Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

2 Samuel 23 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Now these are the last words of David. The oracle of David son of Jesse, the oracle of the man raised on high, anointed by the God of Jacob, our Father, Israel's beloved singer of songs: ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن: «ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا، ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە، دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب و زەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل:
2 The Spirit of our Father spoke through me; his word was on my tongue. «ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا، وشەکەشی لەسەر زمانم بوو.
3 Our Father, the God of Israel, has spoken; the Rock of Israel said to me: "When one rules over people in righteousness, ruling in the fear of God, خودای ئیسرائیل فەرمووی، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل لەگەڵ من دوا: ”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات، کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات،
4 he is like the light of morning when the sun rises on a cloudless dawn, like the brightness after rain that brings grass from the earth. ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن لە بەیانییەکی ساماڵ، وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“
5 Is not my house like this with our Father? For he has made with me an everlasting covenant, ordered in all things and secure. Will he not bring to fruition all my salvation and all my desire? «ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟ پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم، کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە. ئەی هەموو ڕزگاری و ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟
6 But worthless men are all like thorns thrown away, for they cannot be picked up barehanded. بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن، کە بە دەست کۆناکرێنەوە.
7 The one who would touch them arms himself with iron and the shaft of a spear, and they are burned with fire on the spot." هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات، ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛ ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.»
8 These are the names of David's mighty warriors: Josheb-basshebeth the Tahkemonite, chief of the three, raised his spear against 800 men, killing them at once. ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن: یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت.
9 Next was Eleazar son of Dodo the Ahohite, one of the three mighty men with David when they defied the Philistines gathered for battle there, and Israel's men retreated. پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد.
10 He rose up, struck the Philistines until his hand tired and clung to the sword. Our Father won a great victory that day, and the troops returned behind him only to strip the dead. ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت.
11 Next was Shammah son of Agee the Hararite. The Philistines massed at Lehi, in a field full of lentils, and the troops fled from them. پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات.
12 But Shammah stood in the middle of the field, defended it, and struck down the Philistines. And our Father brought a great victory. بەڵام شەمما لە ناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی.
13 At harvest three of the thirty chief men went down to David at the cave of Adullam, while a band of Philistines camped in the Valley of Rephaim. سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.
14 David was then in the stronghold, and a Philistine garrison was at Bethlehem. لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێت‌لەحم بوو.
15 David longed for water and said, "If only someone would give me a drink of water from the well by the gate in Bethlehem!" داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێت‌لەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»
16 So the three warriors broke through the Philistine camp, drew water from the well of Bethlehem by the gate, and brought it to David. But he refused to drink it; he poured it out to our Father. ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێت‌لەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.
17 He said, "Far be it from me, my Father, that I should do this! Is this not the blood of the men who risked their lives?" So he would not drink it. Such were the deeds of the three warriors. گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە.
18 Abishai, Joab's brother, son of Zeruiah, was chief of the thirty. He raised his spear against 300, killed them, and won fame among the three. ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.
19 Was he not the most honored of the thirty? He became their commander, though not one of the three. ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.
20 Benaiah son of Jehoiada was a valiant man from Kabzeel, a man of great deeds. He struck down Moab's two mighty warriors. He went down into a pit on a snowy day and killed a lion there. بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.
21 He also struck down an impressive Egyptian. The Egyptian held a spear, but Benaiah came at him with only a staff, wrenched the spear from his hand, and killed him with his own spear. ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.
22 These were the deeds of Benaiah son of Jehoiada, who won a name among the three mighty men. ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.
23 He was more honored than the thirty, but not among the three. David put him over his bodyguard. لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.
24 Among the thirty were: Asahel the brother of Joab; Elhanan son of Dodo of Bethlehem; ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون: عەساهێلی برای یۆئاب، ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێت‌لەحمی،
25 Shammah the Harodite; Elika the Harodite; شەممای حەرۆدی، ئەلیقای حەرۆدی،
26 Helez the Paltite; Ira son of Ikkesh the Tekoite; حەلەچی پەلتیی، عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی،
27 Abiezer the Anathothite; Mebunnai the Hushathite; ئەبیعەزەری عەناتۆتی، مەڤونەیی حوشاتی،
28 Zalmon the Ahohite; Maharai the Netophathite; چەلمۆنی ئەحۆحی، مەهەرەیی نەتۆفایی،
29 Heleb son of Baanah the Netophathite; Ittai son of Ribai from Gibeah of the Benjaminites; حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی، ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین،
30 Benaiah the Pirathonite; Hiddai from the ravines of Gaash; بەنایای پیرعاتۆنی، هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە،
31 Abi-albon the Arbathite; Azmaveth the Barhumite; ئەبی‌عەلڤۆنی عەرڤاتی، عەزماڤێتی بەرحومی،
32 Eliahba the Shaalbonite; the sons of Jashen; Jonathan; ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی، کوڕەکانی یاشێن، یۆناتانی کوڕی
33 Shammah the Hararite; Ahiam son of Sharar the Hararite; شەممای هاراری، ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری،
34 Eliphelet son of Ahasbai the Maacathite; Eliam son of Ahithophel the Gilonite; ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی، ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی،
35 Hezro the Carmelite; Paarai the Arbite; حەسرۆی کارمەلی، پەعەرەیی ئەربی،
36 Igal son of Nathan of Zobah; Bani the Gadite; یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی، کوڕی هەگری،
37 Zelek the Ammonite; Naharai the Beerothite, the armor-bearer of Joab son of Zeruiah; چەلەقی عەمۆنی، نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو،
38 Ira the Ithrite; Gareb the Ithrite; عیرای یەتری، گارێڤی یەتری و
39 and Uriah the Hittite—thirty-seven in all. ئوریای حیتی. هەموویان سی و حەوت کەس بوون.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]