپێش ئەوەی لە داواکارییەکەی ببێتەوە، ڕڤقە بە گۆزەکەی سەرشانییەوە هاتە دەرەوە. ڕڤقە کچی بتوئێلی کوڕی میلکە بوو، کە ژنی ناحۆری برای ئیبراهیم بوو.
16The girl was very beautiful, a virgin no man had known. She went down to the spring, filled her jar, and came up.OKSSکچێکی زۆر جوان بوو، پاکیزە بوو، دەستی هیچ پیاوێکی بەرنەکەوتبوو. هاتە خوارەوە بۆ لای کانییەکە و گۆزەکەی پڕکرد و سەرکەوتەوە.
17The servant ran to meet her, saying, "Please let me sip a little water from your jar."OKSSخزمەتکارەکەش ڕایکرد بۆ لای و گوتی: «تۆزێک ئاوم لە گۆزەکەت بدەرێ.»
18"Drink, my lord," she said, and quickly lowered her jar from her shoulder and gave him a drink.OKSSئەویش گوتی: «بخۆرەوە گەورەم.» ئیتر بە پەلە گۆزەکەی لەسەر دەستی داگرت و ئاوی دایێ.
19When she finished giving him a drink, she said, "I'll draw water for your camels too, until they finish drinking."OKSSدوای ئەوەی ئاوی دایێ و گوتی: «هەروەها وشترەکانیشت ئاو دەدەم، هەتا تێر دەخۆنەوە.»
20She quickly emptied her jar into the trough, ran again to the well, and drew water for all his camels.OKSSئینجا بە پەلە گۆزەکەی بەتاڵ کردە ناو ئاخوڕەکە و بە ڕاکردن گەڕایەوە لای بیرەکە تاکو ئاو هەڵبکێشێتەوە، ئیتر ئاوی دایە هەموو وشترەکان.
21The man watched her silently, to know if our Father made his journey succeed, or not.OKSSپیاوەکەش بە بێدەنگی لێی ورد دەبووەوە تاکو بزانێت ئاخۆ یەزدان ڕێگاکەی سەرکەوتوو کردووە یان نا.
22When the camels finished drinking, the man took a gold nose ring weighing about a fifth of an ounce, and two gold bracelets for her wrists weighing about four ounces,OKSSکاتێک وشترەکان لە ئاوخواردنەوە بوونەوە، پیاوەکە خەزێمێکی زێڕی هێنا کە کێشەکەی نیو شاقل بوو لەگەڵ دوو بازنی زێڕ کە کێشیان دە شاقل بوو.
23and said, "Whose daughter are you? Please tell me, is there room in your father's house for us to spend the night?"OKSSئینجا لێی پرسی: «تۆ کچی کێیت؟ دەتوانیت پێم بڵێی ئایا لە ماڵی باوکت شوێن هەیە بۆمان کە شەو تێیدا بمێنینەوە؟»
24She answered him, "I am the daughter of Bethuel, the son Milcah bore to Nahor."OKSSئەویش وەڵامی دایەوە: «من کچی بتوئێلی کوڕی میلکە و ناحۆرم.»
25She also said, "We have plenty of both straw and feed, and room to spend the night."OKSSپێشی گوت: «کا و ئالیکی زۆرمان لەلایە، هەروەها شوێنیش بۆ مانەوە.»
26Then the man bowed down and worshiped our Father.OKSSئیتر پیاوەکە چۆکی دادا و کڕنۆشی بۆ یەزدان برد،
27He said, "Blessed be our Father, the Father of my master Abraham, who has not abandoned his faithful love and faithfulness toward my master. As for me, he led me on the journey to my master's relatives' house."OKSSئینجا گوتی: «ستایش بۆ یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم کە وازی لە خۆشەویستییە نەگۆڕ و دڵسۆزییەکەی لەگەڵ ئیبراهیمی گەورەم نەهێنا. یەزدان لە گەشتەکەمدا بەرەو ماڵی براکانی گەورەکەم ڕێنمایی کردم.»
28Then the young woman ran and told her mother's household about these things.OKSSکچەش ڕایکرد و ئەم شتانەی بە ماڵی دایکی ڕاگەیاند.
29Now Rebekah had a brother named Laban, and Laban ran out to the man at the spring.OKSSڕڤقە برایەکی هەبوو بە ناوی لابان، ئیتر لابان ڕایکردە دەرەوە بۆ لای پیاوەکە، کە لە لای کانییەکە بوو.
