Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Acts 9 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 But Saul, still breathing threats and murder against the Lord's disciples, went to the high priest, شاول هێشتا هەڕەشەی لە قوتابییەکانی عیسای خاوەن شکۆ دەکرد و هەوڵی کوشتنی دەدان. چوو بۆ لای سەرۆکی کاهینان،
2 and asked him for letters to Damascus's synagogues, so that if he found any of the Way, men or women, he could bring them bound to Jerusalem. داوای نامەی لێکرد بۆ کەنیشتەکانی دیمەشق، تاکو ئەگەر یەکێک ببینێت و سەر بە ڕێگاکە بێت، چ ژن و چ پیاو، بە بەندکراوی بۆ ئۆرشەلیمیان ببات.
3 As he traveled and was approaching Damascus, suddenly a light from heaven flashed around him. کە دەڕۆیشت و لە دیمەشق نزیک بووەوە، لەپڕ ڕووناکییەک لە ئاسمانەوە لە دەوروبەری بریسکەی دایەوە،
4 He fell to the ground and heard a voice saying, "Saul, Saul, why are you persecuting me?" کەوتە سەر زەوی و گوێی لە دەنگێک بوو، پێی فەرموو: «شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟»
5 He said, "Who are you, Lord?" And he said, "I am Jesus, whom you are persecuting. شاول پرسیاری کرد: «گەورەم، تۆ کێیت؟» فەرمووی: «من عیسام، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە. [بۆت زەحمەتە لوشکە لە نەقیزەی من باوێی.]
6 But rise and enter the city, and you will be told what you must do." بەڵام هەستە، بڕۆ ناو شار، لەوێ پێت دەگوترێ دەبێ چی بکەیت.»
7 The men traveling with him stood speechless, hearing the voice but seeing no one. ئەو پیاوانەی لە گەشتەکەدا لەگەڵی بوون بە بێدەنگی وەستان، دەنگەکەیان بیست بەڵام کەسیان نەبینی.
8 Saul got up from the ground, but with eyes open he saw nothing; they led him by the hand and brought him into Damascus. شاول لەسەر زەوییەکە هەستایەوە، بەڵام کاتێک چاوی کردەوە هیچی نەبینی، بۆیە دەستیان گرت و هێنایانە ناو دیمەشق.
9 He was blind for three days and neither ate nor drank. سێ ڕۆژ هیچی نەبینی، هەروەها هیچی نەخوارد و هیچی نەخواردەوە.
10 A disciple named Ananias lived in Damascus. In a vision the Lord said, "Ananias." He answered, "Here I am, Lord." لە دیمەشق قوتابییەک هەبوو ناوی حەنانیا بوو، مەسیحی خاوەن شکۆ لە بینیندا پێی فەرموو: «حەنانیا!» گوتی: «ئەوەتام گەورەم!»
11 The Lord said to him, "Get up, go to the street called Straight, and look in Judas's house for a man from Tarsus named Saul—he is praying, مەسیح پێی فەرموو: «هەستە و بڕۆ ئەو شەقامەی پێی دەگوترێ ڕاست، لە ماڵی یەهوزا پرسیار لە پیاوێکی تەرسۆسی بکە ناوی شاولە، وا نوێژ دەکات.
12 and in a vision has seen a man named Ananias come in and place his hands on him so he may see again." لە بینیندا پیاوێکی بۆ دەرکەوت بە ناوی حەنانیا کە دێتە لای و دەستی لە سەری دادەنێت تاکو بینایی بۆ بگەڕێتەوە.»
13 Ananias replied, "Lord, many have told me about this man—the harm he's done your holy ones in Jerusalem. حەنانیا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، لە زۆر کەس ئەو خراپانەم بیستووەتەوە کە ئەم پیاوە لە ئۆرشەلیم بە گەلە پیرۆزەکەی تۆی کردووە.
14 And here he has authority from the chief priests to bind all who call on your name." هەروەها لە کاهینانی باڵاوە دەسەڵاتی پێدراوە و هاتووە بۆ ئەوەی هەموو ئەوانە بگرێت کە بە ناوی تۆوە دەپاڕێنەوە.»
