Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 40 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then our Father spoke to Moses, saying: یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "Set up the tabernacle, the tent of meeting, on day one of month one. «لە یەکی مانگی یەکەم، چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە هەڵبدە.
3 Place in it the ark of the testimony, and shield the ark with the veil. سندوقی پەیمانی تێدا دابنێ، سندوقەکە بە پەردەکە داپۆشە.
4 Bring in the table, arrange its setup, bring in the lampstand, and light its lamps. مێزەکەش ببە ژوورەوە و بە جوانی ڕێکی بخە، هەروەها چرادانەکەش ببە ژوورەوە و چراکانی بەرز بکەوە.
5 Put the gold incense altar before the ark of the testimony, and put the screen at the tabernacle's entrance. قوربانگا زێڕینەکەش کە بۆ بخوورە لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ، پەردەی دەروازە بۆ چادرەکەی پەرستن دابنێ.
6 Place the altar of burnt offering before the entrance to the tabernacle, the tent of meeting, «قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیش لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دابنێ لەناو چادری پەرستن.
7 and place the basin between the tent of meeting and the altar, and put water in it. حەوزەکەش لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە دابنێ و ئاوی تێبکە.
8 Set up the courtyard all around, and hang the screen at the gate of the courtyard. حەوشەکە لە چواردەوری دابنێ و پەردەی دەروازەی حەوشەکەش دابنێ.
9 "Take the anointing oil and anoint the tabernacle and everything in it; dedicate it and all its furnishings, and it will be holy. «زەیتی دەستنیشانکردنەکە ببە و چادرەکەی پەرستن و هەموو ئەوەی تێیدایە پێی دەستنیشان بکە، خۆی و هەموو کەلوپەلەکانی تەرخان بکە و پیرۆز دەبێت.
10 Anoint the burnt offering altar and all its utensils; dedicate the altar, and the altar will be most holy. پاشان قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکەی دەستنیشان بکە، قوربانگاکە تەرخان بکە و دەبێتە هەرەپیرۆز.
11 Anoint the basin and its stand, and dedicate it. حەوزەکەش لەگەڵ ژێرەکەی دەستنیشان بکە و تەرخانی بکە.
12 "Then bring Aaron and his sons to the tent of meeting's entrance and wash them with water. «هارون و کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە بۆ دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بە ئاو بیانشۆ.
13 Clothe Aaron in holy garments, anoint and dedicate him, to serve me as priest. ئینجا جلوبەرگە پیرۆزەکە لەبەر هارون بکە، دەستنیشانی بکە و تەرخانی بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکات.
14 Bring his sons; dress them in tunics. کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە و کراسەکانیان لەبەر بکە،
15 Anoint them as you anointed their father, so they may serve me as priests. Their anointing gives them a lasting priesthood for all generations." دەستنیشانیان بکە هەروەک چۆن باوکیانت دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەبێت هەتا دەستنیشانکردنەکەیان بۆیان ببێتە کاهینیێتی هەتاهەتایی لە نەوەکانیان.»
16 Moses did everything just as our Father commanded him. موساش بەم جۆرەی کرد هەروەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد.
17 In the first month of the second year, on the first day of the month, the tabernacle was raised up. لە یەکی مانگی یەکەمینی ساڵی دووەم چادرەکەی پەرستن هەڵدرا.
18 Moses raised the tabernacle: he put its bases, set its frames, put its bars, and raised its pillars. موسا چادرەکەی پەرستنی هەڵدا، بنکەکانی دانا و چوارچێوەکانی دانا، کاریتەکانی دانا و کۆڵەکەکانی ڕاگرت.
19 He spread the tent over the tabernacle and put its covering over it, as our Father had commanded Moses. ڕەشماڵەکەی بەسەر چادری پەرستندا هەڵدا و لە سەرەوە پۆشەری چادرەکەی بەسەریدا دا، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد.
20 He took the testimony, put it in the ark, set poles on the ark, and put the mercy seat on top of the ark. تەختەکانی پەیمانی برد و خستییە ناو سندوقەکە، دارەکانی خستە سەر سندوقەکە و قەپاغی کەفارەتی لەسەر سندوقەکە دانا.
21 He brought the ark into the tabernacle, hung the screening veil, and covered the ark of the testimony, as our Father commanded Moses. ئینجا سندوقەکەی هێنایە ناو چادرەکەی پەرستن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆزی دانا و سندوقی پەیمانی داپۆشی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
22 He set the table in the tent of meeting, on the tabernacle's north side, outside the veil, مێزەکەی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا، لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن لە دەرەوەی پەردەکە.
23 and arranged the bread on it before our Father, as our Father had commanded Moses. نانی بەردەم یەزدانیشی بە ڕێکی لەسەری ڕێکخست، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
24 He put the lampstand in the tent of meeting, opposite the table, on the tabernacle's south side, چرادانەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا لە بەرامبەر مێزەکە لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن.
25 and set up the lamps before our Father, as our Father had commanded Moses. چراکانی بەرزکردەوە بۆ بەردەم یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
26 He placed the golden altar in the tent of meeting in front of the veil, قوربانگا زێڕینەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم پەردەکە دانا و
27 and burned fragrant incense on it, as our Father had commanded Moses. بخووری بۆنخۆشی لەسەر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
28 Then he put up the screen at the entrance to the tabernacle. پەردەی دەروازەشی بۆ چادرەکەی پەرستن دانا.
29 He placed the altar of burnt offering at the tabernacle's entrance, the tent of meeting, and offered on it the burnt offering and grain offering, as our Father commanded Moses. قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیشی لەلای دەرگای چادری چاوپێکەوتن دانا، کە دەکاتە چادری پەرستن، قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵەی سەرخستە سەری، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
30 He set the basin between the tent of meeting and the altar, putting water in it for washing, حەوزەکەشی لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەدا دانا و ئاوی تێکرد بۆ شوشتن،
31 and with it Moses, Aaron, and his sons washed their hands and feet. بۆ ئەوەی موسا و هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن.
32 Whenever they entered the tent of meeting or neared the altar, they washed, as our Father commanded Moses. لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن و لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگاکە دەیشۆن، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
33 He set up the courtyard around the tabernacle and altar, and put up the screen at the courtyard gate. So Moses finished the work. حەوشەکەشی لە دەوری چادرەکەی پەرستن و قوربانگاکە دامەزراند و پەردەی دەروازەی حەوشەکەی دانا. ئیتر موسا کارەکەی تەواو کرد.
34 Then the cloud covered the tent of meeting, and the glory of our Father filled the tabernacle. ئینجا هەورێک چادری چاوپێکەوتنی داپۆشی و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد.
35 Moses could not enter the tent of meeting, for the cloud settled on it, and our Father's glory filled the tabernacle. لەبەر ئەوە موسا نەیتوانی بچێتە ژوورەوە بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن، چونکە هەور هاتە سەری و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد.
36 Whenever the cloud lifted from over the tabernacle, the Israelites set out on each stage of their journey; بە درێژایی ماوەی کۆچەکەیان، هەر کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرز دەبووەوە، نەوەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوتن.
37 but if the cloud did not lift, they did not set out until the day it lifted. بەڵام ئەگەر هەورەکە بەرزنەبووایەوە، کۆچیان نەدەکرد هەتا ڕۆژی بەرزبوونەوەی،
38 For the cloud of our Father covered the tabernacle by day, with fire in it by night, visible to all the house of Israel throughout all their journeys. چونکە هەوری یەزدان بە ڕۆژ لەسەر چادرەکەی پەرستن بوو، بە شەویش ئاگری تێدابوو، لەبەرچاوی هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە هەموو کۆچەکانیان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]