30Seeing the nose ring and bracelets on his sister's wrists, and hearing his sister Rebekah say, "The man told me this," he went out to the man—there he was, standing by the camels at the spring.OKSSهەرکە خەزێم و بازنەکانی دەستی خوشکەکەی بینی و گوێی لە قسەکانی ڕڤقەی خوشکی بوو کە گوتی: «پیاوەکە ئاوا قسەی لەگەڵ کردم،» هاتە دەرەوە بۆ لای پیاوەکە، بینی وا لەلای وشترەکان لەسەر کانییەکە ڕاوەستاوە.
31He said, "Come in, blessed of God. Why stand outside? I've prepared the house and a place for the camels."OKSSئینجا گوتی: «فەرموو، ئەی ئەوەی یەزدان بەرەکەتداری کردوویت، بۆ لە دەرەوە ڕاوەستاویت؟ من ماڵم بۆ تۆ و شوێنیشم بۆ وشترەکان ئامادە کردووە.»
32The man entered the house, and the camels were unloaded. Straw and feed were given to the camels, and water to wash his feet and the feet of the men with him.OKSSئیتر پیاوەکە هاتە ماڵەوە، باری وشترەکانی کردەوە و کا و ئالیکی دایە وشترەکان، ئاو بۆ شوشتنی پێی و پێی ئەو پیاوانەی لەگەڵی بوون.
33Food was set before him, but he said, "I won't eat until I've said what I have to say." "Go on," said Laban.OKSSئینجا نان خرایە بەردەمی بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵام گوتی: «نان ناخۆم هەتا قسەی خۆم نەکەم.» لابانیش گوتی: «قسە بکە.»
34So he said, "I am Abraham's servant.OKSSئینجا گوتی: «من خزمەتکاری ئیبراهیمم.
35Our Father has greatly blessed my master and made him wealthy, giving him flocks, herds, silver, gold, male and female servants, camels, and donkeys.OKSSیەزدان گەورەکەمی زۆر بەرەکەتدار کردووە و دەوڵەمەند بووە. ئەو مەڕ و مانگا و زێڕ و زیو و خزمەتکار و کەنیزە و وشتر و گوێدرێژی پێ بەخشیوە.
36Sarah, my master's wife, bore him a son in her old age; Abraham has given Isaac all he owns.OKSSسارای ژنی گەورەکەم لە کاتی پیریدا کوڕێکی بۆ گەورەم بووە، کە هەرچییەکی هەیە داویەتییە ئەو.
37My master made me swear, 'Don't take a wife for my son from the Canaanite women whose land I live in,OKSSگەورەشم سوێندی دام و گوتی: ”هیچ ژنێک بۆ کوڕەکەم لە کچانی کەنعانییەکان نەخوازیت، کە خۆم نیشتەجێی خاکەکەیانم.
38but go to my father's house, to my relatives, and take a wife for my son.'OKSSبەڵکو دەچیتە ماڵی باوکم بۆ لای کەسوکارەکەم و ژن بۆ کوڕەکەم دەخوازیت.“
39I said to my master, 'Perhaps the woman will not follow me.'OKSS«منیش بە گەورەمم گوت: ”ئەی ئەگەر ئافرەتەکە لەگەڵ من نەیەتەوە؟“
40But he said to me, 'Our Father, before whom I have walked, will send his angel with you and make your journey succeed, and you will take a wife for my son from my clan and from my father's house.OKSS«ئەویش پێی گوتم: ”یەزدان، ئەوەی دۆستایەتی دەکەم، فریشتەی خۆیت لەگەڵ دەنێرێت و ڕێگاکەت سەرکەوتوو دەکات، بۆ ئەوەی لە کەسوکارەکەم و ماڵی باوکم ژنێک بۆ کوڕەکەم بخوازیت.