15 But the Lord said to him, "Go, for this man is my chosen instrument to carry my name before nations, kings, and Israel's people. بەڵام مەسیح پێی فەرموو: «بڕۆ! ئەم پیاوە بۆ من ئامێرێکی هەڵبژێردراوە بۆ هەڵگرتنی ناوی من لەبەردەم ناجولەکەکان و پاشایان و نەوەی ئیسرائیل.
16 For I will show him how much he must suffer for the sake of my name." پیشانی دەدەم دەبێت لەبەر ناوی من چەند ئازار بچێژێت.»
17 Ananias went and entered the house. He laid hands on Saul and said, "Brother Saul, the Lord Jesus—who appeared to you on the road you traveled—sent me so you may see again and be filled with the Holy Spirit." حەنانیاش ڕۆیشت و چووە ماڵەکە، دەستی لەسەری دانا و گوتی: «شاولی برام، عیسای خاوەن شکۆ منی ناردووە، ئەوەی لەو ڕێگایەی پێیدا هاتی بۆت دەرکەوت، تاکو دیسان ببینیت و پڕبیت لە ڕۆحی پیرۆز.»
18 Immediately something like scales fell from his eyes, and he could see again. He got up and was baptized, دەستبەجێ شتێکی وەک توێکڵ لە چاوەکانی کەوتە خوارەوە، ئینجا بینی، هەستا و لە ئاو هەڵکێشرا.
19 and after eating, he regained his strength. For some days he was with the disciples in Damascus, نانی خوارد، هێزی هاتەوە بەر و چەند ڕۆژێکی لەگەڵ قوتابییەکان لە دیمەشق بەسەر برد.
20 and immediately he began proclaiming Jesus in the synagogues, that he is the Son of our Father. شاول یەکسەر لە کەنیشتەکاندا دەستی کرد بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە عیسا کوڕی خودایە.
21 All who heard were amazed and said, "Isn't this the man who caused such havoc in Jerusalem among those calling on this name? And hasn't he come here for this: to bring them bound before the chief priests?" هەموو ئەوانەی گوێیان دەگرت سەرسام ببوون و دەیانگوت: «ئەمە هەمان ئەو کەسە نییە ئەوانەی لەناودەبرد کە لە ئۆرشەلیم بەم ناوەوە دەپاڕانەوە؟ بۆ ئەمەش نەهاتە ئێرە، تاکو بە بەندکراوی بۆ کاهینانی باڵا بیانبات؟»
22 But Saul grew stronger still, bewildering the Jews living in Damascus by proving this one is the Christ. بەڵام شاول توانادارتر دەبوو، جولەکەی دانیشتووی دیمەشقی دەمکوت دەکرد و دەریدەخست کە عیسا مەسیحەکەیە.
23 After many days had passed, the Jews plotted to kill him, پاش ماوەیەکی زۆر، جولەکە پیلانیان دانا بیکوژن،
24 but Saul learned of their plot; they watched the gates day and night to kill him, بەڵام شاول بە پیلانەکەیانی زانی. ئەوان شەو و ڕۆژ چاودێری دەروازەکانیان دەکرد تاکو بیکوژن.
25 but at night his disciples lowered him through the wall in a basket. بۆیە قوتابییەکان بە شەو بردیان و لەناو سەبەتەیەکدا لە شوورای شارەکەوە شۆڕیان کردەوە.
26 Arriving in Jerusalem, he tried to join the disciples, but all feared him, not believing he was a disciple. کاتێک شاول گەیشتە ئۆرشەلیم، هەوڵی دا بچێتە پاڵ قوتابییەکان، بەڵام هەموو لێی ترسان و باوەڕیان نەدەکرد کە بووبێتە قوتابی.
27 But Barnabas took him to the apostles and explained how Saul had seen the Lord on the road, who spoke to him, and how in Damascus he had spoken boldly in Jesus' name. بەڵام بەرناباس بردی و هێنایە لای نێردراوان، بۆی گێڕانەوە چۆن لە ڕێگادا عیسای خاوەن شکۆی بینیوە و قسەی لەگەڵ کردووە، هەروەها چۆن لە دیمەشق ئازایانە بە ناوی عیساوە مزگێنیی ڕاگەیاندووە.
28 So he was with them, moving freely about Jerusalem, speaking boldly in the name of the Lord. ئیتر لەگەڵیان لە ئۆرشەلیم دەهات و دەچوو، بە چاونەترسییەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە مزگێنیی ڕادەگەیاند.
