Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Exodus 30 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Make an altar for burning incense; make it of acacia wood. «قوربانگای بخوور سووتاندنیش لە داری ئەکاسیا دروستبکە.
2 Square: about eighteen inches long, eighteen inches wide, and about three feet high, its horns of one piece with it. درێژییەکەی باڵێک و پانییەکەی باڵێک، چوار گۆشە بێت، بەرزاییەکەشی دوو باڵ، قۆچەکانیش لە خۆی بێت.
3 Cover it in pure gold—its top, sides all around, and horns—then add a gold rim around it. بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی بکە، سەرەوەی و دیوارەکانی بە چواردەوریدا لەگەڵ قۆچەکانی، هەروەها چوارچێوەیەکی زێڕینیشی بە چواردەوردا بۆ دروستبکە.
4 Make two gold rings below its molding, on two opposite sides, to hold the carrying poles. دوو ئەڵقەی زێڕینیشی بۆ دروستبکە، لەژێر چوارچێوەکەیەوە، لەسەر هەردوو لایەکەی دروستی بکە، بۆ ئەوەی ببنە گیرە بۆ دوو دار بۆ ئەوەی پێیان هەڵبگیرێت.
5 Make the poles of acacia wood and overlay them with gold. دوو دارەکەش لە داری ئەکاسیا دروستبکە و بە زێڕ ڕووکەشیان بکە.
6 Set it before the curtain that is by the ark of the testimony, before the cover over the testimony, where I will meet you. قوربانگاکە لەپێش ئەو پەردەیە دادەنێیت کە لەبەردەم سندوقی پەیمانە، لەبەردەم قەپاغی کەفارەت کە لەسەر ئەو دوو تەختەی پەیمانە، ئەوەی لەوێ چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەم.
7 Every morning when he tends the lamps, Aaron is to burn fragrant incense on it. «هارون هەموو بەیانییەک بخووری بۆنخۆشی لەسەر بسووتێنێت، کاتێک چراکان ئامادە دەکات بیسووتێنێت.
8 When Aaron sets up the lamps at dusk, he is to burn it—a continual incense before me, through your generations. هەروەها کاتێک هارون ئێواران چراکان سەردەخات بیسووتێنێت، بخوورێکی بەردەوامە لەبەردەم یەزدان بۆ نەوەکانتان.
9 Do not offer unauthorized incense, burnt offering, or grain offering on it; do not pour a drink offering on it. هیچ بخووری دیکەی مەخەنە سەر، هەروەها قوربانی سووتاندن و دانەوێڵەی پێشکەشکراو، هیچ شەرابێکی پێشکەشکراویشی بەسەردا مەڕێژن.
10 Once a year Aaron is to atone on its horns; once a year, with the blood of the sin offering of atonement, he is to atone for it throughout your generations. It is most holy to me." هارونیش ساڵی جارێک کەفارەت لەسەر قۆچەکانی بکات، لە خوێنی قوربانی گوناه کە بۆ کەفارەتە، ساڵی جارێک کەفارەتی لەسەر دەکرێت بۆ نەوەکانتان، هەرەپیرۆزە بۆ یەزدان.»
11 Our Father said to Moses, یەزدان بە موسای فەرموو:
12 "When you take a census of the Israelites to count them, each must give me a ransom for his life at that counting, so no plague comes on them as they are counted. «کاتێک سەرژمێری نەوەی ئیسرائیل دەکەیت، لە کاتی تۆمارکردنیان هەریەکە و نرخی ژیانی خۆی دەداتە یەزدان، ئیتر کارەساتیان تێناکەوێت کاتێک دەیانژمێریت.
13 Everyone counted must give about a fifth of an ounce of silver, by the sanctuary standard, as an offering to me. هەرکەسێک لە سەرژمێریکراوەکان پێویستە نیو شاقلە بە شاقلی پیرۆزگا بدات، کە هەر شاقلێکیش بیست گێرایە. ئەم نیو شاقلە بە پێشکەشکراو بۆ یەزدان دادەنرێت.
14 Everyone who is counted, twenty years old and upward, is to give this offering to me. هەموو ئەوانەی دەژمێردرێن لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، پێشکەشکراو دەدەنە یەزدان.
15 The rich must not give more, nor the poor less, than this fifth of an ounce, when you offer it to me to atone for your lives. دەوڵەمەند زیاتر نادات و هەژاریش لە نیو شاقل کەمتر نادات، کاتێک پێشکەشکراوەکەی یەزدان بۆ کەفارەتی خۆتان دەدەن.
16 Take the atonement money from the Israelites; give it for the tent of meeting's service. It will be a memorial for the Israelites before me, to atone for your lives." زیوی کەفارەتەکەش لە نەوەی ئیسرائیل وەردەگریت و بۆ خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دایدەنێیت. بۆ نەوەی ئیسرائیل دەبێتە یادەوەری لەبەردەم یەزدان بۆ کەفارەتی گیانتان.»
