Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Daniel 5 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 King Belshazzar held a great feast for 1,000 nobles, drinking wine in the presence of the 1,000. بێلشەسری پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەزار گەورە پیاوەکەی سازکرد و شەرابی لەگەڵیان خواردەوە.
2 While tasting the wine, Belshazzar ordered in the gold and silver vessels his father Nebuchadnezzar took from Jerusalem's temple, for the king, his nobles, wives, and concubines to drink from. لەو کاتەی کە بێلشەسر شەرابەکەی دەنۆشی فەرمانی دا ئەو قاپوقاچاغە زێڕ و زیوە بهێنن کە نەبوخودنەسری باوکی لەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە دەریهێنابوون، بۆ ئەوەی پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێی بخۆنەوە.
3 Then they brought the gold vessels taken from the temple, our Father's house in Jerusalem; the king, his nobles, wives, and concubines drank from them. ئینجا ئەو قاپوقاچاغە زێڕەیان هێنا کە لە پەرستگای ماڵی خودا لە ئۆرشەلیمەوە دەرهێنرابوو، پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێیان خواردەوە.
4 They drank the wine and praised the gods of gold, silver, bronze, iron, wood, and stone. شەرابیان دەخواردەوە و ستایشی خوداوەندە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردینەکانیان دەکرد.
5 Just then a human hand's fingers appeared and wrote on the plaster of the king's palace wall opposite the lampstand, and the king watched the hand writing. لەناکاو پەنجەکانی دەستێکی مرۆڤانە دەرکەوت و لەسەر گەچی دیوارەکەی کۆشکی پاشا لەتەنیشت چرادانەکە دەستی بە نووسین کرد، پاشاش تەماشای دەستەکەی کرد کە دەینووسی.
6 The king's face changed color, his thoughts terrified him, his hips gave way, and his knees knocked. ئینجا ڕەنگی پاشا پەڕی و بیرکردنەوەکانی تۆقاندیان و قاچەکانی هێزیان لێ برا و ئەژنۆکانی کەوتنە لەرزین.
7 The king shouted for the enchanters, astrologers, and fortune-tellers, telling Babylon's wise men, "Whoever reads this writing and tells me what it means will wear purple, a gold chain on his neck, and rule third in the kingdom." پاشا بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان بهێننە ژوورەوە. پاشا بەم دانایانەی بابلی گوت: «هەر پیاوێک ئەو نووسینە بخوێنێتەوە و بۆم لێکبداتەوە، ئەوا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دەکرێت، ملوانکەی زێڕیش لە ملی دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبێتە سێیەم دەسەڵاتدار.»
8 Then all the king's wise men came in, but none could read the writing or tell him its meaning. ئینجا هەموو داناکانی پاشا چوونە ژوورەوە، بەڵام نەیانتوانی نووسینەکە بخوێننەوە و بۆ پاشا لێکی بدەنەوە.
9 So King Belshazzar grew even more terrified, his face paler still, and his nobles were bewildered. لەبەر ئەوە بێلشەسر زۆر ترسا و ڕەنگی گۆڕا و گەورە پیاوەکانیش شڵەژان.
10 At the king's and his nobles' words, the queen entered the banquet hall, saying, "King, live forever! Don't let your thoughts terrify you or your face turn pale. بەڵام شاژنی دایک لەبەر دەنگی پاشا و گەورە پیاوانی چووە هۆڵی خوانەکە، شاژن بە پاشای گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! با بیرکردنەوەکانت نەتترسێنن و ڕەنگت نەگۆڕێت!
11 A man in your kingdom has the spirit of the holy gods. In your father's days he showed insight, understanding, and wisdom like the gods' wisdom. King Nebuchadnezzar your father—your father the king—made him chief of magicians, enchanters, astrologers, and fortune-tellers, لە پاشایەتییەکەتدا پیاوێک هەیە ڕۆحی خودا پیرۆزەکانی تێدایە، لە سەردەمی باوکت ڕووناکبیری و زیرەکی و داناییەکی وەک دانایی خوداوەندەکانی تێدا بەدی کراوە. نەبوخودنەسری پاشای باوکت کردی بە گەورەی جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان.
12 because extraordinary spirit, knowledge, and understanding—interpreting dreams, explaining riddles, untying knots—were found in this Daniel, whom the king named Belteshazzar. Now call Daniel; he will interpret." ئەو پیاوە دانیالە، کە پاشا ناوی لێناوە بێلتەشەسر، کە ڕۆحێکی تەواو و زانین و زیرەکی و لێکدانەوەی خەون و هەڵهێنانی مەتەڵ و چارەسەرکردنی گیروگرفتی تێدا بینراوە. با ئێستا دانیال بانگ بکرێت و لێکی بداتەوە.»
13 Daniel was brought before the king, who asked, "Are you Daniel, one of the Judean exiles my father the king brought from Judah? ئینجا دانیال هێنرایە بەردەم پاشا، پاشاش پێی گوت: «ئایا تۆ ئەو دانیالەی کە لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایت، ئەوەی پاشای باوکم لە یەهوداوە هێنای؟
14 I heard the spirit of the gods is in you—light, understanding, and rare wisdom found in you. بیستوومە کە ڕۆحی خوداوەندەکان و ڕووناکبیری و زیرەکی و دانایی تەواوت تێدایە.
15 The wise men and enchanters were brought before me to read this writing and tell me its meaning, but couldn't. ئێستاش دانا و ئەفسونگەرەکان بۆ بەردەمم هێنرانە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ئەم نووسینە بخوێننەوە و پێم بڵێن مەبەستی چییە، بەڵام نەیانتوانی لێکی بدەنەوە.
