Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 39 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 From the blue, purple, and scarlet yarn they made finely woven garments for serving in the holy place; they made the holy garments for Aaron, as our Father commanded Moses. لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ جلوبەرگی چنراویان دروستکرد بۆ خزمەت لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەشیان بۆ هارون دروستکرد، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
2 He made the ephod of gold, of blue, purple, and scarlet yarn, and of finely woven linen. ئێفۆدەکەیان لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستکرد.
3 They hammered gold into sheets, cut it into threads, and worked them into the blue, purple, and scarlet yarn and fine linen—the work of a skilled designer. پارچە زێڕیشیان کوتی هەتا باریکیان کردەوە و وەک داو بڕییان بۆ ئەوەی لەناو ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک بە دەستکردی داهێنەر بەکاریبهێنن.
4 They made shoulder pieces for it, joined together at its two edges. دوو شانی لە یەک بەستراویشیان بۆ دروستکرد، بە هەردوو لایەوە بەسترابوون.
5 The ephod's woven band was one piece with it, made the same way: gold, blue, purple, and scarlet yarn, and finely twisted linen, as our Father commanded Moses. پشتبەستی ئێفۆدەکە کە لەسەریەتی، لە هەمان پارچە و هەمان دەستکرد بوو، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو بوو، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
6 They made the onyx stones, mounted in gold filigree settings, engraved like seal engravings, with the names of Israel's sons. دوو بەردی عاشقبەندیشیان چەسپ کرد، دەوردراو بە چوارچێوەی زێڕین، نەخشێنراو وەک نەخشی ئەنگوستیلە بەپێی ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل.
7 He put them on the ephod's shoulder pieces as memorial stones for Israel's sons, as our Father had commanded Moses. دوو بەردەکەشیان خستە سەر دوو شانی ئێفۆدەکە، دوو بەردی یادگاری بۆ نەوەی ئیسرائیل، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
8 He made the breastpiece—skilled work like the ephod's—of gold, blue, purple, scarlet yarn, and finely twisted linen. بەرسینەکەشیان وەک دەستکردی ئێفۆدەکە بە دەستی وەستای کارامە دروستکرد، لە زێڕ و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو.
9 Square and doubled, they made the breastpiece—about nine inches long and nine inches wide, doubled. بەرسینەکەیان چوارگۆشە و دووبەر دروستکرد، درێژییەکەی بستێک و پانییەکەی بستێک.
10 They set in it four rows of stones. The first row was carnelian, topaz, and emerald; بە چوار ڕیز بەرد ڕازاندیانەوە، لە ڕیزی یەکەم یاقووت لەگەڵ یاقووتی زەرد و زمروودی سەوز؛
11 the second row, turquoise, sapphire, and emerald; ڕیزی دووەم بەردە پیرۆزە و یاقووتی شین و زمروود؛
12 the third row, jacinth, agate, and amethyst; ڕیزی سێیەم یاقووتی زەعفەرانی و کریستاڵی هەورین و جەمشت؛
13 the fourth row, beryl, onyx, and jasper. They were enclosed in gold filigree settings. ڕیزی چوارەمیش زەبەرجەد و بەردی عاشقبەند و یەشب. بە چوارچێوەی زێڕینیش ڕازاندبوویانەوە.
14 Twelve stones, one per name of Israel's sons, each engraved like a seal with its own name, for the twelve tribes. بەردەکانیش دوازدە بوون وەک ناوی کوڕەکانی ئیسرائیل بەپێی ناوەکانیان، وەک نەخشی ئەنگوستیلە هەریەکە بەپێی ناوەکەی بوو بۆ دوازدە هۆز.
15 For the breastpiece they made braided chains of pure gold, like cords. بۆ بەرسینەکەش زنجیرەی هۆنراوەیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد، وەک گوریس.
16 They made two gold filigree settings and two gold rings, fastening the two rings to the breastpiece's two ends. دوو چوارچێوەی زێڕین و دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد، ئەڵقەکانیان لەسەر هەردوو لای بەرسینەکە دانا.
17 They fastened the two gold cords to the two rings at the ends of the breastpiece. دوو زنجیرە زێڕینەکەشیان خستە ناو دوو ئەڵقەکەی سەر هەردوو لای بەرسینەکە.
18 They put the two ends of the two cords on the two filigree settings, and put them on the ephod's shoulder pieces, at its front. هەردوو سەرەکەی دیکەی دوو زنجیرەکەشیان خستە ناو دوو چوارچێوەکە و لەسەر شانەکانی ئێفۆدەکەیان دانا بۆ پێشەوەی.
19 They made two gold rings and put them on the breastpiece's two ends, on its inner edge facing the ephod. دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد و لەسەر هەردوو لای بەرسینەکەیان دانا، لەسەر لێوارەکەی کە بە دیوی ئێفۆدەکەیە بۆ ژوورەوە.
20 They made two gold rings and put them on the two shoulder pieces of the ephod, low on the front, near the seam above its woven band. دوو ئەڵقەی زێڕینیشیان دروستکرد و لەسەر هەردوو شانی ئێفۆدەکە دایاننان، لە خوارەوە بە دیوی ڕووەکەی، لە نزیک بەیەکبەستنەوەکەی لە سەرووی پشتبەستی ئێفۆدەکە.
21 They fastened the breastpiece's rings to the ephod's rings with a blue cord, so it would rest on the ephod's woven band and not come loose from the ephod, as our Father commanded Moses. بەرسینەکەشیان بە دوو ئەڵقەکەیەوە لە دوو ئەڵقەی ئێفۆدەکە بەست، بە داوێک لە ڕیسی مۆر، بۆ ئەوەی لەسەر پشتبەستی ئێفۆدەکە بێت تاوەکو بەرسینەکەش لە ئێفۆدەکە نەکرێتەوە، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
22 Bezalel made the robe of the ephod entirely of blue, the work of a weaver. کەوای ئێفۆدەکەش دەستکردی چنراو بوو، هەموویان لە ڕیسی مۆر دروستکرد.
