Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Amos 9 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 I saw the Sovereign Father standing by the altar, and he said: "Strike the pillar tops so the thresholds shake, and shatter them on the heads of them all; those left I will kill with the sword. Not one will flee, not one will escape. پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی: «لە سەری کۆڵەکەکان بدە هەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە، بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا و ئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم. کەسیان لێ هەڵنایەت و کەسیشیان لێ دەرباز نابێت.
2 Though they dig down into the grave, from there my hand will take them; though they climb up to heaven, from there I will bring them down. ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن، لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛ ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون، لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛
3 Though they hide themselves on the top of Carmel, from there I will search them out and seize them; though they conceal themselves from my sight at the bottom of the sea, there I will command the serpent, and it will bite them. ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە، لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛ ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە، لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات.
4 Though they go into captivity before their enemies, there I will command the sword, and it will kill them; I will fix my eyes on them for harm and not for good." ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران، لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت. «چاوەکانم دەبڕمە سەریان بۆ خراپە نەک بۆ چاکە.»
5 The Sovereign, the Father of heaven's armies—he who touches the earth and it melts, and all who dwell in it mourn; all of it rises like the Nile and sinks like the Nile of Egypt, یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار، ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە و هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن، هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت، وەک ڕووباری میسر دادەکشێت.
6 who builds his upper chambers in the heavens and founds his vault upon the earth, who calls for the waters of the sea and pours them out on the face of the earth—our Father is his name. ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت و لە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت، ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت، ناوی یەزدانە.
7 "Are you not like the children of the Cushites to me, children of Israel?" declares our Father. "Did I not bring up Israel from the land of Egypt, and the Philistines from Caphtor and the Arameans from Kir? «ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە و فەلەستییەکان لە کریتەوە و ئارامییەکان لە قییرەوە؟
8 Look, the eyes of the Sovereign Father are on the sinful kingdom, and I will destroy it from the face of the earth—yet I will not utterly destroy the house of Jacob," declares our Father. «بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەست لەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن. لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی، بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
9 "For look, I will give the command, and I will shake the house of Israel among all the nations as one shakes grain in a sieve, but not a pebble will fall to the ground. «من فەرمان دەدەم و لەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم، وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێت بێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی.
10 All the sinners of my people will die by the sword—those who say, 'Disaster will not overtake or meet us.'" هەموو گوناهبارانی گەلەکەم بە شمشێر دەکوژرێن، هەموو ئەوانەی دەڵێن: ”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“
11 "On that day I will raise up the fallen shelter of David, and repair its breaches, and raise up its ruins, and rebuild it as in the days of old, «لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە. شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە، ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە، وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە،
12 that they may possess the remnant of Edom and all the nations who are called by my name," declares our Father, who does this. تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم و هەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات.
13 "The days are coming," declares our Father, "when the plowman will overtake the reaper, and the treader of grapes will overtake him who sows the seed; the mountains will drip sweet wine, and all the hills will flow with it. یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە و شێلەری ترێش بە چێنەری تۆو. چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت و هەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە.
14 I will restore the fortunes of my people Israel, and they will rebuild the ruined cities and live in them; they will plant vineyards and drink their wine, and make gardens and eat their fruit. ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە. «شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن. ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە، باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.
15 I will plant them on their own land, and they will never again be uprooted out of the land that I have given them," says your Father. لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم، هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.» یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]