Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Colossians 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 I want you to know how hard I'm struggling for you, those in Laodicea, and all who haven't met me in person, دەمەوێ بزانن چ خەباتێک دەکەم بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکییان و هەموو ئەوانەی ڕووبەڕوو منیان نەبینیوە،
2 that their hearts may be encouraged, knit together in love, and come into all the riches of full assurance and understanding—into the knowledge of our Father's mystery, which is Christ, تاکو ورەیان بەرزبێتەوە و لە خۆشەویستیدا یەکبگرن بۆ ئەوپەڕی دەوڵەمەندی لە تێگەیشتنی تەواو، تاکو نهێنی خودا بناسین، واتا مەسیح،
3 in whom are hidden all the treasures of wisdom and knowledge. کە لە ئەودا هەموو گەنجینەی دانایی و زانیاری شاردراوەتەوە.
4 I say this so that no one may deceive you with persuasive arguments. ئەمە دەڵێم تاکو کەس بە قسەی لووس چەواشەتان نەکات.
5 Though absent in body, I'm with you in spirit, glad to see your good order and the firmness of your faith in Christ. هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح لەگەڵتانم، دڵشادم کاتێک ڕێکی و چەسپاوی باوەڕتان بە مەسیح دەبینم.
6 Therefore, as you received Christ Jesus the Lord, walk in him, ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان،
7 rooted and built up in him, firm in the faith as taught, overflowing with thanks. لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.
8 Watch that no one captures you through philosophy and empty deceit, according to human tradition, according to the world's elemental spirits, not according to Christ. ئاگاداربن کەس بە فەلسەفەی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر دیلتان نەکات، کە پشت بە نەریتی خەڵک و بنەما بنەڕەتییەکانی جیهان دەبەستێت، نەک بە مەسیح.
9 For in him the whole fullness of deity lives in bodily form, خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە،
10 and in him you have been made complete, who is the head over all rule and authority. ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا. مەسیح سەری هەموو سەرۆکایەتی و دەسەڵاتێکە.
11 In him you were also circumcised—a circumcision not made by hands, stripping off the body of flesh—the circumcision of Christ. هەروەها بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحدا ئێوە خەتەنەیەک کراون کە بە دەستی مرۆڤ ناکرێت. پێشتر تەواوی سروشتە گوناهبارەکەتان لەلایەن جەستەوە بەڕێوەدەبردرا، بەڵام کاتێک ئێوە لەلایەن مەسیحەوە خەتەنە کران، سروشتە گوناهبارەکە داماڵرا.
12 Buried with him in baptism, in which you were also raised with him through faith in our Father's power, who raised him from the dead. لە کاتی لەئاوهەڵکێشانتان لەگەڵ ئەودا نێژران، لەگەڵ ئەویش هەستێنرانەوە بەهۆی باوەڕتان بە توانای خودا، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.
13 You were dead in your sins and uncircumcised flesh, but our Father made you alive with him, forgiving us all our sins, ئێوەش کە بەهۆی گوناه و خەتەنە نەکردنی جەستەتان مردبوون، خودا لەگەڵ مەسیحدا زیندووی کردنەوە. لە هەموو گوناهەکانمان خۆشبوو.
14 erasing the record of debt, with its regulations, that stood against us. He set this aside, nailing it to the cross. ئەو تۆمارە یاساییەی سڕییەوە کە ئێمەی پێ گوناهبار ببووین و لە دژمان بوو، هەڵیگرت و بە خاچەوە بزمارکوتی کرد.
15 He disarmed the rulers and authorities and publicly shamed them, triumphing over them in him. سەرۆکەکان و دەسەڵاتدارانی چەککرد و بە ئاشکرا کردنییە پەند و لە خاچدا بەسەریاندا زاڵبوو.
16 So let no one judge you over food, drink, festival, new moon, or Sabbath. بۆیە با کەس لە خواردن و خواردنەوە یان لەبارەی جەژن یان ئاهەنگی دەستپێکی مانگ یان شەممە حوکمتان نەدات.
17 These are a shadow of the things that were to come, but the reality belongs to Christ. ئەمانە سێبەری داهاتوون، بەڵام ڕاستییەکە لە مەسیحدایە.
18 Let no one disqualify you by delighting in false humility and worship of angels, focusing on visions he has seen, puffed up without cause by his fleshly mind, مەهێڵن ئەوانەی کە حەز دەکەن خۆیان بە درۆ نزم بکەنەوە و فریشتەکان بپەرستن لە خەڵاتەکە بێبەشتان بکەن. ئەو جۆرە کەسانە زۆر بە وردی باسی ئەو شتانە دەکەن کە بینیویانە، لەخۆبایی بوون بەو بیرۆکە پووچە دنیاییانەی کە لە مێشکیاندایە.
19 and not holding on to the Head, from whom the whole body, fed and joined by joints and ligaments, grows with growth from our Father. ئەم جۆرە کەسانە دەست بە مەسیحەوە ناگرن، ئەوەی کە سەری تەواوی جەستەیە و بەهۆیەوە هەموو جەستەکە هێز وەردەگرێت، لە ڕێگەی جومگە و بەستەرەکانەوە بە یەکتر بەستراونەتەوە، بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت گەشە دەکات.
20 If you died with Christ to the world's elemental spirits, why, as if still part of the world, do you submit to its rules? لە کاتێکدا ئێوە سەبارەت بە بنەماکانی جیهان لەگەڵ مەسیحدا مردن، ئیتر بۆچی وەک ئەوەی لە جیهاندا بژین، ملکەچی ئەم ئەرکانە دەبن:
21 "Do not handle, do not taste, do not touch"? «مەیگرە! تامی مەکە! دەستی لێ مەدە!»؟
22 These all perish with use, because they are based on human commands and teachings. ئەمانە هەموویان ئەرکی تایبەتن بەو شتانەی کە لەناودەچن، تەنها چەند یاسا و فێرکردنێکن کە خەڵک دایناون.
23 These rules seem wise—invented worship, false humility, harsh treatment of the body—but hold no value against indulging the flesh. بە ڕواڵەت شێوەی داناییان هەیە، لە پەرستنی هەڵبەستراو و خۆدەرخستن بە بێفیزی و توندوتیژی جەستە، بەڵام ئەوانە لە دامرکاندنەوەی هەوەسەکانی جەستە کاریگەرییان نییە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]