23 Its opening was in the center, like a collar's opening, with a woven binding around it so it wouldn't tear. کونی سەریشی لە ناوەڕاستی کەواکەدا بوو وەک کونی یەخەی کراس، بەنێکیش بە دەوروپشتی کونەکەدا بۆ ئەوەی نەدڕێت.
24 They made pomegranates of blue, purple, and scarlet yarn and twisted linen on the robe's hem. لەسەر دامێنی کەواکەش گوڵینگی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراویان دروستکرد،
25 They made pure gold bells and set them between the pomegranates on the robe's hem, all around between the pomegranates. زەنگوڵەشیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد. زەنگوڵەکانیان خستە نێوان گوڵینگەکانی سەر دامێنی کەواکە.
26 Bell and pomegranate, bell and pomegranate, around the robe's hem for serving, as our Father commanded Moses. لەنێو هەردوو گوڵینگێک زەنگوڵەیەک لەسەر دامێنی کەواکە بە دەوریدا بوو کە بۆ خزمەتکردن لەبەر دەکرێت، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
27 For Aaron and his sons they made the tunics of fine linen, the work of a weaver, هەروەها کراسیان لە کەتانی ناسک بۆ هارون و کوڕەکانی دروستکرد، بە دەستکردی چنراو.
28 the fine-linen turban, the beautiful fine-linen caps, and linen undergarments of finely twisted linen. مێزەرەکەش لە کەتانی ناسک بوو، گوڵینگەکانی سەرپێچەکانیش لە کەتان ناسک، دەرپێکانیشیان لە کەتانی ناسکی ڕستراو بوون.
29 The sash: finely woven linen, blue, purple, and scarlet yarn, embroidered work, as our Father commanded Moses. کەمەربەندەکەش لە کەتانی ڕستراو و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ بە دەستکردی جۆڵا چنرابوو، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
30 They made the holy crown's plate from pure gold, engraved like a seal: "Holy to our Father." پلێتی تاجەگوڵینە پیرۆزەکەشیان لە زێڕی بێگەرد دروستکرد و وەک نەخشی ئەنگوستیلە لەسەری هەڵیانکەند: «پیرۆزی بۆ یەزدان.»
31 They tied a blue cord to it, fastening it on the turban above, as our Father commanded Moses. هەروەها خستیانە سەر داوێکی مۆر بۆ ئەوەی لەسەر مێزەرەکە دابنرێت، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
32 All the work of the tabernacle, the tent of meeting, was finished. Israelites did everything our Father commanded Moses—so they did. ئیتر هەموو کاری چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە تەواو بوو، نەوەی ئیسرائیل بەو شێوەیەیان کرد کە یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو.
33 They brought Moses the tabernacle: the tent, all its furnishings, clasps, frames, crossbars, posts, and bases; ئینجا چادرەکەی پەرستنیان هێنایە لای موسا کە پێکهاتبوو لە: چادرەکە و هەموو کەلوپەلەکانی و فاق و چوارچێوە و کاریتە و کۆڵەکە و بنکەکانی؛
34 the covering of red-dyed ram skins, the covering of fine leather, and the screening curtain, پۆشەرێک لە پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پۆشەرێکی دیکە لە پێستی مانگای دەریا، لەگەڵ پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز؛
35 the ark of the testimony with its poles and the mercy seat; سندوقی پەیمان و دارەکانی و قەپاغی کەفارەت؛
36 the table with all its utensils and the bread of the Presence; مێزەکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و نانی تەرخانکراو بۆ خودا؛
37 the pure gold lampstand, its arranged lamps, all its utensils, and oil for the light; چرادانەکەش کە لە زێڕی بێگەرد بوو لەگەڵ چراکانی کە لەسەری بوون و هەموو قاپوقاچاغەکانی و زەیت بۆ ڕووناکی؛
38 the gold altar, anointing oil, fragrant incense, and the tent entrance screen; قوربانگا زێڕینەکە و زەیتی دەستنیشانکردن و بخووری بۆنخۆش و پەردەی دەروازەی چادرەکە؛
39 the bronze altar with its bronze grate, poles, and all its utensils, the basin and its stand; قوربانگا بڕۆنزییەکە و کەتیبە بڕۆنزییەکەی، دوو دارەکەی و هەموو قاپوقاچاغەکەی و حەوزەکە و ژێرەکەی؛
40 the courtyard's curtains, posts, and bases, the courtyard entrance screen, ropes, pegs, and all the equipment for the tabernacle's service, the tent of meeting; پەردەکانی حەوشە و کۆڵەکە و بنکەکانی و پەردەی دەروازەی حەوشەکە و گوریس و سنگەکانی و هەموو کەلوپەلی خزمەتی چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە؛
41 and the finely woven garments for serving in the holy place, the holy garments for Aaron the priest, and his sons' garments for priestly service. جلوبەرگە چنراوەکانی خزمەتکردن لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەی هارونی کاهین و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ کاهینیێتی.
42 The people of Israel had done all the work just as our Father had commanded Moses. وەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، نەوەی ئیسرائیل ئاوا هەموو کارەکەیان کرد.
43 Moses inspected all the work: they had done it as our Father commanded—so they had done it. Moses blessed them. موسا تەماشای هەموو کارەکەی کرد و بینی وا وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی دا ئاوایان کردووە، ئیتر موسا داوای بەرەکەتی بۆ کردن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]