17 Our Father said to Moses, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
18 "Make a bronze basin with its bronze stand, for washing. Set it between the tent of meeting and the altar; put water in it, «حەوزێک لە بڕۆنز دروستبکە و ژێرەکەشی لە بڕۆنز بێت بۆ شوشتن، لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەی دابنێ و ئاوی تێبکە.
19 so that Aaron and his sons can use it to wash their hands and feet. هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن،
20 Entering the tent of meeting, they must wash with water so they won't die; or approaching the altar to serve, to burn a food offering to me. لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ چادری چاوپێکەوتن بە ئاو بیشۆن نەوەک بمرن. هەروەها کاتێک لە قوربانگاکە نزیک دەبنەوە بۆ خزمەت بۆ سووتاندنی قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان،
21 They must wash their hands and feet, or they will die. It is a lasting rule for Aaron and his descendants, generation after generation." دەست و پێیان بشۆن نەوەک بمرن. ئەمەش دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆ هارون و بۆ وەچەکەی لە نەوەکانیان.»
22 Our Father said to Moses, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
23 "Take the finest spices: 12½ pounds of liquid myrrh, half as much—6¼ pounds—of fragrant cinnamon, and 6¼ pounds of fragrant cane, «تۆش بۆ خۆت باشترین بۆن ببە، پێنج سەد شاقل ئاوی موڕ و نیوەی ئەوە دوو سەد و پەنجا شاقل دارچینی بۆنخۆش و دوو سەد و پەنجا شاقل قامیشی بۆنخۆش،
24 and twelve and a half pounds of cassia, measured by the sanctuary standard, and a gallon of olive oil. کاسیاش پێنج سەد شاقل، هەمووی بەگوێرەی شاقلی پیرۆزگا بێت، هەروەها لە زەیتی زەیتوونیش هەینێک.
25 Make it a holy anointing oil, a blended perfume, the work of a perfumer—a holy anointing oil. بەمانە زەیتی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردن دروستبکە، تێکەڵ وەک دەستکردی عەتار، دەبێتە زەیتی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردن.
26 With it anoint the tent of meeting, the ark of the testimony, ئینجا چادری چاوپێکەوتن و سندوقی پەیمان،
27 the table and all its utensils, the lampstand and its utensils, the altar of incense, لەگەڵ مێزەکە و هەموو قاپوقاچاغەکانی و چرادانەکە و قاپوقاچاغەکانی و قوربانگاکەی بخوور و
28 the altar of burnt offering with all its utensils, and the basin with its stand. قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و حەوزەکە و ژێرەکەی پێ چەور دەکەیت.
29 Dedicate them so they are most holy; whatever touches them becomes holy. تەرخانیان بکە و دەبنە هەرەپیرۆز، هەر شتێک پێیان بکەوێت پیرۆز دەبێت.
30 Anoint Aaron and his sons; dedicate them to serve me as priests. «هارون و کوڕەکانیشی دەستنیشان بکە و تەرخانیان بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن.
31 Say to the Israelites, 'This are to be my holy anointing oil throughout your generations. لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش قسە بکە و بڵێ: ”ئەمە بۆ من دەبێتە زەیتێکی پیرۆز بۆ دەستنیشانکردنی کەسانێک لە نەوەکانتان.
32 Don't pour it on anyone's body, and don't make anything like it by its formula. It is holy—it is to be holy to you. نابێت بەسەر لەشی کەسدا بکرێت و نابێت بە پێوانەکانی وەک ئەو دروستبکرێت. ئەم زەیتە پیرۆزە، دەبێت لەلاتان پیرۆز بێت.
33 Whoever blends anything like it, or puts it on an outsider, will be cut off from his people.'" هەرکەسێک وەک ئەوە عەتاری بکات و ئەو زەیتە لە کەسانی دیکە بدات، لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت.“»
34 Our Father said to Moses, "Take fragrant spices—stacte, onycha, and galbanum—these fragrant spices with pure frankincense, in equal parts, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «بۆنوبەرام بۆ خۆت ببە، مەستەکی و بۆنی گوێچکە ماسی و موڕی بۆنخۆش و بخووری سادە، بەشی یەکسان بن،
35 and make them into fragrant incense, the work of a perfumer, seasoned with salt, pure and holy. بیانکە بە بخووری بۆنخۆش، دەستکردی عەتار، سوێرکراوی بێگەرد و پیرۆز.
36 Grind some of it very fine and put some before the testimony in the tent of meeting, where I will meet you. It remains most holy to you. هەندێکی لێ ورد بکە وەک تۆز و لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ لەناو چادری چاوپێکەوتن، ئەوەی لەوێ چاوپێکەوتنت لەگەڵ دەکەم، دەبێتە هەرەپیرۆز بۆتان.
37 Don't make incense to this formula for yourselves; it is holy to you, for it belongs to me. ئەو بخوورەی بە پێوانەی ئەو دروستی دەکەن نابێت بۆ خۆتانی دروستبکەن، لەلاتان پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان،
38 Whoever makes any like it to enjoy its fragrance is to be cut off from his people." هەرکەسێک وەک ئەوە دروستبکات هەتا بۆنی بکات، لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]