Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Daniel 4 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 King Nebuchadnezzar, to all peoples, nations, and languages living throughout the earth: May your peace be multiplied. لە نەبوخودنەسری پاشاوە، بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن: هەر سەرکەوتوو بن!
2 I am glad to declare the signs and wonders the Most High God has done for me. بە باشم زانی ئەو نیشانە و پەرجووانە ڕابگەیەنم کە خودای هەرەبەرز لەگەڵ مندا کردی.
3 How great are his signs, and how mighty are his wonders! His kingdom is an everlasting kingdom, and his dominion is from generation to generation. نیشانەکانی چەند گەورەن و کارە پەرجووەکانی چەند بەهێزن! پاشایەتییەکەی پاشایەتی هەتاهەتاییە و دەسەڵاتیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.
4 I, Nebuchadnezzar, was at ease in my house and flourishing in my palace. من نەبوخودنەسرم، لە ماڵەکەم بێ خەم بووم و لەناو کۆشکەکەمدا ئاسوودە بووم.
5 I saw a dream that frightened me; thoughts on my bed and visions in my head terrified me. خەونێکم بینی منی ترساند، کاتێک لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، ئەو شتانەی بە مێشکمدا هاتن و بینینەکەم منیان تۆقاند.
6 So I ordered all Babylon's wise men brought before me to tell me the dream's meaning. ئینجا فەرمانم کرد هەموو داناکانی بابل بهێننە بەردەمم بۆ لێکدانەوەی خەونەکەم.
7 Then the magicians, enchanters, Babylonians, and astrologers entered. I told them the dream, but they could not interpret it for me. کاتێک جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوە هاتن، خەونەکەم بۆ گێڕانەوە، بەڵام نەیانزانی لێکی بدەنەوە.
8 Finally Daniel came before me—named Belteshazzar after my god's name, the holy gods' spirit in him—and I told him the dream. لە کۆتاییدا دانیال هاتە بەردەمم، ئەوەی ناوی بێلتەشەسرە، کە ناوی خوداوەندەکەمە، ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانی تێدایە، خەونەکەم بۆی گێڕایەوە.
9 Belteshazzar, chief magician, I know the spirit of the holy gods is in you, and no mystery baffles you—tell me the visions of my dream that I saw, and their meaning. گوتم: «بێلتەشەسر، گەورەی جادووگەران، لەبەر ئەوەی کە دەزانم ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانت تێدایە، هیچ نهێنییەک بۆ تۆ قورس نییە. ئەوە خەونەکەمە، بۆم لێکبدەوە.
10 The visions in my mind while in bed: I saw a tree in the middle of the earth, very tall. کە لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، ئەم بینینانەم بۆ ئاشکرا کرا: تەماشام کرد، لەبەردەمم دارێکی زۆر بەرز لە ناوەڕاستی خاکەکەیە.
11 The tree grew and became strong, and its top reached to heaven, and it was visible to the ends of the whole earth. دارەکە گەشەی کرد و بەهێز بوو، بەرزی گەیشتە ئاسمان، لەوپەڕی زەوی دەبینرا.
12 Its leaves were beautiful and its fruit abundant, and in it was food for all. Wild animals found shade under it, and the birds of the heavens lived in its branches, and all flesh was fed from it. گەڵاکانی جوان بوو، بەروبوومی زۆر بوو، بەشی هەمووان خواردنی تێدابوو. گیانلەبەرانی دەشتودەر لەژێر سێبەرەکەیدا بوون، باڵندەکانی ئاسمان لە لقەکانیدا نیشتەجێ بوون، هەموو بوونەوەر لێیان خوارد.
13 In my visions in bed I saw a watcher, a holy one, coming down from heaven. «لەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران کاتێک لەناو نوێنەکەم ڕاکشابووم، تەماشام کرد، فریشتەیەکی پیرۆز لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە.
14 He shouted: Cut down the tree, chop its branches, strip its leaves, scatter its fruit. Let animals flee from under it, birds from its branches. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: ”دارەکە ببڕنەوە و لقەکانی بشکێنن، گەڵاکانی بوەرێنن و بەرەکەی پەرتوبڵاو بکەنەوە. با گیانلەبەران لە ژێری و باڵندە لە لقەکانی هەڵبێن.
15 But leave the stump of its roots in the earth, bound with a band of iron and bronze, in the grass of the field. Let him be drenched with the dew of heaven, and let his portion be with the wild animals in the grass of the earth. بەڵام با بنەدارەکە و ڕەگەکەی کە بە ئاسن و بڕۆنز بەستراون لەناو گژوگیای زەوی بمێننەوە. «”با بە شەونمی ئاسمان تەڕ بێت، با لەگەڵ گیانلەبەران لەنێو گژوگیای زەوی بژیێت.
16 Let his human mind be taken away and a beast's mind be given to him, and let seven periods of time pass over him. با مێشکی لە مرۆڤەوە بگۆڕێت و مێشکی ئاژەڵی بدرێتێ، هەتا حەوت ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت.