41Then you'll be free of my oath once you reach my family; if they refuse to give her to you, you'll be free of my oath.'OKSSئەگەر بێتو بچیتە لای کەسوکارەکەم و ئەوان ژنت نەدەنێ، ئەوا سوێندەکەم بەتاڵ دەبێتەوە. ئینجا گەردنت ئازاد دەبێت لە سوێندەکەم.“
42Today when I came to the spring, I said, 'Father of my master Abraham, if you will make my journey succeed,OKSS«جا ئەمڕۆ کە هاتمە لای کانییەکە، گوتم: ”ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم، ئەگەر ڕێگاکەم سەرکەوتوو دەکەیت کە لەسەری دەڕۆم،
43here I am, standing by the spring of water. So when a young woman comes out to draw water and I say to her, "Please give me a little water from your jar to drink,"OKSSئەوەتا من لەسەر ئەم کانیاوە ڕاوەستاوم، با ئەو کچەی کە دێتە دەرەوە بۆ ئاوکێشان و پێی دەڵێم: ’تۆزێک ئاوم لە گۆزەکەت بدەرێ.‘
44and she says to me, "Drink, and I'll draw water for your camels too"—let her be the woman our Father appointed for my master's son.'OKSSئەویش پێم دەڵێت: ’تۆ بخۆرەوە، هەروەها بۆ وشترەکانیشت ئاو دەکێشم.‘ ئەوە ئەو کچە بێت کە یەزدان بۆ کوڕی گەورەکەمی هەڵبژاردووە.“
45Before I finished praying in my heart, Rebekah came out, her jar on her shoulder, went down to the spring, and drew water. I said to her, 'Please let me drink.'OKSS«ئەوە بوو هێشتا قسەکەم لە دڵی خۆمدا تەواو نەکردبوو کە ڕڤقە هاتە دەرێ و گۆزەکەی لەسەر شانی بوو. ئیتر هاتە خوارێ بۆ لای کانییەکە و گۆزەکەی پڕکرد. منیش پێم گوت: ”ئاوم بدەرێ.“
46Quickly lowering her jar from her shoulder, she said, 'Drink—I'll water your camels too.' So I drank, and she watered the camels too.OKSS«ئەویش بە پەلە گۆزەکەی سەر شانی خۆی داگرت و گوتی: ”تۆ بخۆرەوە، هەروەها وشترەکانیشت ئاو دەدەم.“ منیش خواردمەوە، هەروەها وشترەکانیشی ئاو دا.
47I asked, 'Whose daughter are you?' She said, 'Bethuel's daughter, son of Nahor, whom Milcah bore him.' Then I put the ring on her nose and the bracelets on her wrists.OKSS«پرسیارم لێکرد و گوتم: ”تۆ کچی کێیت؟“ «ئەویش گوتی: ”کچی بتوئێلی کوڕی ناحۆرم، ئەوەی لە میلکەیە.“ «خەزێمەکەم لە لووتی کرد و بازنەکانیشم لە دەستی کرد.
48I bowed and worshiped our Father, and blessed the Father of my master Abraham, who led me on the true path to take the daughter of my master's relative for his son.OKSSمنیش چۆکم دادا و کڕنۆشم بۆ یەزدان برد. ستایشی یەزدانم کرد، خودای ئیبراهیمی گەورەم، کە ڕێنمایی کردم بۆ سەر ڕێگای ڕاست بۆ ئەوەی کچەزای براکەی گەورەکەم بۆ کوڕەکەی بهێنم.
49Now, if you will deal in faithful love and truth with my master, tell me; if not, tell me, so I can turn right or left."OKSSئێستاش ئەگەر چاکە و وەفاداری لەگەڵ گەورەکەم دەکەن، ئەوا پێم بڵێن، ئەگەر ناشیکەن، هەر پێم بڵێن، بۆ ئەوەی بزانم ڕوو لە ڕاست یان لە چەپ بکەم.»
50Laban and Bethuel answered, "This is from God; we can't say good or bad.OKSSلابان و بتوئێل وەڵامیان دایەوە: «ئەم کارە لە یەزدانەوەیە، ناتوانین نە بە خراپ و نە بە چاک هیچت پێ بڵێین.
51Rebekah is before you; take her and go—let her be your master's son's wife, as our Father has spoken."OKSSئەوە ڕڤقە لەبەردەمتە، بیبە و بڕۆ، با ببێتە ژنی کوڕی گەورەکەت، هەروەک یەزدان فەرمووی.»
52When Abraham's servant heard their words, he bowed down to the ground before our Father.OKSSئیتر کە خزمەتکارەکەی ئیبراهیم گوێی لە قسەکانیان بوو، کڕنۆشی بۆ یەزدان برد.
53The servant brought out silver and gold objects and clothing, gave them to Rebekah, and gave costly gifts to her brother and mother.OKSSئینجا خزمەتکارەکە قاپی زیو و قاپی زێڕ و جلوبەرگی دەرهێنا و پێشکەشی ڕڤقەی کرد، هەروەها دیاری گرانبەهای پێشکەشی دایک و براکەی کرد.