29 He spoke and debated with the Hellenists, but they were seeking to kill him. هەروەها قسە و مشتومڕی لەگەڵ جولەکە یۆنانییەکان دەکرد، ئەوانیش هەوڵیان دا بیکوژن.
30 When the brothers learned this, they brought him down to Caesarea and sent him off to Tarsus. کاتێک باوەڕداران بەمەیان زانی بردیانە قەیسەرییە و بۆ تەرسۆسیان نارد.
31 So the church throughout Judea, Galilee, and Samaria had peace and was strengthened; walking in the fear of the Lord and comforted by the Holy Spirit, it multiplied in number. کڵێساش لە هەموو یەهودیا و جەلیل و سامیرەدا لە ئارامیدا بوو، بنیاد دەنرا و لە سایەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ و دڵنەوایی ڕۆحی پیرۆزدا لە زیادبووندا بوو.
32 As Peter traveled among all the believers, he also went down to the holy ones living in Lydda. کاتێک کە پەترۆس بە هەموو ناوچەکاندا تێدەپەڕی، بۆ لای گەلی پیرۆزی خودا لە شاری لودە دابەزی.
33 There he found a man named Aeneas, bedridden for eight years, who was paralyzed. لەوێ پیاوێکی ئیفلیجی بینی کە ناوی ئینیاس بوو، هەشت ساڵ بوو لەناو جێگادا کەوتبوو.
34 Peter said to him, "Aeneas, Jesus Christ heals you. Get up, make your bed." He got up at once. پەترۆس پێی گوت: «ئینیاس، عیسای مەسیح چاکت دەکاتەوە. هەستە و جێگاکەت کۆبکەوە!» دەستبەجێ هەستا.
35 And all who lived in Lydda and Sharon saw him, and they turned to the Lord. هەموو دانیشتووانی لودە و شارون بینییان، ئیتر بەرەو لای مەسیحی خاوەن شکۆ گەڕانەوە.
36 In Joppa lived a disciple named Tabitha, meaning Dorcas. She was full of good works and help for the poor. قوتابییەک لە یافا هەبوو ناوی تابیسا بوو، واتا ئاسک، کە هەمیشە خەریکی کاری چاکە و یارمەتیدانی هەژاران بوو.
37 In those days she got sick and died; they washed her and laid her in an upstairs room. ئەوە بوو لەو ڕۆژانەدا نەخۆش کەوت و مرد، جا شوشتیان و لە ژوورێکی سەرەوە دایاننا.
38 Since Lydda was near Joppa, disciples who heard Peter was there sent two men to him, urging, "Don't delay coming to us." لودە لە یافاوە نزیک بوو، ئیتر کە قوتابییەکان بیستیان پەترۆس لەوێیە، دوو پیاویان نارد بۆ لای و تکایان لێکرد و گوتیان: «لە هاتن بۆ لامان دوامەکەوە.»
39 So Peter got up and went with them. When he arrived, they brought him to the upper room. All the widows stood beside him crying, showing the tunics and cloaks Dorcas had made while with them. پەترۆس هەستا و لەگەڵیان ڕۆیشت، کاتێک گەیشت، بردیانە ژووری سەرەوە، هەموو بێوەژنەکان لەلای ڕاوەستان، دەگریان و ئەو کراس و جلانەیان پیشانی دەدا کە ئاسکە کردبووی لەو کاتەی لەگەڵیان بوو.
40 Peter sent everyone out, knelt, and prayed. Turning to the body, he said, "Tabitha, get up." She opened her eyes, saw Peter, and sat up. پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت.
41 Giving her his hand, he raised her up. Calling the holy ones and the widows, he presented her alive. ئیتر دەستی بۆ ڕاکێشا و هەڵیستاندەوە، ئینجا باوەڕداران و بێوەژنانی بانگکرد و بە زیندوویی ڕادەستی کردنەوە.
42 And it became known throughout all Joppa, and many believed in the Lord. ئەم هەواڵە بە هەموو یافادا بڵاو بووەوە و زۆر کەس باوەڕیان بە مەسیح هێنا.
43 And he stayed in Joppa for many days with a man named Simon, a tanner. پەترۆس چەندین ڕۆژ لە یافا لەلای پێستەخۆشکەرێک مایەوە کە ناوی شیمۆن بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]