17 The sentence is by the decree of the watchers, the decision by the word of the holy ones, so that the living may know that the Most High rules over the kingdom of men and gives it to whom he will and sets over it the lowliest of men.' «”ئەو بڕیارە لەلایەن فریشتەکانەوە ڕاگەیەنرا، ئەو حوکمە بە پیرۆزەکان دراوە، بۆ ئەوەی زیندووان بزانن کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتدارە بەسەر پاشایەتی مرۆڤدا، هەروەها دەیداتە هەر یەکێک بیەوێت، پایە نزمترین کەسی لەسەر دادەنێت.“
18 This is the dream I, King Nebuchadnezzar, saw. Tell me its meaning, Belteshazzar, for my kingdom's wise men can't explain it, but you can—the spirit of the holy gods is in you. «من نەبوخودنەسر پاشام، ئەم خەونەم بینی. ئێستا تۆ ئەی بێلتەشەسر، لێکی بدەوە، چونکە هەموو دانایانی پاشایەتییەکەم ناتوانن بۆمی لێک بدەنەوە. بەڵام تۆ دەتوانیت، چونکە ڕۆحی خوداوەندە پیرۆزەکانت تێدایە.»
19 Then Daniel, called Belteshazzar, was stunned briefly, alarmed by his thoughts. The king said, "Belteshazzar, don't let the dream or its meaning alarm you." Belteshazzar answered, "My lord, may the dream be for your haters, its meaning for your enemies!" لەو کاتەدا دانیال کە ناوی بێلتەشەسر بوو، بۆ ماوەیەک واقی وڕما و بیرکردنەوەکانی ترساندی، پاشاش گوتی: «بێلتەشەسر، با خەونەکە و لێکدانەوەکەی نەتترسێنن.» بێلتەشەسریش وەڵامی دایەوە: «گەورەم، خۆزگە خەونەکە بۆ نەیارانت و لێکدانەوەکەشی بۆ دوژمنانت بووایە!
20 The tree you saw grew strong, its top reaching heaven, visible to all the earth, ئەو دارەی کە بینیت گەورە و بەهێز بوو، بەرزییەکەی گەیشتە ئاسمان، لە هەموو زەوییەوە دەبینرا،
21 beautiful leaves, abundant fruit, food for all—wild animals lived beneath it, birds of the sky nested in its branches. گەڵاکانی جوان بوون، بەروبوومی زۆر بوو، بەشی هەمووان خواردنی تێدابوو، لە ژێریدا گیانلەبەرانی دەشتودەر نیشتەجێ بوون و لە لقەکانیدا باڵندەکانی ئاسمان نیشتەجێ بوون.
22 It is you, king—you have grown and become strong; your greatness has grown, reaching heaven, your dominion to the ends of the earth. ئەی پاشا، ئەو دارە تۆیت! تۆ گەورە بوویت و بەهێز بوویت، گەورەییت زیادی کردووە و گەیشتووەتە ئاسمان، دەسەڵاتیشت هەتا ئەوپەڕی زەوی.
23 Because the king saw a watcher, a holy one, come down from heaven, saying: Cut down the tree, destroy it—but leave the stump of its roots in the ground, bound with a band of iron and bronze in the field's grass. Let him be drenched with the dew of heaven; his portion with the wild animals, until seven periods of time pass over him. «ئەی پاشا تۆ فریشتەیەکت بینی، پیرۆزێک لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و گوتی: ”دارەکە ببڕنەوە و لەناوی ببەن، بەڵام واز لە بنەدارەکەی بهێنن، بە ئاسن و بڕۆنز بەستراوەتەوە، لەنێو گژوگیای زەویدا بێت، ڕەگەکانی لە زەویدا بمێنێتەوە. با بە شەونمی ئاسمان تەڕ بێت، با لەگەڵ ئاژەڵی کێوی بژیێت، هەتا حەوت ساڵی بەسەردا تێدەپەڕێت.“
24 This is the interpretation, my king: the Most High's decree has come upon my lord the king, «ئەی پاشا، ئەمە لێکدانەوەکەیەتی، ئەمە بڕیاری خودای هەرەبەرزە کە بەسەر پاشای گەورەمدا دێت:
25 you'll be driven from people to live among wild animals, eating grass like oxen, drenched with the dew of heaven, until seven times pass over you and you know the Most High rules the human kingdom, giving it to whoever he chooses. لەنێو خەڵکدا دەردەکرێیت و لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت، وەک گا گژوگیات دەرخوارد دەدرێت و بە شەونمی ئاسمان تەڕ دەکرێیت و حەوت ساڵ بەسەرتدا تێدەپەڕێت هەتا دان بەوەدا دەنێیت کە هەرەبەرزەکە دەسەڵاتدارە لە پاشایەتی مرۆڤدا و دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی.
26 The command to leave the stump and its roots in the ground: your kingdom will be restored to you once you know Heaven rules. ئەو فەرمانەی درا بە وازهێنان لە بنەدارەکە و ڕەگەکانی دارەکە، واتا پاشایەتییەکەت بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، کاتێک دان بەوەدا دەنێیت کە ئاسمان دەسەڵاتدارە.