54He and the men with him ate, drank, and spent the night there. In the morning they rose, and he said, "Send me to my master."OKSSئیتر خۆی و ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون خواردیان و خواردیانەوە و شەو لەوێ مانەوە. کە بەیانی لە خەو هەستان، خزمەتکارەکە گوتی: «بمنێرنەوە بۆ لای گەورەکەم.»
55But her brother and her mother said, "Let the young woman stay with us ten days or so; then she may go."OKSSبەڵام دایک و برای ڕڤقە گوتیان: «با کچەکە بە لایەنی کەمەوە دە ڕۆژ لەلامان بمێنێتەوە، پاشان بەڕێ بکەوێت.»
56But he said, "Don't delay me—our Father has made my journey succeed. Send me away, let me go to my master."OKSSئەویش پێی گوتن: «دوام مەخەن کە یەزدان ڕێگای بۆ سەرکەوتوو کردووم. بمنێرنەوە و دەچمەوە لای گەورەکەم.»
57They said, "Let us call the young woman and ask her about it."OKSSئەوانیش گوتیان: «کچەکە بانگ دەکەین و پرسیاری لێ دەکەین.»
58They called Rebekah and asked, "Will you go with this man?" "I will go," she said.OKSSئیتر ڕڤقەیان بانگکرد و لێیان پرسی: «لەگەڵ ئەم پیاوە دەڕۆیت؟» ئەویش گوتی: «دەڕۆم.»
59So they sent off their sister Rebekah and her nurse, along with Abraham's servant and his men.OKSSئیتر ڕڤقەی خوشکیان و دایەنەکەی و خزمەتکارەکەی ئیبراهیم و پیاوەکانییان بەڕێکرد.
60They blessed Rebekah, saying, "Our sister, may you become mother of thousands upon thousands; may your offspring capture the cities of those who hate them."OKSSداوای بەرەکەتیان بۆ ڕڤقەش کرد و پێیان گوت: «خوشکمان، پتر بن هەزار لەسەر هەزار، با نەوەکانیشت ببنە میراتگری دەروازەی ناحەزانیان.»
61Rebekah and her attendants got up, mounted the camels, and followed the man. So the servant took Rebekah and went on.OKSSئینجا ڕڤقە و کەنیزەکانی هەستان و سواری وشترەکان بوون و دوای پیاوەکە کەوتن. ئیتر خزمەتکارەکە ڕڤقەی برد و ڕۆیشت.
62Now Isaac had come from Beer-lahai-roi, for he was living in the Negev.OKSSئیسحاق کە لە خاکی نەقەب نیشتەجێ بوو، لە ڕێگای بیری لەحەی ڕۆئییەوە هاتبووەوە.
63Isaac went out to meditate in the field at evening; looking up, he saw camels coming.OKSSئیسحاق دەمەو ئێوارە چووە دەرەوە بۆ ناو کێڵگەکە و نوقومی بیرکردنەوە بوو، کە چاوی هەڵبڕی، بینی وا هەندێک وشتر بەرەو ڕووی دێن.
64Rebekah also looked up, and when she saw Isaac, she got down from her camel.OKSSڕڤقەش چاوی هەڵبڕی و ئیسحاقی بینی. ئیتر لە وشترەکە دابەزی.
65She asked the servant, "Who is that man walking across the field to meet us?" "My master," he answered. So she took her veil and covered herself.OKSSبە خزمەتکارەکەی گوت: «ئەم پیاوە کێیە وا لە کێڵگەکەدا بۆ لامان دێت؟» خزمەتکارەکەش گوتی: «ئەوە گەورەکەمە.» ئەویش بە ڕووپۆشەکەی خۆی داپۆشی.
66Then the servant told Isaac everything he had done.OKSSئیتر خزمەتکارەکە هەرچی کردبوو بۆ ئیسحاقی گێڕایەوە.
67Isaac brought her into his mother Sarah's tent, married Rebekah, and loved her. So Isaac was comforted after his mother's death.OKSSئیسحاقیش ڕڤقەی بردە ناو چادرەکەی سارای دایکی و هاوسەرگیری لەگەڵ کرد. ئیتر بوو بە ژنی و خۆشیویست و بووە مایەی دڵنەوایی ئیسحاق لەدوای مردنی دایکی.