16 I've heard you can interpret and untie knots. If you read this writing and tell me its meaning, you'll wear purple, a gold chain on your neck, and rule third in the kingdom." من بیستوومە کە تۆ دەتوانیت شت لێکبدەیتەوە و نهێنییە شاراوەکان ئاشکرا بکەیت. ئەگەر ئێستا توانیت ئەو نووسینە بخوێنیتەوە و بۆم لێکبدەیتەوە، ئەوا جلی ڕەنگ ئەرخەوانیت لەبەر دەکرێت و ملوانکەی زێڕیش لە ملت دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبیتە سێیەم دەسەڵاتدار.»
17 Daniel answered the king, "Keep your gifts; give your rewards to another. Still, I will read the king the writing and tell him its meaning. دانیالیش وەڵامی پاشای دایەوە: «با دیارییەکانت بۆ خۆت بن و پاداشتەکانت بە کەسێکی دیکە بدە، بەڵام من نووسینەکە بۆ پاشا دەخوێنمەوە و بۆی لێکدەدەمەوە.
18 Your Majesty, the Most High our Father gave your father Nebuchadnezzar the kingdom, greatness, glory, and majesty. «ئەی پاشا، خودای هەرەبەرز پاشایەتی و گەورەیی و شکۆمەندی و هێزی دایە نەبوخودنەسری باوکت.
19 Because of the greatness he gave him, all peoples, nations, and languages trembled and feared before him. He killed whom he wished, let live whom he wished, raised whom he wished, humbled whom he wished. بەهۆی ئەو گەورەییەی کە پێیدا، هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان لەبەردەمی دەتۆقین و دەلەرزین. ئەوەی ویستی کوشتی و ئەوەی ویستی بە زیندوویی هێشتییەوە و ئەوەی ویستی بەرزی کردەوە و ئەوەی ویستی نزمی کردەوە.
20 When his heart grew proud and his spirit hardened into arrogance, he was deposed from his royal throne and his glory taken away. بەڵام کاتێک دڵی بە فیز بوو و کەللە ڕەق بوو، لە تەختی پاشایەتی هێنرایە خوارەوە و شکۆیەکەی لێسەنرایەوە.
21 He was driven from people, his mind made like an animal's; he lived with wild donkeys, was fed grass like an ox, and the dew of heaven soaked him—until he knew the Most High our Father rules the kingdom of men and sets over it whomever he chooses. لەنێو خەڵکدا دەرکرا و مێشکی وەک مێشکی ئاژەڵی لێهات، لەگەڵ کەرەکێوی دەژیا و وەک گا گژوگیای دەخوارد، لەشی بە شەونمی ئاسمان تەڕ بوو، هەتا دانی بەوەدا نا کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتی لەسەر پاشایەتی مرۆڤدا هەیە، دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی.
22 But you, Belshazzar his son, have not humbled your heart, though you knew all this. «بەڵام تۆ ئەی بێلشەسری کوڕی، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەمەت زانی، خۆتت نزم نەکردووەتەوە.
23 Instead, you lifted yourself against heaven's Sovereign. You had his house's vessels brought before you, and you, your nobles, wives, and concubines drank wine from them. You praised gods of silver, gold, bronze, iron, wood, and stone—gods that cannot see, hear, or know anything. But the One holding your breath in his hand, who owns all your ways—our Father—you have not honored. بەڵکو خۆتت لە پەروەردگاری ئاسمان بە بەرزتر زانی، قاپوقاچاغەکانی پەرستگاکەی ئەویان هێنایە بەردەمت و تۆش خۆت و گەورە پیاوان و ژنەکانت و کەنیزەکانت تێیاندا شەرابتان خواردەوە. ستایشی بتە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردەکانت کرد، کە نابینن و تێناگەن و نازانن. بەڵام خودا ئەوەی هەناسەی تۆ و هەموو ڕێگاکانت بە دەستی ئەوە، ئەوت شکۆدار نەکرد.
24 Therefore he sent the hand that wrote this inscription. لەبەر ئەوە ئەو دەستە لەلای ئەوەوە نێردرا و ئەم نووسینەی نووسی.
25 This is the writing that was inscribed: MENE, MENE, TEKEL, PARSIN. «ئەمە ئەو نووسینەیە کە نووسراوە: مەنێ، مەنێ، تەقێل و پەرسین.
26 This is what it means: MENE—our Father counted your kingdom's days and ended it. «ئەمەش لێکدانەوەی وشەکانە: مەنێ: خودا ڕۆژانی پاشایەتییەکەی تۆی ژمارد و کۆتایی پێ هێنا.
27 TEKEL—you have been weighed on the scales and found wanting. تەقێل: بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت.
28 PERES—your kingdom has been divided and given to the Medes and Persians." پەرس: پاشایەتییەکەت دابەش کرا و درایە ماد و فارس.»
29 Then Belshazzar gave the order, and they clothed Daniel in purple, put a gold chain on his neck, and proclaimed him third ruler in the kingdom. ئینجا بێلشەسر فەرمانی دا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دانیال بکەن و ملوانکەی زێڕیش لە ملی بکەن و جاڕبدەن کە لە پاشایەتییەکەدا بووە سێیەم دەسەڵاتدار.
30 That very night Belshazzar, king of the Babylonians, was killed. هەر لەو شەوەدا بێلشەسری پاشای بابلییەکان کوژرا،
31 And Darius the Mede received the kingdom, being about sixty-two years old. داریوشی ماد لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا دەستی بەسەر پاشایەتییەکەدا گرت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]