27 So, king, accept my advice: break from your sins through righteousness, your wrongdoing through mercy to the poor, so your prosperity may continue. ئەی پاشا، لەبەر ئەوە با ڕاوێژەکەم لەلات پەسەند بێت: واز لە گوناه و تاوان بهێنە، چاکە بکە و لەگەڵ هەژارەکان میهرەبان بە، بەڵکو ئاسوودەییت بەردەوام بێت.»
28 All this came upon King Nebuchadnezzar. هەموو ئەم شتانە بەسەر نەبوخودنەسری پاشادا هات.
29 Twelve months later, he was walking on the roof of Babylon's royal palace. پاش دوازدە مانگ کاتێک لە سەربانی کۆشکی پاشایەتی بابلدا هاتوچۆی دەکرد،
30 The king said, "Is this not great Babylon I built as a royal house by my mighty power, for the glory of my majesty?" پاشا گوتی: «ئایا ئەمە بابلی مەزن نییە کە بۆ ماڵی پاشایەتی بە هێزی توانای خۆم و بۆ شانازی شکۆمەندی خۆم بنیادم نا؟»
31 The words were still in the king's mouth when a voice fell from heaven: "King Nebuchadnezzar, this is said to you: the kingdom has left you. هێشتا وشەکە لە دەمی پاشادا بوو، دەنگێک لە ئاسمانەوە هات و گوتی: «ئەی نەبوخودنەسری پاشا، بڕیار لەسەر تۆ دراوە: پاشایەتیت لێ دەستێنرێتەوە.
32 You'll be driven from people, living with wild animals, eating grass like an ox. Seven periods will pass over you, until you know the Most High rules mankind's kingdom and gives it to whomever he wills." لەنێو خەڵکدا دەردەکرێیت و لەگەڵ ئاژەڵی کێوی دەژیت، وەک گا گژوگیات دەرخوارد دەدرێت. حەوت ساڵ بەسەرتدا تێدەپەڕێت هەتا دان بەوەدا دەنێیت کە هەرەبەرزەکە دەسەڵاتدارە لە پاشایەتی مرۆڤدا و دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی.»
33 At once the word came true against Nebuchadnezzar: driven from people, he ate grass like cattle, his body soaked by the dew of heaven, until his hair grew like eagle feathers, his nails like bird claws. هەر لەو کاتەدا کارەکە بەسەر نەبوخودنەسردا جێبەجێ بوو. لەنێو خەڵک دەرکرا و وەک گا گیای خوارد. لاشەکەی بە شەونمی ئاسمان تەڕ بوو هەتا مووی وەک پەڕی هەڵۆ درێژ بوو و نینۆکەکانی وەک باڵندە.
34 When the days ended, I, Nebuchadnezzar, raised my eyes to heaven, and my reason returned. I blessed the Most High, praised and honored the One who lives forever, whose rule is everlasting, whose kingdom spans every generation. لە کۆتایی ماوەکەدا، من نەبوخودنەسرم، چاوم بۆ ئاسمان هەڵبڕی و هۆشم گەڕایەوە. ئینجا سوپاس و ستایشی هەرەبەرزەکەم کرد و شکۆدارم کرد کە بۆ هەتاهەتایە زیندووە. دەسەڵاتەکەی دەسەڵاتی هەتاهەتاییە و پاشایەتییەکەی بۆ نەوە دوای نەوەیە.
35 All the inhabitants of the earth are counted as nothing, and he does according to his will among the host of heaven and among the inhabitants of the earth; and no one can hold back his hand or say to him, "What have you done?" هەموو دانیشتووانی زەوی وەک هیچ دانراون. ئەو بە خواستی خۆی دەکات لەگەڵ هێزەکانی ئاسمان و دانیشتووانی زەوی. کەس نییە دەستی بگرێت یان پێی بڵێت، «چی دەکەیت؟»
36 Then my sanity returned; my majesty and splendor returned for my kingdom's glory. My advisers and nobles sought me; I was restored over my kingdom, and surpassing greatness was added to me. لەو کاتەدا هۆشم گەڕایەوە، شانازی پاشایەتییەکەم بۆم گەڕایەوە لەگەڵ شکۆمەندی و گەورەییم. ڕاوێژکاران و گەورە پیاوەکانم داوایان کردمەوە، لەسەر پاشایەتییەکەم جێگیر بووم و گەورەییم زۆر زیادی کرد.
37 Now I, Nebuchadnezzar, praise, exalt, and honor Heaven's King, for all his works are right, his ways just; those walking in pride he can humble. ئێستاش من نەبوخودنەسرم، سوپاس و ستایشی پاشای ئاسمان دەکەم و شکۆداری دەکەم، ئەوەی هەموو کارەکانی ڕاستن و ڕێگاکانی دادپەروەرن، ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە هەڵسوکەوت بکەن ئەو دەتوانێت زەلیلیان بکات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]